هه‌واڵه‌کانى کوردستان
کاتی ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوو، به دانانی بارمته‌ی ٣٠ ملیون تمه‌ن به شێوه‌ى کاتى له به‌ندیخانه ئازا کرا.جێی ئاماژه‌یه هه‌تا ئێستا هیچ حوکمێک بۆ ئه‌و هاولاتییه بانه‌ییه که به تۆمه‌تی بلاوکردنه‌وه‌ی ئیعلامیه گیرابوو درنه‌چووه.کاوه قاسمی کرماشانی به ٥ ساڵ به‌ندیخانه حوکم دراکومیته‌ی خوێندکاری به‌رگری له به‌ندکراوانی سیاسی، کاوه قاسمی کرماشانی، هه‌ڵسووراوی مافی مرۆڤ و رۆژنامه‌نووس له لقی یه‌کی دادگای رژیم له کرماشان به سه‌رۆکایه‌تی دادوه‌ر مورادی، به تۆمه‌ت گه‌لێک وه‌ک هه‌وڵدان دژی ئاسایشی ولات و پروپاگه‌نده دژ به رژیم له‌رێگه‌ى بلاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و راپۆر٠ت و ووتووێژ کردن له‌گه‌ڵ مێدیاکان و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی به‌ندکروانی سیاسی و شه‌هیدانى سیاسی دادگاهی کرابوو، به ٥ ساڵ به‌ندیخانه حوکم دراوه.رۆژی یه‌کشه‌ممه ١٠ ی رێبه‌ندانی ١٣٨٩ بێ پێشکه‌ش کردنی نوسخه‌ی نووسراو،ته‌نیا به شێوه‌ی شه‌فاهی به مسته‌فا ئه‌حمه‌دیان پارێزه‌ری ناوبراو راگه‌یاندرا، قورسترین حوکم به‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵسووراوه کورده سه‌پێندراوه. هه‌روه‌ها له کرده‌وه‌یه‌کی بێ پێشوونه سهرهر٠ای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پاسپۆرت و هێندێک به‌ڵگه و مه‌دره‌کی تایبه‌تی، به‌پێی حوکمى ده‌رچوو سه‌رجه‌م که‌لوپه‌لی راگیرا‌و وه‌کو لاپ‌تۆپ، که‌یسی کۆمپیوته‌ر، موبایل، کامێرای وێنه‌گرتن، پرینتێر و که‌لوپه‌لی تر وه‌کوو که‌ل و په‌لى تاوانه‌کانی به قازانجی رژیمی ئاخوندی ده‌ستى به‌سه‌رداگیراوه.کاوه قاسمی کرماشانی ١٤ رێبه‌ندانی ساڵی رابردوو له کرماشان قۆڵبه‌ست کرا و دوای تێپهر٠اندنی ماوه‌ی ٤ مانگ له ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌و شاره، دووی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به دانانی بارمته‌ی ١٠ ٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد کرا. ناوبراو که له‌و ماوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئیعتراف به سیخۆری و ووتووێژکردنی ڤیدیۆیی له ژێر فیشار دابوو، ٨٠ رۆژی سه‌ره‌تایی له‌ناو ژووری تاکه‌که‌سی و حه‌وتووی کۆتاییش مانى له خواردن گرتبوو.بریار٠ی فیشار و کۆنترۆڵی زیاتر له به‌ندیخانه‌کانی کوردستانسه‌رۆکی دادگای گشتی پارێزگای کوردستان دوای ده‌رکردنی بریار٠ی نوێ و پێویست به بهر٠ێوهبردن له‌لاى گشت به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌کانی ئه‌و پارێزگایه ووتوویه، به‌مه‌به‌ستى کۆنترۆڵ کردن و فیشارى زیاتر خستنه سه‌ر به‌ندکراوه‌کان، له هه‌ڵسووران و ناردنی هه‌واڵ بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه پێشگیری ده‌که‌ین.جێگه‌ى باسه، له‌دواى ده‌رچوونى ئه‌و بر٠یار نامرۆڤانه‌یه، چاوه‌روان ده‌کرێ باری ئاسایه‌شی ناو به‌ندیخانه‌کان توندتر بێته‌وه. له‌م روووه که‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی داواى له ته‌واوی رێکخراوه‌کان و دامه‌زراوه‌کان و کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ و ته‌واوی ویژدانه‌کانی وه‌خه‌به‌ر له ته‌واوی جیهان به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی ئێران و خه‌ڵکی کوردستان کردووه له کاتی هه‌ستیاری ئێستا پشتیوانى خۆیان له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی کورد راگه‌یه‌نن و پێش به سه‌پاندنى هه‌رشێوه فیشارێک له‌سه‌ر به‌ندکروانی سیاسی و مه‌ده‌نی بگرن.ئه‌گه‌رى ئیعدامى کردنى به نه‌هێنى زیندانیه‌کى سیاسىبه پى هه‌واڵده‌رییه‌کان لوقمان مورادى زیندانى سیاسى مه‌حکوم به ئیعدام رۆژى رابردوو یه‌ک شه‌ممه ١٠ ى رێبه‌ندان له به‌ندى ٤ ى گرتوخانه‌ى رجایى شه‌رى که‌رج بۆ شوێنێکى نادیار بردراوه.به پى هه‌وڵده‌ریى هه‌واڵنێرى کومه‌له‌ى چالاکانى مافى مرۆڤـ له ئێران رۆژى رابردوو یه‌ک شه‌ممه ٣٠ ى ژانویه به‌رپرسانى گرتووخانه، ئه‌و زندانیه سیاسیه‌یان له به‌ندى خۆى گواستۆته‌وه بۆ شوێنێکى نادیار. به له‌به‌رچاو گرتنى ئه‌وه‌ى که کومه‌لێک چالاکى سیاسى به شێوه‌ى نه‌هێنى ئیعدام کراون ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه که ئه‌ویش به نه‌هێنى ئیعدام بکه‌ن. لوقمان و زانیار مورادى به تومه‌تى ترورى کور٠ى پێش نوێژى جومعه‌ى مه‌ریوان له له‌قى ١٥ى دادگاى رژیم له تاران به تۆمه‌تى موحاربه به ئیعدام مه‌حکوم کراون. حوکمى ناوبراو ئێستاش به پاریزه‌ره‌که‌ى نه‌گوتراوه.
13 ساڵ و 9 مانگ و 21 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش