رزگاریی گیانی شێرکۆ معارفی له گره‌وی دوایین هه‌وڵه‌کان دایه
٨ ی بانه‌مه‌ڕه‌وه، له چاوه‌ڕوانیی مردن دا، مانی گرتوه. پێشگیری له به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی ئێعدامی ئه‌و تێکۆشه‌ره کورده له گره‌وی دوایین هه‌وڵه‌کانی هه‌ر هه‌موومان له دوا سه‌عاته‌کانی ژیانی دایه. هه‌ر وه‌ک له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نیازی ئێعدامی حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی دا دیتمان، جموجۆڵی ئێعتیرازیی خه‌ڵک و ئاماده‌ییتان بۆ نێشاندانی دژکرده‌وه به‌رامبه‌ر به تاوانێکی ئه‌وتۆ، جه‌للاده‌کانی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێرانی له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م حوکمه پاشگه‌ز کرده‌وه. هه‌ر بۆیه وشیاری و له‌سه‌ر هه‌ست بوونی ئێوه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و ئاماده‌ییتان بۆ دژکرده‌وه نیشان دان به‌رامبه‌ر به به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی ئێعدامی شێرکۆ معارفی، ده‌توانێ ئه‌و مرۆڤه له مردن ڕزگار بکات. رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران ده‌یه‌وێ له به‌ره‌به‌ره‌ی یه‌کساڵه‌ی تاوانی فه‌رزاد که‌مانگه‌رو پۆلێک تێکۆشه‌ری دیکه‌ی کورد دا و هه‌روه‌ها له یه‌کساڵه‌ی مانگرتنی یه‌کگرتووانه‌و سه‌رانسه‌ریی ٢٣ ی بانه‌مه‌ڕ دا ئێوه خه‌ڵکی به هه‌ڵوێستی کوردستان چاوترسێن بکات. ئێمه داوا ده‌که‌ین به هاوپێوه‌ندیی ڕاشکاوانه‌تان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شێرکۆ معارفی و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و حوکمه، پێش به به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م تاوانه بگرن. ده‌بێ جارێکی دیکه به رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار له ئێران نیشان بدرێته‌وه که به‌ندییه سیاسییه‌کانی کوردستان ڕۆڵه‌ی گه‌لی کورد و هه‌ڵگری ویست و داخوازه ڕه‌واکانی ئه‌وانن و ئێعدام و له‌نێوبردنیان، له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین و هه‌ڵوێستی شیاوی گه‌له‌که‌یان به‌ره‌وڕوو ده‌بێ. ده‌با جارێکی دیکه چاره‌نووسی به‌ندییه سیاسییه‌کانمان ببێته‌وه به هه‌وێنی هاوپێوه‌ندی و یه‌کگرتوویی خه‌باتگێڕانه له سه‌رانسه‌ری کوردستان. ١- سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران٢- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران٣- حیزبی دیموکراتی کوردستان٣٠ /٤/٢٠ ١١١٠ /٢/١٣٩٠
13 ساڵ و 6 مانگ و 22 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش