هه‌واڵه‌کانى کوردستان و ئێران
رۆیشت به سه‌ر میندا و به توندی بریندار بوو. جێگای ئاماژه‌یه که ساڵانه ژماره‌یه‌کی زۆر له کاسبکاران و هاووڵاتیان به هۆی مینه چێندراوه‌کانه‌وه گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و بریندار ده‌بن، ئه‌مه له حاڵێکدایه که هێزه ئه‌منییه‌تیه‌کان هیچ هه‌وڵێکیان بۆ لابردنی ئه‌م مینانه نه‌داوه و له زۆربه‌ی شوێنه‌کانیشدا رێژه‌یانیان زیاتر کردوه.کاترین ئیشتۆن ئیعدامى مێرمندالان له‌ئێرانى مه‌حکووم کردهه‌والچده‌رى فه‌رانسه راپۆرتى دا کاترین ئیشتۆن سه‌رۆکى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئرووپا رۆژى هه‌ینى ١٠ ى بانه‌مه‌ر ئیعدامى له‌به‌رچاوى گشتى مێرمندالانى له‌ئێران ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخوندى مه‌حکووم کرد و داواى له رژیمى ئاخوندى کرد که‌ڵک وه‌رگرتن له ئیعدام رابگرێت. ناوبراو هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوێکدا گووتى: یه‌کێتى ئورووپا زیاتر سه‌باره‌ت به به‌ره‌وسه‌ر چوونى ئیعدامه‌کان له ئه‌مساڵ له لایه‌ن رژیمى ئێران نیگه‌رانى ده‌ربریوه. پێشێلکردنی مافی کرێکاران له یه‌ک ساڵی رابردووئه‌مساڵ رۆژی جیهانی کرێکار له‌حاڵێک ده‌ستپێده‌کات که کرێکاران له ئێران هه‌روا له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆیان بێبه‌شن. مافه پێشێلکراوه‌کانی کرێکاران له‌یه‌ک ساڵى رابردوو له‌ئێران دوو به‌ش له خۆ ده‌گرێ، به‌شی یه‌که‌م حقوقیه که راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن حکومه‌ته‌وه له پێوه‌ند به مافه‌کانیان به‌رێوه ده‌چێ و به‌شی دووهه‌مى پێشێلکردنى مافه‌کانى کرێکاران له‌ژێر سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌ت که له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌کانی مافی مرۆڤی جیاوازی هه‌یه، به‌رێوه ده‌چێ.به‌گشتی له ١١ بانهمهر٠ی ساڵی ١٣٨٩ هه‌تا رێکه‌وتی ١٠ بانهمهر٠ی ١٣٩٠ ، ٣٤٢١٨٨٣ پێشێلکاری مافی کرێکاران له‌ئێران، له‌لایه‌ن واحیدی سه‌رژمێری، ههڵسوور٠اوانی مافی مرۆڤ له‌ئێران نووسراوه. به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه به ریز له پارێزگاکانی تاران، خوزه‌ستان، کوردستان و قه‌زوێن زۆرترین رێژه‌ی پێشێلکردنی مافه‌کانی کرێکاری له ئێران به‌رێوه چووه.به‌پێی رێژه‌کانی سه‌روو له‌و یه‌ک ساڵه‌یدا، ٧١ ههڵسوور٠اوی کرێکاری ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٩ که‌س بانگکراون و ١٣ که‌سیان له‌لایه‌ن ده‌زگای داد به ٣٧٤ مانگ زیندان له به‌ندیخانه و ١١ مانگی هه‌ڵپه‌سێردراو مه‌حکوم کراون.هه‌روه‌ها له‌و ماوه کورته‌ی یه‌ک ساڵه‌دا، لانیکه‌م٢٥٨ جار کۆبوونه‌وه و مانگرتنی کرێکاری له‌لایه‌ن واحیدی سه‌رژمێری هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له ئێران تۆمار کراوه‌که زۆرترینی ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه به‌هۆی نه‌دانی حه‌ق ده‌سته دواخراوه‌کانى کرێکاران که وه‌ک له رێژه‌کاندا هاتووه به ٢٧ مانگ گه‌یشتووه و یان نه‌بوونی مافی بیمه، ئاسایشی پیشه‌یی و جۆره‌کانى تر بووه.له‌لایه‌کی تره‌وه به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پێویست له شوێنی کار، لانیکه‌م ١٥٨ که‌س به‌هۆی رووداوى جۆراوجۆر له‌سه‌رکار کوژرا و بریندار بوون ه‌که به‌هۆى ئه‌وه ٩٠ که‌س کوژراو ٦٨ که‌سیش بریندار بوون.کۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ توانیویانه که زیاتر له نیو ملیۆن بێکار له وولات تۆمار بکه‌ن که لانیکه‌م ١٠ له‌سه‌دیان یان له‌کاره‌کانیان ده‌رکراون و یان به‌هۆی زیادی هێزی کار تووشی بێ‌کاری هاتوون و له‌سه‌دی ٩٠ به‌هۆی داخرانی کارخانه‌کان و یان نه‌بوونی کار له بێکاریدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا زیاتر له ١٥ هه‌زار کرێکار له مافی بوونی بیمه بێبه‌شن.لابردنی یارانه‌کان بۆته هۆی داخرانی له‌سه‌دی ٣٠ نانه‌واخانه‌کانجێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی نانی سونه‌تی وولات له داخرانی نزیک ٣٠ له‌سه‌دى نانه‌واخانه‌کانی ئێران به‌هۆی بهر٠ێوهبردنی ئامانجدارکردنى یارانه‌ی گه‌نم و ئارد هه‌واڵیدا. موحه‌ره‌م عه‌لی نه‌زه‌ری ووتی: هه‌روا که پێشبێنی ده‌کرا دوای یاسای به‌مه‌به‌ستدارکردنی یارانه‌کان و بهر٠ێوهبردنی ئه‌و پرۆژه یاسایه له‌به‌شی گه‌نم و ئارد و نانی به‌شێک له واحیده‌کانی پیشه‌یی به‌رهه‌م هێنه‌ری نان، هێزی ره‌کابه‌ری خۆیان له‌ده‌ستداوه و داوای داخستنی واحیدی پیشه‌یی خۆیان ده‌که‌ن.ناوبراو ووتی: له‌تاران نزیک به ٣٠ ٠ واحیدی پیشه‌یی هه‌یه که رۆژانه‌١ هه‌تا ٢٥ گوێنی نان دروستده‌که‌ن و ناتوانن درێژه به‌کاره‌کانیان بده‌ن. جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتی نانی سووننه‌تی وولات ووتی: به‌پێی مادده‌ی ٦ی رێکه‌وتننامه‌یه‌ک که بۆ به‌مه‌به‌ستدارکردنی یارانه‌ی گه‌نم و ئارد هه‌یه ئه‌و واحیدانه‌ی که توانای ره‌کابه‌ری خۆیان له‌ده‌ستداوه، ده‌بێ ده‌وڵه‌ت پشتیوانیان لێ بکات.
13 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش