هه‌واڵه‌کانى کوردستان
له‌حاڵی ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ته‌قه‌یان لێکردووه و به‌و هۆیه‌وه ٥ فیشه‌ک به‌ر جه‌سته‌ی که‌وتووه و دوای ده‌رمانێکی سه‌رپێیی ناوبراویان بۆ ده‌زگای ئیتلاعات گواستۆته‌وه. ناوبراو که به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه شۆر٠شگێر٠هکان گیراوه، به موحاریبه و موفسیدى سه‌ر عه‌رز حوکم دراوه.به‌رپرسانی ئه‌منی رژیم سهرهر٠ای ناله‌باربوونی بارودۆخی، ناوبراویان زیاتر له چل رۆژه بۆ ژووره تاکه‌که‌سیه‌کانی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ گواستۆته‌وه.ناردنى ١٢ زندانیی گرتووخانه‌ى ورمێ بۆ ژوورى تاکه‌که‌سی و ئه‌گه‌رى ئیعدام کردنیانبه پێى هه‌وڵى هه‌واڵده‌رییه‌کان ١٢ زندانى ناوه‌ندى ورمێ رۆژى یه‌ک شه‌ممه ٨ى ره‌شه‌ممه‌ى ١٣٨٩ براونه ژوورى قوره‌نتێنه و ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه له مه‌یدانى عه‌دالت له سێداره بدرێن که دوو له‌و زیندانیانه ژنن و ئێستاکه کومه‌لێک له بنه‌ماله‌کانى ئه‌و زیندانیانه له پێش ده‌رگاى گرتووخانه‌ى ورمێ کوبوونه‌ته‌وه. به‌ندکراوێکی کورد له باروودۆخێکی ناله‌باری جه‌سته‌یی دایه‌فازل ئه‌حمه‌دی که ماوه‌ی ٥ مانگ به‌رله ئێستا له به‌ندی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ بۆ ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی گواسترابۆوه، له‌و کاته‌وه تا ئێستا باروودۆخی جه‌سته‌یی ناله‌باره و بۆ بێهداری به‌ندیخانه گواستراوه‌ته‌وه. فازڵ ئه‌حمه‌دی خه‌ڵکی شاری بۆکان به ١٣ ساڵ به‌ندیخانه حوکم دراوه و تۆمه‌ته‌که‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له پارته شۆر٠شگێرهکانی کوردستان راگه‌یه‌ندراو. ناوبراو ٥ مانگ به‌رله ئێستا به‌هۆی ناردنی هه‌واڵه‌کانی ناو به‌ندیخانه بۆ ده‌ره‌وه، بۆ ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی گواسترابۆوه و به‌هۆی توند بوونی نه‌خۆشی و ناله‌باری باروودۆخی جه‌سته‌یی ، سێ رۆژ به‌رله ئێستا بۆ بێهداری به‌ندیخانه گواستراوه‌ته‌وه. جێگه ئاماژه‌کردنه که ئه‌و به‌ندکراوه نه‌خۆشی دڵى هه‌یه و هێشتا هێچ شێوه ده‌رمانێکی بۆ نه‌کراوه‌گرتنى ٥ که‌س له‌شارى سنه‌به پێى هه‌واڵى ماڵپه‌رى په‌یام رۆژى شه‌ممه ٧ى ره‌شه‌ممه هێزه‌کانى ئیداره‌ى ئیتلاعات به هێرش کردنه سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ى ئه‌و شاره، ٥ که‌سیان گرتووه. له‌سه‌عات ٧ى به‌ره‌به‌یانى رۆژى شه‌ممه مه‌ئمورانى ئیداره‌ى ئیتلاعات ٥ که‌س به ناوه‌کانى "فاروق گویلیان و ئیقباڵ محه‌ممه‌د ره‌زاییان له گه‌ره‌کى غه‌ففور و هوشیار سه‌عیدى له گه‌ره‌کى که‌میز و ٢ براش به ناوه‌کانى ئارام و فوئاد زه‌ندى له گه‌ره‌کى چواربا‌غ گرتووه. هه‌روه‌ها مه‌ئمورانى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى سنه هێرشیان بردۆته سه‌ر ماڵى "خالید که‌ره‌میان تا ناوبراویش بگرن، به‌لام ناوبراو له‌ماڵ نه‌بووه. مه‌ئمورانى ئیداره‌ى ئیتلاعات وێراى پشکنینى ماڵه‌کانى ئه‌و که‌سانه ده‌ستیان به سه‌ر کتێب و که‌ل و په‌له‌کانیان دا گرتووه. خانه‌واده‌ى ئه‌و که‌سه گیراوانه وێراى سه‌ردانى به‌رده‌وامیان بۆ شوێنه حکوومه‌تیه‌کان به‌لام تا ئێستا هیچ زانیارییکیان سه‌باره‌ت به دۆخى ئازیزانیان ده‌ست نه‌که‌وتووه. نیگه‌رانیه‌کانى رژیم له به‌رێوه‌چوونى ناره‌زایه‌تى به هۆى نرخى به‌رزى فیشى گاز له شارى سنه‌پاش گران بوونى نرخى گاز ناره‌زایه‌تى خه‌ڵکى لێ بۆته‌وه. هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که نرخى گرانى گاز که پێشتر گه‌یشتبوویه‌٥٠ هه‌زارتمه‌ن ئێستا به‌ره‌وسه‌رچوونێکى زیاترى به خۆوه بینیه‌وه و ئه‌و بابه‌ته ناره‌زایه‌تى زیاترى خه‌ڵکى لێ بۆته‌وه.، له رۆژانى رابردوو رژیم له ترسى تێکهه‌ڵچوون و ناره‌زایه‌تى جه‌ماوه‌ریی، که‌ش و هه‌واى شارى سنه‌ى به ته‌واوى ئه‌منیه‌تى کردووه و هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کان له شوێنه هه‌ستیاره‌کان و بنکه‌کانى رژیم جێگیر کراون.راگه‌یاندنی تۆمه‌ته‌کانی دوو به‌ندکراوی کورد له سه‌قزدووبه‌ندکراوی کورد به‌ناوه‌کانی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان و سه‌لاح مسته‌فایی که ئێستا له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری سه‌قزن، بۆ لقی ٢ى لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگای ئه‌و شاره بانگ کران و تۆمه‌ته‌کانیان پێ راگه‌یاندن. جێگه‌ی باسه هه‌تا ئێستا هیچ هۆیه‌ک له‌مه‌ر٠ ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌و هاولاتیانه له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانی دادوه‌ری شاری سه‌قز رانه‌گه‌یه‌ندراوه، به‌لام بیستراوه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌حمه‌دیان خه‌ڵکی بانه و مسته‌فایی خه‌ڵکی سه‌قز به هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له رێکخراوه شۆر٠شگێرهکانی کوردستان تۆمه‌تبار کراون. کانییه‌کی نوێی زێر٠ له شاری سه‌رده‌شتی کوردستانی ئێران دۆزرایه‌وه‌به‌پێی راپۆرتى هه‌واڵنێرییه‌کان سه‌رۆکی ده‌زگای پێشه‌سازی رژیم و کانییه‌کانی پارێزگای ورمێ رای گه‌یاند له کانییه‌کدا له یه‌کێک له‌گونده‌کانی سه‌رده‌شت له کوردستانی ئێران زێر٠ دۆزرایه‌وه. به‌پێی هه‌واڵێک ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که کراون، ٧٦٣ هه‌زار به‌ردی زێر٠ له‌و کانییه‌دا هه‌یه و رێژه‌ی به‌ردی ئه‌و کانییه، عه‌یار ١.٨گرام له یه‌ک ته‌ندایه و ١٠ ١.٥ گر٠ام زیو له‌یه‌ک ته‌ندا". به‌رپرسێکى رژیم رایگه‌یاند جگه له‌و کانیه، چه‌ند کانیی زێر٠ی تریش له‌و پارێزگایه هه‌یه وه‌ک کانی "زره‌شوران و ئاغده‌ر" له‌تیکاب که‌ئێسته ئیش‌کردن له‌و ٢ کانییه ده‌رچووه و ئێستاش چالاکییه‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی کانی نوێی زێر٠ له‌تیکاب، شاهین دژ، سه‌رده‌شت، ماکۆ و چاڵداران له پارێزگه‌ی ئازه‌ربایجانى رۆئاوا به‌رده‌وامه.گه‌وره‌ترین کانیی زێر٠ی ئێران، کانی "زره‌شوران"ی شاری تیکابه که ٤ ملیۆن ته‌ن یه‌ده‌گی زێر٠ی هه‌یه به عه‌یاری ٦.٨ گرام له ١ ته‌ندا. باروودۆخی به‌ندکراوێکی کوردی خه‌ڵکى کوردستانى تورکیه نادیاره‌له‌شوێنی راگرتنی به‌ندکراوێکی کوردی خه‌ڵکی کوردستانى تورکیه به‌ناوی عه‌لی حوسێن ئوندیل هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه. به‌پێی هه‌واڵده‌ری هێرانا، عه‌لی حسێن ئوندیل کور٠ی ره‌زا ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ خه‌ڵکی ئاوایی دۆغان نار سه‌ربه ناوچه‌ی ئێده‌رمیتی شاری وان له کوردستانى تورکیه ، له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠ ٠ ٩ زستانی ١٣٨٧ له شاری نه‌غه‌ده هاوکات له‌گه‌ڵ شه‌ش که‌س له‌هاورێیانی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئه‌منی رژیمی ئێران ده‌ستبه‌سه‌رکرا. ناوبراو دوای چه‌ندمانگ ژووری تاکه‌که‌سی و شکه‌نجه‌ی رووحی و جه‌سته‌ییه‌کی زۆر، له‌لایه‌ن یه‌کێک له لقه‌کانی دادگاى رژیم به شه‌ش ساڵ به‌ندیخانه حوکم درا. جێگه‌ی باسه که ئه‌و به‌ندکراوه یه‌ک ساڵ له حوکمه‌که‌ی له به‌ندیخانه‌ی شاری نه‌غه‌ده تێپه‌ر کردووه و دوایی بۆ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ورمێ گواستراوه‌ته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا ناوبراو زۆرجار له به‌ندیخانه‌وه بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت و شکه‌نجه دراوه، تا ئیعتراف به‌و تۆمه‌ته‌کانى، بکات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه که به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار، عه‌لی حسێن ئوندیل ١٢ رۆژ به‌رله ئێستا، دوای چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ دایکی ناوبراو له به‌ندی ى١٢ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانه‌ته‌وه و تائێستاش هیچ زانیارییه‌ک له‌باروودۆخی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی خزمێکی تری ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی ئه‌سه‌د حوسێن په‌ناهی که له رێکه‌وتى ٢ى ره‌شه‌ممه‌ى ئه‌وساڵ، سه‌عات ٧ ى به‌یانی له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی ئاسایشی شاری قوروه ، ناوبراو ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار ده‌گوازنه‌وه. جێگه‌ی باسه که دوای ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌نوه‌ر حسێن په‌ناهی هه‌ڵسووراوی مه‌ده‌نی و سیاسی کورد له رێکه‌وت ١٥/٨/١٣٨٦ و ده‌رکردنی حوکمی له‌سێداره‌دان بۆى تا ئێستا زیاتر له ٣٠ که‌س له خزمانی ناوبراو یان ده‌ستبه‌سه‌ر و راپێچی به‌ندیخانه کردووه، له‌و که‌سانه ئه‌فشین برا بچوکی و به‌دیع و مه‌سعود و محه‌ممه‌د و عوسمان حسێن په‌ناهی که هه‌ر کامه به زیندان حوکم دراون و له به‌ندیخانه‌ی شاری قوروه دان.به هه‌زاران لیتر نه‌وتی خاو رژایه ناو رووباری سوونه‌ته‌ی شاری سه‌قزبه‌هه‌زاران لیتر نه‌وتی خاو به‌هۆی وهرگهر٠انی تانکه‌رێکى بارهه‌ڵگری نه‌وتی خاو بۆ رووباری ئاوایی سوونه‌ته له‌شاری سه‌قز به خه‌سار چوو. به‌پێی راپۆر٠تی ئاژانسى هه‌واڵده‌ری موکریان، رۆژى شه‌ممه به هۆی وهرگهر٠انی تانکه‌رێکى بارهه‌ڵگری نه‌وتی خاو له رێگای سه‌قز_سنه له نزیکی ئاوایی سوونه‌ته، ٢٣ هه‌زار لیتر نه‌وتی خاو رژاوه‌ته ئه‌و رووباره. به ووته‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له رووداوه‌که به هۆی ناتوانایی شۆفیر له کۆنترۆل کردنی ئۆتۆمبێل روویداوه، شۆفیره‌که به توندی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
13 ساڵ و 8 مانگ و 26 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش