١ى مانگى مه‌ى ساڵرۆژى جیهانى کرێکاران به‌رز و به‌رێز بێ
به‌رچاوى وه‌لاتانى جیهانیش ئه‌و رۆژه‌یان به فه‌رمى ناساند و له‌رۆژه‌وه‌دا ئه‌و یاده ده‌بێته هۆیێک بۆ رێزگرتن له زه‌حمه‌ت و مه‌ینه‌تى کرێکاران و ده‌رفه‌تێک بۆ داواکردنى ویسته کرێکارییه‌کان و ئاوردانه‌وه و پێراگه‌یشتن پێیان.کرێکار به‌و به‌شه‌ى کۆمه‌ڵگاکان ده‌وترێ که له رێگه‌ى ماندووبون و زه‌حمه‌تکێشانه‌وه حه‌ق ده‌ست وه‌رده‌گرن و کار بۆ که‌سێک به‌ناوى خاوه‌ن کار ده‌کات. کریکارانى جیهان به درێژایی مێژوو سهرهر٠اى ماف پێشێلکراوییان، به‌رده‌وام له‌رێگه‌ى هه‌وڵه‌کانیان بۆ باشترکردنى دۆخى خۆیان تێکۆشاون و به پێى رێژه‌ى دیموکراسی و عه‌داڵه‌تى وه‌لاتان و سیسته‌مى به‌رێوه‌به‌رێتیه‌کان، کرێکاران توانیویانه ویست و داواکارییه‌کانیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن. هه‌ڵبه‌ت له‌رابردوودا به هۆى کێشه‌ى که‌م خوێنده‌وارى، زۆرى خایاندووه تا که‌سانى هه‌ڵکه‌وتوو و نوخبه‌ى ئه‌و چینه بتوانن زه‌حمه‌تکێشان له‌ده‌ورى یه‌ک کۆبکه‌نه‌وه و کرێکاران له‌گه‌ڵ مافه‌کانیان ئاشنا بکه‌ن و ئاماده‌ى تێکۆشان له‌پێناو ده‌سته‌به‌رکردنى مافه‌کانیان بکه‌ن. به‌لام هه‌روه‌ک مێژوو ده‌ریده‌خا له‌دواى ئاماده‌بوون و وریابوونه‌وه‌یان سه‌رهه‌ڵدان و هه‌نگاوى یه‌کجار مه‌زنیان وه‌رێخستووه و ده‌سه‌لاته دیکتاتۆره‌کان و خاوه‌ن کاره ناعادڵه‌کانیان له‌راست مافه‌کانیان به چۆکدا هێناوه. بۆیه ره‌وڵ و ده‌ورى که‌سانى نوخبه و رێبه‌رانى کرێکارى له گه‌یشتنى کریکاران به ویسته‌کانیان گه‌لێک گرینگ و به‌رچاو بووه و بابه‌تى وریابوون و زانینى ویست و داواکارییه‌کانى کریکاران یه‌کلایکه‌ره‌وه بووه بۆ ئه‌و چینه. ئه‌مرۆ به‌شێکى زۆرى کرێکاران خاوه‌نى رێکخستن و سازى کاریگه‌ر و به‌هێزى خۆیانن و له‌رێگه‌ى ئه‌و رێکخراوه و لق و پۆپه‌کانى به‌رپه‌رچى بێ مافى و چه‌وسانه‌وه‌کان ده‌ده‌نه‌وه و پشتگیرى یه‌کدى ده‌که‌ن. به‌لام سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش هێشتا له‌هێندێک له‌وه‌لاتان کریکاران و زه‌حمه‌تکێشان له‌که‌مترین مافه‌کانیان بی به‌شن و رێبه‌ره‌کانیان ده‌خرێنه زیندان و به‌ر به‌هه‌ر جۆره جم و جۆڵێکیان ده‌گیرێ و ده‌نگى مافویستیان کپ ده‌کرێ. یه‌کێک له‌دیارترین وه‌لاتانێک که کرێکاران تێیدا له‌گه‌ڵ سته‌م و زۆرێکى له‌راده‌به‌ده‌ر به‌ره‌وروون، وه‌لاتى دیکتاتۆر لێدراوى ئێران له ژێر فه‌رمانره‌وایه‌تى ئاخوندانى دواکه‌وتوویه. به‌داخه‌وه هه‌روه‌ک له سه‌رژمێرى و هه‌واڵ و زانیارییه‌کان ده‌رده‌که‌وێ دۆخى کرێکاران له ئێران زیاتر له هه‌ر چینێکى تر‌ى کۆمه‌ڵگا ناله‌بارتره و زه‌حمه‌تکێشان و کرێکاران زۆرترین پشکى بێ مافیه‌کانیان به‌رده‌که‌وێ. سه‌رژمێرییه‌کانى ساڵى ٨٩ تا ٩٠ ده‌ریده‌خا که به لانى که‌مه‌وه ٣٤٢١٨٨٣ جار کرێکاران له‌گه‌ڵ پێشێلکردنى مافه‌کانیان به‌ره‌ورووبوونه و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٥٨ جار کۆبوونه‌وه‌ى ناره‌زایه‌تى و مانگرتنیان به‌رێوه‌بردووه. ئه‌و سه‌رژمێرییانه که به‌شێک له سه‌رژمێرییه راسته‌قینه‌کان ده‌رده‌خا قولایی دۆخى نه‌شیاوى ئه‌و چینه زه‌حمه‌تکێشه‌ى کۆمه‌ڵگا ئاشکرا ده‌کا. هه‌نووکه له‌ئێران یاساکانى کار به‌ته‌واوى له‌دژى قازانجى کرێکاران دایه و کرێکاران که‌مترین دامه‌زراوه و پێکهاته‌ی سه‌ربه‌خۆ و راسته‌قینه‌ى داکۆکى کردن له مافه‌کانیان هه‌یه و زۆرێک له سه‌رۆک و چالاکه کرێکارییه‌کان له‌زیندانه‌کانى رژیم دان. کاتێک داواى حه‌ق ده‌ستى دواخراویان ده‌که‌ن و ناره‌زایه‌تى دهردهبر٠ن له‌گه‌ڵ سه‌رکووتى بێ به‌زییانه و ئازار و شکه‌نجه و زیندان به‌ره‌وروو ده‌بن. سهرهر٠اى ئه‌و دۆخه خه‌ماوه‌یه‌ى کرێکاران، له‌دواى به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌ى ئامانجدارکردنى یارانه‌کان ئاسۆ له‌به‌رده‌م کرێکاران زیاتر له‌رابردووش تاریک و لێل ده‌بێ و شاهیدى ئاڵۆزبوون و خراپتر بوونى دۆخى کریکارانین. هه‌ر له‌وماوه که‌مه‌ى پاش په‌سه‌ندکردنى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه و به‌کرده‌وه ده‌رهێنانى، زۆربه‌ى ناوه‌نده به‌رهه‌م هێنه‌ره بچووک و گه‌وره‌کان تووشی داخران و وه‌رشکست بوون و یان به‌ناچار ژماره‌ى کرێکارانیان تێدا که‌م کراوه‌ته‌وه. ده‌سه‌لاتى سیاسی ئێران به جێى ئه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى کار بۆ ژماره‌ى سه‌رسوورهێنه‌رى بێکاران پێک بێنى ، خه‌ریکه ژماره‌ى پێشووش نزم ده‌کاته‌وه و لافاوى بێکاران زیاتر ده‌کا.کرێکارانى زه‌حمه‌تکێشى کوردستان! هه‌رچه‌ند ئه‌و دۆخه نه‌شیاوه له‌سه‌رانسه‌رى ئێران‌دا له‌ئارادایه و کرێکارانى سه‌رانسه‌رى ئێران رۆژانه له‌گه‌ڵ بێ مافى و مه‌ترسی پیشه‌یی به‌ره‌وروون، به‌لام ئه‌و دۆخه له کوردستانى ئه‌منیه‌تى کراو و بێ به‌ش له‌هه‌موو مافێک زیاتر ره‌نگى داوه‌ته‌وه و کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان له‌گه‌ڵ فشارێکى چه‌ند به‌رانبه‌ر به‌ره‌وروون. یه‌کێک له‌هه‌ره سته‌مه به‌رچاوه‌کانى رژیمى ده‌سه‌لاتداریه‌تى ئاخوندى له‌سه‌ره‌تاى هاتنه سه‌رکارییه‌وه هه‌تا ئێستا به‌رێوه‌بردنى سیاسه‌تى شوومى هێشتنه‌وه‌ى کوردستان له دۆخێکى ناله‌بارى ئابوورى بووه و کوردستان جگه له سیستان و به‌لوچستان خاوه‌ن که‌مترین ناوندى کار و شوێنى کار و ده‌رفه‌تى کاره و به‌شێکى زۆرى کۆمه‌ڵگاى هه‌ژارى کوردستان بۆ بژیوى ژیان روو له‌شاره‌کانى تر‌ى ئێران ده‌که‌ن و یان تاو ده‌ده‌نه کاره تاقه‌ت پرۆکێن و که‌م ده‌رامه‌ت و پر٠ مه‌ترسیه‌کانى تر که هه‌ر به‌ناو پێیان ده‌وترێ کار. کوردستان له‌بوارى پیشه‌یی له‌دواکه‌وتووترین هه‌ل و مه‌رجدا راگیراوه و به‌شێکى زۆرى خه‌ڵک له‌رووى ناچارى رووده‌که‌نه کارى کۆڵبه‌رى و قاچاخى که‌ل و په‌ل له‌سنووره‌کان و له‌گه‌ڵ ده‌یان مه‌ترسی وه‌ک کوشتن له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیم و چوونه سه‌ر مین و زه‌رو زیانى گیانى و مادى دیکه به‌روروو ده‌بن. هه‌ر به پێى ئه‌و سیاسه‌ته گه‌لاوه‌ى ده‌سه‌لاتدارانى رژیمى ئاخوندى که‌مترین جووڵه‌ى سه‌ندیکایی و کرێکارى به‌رچه‌سپى ئه‌منیه‌تى و تاوانگه‌لێکى سه‌رسوورهێنه‌رى لێده‌درێ و به‌م جۆره بێ به‌زییانه سه‌رکووت ده‌کرێ و گرتن و زیندان و دورخستنه‌وه‌ش دوا ئاکامى ده‌بێ. جێگه‌ى خۆشیه سه‌ره‌راى هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تى و رۆژه‌ره‌شیانه‌ى له ئێران و کوردستانى ئازیزمان رۆژانه ده‌یبینین، ئه‌مرۆکه ده‌سه‌لاتدارى ئاخوندى که سه‌رچاوه‌ى سه‌رجه‌م گیروگرفته‌کانى هه‌موو چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگایه، له‌دۆخێکى یه‌کجار قه‌یراناویی دایه و کێشه جۆراوجۆره‌کان ده‌وران ده‌ورى سیسته‌مه‌که‌یانى ته‌نیوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام ئاڵقه‌ى گه‌مارۆى کێشه ده‌ره‌کى و ناوخۆییه‌کان ته‌سکتر ده‌بێته‌وه و ئه‌وه دڵخۆشمان ده‌کا به‌وه‌ى که رۆژه سه‌خته‌کانى خه‌ڵکى ئێران و به‌تایبه‌ت کرێکاران روو له کۆتاییه و ئه‌و رۆژه نزیکه که هه‌موو چین و توێژه‌کانى پێکهێنه‌رى کۆمه‌ڵگا له‌سایه‌ى ده‌سه‌لاتێکى دادپه‌روه‌ر و یاسا سه‌روه‌ر و دیموکرات و پارله‌مانى به سه‌رجه‌م مافه زه‌وتکراوه‌کانیان بگه‌ن.سازمانى خه‌بات ى کوردستان ئێران، وێراى ئه‌وه‌ى که رۆژى ١١ى بانه‌مه‌ر ساڵرۆژى جیهانى کرێکاران له‌سه‌رجه‌م کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان و ئێران و جیهان پێرۆز ده‌کا، داوا له‌سه‌رجه‌م پێکهێنه‌رانى ئه‌و توێژه زه‌حمه‌تکێشه‌ى کۆمه‌ڵگا ده‌کا زیاتر له‌رابردوو ئاوێته‌ى خه‌بات و تێکۆشان بۆ نه‌هێشتنى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى بن و هه‌موو به یه‌کێتى و برایه‌تى وێراى باقى چین و توێژه‌کانى کۆمه‌ڵگا له‌پێناو نه‌هێشتنى سێبه‌رى ره‌شى نیزامى وه‌لى فه‌قیه و ده‌سته‌به‌رکرانى مافه سیاسی و ئابوورى و کۆمه‌لایه‌تى و فه‌رهه‌نگیه‌کانمان تێ‌بکۆشین.به‌رز و به‌رێز بێ ١ى مانگى مه‌ى رۆژى کرێکارانبروخێ رژیمى دیکتاتۆر وسته‌مگه‌رى ئاخوندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانکومیته‌ى ناوه‌ندى١٠ /٢/١٣٩٠
13 ساڵ و 6 مانگ و 21 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش