پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌واڵه‌کانى کوردستان

 راپێچى زیندانى ئیتلاعاتى سپا ده‌‌‌کرێ. ده‌‌‌گووترێ ناوبراو سه‌‌‌ر به‌‌‌ هیچ حیزب و رێکخراوێک نه‌‌‌بووه‌‌‌ و پێشوونه‌‌‌ى سیاسیشى نییه‌‌‌ و ته‌‌‌نیا به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى بوونى وێنه‌‌‌ى جه‌‌‌نابی مامۆستا شێخ عیزه‌‌‌دین له‌‌‌ ناو ماشینه‌‌‌که‌‌‌ى دا گیراوه‌‌‌. ئه‌‌‌بوبه‌‌‌کر ده‌‌‌فته‌‌‌رى ئێستا له‌‌‌بارودۆخێکى  نادیار دایه‌‌‌.هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانى رژیم بۆ په‌‌‌ره‌‌‌دانى مه‌‌‌زهه‌‌‌بی شیعه‌‌‌ له‌‌‌ناو شارى بانه‌‌‌به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌و هه‌‌‌والانه‌‌‌ى به‌‌‌ خه‌‌‌باتمێدیا گه‌‌‌یشتوون، چه‌‌‌ند رۆژ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر له‌‌‌ئیداره‌‌‌ى ته‌‌‌بلیغاتى ئیسلامى رژیم له‌‌‌شارى بانه‌‌‌، به‌‌‌ به‌‌‌شدارى فه‌‌‌رماندارى بانه‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ێکى نه‌‌‌هێنى گیراوه‌‌‌ و تێیدا باس له‌‌‌ په‌‌‌ره‌‌‌دان به‌‌‌ ئاید یایی شیعه‌‌‌ له‌‌‌ناو شارى بانه‌‌‌ کراوه‌‌‌. رژیم له‌‌‌ هه‌‌‌وڵدایه‌‌‌ له‌‌‌رێگه‌‌‌ى بلاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى نووسراوه‌‌‌ و کتێب  و دانانى که‌‌‌لاس و خه‌‌‌رجێکى زۆر له‌‌‌ناو شارى بانه‌‌‌  په‌‌‌ره‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌زهه‌‌‌بی شیعه‌‌‌ بدات. یه‌‌‌کێک له‌‌‌پێشنیاره‌‌‌کانى ئه‌‌‌وکۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ بووه‌‌‌ که‌‌‌ خانه‌‌‌واده‌‌‌ى به‌‌‌سیج و کوژراوانى رژیم بۆ سه‌‌‌ر گۆرى خومه‌‌‌ینى ببردرێن و وانه‌‌‌ى ته‌‌‌بلیغات بۆ مه‌‌‌زهه‌‌‌بی شیعه‌‌‌یان پێ بدرێ. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ شارى بانه‌‌‌ به‌‌‌ زۆرى خاوه‌‌‌ن مه‌‌‌زهه‌‌‌بی سوونین و ئه‌‌‌و هه‌‌‌وڵه‌‌‌ گوماناویانه‌‌‌ له‌‌‌ناو شار کاردانه‌‌‌وه‌‌‌ى خه‌‌‌راپى له‌‌‌سه‌‌‌ر هه‌‌‌ستى  خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌بێ و  بێزارى جه‌‌‌ماوه‌‌‌رى لێده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و هه‌‌‌ولانه‌‌‌ له‌‌‌دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌وه‌‌‌ دێن که‌‌‌ نوێنه‌‌‌رى وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیه‌‌‌ له‌‌‌ کوردستان گۆردرا و ئێستا ئاخوندێک به‌‌‌ ناوى حوسێنى شاهرودى سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتى به‌‌‌رنامه‌‌‌ و گه‌‌‌لاڵه‌‌‌کانى وه‌‌‌لى فه‌‌‌قیه‌‌‌ له‌‌‌ کوردستان ده‌‌‌کا و پێشتر راگه‌‌‌یه‌‌‌ندرابوو که‌‌‌ ناوبراو بۆ رێکخستنى کاروبارى ئایینى کوردستان بۆ ئه‌‌‌و پۆسته‌‌‌ دیارى کراوه‌‌‌.٣ کوژرا و بریندار به‌‌‌ هۆى رووداوى پێکدادانى ماشین له‌‌‌ بانه‌‌‌به‌‌‌ هۆى رووداوى ماشین له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى بله‌‌‌کێ ـ ئارمرده‌‌‌ که‌‌‌سێک گیانى دا و ٢ که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ش بریندار بوون. ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ که‌‌‌ رۆژى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٣ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ رووى داوه‌‌‌ تێیدا که‌‌‌سێک به‌‌‌ناوى ئه‌‌‌حمه‌‌‌د کورى مام عه‌‌‌لى گیانى داوه‌‌‌ و ٢ که‌‌‌سی تریش به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى عه‌‌‌لى و برایم خه‌‌‌ڵکى بله‌‌‌کێى بانه‌‌‌ بریندار بوونه‌‌‌. هاوه‌‌‌لاتیه‌‌‌کى کورد له‌‌‌ ئاوایی "نێ" ى مه‌‌‌ریوان گیراچه‌‌‌ند رۆژى له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر هێزه‌‌‌ جل و به‌‌‌رگ شه‌‌‌خسیه‌‌‌کانى ئیداره‌‌‌ى ئیتلاعاتى رژیم له‌‌‌ شارى مه‌‌‌ریوان هه‌‌‌ڵیانکووتایه‌‌‌ سه‌‌‌ر ماڵى مام عه‌‌‌لى و کوره‌‌‌که‌‌‌یان به‌‌‌ ناوى عادڵ سۆفى گرت و راپێچى گرتووخانه‌‌‌ى ئیداره‌‌‌ى ئیتلاعاتیان کردووه‌‌‌. تا ئێستا هۆ وشوێنى زیندانى کردنى ناوبراو نه‌‌‌زاندراوه‌‌‌ و ناوبراو چاره‌‌‌نووسی نادیاره‌‌‌.  دوایین بارودۆخی چه‌‌‌ند هاولاتی ده‌‌‌سبه‌‌‌سه‌‌‌رکراوی بۆکانی و مه‌‌‌هاباددوایین هه‌‌‌واڵه‌‌‌کان له‌‌‌دواى گرتنى چه‌‌‌ند که‌‌‌س له‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی مه‌‌‌هاباد و بۆکان به‌‌‌ناوه‌‌‌کانى عه‌‌‌لی، جه‌‌‌عفه‌‌‌ر، شۆر٠ش، وه‌‌‌لی و حه‌‌‌بیب ئه‌‌‌فشاری، فه‌‌‌تاح ره‌‌‌سولزاده‌‌‌، هێمن و هادی حه‌‌‌سه‌‌‌نزاده‌‌‌، که‌‌‌ریم مام که‌‌‌ریمی و مه‌‌‌نسوور ده‌‌‌ریانووش باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ ژماره‌‌‌ێکیان بۆ زیندانه‌‌‌کانى بۆکان و مه‌‌‌هاباد گواستراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ٣ که‌‌‌سیشان چاره‌‌‌نووسیان هه‌‌‌روا نادیاره‌‌‌. به‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵى، هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان نیه‌‌‌ز، دوایین هه‌‌‌واڵه‌‌‌کان باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ جه‌‌‌عفه‌‌‌ر، شۆرش، وه‌‌‌لی و حه‌‌‌بیب ئه‌‌‌فشاری، فه‌‌‌تاح ره‌‌‌سولزاده‌‌‌ و هادی حه‌‌‌سه‌‌‌نزاده‌‌‌ و مه‌‌‌نسوور ده‌‌‌ریانوش له‌‌‌مدواییانه‌‌‌دا بۆ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی مه‌‌‌هاباد و بۆکان گواستراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌لام باروودۆخی عه‌‌‌لی ئه‌‌‌فشاری، هێمن حه‌‌‌سه‌‌‌نزاده‌‌‌ و که‌‌‌ریم مام که‌‌‌ریمی نادیاره‌‌‌. هه‌‌‌تا ئێستا هیچ هۆیه‌‌‌ک بۆ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکردنی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌نده‌‌‌کانی دادوه‌‌‌ری رانه‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌، به‌‌‌لام ده‌‌‌وترێت که‌‌‌ ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ لایه‌‌‌نه‌‌‌ شۆر٠شگێر٠ه‌‌‌کانى کوردستان تۆمه‌‌‌تبار کراون. ئازادکردنی سێ مێرمنداڵى  کورد دوای هه‌‌‌ژده‌‌‌ رۆژ بێ ئاگایی له‌‌‌ باروودۆخیانسێ مێرمنداڵی کورد دوای ١٨ رۆژ نادیار بوونى باروودۆخیان، به‌‌‌دانانی بارمته‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌ی کاتی ئازادکران. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری هێرانا، ١٨ رۆژ به‌‌‌رله‌‌‌ئێستا هێزه‌‌‌کانی ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعاتی سه‌‌‌رده‌‌‌شت سێ مێرمنداڵى کورد خه‌‌‌ڵکی شاری پیرانشار به‌‌‌ناوه‌‌‌کانی رامیار عه‌‌‌لیزاده‌‌‌، سادق عه‌‌‌لیزاده‌‌‌ و ره‌‌‌سول بیرکانی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌که‌‌‌ن و بۆ ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شتیان ده‌‌‌گوازنه‌‌‌وه‌‌‌.ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای به‌‌‌دواداچوونی بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکراوه‌‌‌کان بۆ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ ئاسایشیه‌‌‌کان و دادوه‌‌‌ری شاری سه‌‌‌رده‌‌‌شت له‌‌‌وماوه‌‌‌یه‌‌‌دا، به‌‌‌رپرسانی پێوه‌‌‌ندیدار له‌‌‌ شوێنی مانه‌‌‌وه‌‌‌ و تۆمه‌‌‌ته‌‌‌کانی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ بێ ئاگایی خۆیان راگه‌‌‌یاندبوو که‌‌‌ له‌‌‌ ئاکامدا، رۆژی سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٣ى ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ به‌‌‌دانانی بارمته‌‌‌ به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی کاتی ئازاد کران  درێژه‌‌‌ی کوشتنی سیستماتیکى هاولاتیانی کوردی دانیشتووی سه‌‌‌ر سنووره‌‌‌کانله‌‌‌ درێژه‌‌‌ی کوشتنى سیستماتیکی هاولاتیانی دانیشتووی ناوچه‌‌‌ سنووریه‌‌‌ه‌‌‌کانى کوردستان ، که‌‌‌سێک به‌‌‌ناوی عیزه‌‌‌ت قادری به‌‌‌ هۆی ده‌‌‌سترێژی چه‌‌‌کى مه‌‌‌ئموورانی هێزى ئینتزامی کوژرا. رۆژی ٣ی ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی سنووری (( سه‌‌‌رشیو)) سه‌‌‌ربه‌‌‌ شاری سه‌‌‌قز به‌‌‌هۆی ده‌‌‌سترێژی چه‌‌‌کى هێزه‌‌‌کانی ئینتزامی پاسگای به‌‌‌ستام به‌‌‌ره‌‌‌ولای هاولاتیانی دانیشتوی سنووره‌‌‌کان، هاولاتییه‌‌‌کی کوردی سه‌‌‌قزی به‌‌‌ناوی عیزه‌‌‌تی قادری به‌‌‌ هۆی پێکانی فیشه‌‌‌ک به‌‌‌ توندی بریندار بوو. ناوبراو دوای گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی ورمێ، به‌‌‌هۆی قووڵی برینه‌‌‌کانى رۆژی چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ گیانی دا. جێگه‌‌‌ی باسه‌‌‌ سالانه‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌یان که‌‌‌س له‌‌‌ هاولاتییانی دانیشتووی سنووره‌‌‌کانی کوردستان به‌‌‌ بیانووی به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ که‌‌‌لوپه‌‌‌لی قاچاخ له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ئینتزامی ده‌‌‌کوژرێن.کوژران وبرینداربوونی دوو هاولاتیی مه‌‌‌هاباد له‌‌‌لایه‌‌‌ن رژیمه‌‌‌وه‌‌‌به‌‌‌هۆی ده‌‌‌سترێژی چه‌‌‌کى مه‌‌‌ئمورانى هێزی ئینتزامی رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ جادده‌‌‌ی مه‌‌‌راغه‌‌‌_هه‌‌‌شترود دوو هاولاتی مه‌‌‌هابادی کوژران و برینداری لێکه‌‌‌وته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌ پێى راپۆرتى موکریان دوو که‌‌‌س له‌‌‌خه‌‌‌ڵکی دێى به‌‌‌فه‌‌‌ره‌‌‌وانی مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ناوه‌‌‌کانی یه‌‌‌عقوب ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی ئه‌‌‌قده‌‌‌م و براکه‌‌‌ی ئه‌‌‌میر ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی ئه‌‌‌قده‌‌‌م رۆژی دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢ ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر جادده‌‌‌ی مه‌‌‌راغه‌‌‌_ هه‌‌‌شترود، که‌‌‌وتنه‌‌‌ به‌‌‌ر ده‌‌‌سترێژی چه‌‌‌ک له‌‌‌لایه‌‌‌ن مه‌‌‌ئمووری هێزه‌‌‌کانی ئینتزامی، که‌‌‌ له‌‌‌ ئاکامدا له‌‌‌و رووداوه‌‌‌ به‌‌‌ هۆی پێکانی فیشه‌‌‌ک یه‌‌‌عقووب گیانی له‌‌‌دا و براکه‌‌‌ی بریندار بوو.هێزه‌‌‌کانی ئینتزامی بیانووى ئه‌‌‌و جینایه‌‌‌ته‌‌‌یان به‌‌‌ هۆی هه‌‌‌ڵگرتنی باری قاچاخ له‌‌‌ناو ئۆتۆمبێله‌‌‌که‌‌‌یان راگه‌‌‌یاند.   

13 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن