پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامى حیزبی شیوعى کوردستان به‌ بۆنه‌ى کۆچى دوایی جه‌نابی مامۆستا شێخ عیزه‌دینى حوسێنى

ئایینى و سه‌‌‌رکرده‌‌‌یه‌‌‌کى بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ و خه‌‌‌باتى سیاسى نیشتمانى و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى گه‌‌‌لى کورد له‌‌‌ رۆژهه‌‌‌لاتى کوردستان، مه‌‌‌رحومى شێخ عزالدینى حسینى مان پێگه‌‌‌یشت و له‌‌‌گشت کوردستان و ناوچه‌‌‌دا ده‌‌‌نگى دایه‌‌‌وه‌‌‌، وه‌‌‌ک خه‌‌‌ساره‌‌‌تێکى دیارى به‌‌‌ره‌‌‌ى گه‌‌‌ل کاریگه‌‌‌رى خۆى هێنایه‌‌‌ کایه‌‌‌وه‌‌‌.لاپه‌‌‌ر٠ه‌‌‌کانى خه‌‌‌باتى ئه‌‌‌و گه‌‌‌وره‌‌‌ پیاوه‌‌‌ ئایینى و سیاسى و نیشتمانپه‌‌‌روه‌‌‌ره‌‌‌ راستگۆیه‌‌‌ى گه‌‌‌ل و کوردستانمان دێته‌‌‌وه‌‌‌ یاد که‌‌‌ پانتاییه‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌ هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌ر و خه‌‌‌باتى فیکرى ـ سیاسى کردنیدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ پێشه‌‌‌وا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د و هاورێکانیدا بۆ دامه‌‌‌زاندنى کۆمه‌‌‌ڵى (ژ. ک) تا به‌‌‌ پێکهینانى کۆمارى دیموکراتى کوردستان و دواتریش ده‌‌‌روانى دکتور مصدق و حکومه‌‌‌تى میللى ئێران و هاوفیکر و سیاسه‌‌‌ت و سه‌‌‌نگه‌‌‌رى دانیشتوانى گوندوشاره‌‌‌کانى کوردستان و هێزه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانى سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ریشدا، له‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌رى هه‌‌‌ق و ره‌‌‌واى خواسته‌‌‌کانى میلله‌‌‌ت و نیشتماندا دژ به‌‌‌ رژیمى پاشایه‌‌‌تى و حکومه‌‌‌ته‌‌‌ نادیموکراته‌‌‌کاندا جێگه‌‌‌ى دیار و ر٠ۆڵى به‌‌‌رچاوى هه‌‌‌بوه‌‌‌.ئێمه‌‌‌ لێره‌‌‌دا، به‌‌‌ناوى کۆمیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى حزبى شیوعى کوردستان و هاورییان و هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌رى خه‌‌‌باتى هاوبه‌‌‌شمان پێکه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ورانى رابوردوه‌‌‌، له‌‌‌ کاتێکدا سه‌‌‌ره‌‌‌خۆشى له‌‌‌ خۆمان و هاورێیانمان و که‌‌‌سوکارى شه‌‌‌هیدانمان و له‌‌‌ گشت ئێوه‌‌‌ى هێژاى خێزان و بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌که‌‌‌تان ده‌‌‌که‌‌‌ین و خوازیارى سه‌‌‌بوورى و شانازى کردنتانین به‌‌‌ رۆڵ و خه‌‌‌باتى ئه‌‌‌و سه‌‌‌رکرده‌‌‌ ماندوو نه‌‌‌ناسه‌‌‌وه‌‌‌ین که‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌رى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شۆرش و خه‌‌‌باتى حیزبه‌‌‌ تێکۆشه‌‌‌ره‌‌‌کانى رۆژهه‌‌‌لاتى کوردستاندا و له‌‌‌ دواى شۆر٠شى گه‌‌‌لانى ئێرانیشه‌‌‌وه‌‌‌ (١٩٧٩) هاوسه‌‌‌نگه‌‌‌رى به‌‌‌رپرسانه‌‌‌ى گیرا بۆ سه‌‌‌لماندنى مافه‌‌‌کانى کوردستان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن حکومه‌‌‌تى ناوه‌‌‌ندیه‌‌‌وه‌‌‌و به‌‌‌شداریکردنى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شاندى دیالۆگى کوردستان له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رپرسانى کۆمارى ئێسلامى ئێران له‌‌‌ تاران و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ شانده‌‌‌کانیان له‌‌‌ مهاباد و کوردستاندا بۆ دابینکردنى ره‌‌‌واى مافه‌‌‌کانى گه‌‌‌ل به‌‌‌ ئاشتى و ئازادى و دیموکراتیانه‌‌‌ له‌‌‌ کوردستاندا و رێگا نه‌‌‌دان به‌‌‌لشکرکێشى وشه‌‌‌ر٠ و کوشتار و وێرانکارى به‌‌‌رامبه‌‌‌رى گه‌‌‌لى کوردستان. مامۆستا شێخ عزالدینى نه‌‌‌مر دریغى له‌‌‌ پشتیوانیکردنى خه‌‌‌باتى به‌‌‌شه‌‌‌کانى ترى گه‌‌‌لى کوردستان له‌‌‌ باشوور و له‌‌‌ باکوور و به‌‌‌گشتى نه‌‌‌کرد و رۆڵى رابه‌‌‌رێکى ره‌‌‌وای ئایینى به‌‌‌جێ هێنا و جێگه‌‌‌و ئومید و برواى گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ى بووه‌‌‌.کاتێکیش ناچارانه‌‌‌ له‌‌‌ سوید جێگیر بوو به‌‌‌ ماڵه‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌رده‌‌‌م له‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌رى خواسته‌‌‌ ره‌‌‌واکانى گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌یدا وه‌‌‌ک ئه‌‌‌رکێکى هه‌‌‌قانه‌‌‌ى ئاین په‌‌‌روه‌‌‌رى راستگۆ و به‌‌‌ هه‌‌‌ڵویست، هه‌‌‌رده‌‌‌م به‌‌‌ ده‌‌‌م و ده‌‌‌ست و نووسین و دوعا و بانگه‌‌‌وازه‌‌‌کانیه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ویژدانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌یدا ژیاو و خۆشه‌‌‌ویستى خۆى پاراست تا دوا هه‌‌‌ناسه‌‌‌ى به‌‌‌رێزى .نه‌‌‌مرى بۆ یاد و خه‌‌‌بات و ماندوویی نه‌‌‌ناسى مه‌‌‌رحووم شێخ عزالدینى حسینى رابه‌‌‌رى گه‌‌‌وره‌‌‌ى ئایینى و سه‌‌‌رکرده‌‌‌یه‌‌‌کى بزوتنه‌‌‌وه‌‌‌ و خه‌‌‌باتى سیاسى و نیشتمانى و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یى گه‌‌‌لى رۆژهه‌‌‌لاتى کوردستان و به‌‌‌گشتى.مه‌‌‌کتبى سیاسى حزبى شیوعى کوردستان ١١/٢/٢٠ ١١  هه‌‌‌ولێر               

13 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 6 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن