به‌رێوه چوونی کۆبوونه‌وه‌ی حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی کوردستان له وه‌لاتی فینله‌ند
پلاتفۆرمی کومیته‌ی هاوکاری هێزه کوردستانیه‌کان باسی لێوه‌کرا. جێگه‌ی باسه لایه‌نه‌کان پێشنیار و رای خۆیان له‌وپێوه‌ندییه‌دا باس کرد و له‌دوای راوته‌گبیری لایه‌نه‌کان بریار درا که ئایینامه‌ێک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رێکخستن و به‌رنامه‌رێژی بۆ کاری داهاتووی کومیته‌ی هاوکاری په‌سه‌ند بکرێ. جێگه‌ی باسه نوێنه‌رانی سازمانی خه‌بات ی کوردستانى ئێران به سه‌رپه‌رشتى به‌رێز کاک جه‌لال شه‌ریفى و ئه‌ندامه‌تى کاک شوانه شێخه پێشنیاره‌کانی خۆی خسته به‌رباس و له‌گه‌ڵ پێشوازی لایه‌نه‌کان به‌ره‌وروو بوو. هه‌موو لایه‌نه‌کان بریاریان دا که ئه‌م هاوکاریانه چر٠تر بکرێنه‌وه و زۆرتر کاری هاوبه‌ش به یه‌که‌وه بکه‌ن. لایه‌نه‌کانی به‌شدار له کۆبوونه‌وه:حیزبی دیموکراتی کوردستان پارتی دیموکراتی کوردستان یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستانکۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانسازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێرانبزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتیکی یارسان
13 ساڵ و 9 مانگ و 23 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 44 خوله‌ک له‌مه‌وپێش