هه‌واڵه‌کانى کوردستان و ئێران
ره‌حیمی ئاوایی گوبه، سۆهراب جه‌هانگیرزاده خه‌ڵکی ئاوایی بروشخۆران ، عبدالله محمدزاده ملحمی خه‌ڵکی ئاوایی همت ئاباد و فه‌رهاد جه‌هانگیری خه‌ڵکی ئاواییی دیر علی له ناو ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان دان. تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه له هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌رکران و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ئه‌و که‌سانه زانیاریه‌ک له ده‌ست دا نییه.پارێزه‌رێکى ناسراو له زیندانى ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ره‌به پێى راپۆرتى کومیته‌ى راپۆرتده‌رانى مافى مرۆڤ، محه‌ممه‌د سه‌یفزاده وه‌کیلى ناسراوى دادگوسته‌رى له‌زیندانى ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ره. مه‌رزیه نیک ئارا پارێزه‌رى ناوبراو له لێدوانێکدا بۆ کومیته‌ى راپۆرتده‌رانى مافى مرۆڤ ووتى: ئاغاى سه‌یفزاده ئێستا له‌زیندانى ورمێیه و په‌روه‌نده‌که‌ى له لقى شه‌شى لێکۆڵینه‌وه‌ى ورمێ له‌ژێر پێراگه‌یشتن دایه. تاوانى ئاغاى سه‌یف زاده کرده‌وه دژى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی له‌رێگه‌ى چوونه ده‌ره‌وه‌ى نایاسایی له مه‌ز راگه‌یه‌ندراوه، به‌لام ناوبراو له لێکۆڵینه‌وه‌کان دا ره‌دى کردۆته‌وه و ووتوویه‌تى به‌مه‌به‌ستى کارى لێکۆڵینه‌وه‌یی سه‌ردانى ورمێم کردووه. محه‌ممه‌د سه‌یفزاده پارێزه‌رى مافى مرۆڤ و ئه‌ندامى دامه‌زراوه‌ى کانونى پارێزه‌رانى مافى مرۆڤ و له‌خه‌زه‌ڵوه‌رى ساڵى رابردوو حوکمى ٩ ساڵ زیندان و ١٠ ساڵ بێ به‌ش بوون له پارێزه‌رى بۆ هاته‌وه و په‌روه‌نده‌که‌ى ئێستا له‌حاڵى پێداچوونه‌وه‌یه. تاوانى ناوبراو کۆبوونه‌وه و هاندان به‌مه‌به‌ستى شێواندنى ئه‌منیه‌تى ناوخۆ و پروپاگه‌نده دژى نیزام و دامه‌زراندنى کانونى پارێزوانانى مافى مرۆڤه. هاوه‌لاتیه‌کى کرماشانى ئیعدام کرابه پێى راپۆرتى سه‌رچاوه‌کانى حکوومه‌تى که‌سێک به‌ناوى ع گوڵمحه‌ممه‌دى له‌شارى کرماشان ئیعدام کرا. شایانى باسه به پێى ئیدعاى سه‌رچاوه‌کانى حکوومه‌تى تاوانى ئه‌وکه‌سه قاچاخى ماده‌ى هۆشبه‌ر بووه. هه‌ربه‌پێى هه‌واڵه‌کان له‌تارانیش ٢ هاوه‌لاتى به‌ناوه‌کانى ئومید و ئاره‌ش ئیعدام کراون. ١٠ ٠ که‌سایه‌تى کاریگه‌ر له‌ساڵى ٢٠ ١١گۆڤارى تایم ناوى ١٠ ٠ که‌سایه‌تى کاریگه‌رى له‌ساڵى ٢٠ ١١ بلاوکرده‌وه. له‌وپێرسته دا شوێنى یه‌که‌م درا به وایل غه‌نیم وێبلاگنووسی میسرى شیرکه‌تى گووگل که له جه‌ریانى ناره‌زایه‌تیه‌کانى میسر ده‌ورى گرینگى گێرا. جولیان ئاسانج له سیما کاریگه‌ره‌کانى ساڵى ٢٠ ١١ بوو که ناوى ناوبراو به ئاشکراکردنه‌کانى سایتى ویکیلیکس بۆ میدیاکان گرینگ بوو. دیلما رۆسۆف یه‌که‌مین ژنى سه‌رۆ کۆمارى برێزیل، مارک زاکربێگ بونیاتنه‌رى فه‌یسبووک و یاریزانى ئه‌رژانتینى لیونێل میسیش له‌و پێرسته به‌رچاو ده‌که‌ون. سالانه ١ میلیۆن و ٢٠ ٠ هه‌زار که‌س به حه‌شیمه‌تى بێکارى ئێران زیاد ده‌بێبه‌رێوه‌به‌رى گشتى ماڵى کرێکار گووتى، له‌ئێستا دا به پێى سه‌رچاوه ره‌سمیه‌کان ٣ میلیۆن و ٣٠ ٠ هه‌زار بێکارمان له وه‌لاتى ئێران هه‌یه و سالانه‌ش ١ میلیۆن و ٢٠ ٠ هه‌زار که‌س به‌و ژماره‌یه زیاد ده‌بن. بۆیه ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌و دوو کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین و له‌باشترین حاڵه‌ت دا شاهیدى که‌مبوونه‌وه‌ى ١ له‌سه‌دى بێکارى ده‌بین. عه‌لیره‌زا مه‌حبووب سه‌باره‌ت به گه‌لاڵه‌ى ئامانجدارکردنى یارانه‌کان و ئاکامه خراپه‌کانى ووتى: ده‌رکه‌وته‌کانى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه له‌سه‌ر ره‌خساندنى ده‌رفه‌تى کار و کار دروست کردن باش نه‌بووه. ناوبراو ووتى ئێمه ده‌بێ ئه‌و کارانه‌ى له‌ئێستا دا هه‌ن راگرین و نه‌هێلین ده‌رفه‌تى کار له‌ناوبچێ، ئه‌گینا ئاکامى زۆر خراپ له‌سه‌ر پیشه‌سازى داده‌نێ. سێهه‌مین رێبه‌رى عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن نارازییان له‌سه‌ر کار لابرابه پێى راپۆرتى سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵ له سه‌نعا، سه‌رۆک کۆمارى یه‌مه‌ن قه‌بووڵى کردووه که ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه. عه‌لى عه‌بدوڵلا ساڵح بریارى داوه له‌به‌رانبه‌ر پاراستنى خۆى له‌به‌دواداچوونى قانونى، له‌ماوه‌ى چه‌ند حه‌وتوووى داهاتوو ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه. به پێى راپۆرتى گه‌لاڵه‌ى شوراى هاوکارى که‌نداوى فارس، ساڵح یه‌ک مانگ دواى ئیمزاکردنى رێکه‌وتننامه له‌گه‌ڵ نه‌یاران، ده‌سه‌لات بۆ جێگره‌که‌ى ده‌گوازرێته‌وه. جێگه‌ى باسه میلیۆنان که‌س به وه‌رێحستنى ته‌زاهورات له شه‌قامه‌کانى یه‌مه‌ن خوازیارى کۆتایی هێنان به حکوومه‌تى ٣٢ ساڵه‌ى ناوبراو بوون. ته‌زاهوراتچیه‌کان ساڵحیان به گه‌نده‌ڵى و خراپ به‌رێوه‌بردنى حکوومه‌ت تۆمه‌تبار ده‌کرد. عه‌لى عه‌بدوڵلا ساڵح له دواى حوسنى موباره‌ک و زین و لعابدین بن عه‌لى سێهه‌مین رێبه‌رى عه‌ره‌به که له‌سه‌ر کار لاده‌برێ.
13 ساڵ و 6 مانگ و 30 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش