ژیاننامه‌ی ئوسامه بن لادن
بو زیاتر رێکخراوی قاعیده‌و ئوسامه‌ی پێ ناسێنرا، له‌وکاته‌شه‌وه تا به‌ره‌به‌یانی دوێنێ (دوشه‌ممه) که له‌لایه‌ن هێزێکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا له نزیک ئیسلام ئابادی پایته‌ختی پاکستانه‌وه له‌گه‌ڵ کور٠ێکیدا کوژرا، به‌شێوه‌یه‌کی چر٠و پر٠ یه‌که‌یه‌کی ئه‌مه‌ریکا به‌شوێنیدا دهگهر٠ا.بنلادن کێیه؟ئوسامه، کور٠ی محه‌مه‌د عه‌وه‌ز بنلادنه، له ساڵی ١٩٥٧ له دایکێکی سوری و باوکێکی سه‌رمایه‌داری به ناوبانگ له ریازی پایته‌ختی سعودیه له دایکبوه.بنه‌ماڵه‌ی ئوسامه بنلادن، به هۆی سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌یان و دوباره نۆژه‌ندکردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی(ئه‌قسا) له پاش سوتانی، ناوبانگێکی گه‌وره‌یان په‌یداکردوه.له ته‌مه‌نی (٩) ساڵیدا باوکی ده‌مرێت و له ته‌مه‌نی (١٧) سالانیشدا یه‌که‌م هاوسه‌رگیری پێک ده‌هێنێت.هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندنی له (جده)دا ته‌واو کردوه و کۆلێژی ئابوری و بهر٠ێوبهردنی گشتی ته‌واو کردوه. ئوسامه‌و په‌یوه‌ندی به رێکخراوه ئیسلامیهکانهوهمێژوی په‌یوه‌ندیکردنی بنلادن به شۆر٠شی رادیکاڵی ئیسلامیه‌وه، دهگهر٠ێتهوه بۆ ساڵی (١٩٧٩)، دوای ئه‌وه‌ی سوپای سۆڤیه‌تی جاران ئه‌فغانستانی داگیرکرد. دواتریش وه‌ک عه‌بدوڵا عه‌زام که به باوکی ر٠ۆحی بنلادن هاوبیره‌کانی ده‌ناسراو که‌مپێکی وه‌رگرتنی بۆ ئه‌و که‌سانه کردبوه‌وه که بۆ شهر٠کردن له دژی سۆڤیه‌ت رویان له ئه‌فغانستان ده‌کرد، ئوسامه‌ش له ساڵی (١٩٨٦)دا له شاری پیشاوه‌ری پاکستان که‌مپێکی به‌ناوی (بیت الانصار) دامه‌زراند. دوای ئه‌وه‌ش به‌هۆی شهر٠کردنیان له ئه‌فغانستان ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌کانی که‌مپه‌که‌ی روی له زیادبون کرد، له ساڵی(١٩٨٨)دا ئوسامه تۆمارێکی تایبه‌تی دروستکرد بۆ ناوه‌کانیان به ناوی (سجل القاعیده)، که له دواتر هه‌ر ئه‌و ناوه بو به‌ناوی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌که‌ی.گه‌رانه‌وه بۆ سعودیه و جێهێشتنی یه‌کجاری دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سۆڤیه‌ت له ئه‌فغانستان، بنلادن گهر٠ایهوه سعودیه، پاش ماوه‌یه‌ک له گه‌شتنی، بۆی ده‌رکه‌وت که قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی خراوه‌ته سه‌ر، هۆکاری قه‌ده‌غه‌کردنه‌که‌شی ئه‌وه‌بو که ئه‌مریکا ناوی رێکخراوه‌که‌ی خسته لیستی تیرۆره‌وه و به ههر٠هشهی زانی بۆ سه‌ر خۆرئاوا. به‌و هۆیه‌وه له ساڵی ١٩٩٢دا، بنلادن سعودیه‌ی به‌ره‌و ئه‌فغانستان به‌جێهێشت و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و خه‌رتوم ر٠ۆشت، له نیوه‌ی هه‌مان ساڵدا ئه‌مریکا ده‌ستی به سه‌ر سه‌روه‌ته‌که‌یدا گرت و له ساڵی (١٩٩٤)یشدا سعودیه ره‌گه‌زنامه‌ی وڵاته‌که‌ی لێسه‌نده‌وه.له ماوه‌ی مانه‌وه‌یدا له سودان، چه‌ندین ته‌قینه‌وه له وڵاتانی سۆماڵ و یه‌مه‌ن و سعودیه‌دا له دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌نجامدرا، پاش ئه‌و زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ش سودان که‌وته ژێر فشاری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه بۆ ده‌رکردن، یاخود بۆ به ده‌سته‌وه‌دانی بنلادن، به‌هه‌مان هۆ بنلادن و هاور٠ێکانی، سودانیان به‌ره‌و ئه‌فغانستان جێهێشت و له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ١٩٩٦ یشدا به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی، رێکخراوی قاعیده (جیهاد)ی دژ به ئه‌مه‌ریکا راگه‌یاند.١١ی سێپتهمبهرله ئه‌یلولی ساڵی ٢٠ ٠ ١دا، ئه‌مه‌ریکا ر٠ێکخراوی قاعیده‌ی به ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردو سه‌نته‌ری بازرگانی نیویۆرک و واشنتۆن تاوانبار کرد، که به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌وه زیاد له ٣٠ ٠ ٠ که‌س کوژران و چه‌ندین که‌سیش برینداربون.له روی ئابوریشه‌وه ئه‌و هێرشه ١٥٠ ملیار دۆلار زیانی به ئه‌مه‌ریکا گه‌یاند. پاش روداوه‌که‌ش، ئیداره‌ی (جۆرج بۆش) له‌وکاته‌دا بنلادنی به داواکراوی سه‌ره‌کی دایه قه‌ڵه‌م.سه‌رچاوه: ماڵپه‌رى سبه‌ی
13 ساڵ و 6 مانگ و 18 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 37 خوله‌ک لهمهوپێش