پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌یادى له‌داردانى پێشوا قازى محه‌ممه‌د و هه‌ڤالانى

رژیمى پاشایه‌‌‌تى له‌‌‌سێداره‌‌‌دران. رژیمى پاشایه‌‌‌تى که‌‌‌ ته‌‌‌حموولى دیتنى سه‌‌‌روه‌‌‌رى سیاسی و حوکمدارى له‌‌‌به‌‌‌شێک له‌‌‌خاکى کوردستانى ئێرانیانى به‌‌‌ده‌‌‌ست کورد نه‌‌‌ده‌‌‌کرد و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت به‌‌‌و ده‌‌‌سه‌‌‌لاتداریه‌‌‌ لۆکاڵى و سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌ش چاویان به‌‌‌رینایی نه‌‌‌ده‌‌‌دیت و بچووکترین مافه‌‌‌کانیشان بۆ گه‌‌‌لى  به‌‌‌ش مه‌‌‌ینه‌‌‌تى کورد به‌‌‌ ره‌‌‌وا نه‌‌‌ده‌‌‌بینى، مکۆربوون له‌‌‌سه‌‌‌ر درێژه‌‌‌دان به‌‌‌ سیاسه‌‌‌تى پاکتاوکردن و سر٠ینه‌‌‌وه‌‌‌ى شوناس و که‌‌‌سایه‌‌‌تى تاکى کورد. له‌‌‌ومه‌‌‌یدانه‌‌‌ى که‌‌‌ راگه‌‌‌یاندنى کۆماره‌‌‌ ساواکه‌‌‌ى هیوا و ئاواتى خه‌‌‌ڵکى کورد تێیدا راگه‌‌‌یه‌‌‌ندرا، مۆمى ته‌‌‌مه‌‌‌نى پێشواى قاره‌‌‌مانى کورد قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌دى نه‌‌‌مر و هه‌‌‌ڤالانیان کوژانده‌‌‌وه‌‌‌ و برینێکى قووڵیان خسته‌‌‌ سه‌‌‌ر جه‌‌‌سته‌‌‌ى خه‌‌‌ڵکى ئازادیخوازى کوردستان له‌‌‌سه‌‌‌رانسه‌‌‌رى جیهاندا و به‌‌‌م مجۆره‌‌‌ کۆتاییان هێنا به‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مین ئه‌‌‌زموونى حوکمدارى مودێرن و پێش که‌‌‌وتوو و خاوه‌‌‌ن دام و ده‌‌‌زگاى ئیدارى و یاسایی کورد له‌‌‌ کوردستانى ئێران له‌‌‌و قۆناغه‌‌‌دا. مێژووى کورد پر٠ بووه‌‌‌ له‌‌‌ نوشوستى کاتى و له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ریش دا تێهه‌‌‌ڵچوونه‌‌‌وه‌‌‌ و سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانى سه‌‌‌رله‌‌‌نوێ. کۆتایی پێهێنانى ئه‌‌‌زموونى کۆمار و ئیعدامى سه‌‌‌رۆک و که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌ به‌‌‌رچاوه‌‌‌کانى پێکهێنه‌‌‌ر و به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ریی کۆمارى کورد، راسته‌‌‌ هه‌‌‌ڵ ومه‌‌‌رجێکى دژوارى روحى و بۆشایێکى سیاسی گه‌‌‌وره‌‌‌ى دروست کرد، به‌‌‌لام ئه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌رگیز ئیراده‌‌‌ى مافخوازى و هه‌‌‌وڵ بۆ ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌رکردنى سه‌‌‌روه‌‌‌رى یاسایی و سیاسی کورد کۆتایی پێنه‌‌‌هێنا، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت که‌‌‌ قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌دى نه‌‌‌مر له‌‌‌دوا وه‌‌‌سیتانه‌‌‌مه‌‌‌که‌‌‌ى دا گه‌‌‌لێک ئامۆژگارى و رێنوێنى به‌‌‌سوود و به‌‌‌نرخى به‌‌‌ جێ هێشت و هێوا و ئاواتى و رووناکایی خسته‌‌‌ ناو مێشک و هزرى تاکه‌‌‌کانى کورد. کاتێک له‌‌‌ناو جه‌‌‌رگه‌‌‌ى دژمن و له‌‌‌ بێدادگاى رژیم ووتى، ئێوه‌‌‌ ته‌‌‌نیا یه‌‌‌ک قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د له‌‌‌سیداره‌‌‌ ده‌‌‌ده‌‌‌ن، به‌‌‌لام خوێنى من سه‌‌‌دان قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌دى ترى به‌‌‌دوا دادێ، مه‌‌‌به‌‌‌ست له‌‌‌خه‌‌‌و هه‌‌‌ستاندن و بیرهێنانه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ بوو که‌‌‌ دیکتاتۆرانى کاڵ فام و تێنه‌‌‌گه‌‌‌یشتوو ناتوانن به‌‌‌ له‌‌‌ناوبردنى قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د ده‌‌‌توانن بۆ هه‌‌‌میشه‌‌‌ زنجیرى کۆیله‌‌‌یی له‌‌‌ ملى خه‌‌‌ڵکى کورد بخه‌‌‌ن و ئیراده‌‌‌ و هیممه‌‌‌تى ئاڵ وگۆر و مافخوزایان لێ زه‌‌‌وت بکه‌‌‌ن .مێژوو ده‌‌‌ریخستووه‌‌‌ تا ناعه‌‌‌داڵه‌‌‌تى و بێ به‌‌‌شی مابێ، گه‌‌‌لى زیندوو تێکۆشان و خه‌‌‌بات بۆ نه‌‌‌هێشتنى ساته‌‌‌م درێژه‌‌‌ پێده‌‌‌دا. گه‌‌‌لى کوردیش یه‌‌‌ک له‌‌‌و گه‌‌‌لانه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌کۆنه‌‌‌وه‌‌‌ په‌‌‌یمانى داوه‌‌‌ هه‌‌‌تا گه‌‌‌یشتنى به‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م مافه‌‌‌ ره‌‌‌واکانى ئینسانى له‌‌‌خه‌‌‌بات و تێکۆشان کۆڵ نه‌‌‌دا و ئاماده‌‌‌یه‌‌‌ تێچووه‌‌‌که‌‌‌شی هه‌‌‌ر چه‌‌‌نده‌‌‌ى بێت بیدا.قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د و سه‌‌‌رجه‌‌‌م پێکهێنه‌‌‌ران و به‌‌‌شداربووانى کۆمار ده‌‌‌ینى خۆیان به‌‌‌ خاک و گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌یان به‌‌‌ جێهێنا و ژماره‌‌‌یه‌‌‌کیان له‌‌‌وپێناوه‌‌‌دا گیان و ماڵیان فیدا کرد و شه‌‌‌هید کران، به‌‌‌لام ئه‌‌‌زموونێکى به‌‌‌ نرخیان له‌‌‌پاش خۆیان به‌‌‌ جێهێشت. پێویسته‌‌‌ خه‌‌‌باتکارانى ئه‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌سه‌‌‌رهات و ئه‌‌‌زموون و وانه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ فێر بن و سه‌‌‌رجه‌‌‌م رروداو و هۆى شکست و لاوازى و خاڵه‌‌‌ باشه‌‌‌کان و ئاموژگارییه‌‌‌کانى قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د بکه‌‌‌ینه‌‌‌ چۆله‌‌‌چراى رێى خه‌‌‌باتى ئه‌‌‌و سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌مان.سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠اى ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ش نابێ له‌‌‌بیرمان بچێ که‌‌‌ ئێستا رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندى له‌‌‌دژوارترین هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى سیاسی و ئابوورى دایه‌‌‌ و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ قه‌‌‌یرانى نه‌‌‌بوونى مه‌‌‌شروعیه‌‌‌ت چ له‌‌‌حاستى ناوخۆیی و چ له‌‌‌حاستى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى به‌‌‌ره‌‌‌وروویه‌‌‌، بۆیه‌‌‌ پێویسته‌‌‌ زیاتر له‌‌‌پێشوو به‌‌‌ په‌‌‌رۆشی ئاموژگارییه‌‌‌کانى پێشوا بین به‌‌‌تایبه‌‌‌ت ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌هه‌‌‌مووان زیاتر پێداگرى له‌‌‌سه‌‌‌ر کرد له‌‌‌سه‌‌‌ر یه‌‌‌کێتى و برایه‌‌‌تى نێوان خه‌‌‌ڵکى کوردستان، ده‌‌‌بێ بێ چوون وچرا بیکه‌‌‌نه‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ و کارى پێبکه‌‌‌ین.سازمانى خه‌‌‌بات کوردستان ئێران له‌‌‌ ١٠ ى خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ى ١٣٩٠  سلاو و درود ده‌‌‌نێرێ بۆ روحى پاکى پێشوا قازى محه‌‌‌ممه‌‌‌د و هه‌‌‌ڤالانى شه‌‌‌هید و سه‌‌‌رجه‌‌‌م شه‌‌‌هیدانى کۆمار و هیواداره‌‌‌ به‌‌‌له‌‌‌به‌‌‌رچاوگرتنى راستیه‌‌‌ مێژووییه‌‌‌کان به‌‌‌ سه‌‌‌ر له‌‌‌هه‌‌‌ندایێکى و ته‌‌‌بایی له‌‌‌نێو رێکخراوه‌‌‌ شۆر٠شگێره‌‌‌کانى کوردستان و سه‌‌‌رجه‌‌‌م ریزه‌‌‌کانى خه‌‌‌ڵکى کوردستان زووتر و خێراتر به‌‌‌ مافه‌‌‌کانمان بگه‌‌‌ین و به‌‌‌ کوردستانى ئازیزمان شاد بینه‌‌‌وه‌‌‌.بژى کورد و ئازاد و ئاوه‌‌‌دان بێ کوردستانبروخێ رژیمى دیکتاتۆرى ئاخوندىسازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێرانکومیته‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى١٠ /١/١٣٩٠   

13 ساڵ و 7 مانگ و 22 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن