هه‌وڵى یه‌کێتى ئورووپا بۆ کۆتایی هێنان به گیروگرفته‌کانى ئه‌شره‌ف
له ئه‌ورووپا، ئه‌مریکا و ره‌نگه کانادا پرسه‌که تاوتوێ ده‌که‌ین. ناوبراو هه‌روه‌ها ووتى: ئێمه ته‌نیا کاتێ ده‌توانین ده‌ست به‌م کاره بکه‌ین که ده‌وڵه‌تی عێراق هێزه‌کانی له ناو ئهشر٠هف بکێشێته ده‌ره‌وه و خزمه‌تگوزاری پزیشکی به خێرایی بۆ برینداره سه‌خته‌کان دابین بکرێت و کۆتایی بهێنێت به ئابڵۆقه‌دانی ئهشر٠هف و ره‌وشه‌که ئاسایی بکاته‌وه. ئه‌وکات ده‌توانین گفتوگۆکانمان ده‌ست پێ بکه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، یونامی و لایه‌نه‌کانی دی. به‌ڵام ئه‌وانه به‌ستراوه‌یه به قبووڵکردنی داواکارییه‌کانی سه‌ره‌وه و هاوکات لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیانه له‌سه‌ر کوشتاره‌که‌ی ٨ی نیسان و به‌رپرسانی کوشتنی ٣٥ هاووڵاتیی بێ چه‌ک راکێشی دادگا بکرێن. ستروان ستیڤێنسۆن له‌درێژه‌دا رایگه‌یاند: ئێمه له‌سه‌ر قه‌تڵوعامکردنه‌که‌ی ٨ی نیسان به توندی ره‌خنه‌مان گرت. ئه‌مه پێشێلکردنی مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤه و سوکایه‌تیکردنێکه به په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا که دوو بر٠یارنامهی ده‌رکردووه به زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری ده‌نگه‌کان ده‌رباره‌ی ئهشر٠هف و تیایدا داوای له عێراق کردووه رێز بگرێت له مافه‌کانی دانیشتووانی ئهشر٠هف و په‌نا نه‌باته به‌ر توندوتیژی.
13 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش