هه‌واڵه‌کانى کوردستان و ئێران
پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستان بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه بانگ کران.به‌ها مه‌له‌کی، رامین زه‌ندنیا، عه‌لی قوره‌یشی، موختار ئه‌سه‌دی، په‌یمان نه‌ویدیان و حه‌یده‌ر زه‌مانى له هه‌ڵسووراوانی پیشه‌یی ناوه‌ندی مامۆستایان له کوردستان له دوای ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستان بۆ ئه‌و ناوه‌نده بانگکران. زۆرتری ئه‌و که‌سانه پێشتریش بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بانگکرا بوون و لێکۆڵینه‌وه‌یان لێکرابوو. ده‌وترێت که به‌ها مه‌له‌کی، رامین زه‌ندنیا، عه‌لی قوره‌یشی، موختار ئه‌سه‌دی، حه‌یده‌ر زه‌مان له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانن که سالانێکه خه‌ریکی ووتنه‌وه‌ی وانه له قوتابخانه‌کانی شاری سنه‌ن.به‌ندکراوی مه‌حکوم به سێداره له به‌ندیخانه‌ی سه‌قز مانی له‌خواردن گرتشێرکۆ مه‌عارفی به‌ندکراوی خه‌ڵکی شاری بانه‌ی مه‌حکوم به ئیعدام له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌قز له پێنج شه‌ممه هه‌شته‌می بانهمهر٠هوه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. ئه‌و به‌ندکراوه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بهر٠ێوهبهری ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موکریان ووتی: له رۆژی پێنجشه‌ممه‌وه به‌هۆی نادیاربوونی چاره‌نووس و ناره‌زایه‌تی دهربر٠ین له به‌ندیخانه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن و ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی به نووسینی نامه‌یه‌ک به به‌رپرس و دادستان راگه‌یاندووه. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که شێرکۆ مه‌عارفی خه‌ڵکی شاری بانه و ماوه‌ی سێ ساڵ به‌ر له‌ئێستا ده‌سبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی موحاربه له‌لایه‌ن دادگای شۆر٠شی سه‌قز به ئیعدام مه‌حکوم کرا که ئه‌و حوکمه له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه سهرهر٠ای ناره‌زایه‌تی دهربر٠ینی پارێزه‌ره‌کانی شێرکۆ مه‌عارفی و ناردنی له دیوانی به‌رزی وولات دووباره په‌سه‌ندکراوه. رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی نیگه‌رانی زیادبوونی ئیعدامه‌کانى سه‌رشه‌قام له‌ئێرانه‌به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌ری هێرانا، له به‌رانبه‌ر ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی ئیعدامه‌کانى سه‌رشه‌قام له ئێران و له‌به‌ر چاوی گشتی، رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژی چوارشه‌ممه نیگه‌رانى ده‌ربرى و رایگه‌یاند که رژێمی ئێران له چوارمانگی رابردوو، ١٣ که‌سی له سه‌رشه‌قامه‌کان له‌سێداره‌داوه. هه‌شت که‌س له ئێعدام کراوه‌کان، له ناوه‌راستی مانگی ئاڤریل له‌سێداره‌دراون، که دوو که‌سیان به تۆمه‌تی زینا و قه‌تڵ کاتێک که ته‌مه‌نیان له‌ژێر ١٧ ساڵ بووه له‌سێداره دراون.حه‌سییه حاج سه‌حرایی: یه‌کێک له به‌رپرسانی رێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ووتی: زۆر دڵته‌زێنه که دووباره رژێمی ئێران دێهه‌وێ به‌و کرده‌وانه‌ی خه‌ڵک بترسێنێ که نه‌ته‌نیا به‌م کاره‌ى له که‌سی قوربانی روخسارێکی دژه مرۆڤانه ده‌خوڵقونێ به‌ڵکو که‌سانێک که ئه‌و وێنانه ده‌بینن دیانکاته که‌سانێکى سته‌مگه‌ر و بێ به‌زه‌یی. ئه‌و رێکخراوه‌یه ده‌ڵێ: رژیمى ئاخوندى له‌ساڵی رابردوو لانیکه‌م ٢٥٢ که‌سی له‌سێداره‌داوه که ١٤ که‌سیان له به‌رچاوی خه‌ڵک بووه. جێگه‌ی باسه که ئێران له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کان و دامه‌زراوه‌کانی مافی مرۆڤ له پله‌ی یه‌که‌می به‌ر٠Žێوه‌بردنی له‌سێداره‌دان له جیهاندا جێ ده‌گرێ. شه‌پۆلی له‌سێداره‌دانه‌کان له ده‌ستپێکی ساڵی زایینی به توندی به‌ره‌و زیادبوونه. به‌پێی راپۆر٠تی مێدیاکانی رژێم ته‌نیا له مانگی ژانوییه لانیکه‌م ٦٦ که‌س له‌سێداره‌دراون. ئه‌وه له‌حاڵێکدایه که به ووته‌ی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، ژماره‌ی له‌سێداره‌دراوه‌کان له ٢٤ رۆژی ده‌ستپێکی مانگی ژانوییه‌ی ساڵی زایینی لانیکه‌م ٧٣ که‌س بووه. رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش پێش بینی کردبوو که ئه‌گه‌ر رژیمى ئاخوندى هه‌تا کۆتایی ساڵی ٢٠ ١١ هه‌رئاوا برواته پێش ١٠ ٠ ٠ به‌ندکراو له‌سێداره‌ده‌دات.زۆربوونی رێژه‌ی له‌سێداره‌دانه‌کان له ئێران بۆته هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و کومیساریای به‌رزی مافی مرۆڤ و رێکخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی زۆرجار سه‌باره‌ت به‌و رێچکه‌یه نیگه‌رانی خۆی دربریوه. ئێران له‌دوای چین، سه‌رووترین رێژه‌ی به‌ر٠Žێوه‌بردنی ئیعدامى له جیهاندا هه‌یه. راپۆرتده‌رانى بێ سنوور، گرتنى پارێزه‌ر و رۆژنامه‌وانانى مه‌حکووم کردراپۆرتده‌رانى بێ سنوور ، رۆژى چوارشه‌ممه به ده‌رکردنى راگه‌یه‌ندراوێک گرتنى پارێزه‌ر و رۆژنامه‌وانى له ئێران مه‌حکووم کرد. له‌و راگه‌یه‌ندراوه دا باس له محه‌ممه‌د سه‌یفزاده پارێزه‌رى هێندێک له رۆژنامه‌وانانى زیندانى و هه‌روه‌ها عه‌لیرزه ره‌جایی رۆژنامه‌وان و ئه‌ندامى شاندى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجوومه‌نى پیشه‌یی رۆژنامه‌وانان کردووه. راپۆرتده‌رانى بێ سنوور ده‌لێ، له‌رێکه‌وتى سێهه‌مى بانه‌مه‌ر٠ له‌دواى ٢ حه‌وتوو بێهه‌واڵى سه‌باره‌ت به محه‌ممه‌د سه‌یفزاده ناوبراو له پێوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فوونى خانه‌واده‌که‌ى له راگرتنى له‌زیندانى ورمێ ئاگادار کردۆته‌وه. راپۆرتده‌رانى بێ سنوور داوایان له هه‌موو ئه‌نجوومه‌ن و پارێزه‌ر و رۆژنامه‌وانانى جیهان کردووه، تا خوازیارى ئازادى پارێزه‌ر و رۆژنامه‌وانانى زیندانى له‌ئێران بن. نزمترین نرخى گه‌شه‌و و به‌رزترین نرخى هه‌لاوسان دیار٠Šى رژیمى ئاخوندى بۆ خه‌ڵکى ئێرانسندووقى نێوده‌وڵه‌تى دراو، له‌نوێترین راپۆرتى خۆیدا سه‌باره‌ت به دۆخى ئابوورى وه‌لاتانى ناوچه‌که رایتگه‌یاند، رژیمى ئێران سه‌باره‌ت به نرخى گه‌شه‌ى ئابوورى له نزمترین پله و سه‌باره‌ت به نرخى هه‌لاوسان له به‌رزترین پله له‌نیوان ٢٩ وه‌لاتى جیهاندایه. ئه‌و راپۆرته سه‌باره‌ت به وه‌لاتانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، ئه‌فریقاى باکوور، قه‌فقاز، ئاسیاى ناوه‌ندى، پاکستان و ئه‌فغانستانه. هێرشی باڵى وه‌لى فه‌قیهه بو سةر ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و داروده‌سته‌که‌ىله‌دواى سه‌رپێچى کردنى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له فه‌رمانى حکوومه‌تى کێشه و ئالۆزییه‌کان ناوخۆى رژیم به‌ره‌وسه‌ر هه‌ڵکشاوه و لایه‌نه‌کان له مێدیا و لێدوانه‌کانیان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر یه‌ک. له‌نوێترین هه‌ڵوێستدا میسباحى یه‌زدى رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٨/٤/٢٠ ١١ ووتى، دژایه‌تى بریاره‌کانى وه‌لى فه‌قیه له ئاستى دژایه‌تى خوا و کفره. پێشتریش سه‌عیدى نوێنه‌رى وه‌لى فه‌قیه له سپاى پاسداران ده‌ڵێ، ده‌وڵه‌تى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد ده‌بێ به‌رێوه‌به‌رى سیاسه‌ته‌کانى رێبه‌ر بێت و ئه‌وه‌ى که خۆمان بمانهه‌وێت به‌رده‌وام ستراتژى دارێژین و ته‌وژمێک له کۆمه‌ڵگا وه‌رێبخه‌ین، ئه‌وه ئه‌رکى ئاغایان نییه. عه‌لى سه‌عیدى ووتى: له ده‌سه‌لاتى ئیسلامى رێکخه‌ر و سیاسه‌ت دارێژه‌رى سه‌ره‌کى نیزام به پێى یاساى بنهر٠هتى وه‌لى فه‌قیه و سه‌رپێچى له فه‌رمانه‌کانى ناوبراویش وه‌کوو سه‌رپێچى له حوکمى خوا و ئیمامى زه‌مان دێته ئه‌ژمار. ئاخوند سه‌عیدى زیادى کرد: ده‌سه‌لاتى وه‌لى فه‌قیه له لایه‌ن ئیمامى زه‌مان پێى به‌خشراوه و وه‌لى فه‌قیه به راده‌ى ئیمامانى مه‌عسووم بووه و ملکه‌چ بوون به بریاره‌کانى واجیب و زه‌روره. له‌هه‌مان کاتدا عیلم و له‌ودا ئیمام جومعه‌ى مه‌شهه‌دیش ووتى: ئه‌گه‌ر له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رانى وه‌لات مل که‌چى بۆ وه‌لى فه‌قیه نه‌بێ، ئه‌گه‌ر ده‌نگى ته‌واوى خه‌ڵکیشیان هه‌بێ، ده‌سه‌لاته‌که‌یان نامه‌شروعه. ناوبراو ووتى، هه‌موو دام و ده‌زگاکانى حکوومه‌ت و هه‌موو به‌رێوه‌به‌ره‌کانى حکوومه‌ت ده‌بێ په‌یره‌وى له فه‌رمان و بریاره‌کانى وه‌لى فه‌قیه بکه‌ن. عیلم و له‌ودا ووتى، کاتێک خه‌ڵک ده‌نگ به سه‌رۆک کۆمار ده‌ده‌ن، ده‌نگى ئه‌وان ژماره‌ى سیفره و ئه‌وه‌ى ئه‌و سیفره مانادار ده‌کا و مه‌شروعیه‌تى پێده‌دا جێبه‌جێ کردنى ئه‌و حوکمه له لایه‌ن وه‌لى فه‌قیه.
13 ساڵ و 6 مانگ و 23 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش