هه‌واڵه‌کانى کوردستان
زیاتر له ٧ ساڵه له زیندان دایه، به هۆى تێکگیران له‌گه‌ڵ یه‌کێک له کارمه‌ندانى زیندان بۆ ژوورى تاگه‌سی زیندانى ناوه‌ندى ئه‌و شاره گواستراوه‌ته‌وه. مسته‌فا سه‌لیمى خه‌ڵکى دێ ئه‌یلوى شارى سه‌قزه. ناوبراو سه‌ره‌تاى ساڵى ٨٢ى کۆچى خۆرى گیرا و له‌لایه‌ن دادگاى رژیم به تاوانى موحاره‌به به ئیعدام مه‌حکووم کرا. پێکدادانى چه‌کدارنه بۆ دووهه‌مین جار له شارى سنه‌بۆ چارى دووهه‌م له‌شارى سنه له‌لایه‌ن که‌سانێکى نه‌ناسراو ته‌قه له‌هێزه‌کانى ده‌وڵه‌تى کرا. به پێى هه‌والده‌رى حکوومه‌تى میهر شه‌وى دووشه‌ممه ٨ى خاکه‌لێوه له شه‌قامى کۆسه‌ى هه‌جیج گه‌ره‌کى غه‌ففورى سنه که‌سانێکى نه‌ناسراو هێرشیان کردۆته سه‌ر ماشینێکى هاتۆچۆ وداویانه‌ته به‌ر ده‌سترێژى چه‌ک. له‌درێژه‌ى هه‌واڵکه‌دا هاتووه که هیچکام له دانیشتتوانى ماشینه‌که نه‌کوژراون و بارودۆخیان شیاوه. ئه‌وه دووهه‌مین جاره له‌ماوه‌ىرۆژه‌کانى ساڵى نوێى ١٣٩٠ پێکدادانى چه‌کدارانه له‌ناوشارى سنه رووده‌دا. پێکدادانى یه‌که‌م ٥ که‌س کوژرا و بریندار له‌هێزه‌کانى رژیمى لێکه‌وته‌وه که کوژراوه‌کان سوتوانى یه‌که‌م راشید سه‌یدى خه‌ڵکى سنه و سه‌رباز مورته‌زا وزینى ئه‌فشار خه‌ڵکى هه‌مدان بوون. جێگه‌ى باسه ئه‌و هێرشه نوێیه‌ى شه‌وى دووشه‌ممه له‌کاتێکدا بوو که سه‌رچاوه‌کانى حکوومه‌ت ئیدعاى ئه‌وه‌یان کرد بکه‌رانى ئه‌و رووداوه گیراون. راپۆرتێکى وێنه‌یی له ده‌رد و مه‌ینه‌تى کۆڵبه‌رانى کوردستانراپۆرتێکى وێنه‌یی سه‌رنج راکێش له‌سه‌ر کۆڵبه‌رانى زه‌حمه‌تکێش و به‌ش مه‌ینه‌تى کوردستان که له‌سه‌ر ماڵپه‌رى هه‌واڵنێرى سه‌قز بلاکراوه‌ته‌وه، قوولایی ئازار و ده‌ردى کۆڵبه‌رانى زه‌حمه‌تکێشى کورد، که به‌شێکى به‌رچاوى کۆمه‌ڵگاى کوردستان پێکدێنن ده‌رده‌خا. به پێى راپۆرتى ئه‌و هه‌واڵده‌رییه به هۆی نه‌بوون و نهر٠هخساندنی هه‌لی کار کردن له کوردستان له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌شێکی به‌رچاو له خه‌ڵکی هه‌ژار و که‌م ده‌رامه‌تی کوردستان سه‌رقاڵی راگواستنی که‌ل و په‌لی قاچاخ و کۆڵبه‌رین و له‌م رێگه‌وه بژێوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر ئه‌که‌ن. ناوچه‌کانی سه‌قز و بانه، دوو ده‌ڤه‌ری سه‌ره‌کی راگواستنی که‌ل و په‌لی قاچاخن و به‌شێکی به‌رچاو له دانیشتوانی نێو شار و گونده‌کانی ئه‌م دوو ناوچه سنوورییه‌ی کوردستان، رۆژانه به شێوازی جۆراوجۆر سه‌رقاڵی راگواستنی که‌ل و په‌لی به‌نێو قاچاخن و خه‌ریکی کۆڵبه‌رین، که‌چی رۆژ نییه هێزه‌کانی ئینتزامی رێگرییان لێ نه‌که‌ن و نه‌یانخه‌نه نێو بۆسه و که‌مینه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ده‌ستمایه‌ی ژیانی ئه‌م خه‌ڵکه هه‌ژار و ره‌ش و رووته‌ی کوردستاندا نه‌گرن و زۆر جاریش کاتێک کۆڵبه‌رێک ئه‌یهه‌وێ خۆی و باره‌که‌ی کۆڵی له بۆسه‌ی ئه‌م هێزانه ده‌رباز بکات، به فیشه‌ک و گوللـه‌ی گه‌رم سارد ئه‌کرێته‌وه و ته‌رمێ بێ گیانی بۆ بنه‌ماڵه و منداڵه‌کانی ئه‌نێردرێته‌وه که چاوهر٠وانن ئێواره باوکیان به سلامه‌تى بگهر٠ێتهوه!ئه‌وه‌ی له خواره‌وه ئه‌یبینن ته‌نها گۆشه‌یه‌کی بچووکه له‌و هه‌زاران کورده سه‌ربه‌رزانه‌ی که رۆژانه به‌م دژوارییه و به ئاره‌قه‌ی نێوچاوانیان پارووێک نانی حه‌ڵاڵ ئه‌به‌نه‌وه سه‌ر سفره‌ی ماڵ و منداڵیان و ئاماده نین سه‌ری به‌رزیان بۆ کۆمه‌ڵێک کاری ناشه‌رعی نه‌وی بکه‌ن، که‌چی به تاوانی کاروکاسپی حه‌ڵاڵ له سه‌ر خاکی خۆیان خه‌ڵتانی خوێن ئه‌کرێن و منداڵه‌کانیان هه‌تیو ئه‌خرێن.
13 ساڵ و 7 مانگ و 23 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش