هه‌واڵه‌کانى کوردستان
دێى دیشوان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران. له تاوان و شوێنى راگرتنى ئه‌و هاوه‌لاتیانه تا ئێستا هه‌واڵێک نه‌زاندراوه. گرتنى مه‌حموودى ساڵحى چالاکى کرێکارى له کوردستانمه‌حموود ساڵحى چالاکى کرێکارى له کوردستان رۆژى یه‌کشه‌ممه ١١ى بانه‌مه‌ر٠ له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم گیرا. خانه‌واده‌ى ئه‌و چالاکه کرێکارییه له ووتووێژێک له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى موکریان نیوز، رایانگه‌یاندووه: نیوه‌رۆى رۆژى یه‌کشه‌ممه هێزه ئینتزامى و ئیتلاعاتیه‌کان هه‌لیانکووتایه سه‌ر ماڵمان و ناوبراویان له‌گه‌ڵ خۆیان برد. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خانه‌واده‌ى مه‌حموود ساڵحى زیادى کرد: بارودۆخى جه‌سته‌یی مه‌حموود زۆر ناله‌باره و ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر عه‌ملیات کرابوو. جێگه‌ى باسه تا نووسینى ئه‌و هه‌واڵه تۆمه‌تى ساڵحى ئه‌ندامى پێشووى هه‌یئه‌تى به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجوومه‌نى سینفى نانه‌وایانى سه‌قز و ده‌وروبه‌رى نه‌زاندراوه. بانگکردنی ژماره‌یه‌کی تر له هه‌ڵسووراوانی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانسه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌ک شه‌ممه ١١ى بانه‌مه‌ر٠ و له‌به‌ره‌به‌ره‌ی رۆژی مامۆستا ژماره‌یه‌کی تر له هه‌ڵسووراوانی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستان له‌دوای بلاوکردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه پیشه‌ییه، بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه بانگ کران. به پێى راپۆرتى ئاژانسی هه‌واڵده‌ری موکریان که‌مال فکوریان، مسته‌فا سه‌ربازان، ره‌زا حاته‌می، له هه‌ڵسووراوانی پیشه‌یی حه‌وزه‌ی مامۆستایان له کوردستانن که بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵى ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگکران. به‌پێی په‌یوه‌ندییه‌ک که رۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستایانه گیرابوو ئه‌و که‌سانه ده‌با رۆژی یه‌ک شه‌ممه سه‌عات ٨ ى به‌یانی یانزده‌ی بانه‌مه‌ر٠ له ناوه‌ندی هه‌واڵی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ئاماده ببن.جێگه‌ی ووتنه که له سێ رۆژی رابردوو سهرهر٠ای ئه‌و که‌سانه چه‌ند که‌سی تریش له هه‌ڵسووراوانی ئه‌نجومه‌نی پیشه‌یی مامۆستایان به‌ناوه‌کانی به‌ها مه‌له‌کی، رامین زه‌ندنیا، عه‌لی قوره‌یشی، موختار ئه‌سه‌دی، حه‌یده‌ر زه‌مان، په‌یمان نه‌ویدیان بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵ بانگکران.بانگ کردنی چه‌ند که‌س له هه‌ڵسووراوانی کرێکاری شاری سه‌قز و سنه له به‌ره‌به‌رى رۆژی جیهانی کرێکار چه‌ند هه‌ڵسووراوی کرێکاری له شاری سه‌قز بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگکران. له‌ماوه‌ی رۆژه‌کانی رابردوو و له به‌ره‌به‌ره‌ی یه‌که‌می مانگی مه‌ی رۆژی جیهانی کرێکاری چه‌ند که‌س له هه‌ڵسووراوانی کرێکاری شاری سه‌قز به‌ناوه‌کانی حسێن مورادی، سه‌دیق محه‌ممه‌دی، به‌ختیار مه‌عروفی، عه‌لی حسێنی، بۆ ناوه‌ندی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سه‌قز بانگ کران. جێگه‌ی ئاماژه پێکردنه که دوای چه‌ند سه‌عات لێکۆڵینه‌وه و هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی به‌ڵێننامه له‌و که‌سانه بۆ به‌شداری نه‌کردن له رێوره‌سمی رۆژی کرێکار، ناوبراوان ئازاد کران.هه‌ر به‌پێی راپۆر٠تی هه‌واڵده‌ری موکریان، شه‌مس ئه‌مانی، شه‌ریف ساعه‌د په‌نا، سه‌یدق که‌ریمی، غالیب حسێنی، خالید حسێنی، و یه‌داڵه قوتبی له هه‌ڵسووراوانی کرێکاری سنه بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵی ئیتلاعات بانگ و لێکۆڵینه‌وه‌یان لێ‌کرا. ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه پێشتریش بۆ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هه‌واڵی بانگکرابون و لێکۆڵینه‌وه‌یان لیکرابوو. ده‌وترێت چه‌ند که‌سیان دوای چه‌ند کات لێکۆڵینه‌وه و دوای وه‌رگتنی به‌ڵێننامه له‌مه‌ر٠ به‌شداری نه‌کردن له رێور٠هسمی رۆژی کرێکار ئازاد کران.خۆسوتاندنی ژنێکی کوردژنێکى لاوى کورد له‌شارى خوی کوردستانى ئێران ده‌ستى دایه خۆکوژى له‌رێگه‌ى خۆسووتاندن و به‌هۆی رێژه‌ی سه‌رووی سووتانه‌که‌ى له نه‌خۆشخانه گیانى دا. به‌پێی راگه‌یاندنی هه‌واڵنێرانی هێرانا، رۆژی یه‌ک شه‌ممه ٤ بانه‌مه‌ر٠ له به‌شی ((قتور)) سه‌ر به شاری خۆی ژنێکی کورد به ناوی ((فه‌له‌کناس فه‌دایی)) به‌هۆی فشاره‌کانی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه هه‌وڵی خۆسووتاندنیدا. ناوبراو به‌هۆی برینه‌کانی و به‌هۆی رێژه‌ی سه‌رووی سووتانه‌که‌ی له نه‌خۆشخانه‌دا گیانی دا. جێگه‌ی ئاماژه پێکردنه که ئه‌و ژنه کورده ته‌مه‌نی بیست ساڵ و خاوه‌ن منداڵێک بووه.کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی کرێکارانی ده‌رکراو له کارخانه‌ی زێر٠ی ئاق دهر٠ر٠هی تیکابکۆمه‌ڵێک له‌و کرێکارانه‌ی که له کارخانه‌ی زێر٠ی پویا زرکانی ئاق دهر٠ر٠هی تیکاب له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکرابوون، له‌به‌رده‌م ده‌رگای فه‌رمانداری ئه‌و شاره کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان رێکخستبوو. به‌پێی راپۆر٠تی هه‌واڵده‌ری موکریان، ئه‌و کرێکارانه که ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی داخرانی کارخانه‌که بێکار ببوون داواى پێراگه‌یشتن به هه‌ل و مه‌رجى ناله‌بارى خۆیانیان ده‌کرد. جێگه‌ی ئاماژه پێکردنه که هه‌ڵسوورانی کارخانه‌ی زێر٠ی ئاق دهر٠ر٠هی تیکاب به ووته‌ی به‌رپرسانی ئه‌و کارخانه‌یه به‌هۆی کێشه‌ی ته‌کنیکی داخراوه ، به‌لام ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له کرێکاره‌کان له شوێنی کاره‌کانیان، که‌موکورتی هێزی کار و ده‌رکرانی ژماره‌یه‌ک له کرێکاره‌کانی لێ که‌وتۆته‌وه که ئه‌و هه‌وڵه بۆته هۆی ناره‌زایه‌تی دهربر٠ینی ئه‌و کرێکارانه‌ی که ده‌رکراون.
13 ساڵ و 6 مانگ و 19 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش