هه‌واڵه‌کانى ناوچه‌که
که به‌ئاشکرا داواى له‌ناوچوونى ئیسرائیل ده‌کا یه‌کیان هه‌ڵبژێرێ و ناکرێ له‌گه‌ڵ هه‌ردووک لا ئاشتى بکات. ژماره‌یێکى زۆرى کوژرا و ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى ٢٣٠ ئه‌ندامى حیزبی به‌عسى سوریه‌ژماره‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌کانی سوریا نیگه‌رانیی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لێکه‌وتۆته‌وه. ژماره‌ی کوژراوانی خۆپێشاندانه‌کانی سوریا له ٥٠ ٠ که‌س نزیک بۆته‌وه و ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی رۆژئاوا خه‌ریکی گرتنه‌به‌ری کۆمه‌ڵێک رێوشوێنن بۆ سزادانی سوریان. هه‌روه‌ها سه‌دان هێزی سه‌ربازی به چه‌کی قورس ئهمر٠ۆ چوونه‌ته شاری "دوما'ی باکووری "دیمه‌شق". شایه‌تحاڵان گوتوویانه، نزیکه‌ی ٣٠ تانک بۆ ئه‌م ناوچه‌یه و ده‌رعا بردراوه.چالاکوانانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن، له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌کان له سوریا تاکو ئێستا، لانی که‌م ٤٥٣که‌س کوژراون که زیاتر له نیوه‌ی قوربانیان هی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ن. هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه رایگه‌یاند ٢٣٠ ئه‌ندامى حیزبی به‌عسی سوریه(حیزبی ده‌سه‌لاتدار) به نیشانه‌ى ناره‌زایه‌تى به سه‌رکووت و کوشتنى نارازییانى ئه‌و وه‌لاته ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه. کۆمه‌ڵێک وڵاتی ئه‌وروپایی، باڵیۆزی سوریایان له‌م وڵاتانه بانگهێشت کردووه و وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له به‌رنامه‌یاندایه کۆمه‌ڵێک سزا بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی سوریا. له‌لایێکى دیکه باس له‌وه ده‌کرێ که رژیمى ئاخوندى ده‌ستى بالاى له سه‌رکووتى خۆپیشانده‌رانى سوریه هه‌یه. ئه‌مه‌ریکا جارێکی دیکه حکومه‌تی ئێرانی به یارمه‌تی دانی حکومه‌تی سوریا له سه‌رکوت کردنی خه‌ڵک تۆمه‌تبار کرد. "سوزان رایس" نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مه‌ریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گوتی: ئێران چالاکانه له سه‌رکوت کردنی خه‌ڵک، یارمه‌تیی حکومه‌تی سوریا ده‌دات."
13 ساڵ و 6 مانگ و 24 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش