هه‌واڵه‌کانى کوردستان و ئێران
له رۆژهه‌لاتى ناوهر٠است ووتویه‌تى: نادیار بوون حوکمى ئیعدامى شێرکۆ و مانگرتن له‌خواردنى ناوبراو خانه‌واده‌که‌ى خستۆته دۆخێکى ناله‌باره‌وه. ناوبراو ووتى من گومانم هه‌یه که حوکمى سێداره‌ى شیرکۆ عادلانه ده‌رکرابێ و ئه‌و حوکمه ده‌بێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه. ئه‌حمه‌د سه‌عیدى شێخى پارێزه‌رى شێرکۆ ده‌ڵێ، هیچ جۆره حوکمێکى له‌سه‌ر کات و چۆنیه‌تى ئیعدامى شیرکۆ به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه و ده‌ل٠‹ێ حوکمى شیرکو موعاره‌فى ده‌بێ رابگیرێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى که سه‌رۆکى ده‌زگاى قه‌زایش خۆى دانى به‌وه‌داناوه که له‌ده‌رکردنى ئه‌و حوکمه هه‌ڵه‌یێک روویداوه. به پێى راپۆرته‌کان ئێستا ١٤ زیندانى کورد مه‌حکووم به ئیعدامن و ته‌نیا له ٤٥ رۆژى سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠ ١١ ، ٦٨ حوکمى ئیعدام تۆمار کراوه و له‌سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠ ١١ى زایینیه‌وه تا ئێستا ١٣٥ حوکمى ئیعدامیش به‌رێوه چوون. نێوى ١٥ که‌س له بانگکراوانى ئه‌نجوومه‌نى سینفى مامۆستایانى کوردستانله‌درێژه‌ى بانگ کردنى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پیشه‌یی مامۆستایانى کوردستان له‌دواى ده‌رکردنى راگه‌یه‌ندراوه‌ى ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه به بۆنه‌ى رۆژى مامۆستا، ٧ فه‌رهه‌نگى دیکه‌ش بۆ ستادى هه‌واڵده‌رى ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگ کراون. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاژانسی موکریان، به‌رێزان: یه‌دوڵلا زارعى، محه‌ممه‌د سدیق زارعى، په‌رویز ناسحى، ره‌زا وه‌کیلى، هیوا ئه‌حمه‌دى و عه‌لى قوره‌یشى رۆژى دووشه‌ممه ١٢ى بانه‌مه‌ر بانگ کران و ئه‌بووایه ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه ١٣ى بانه‌مه‌ر له ستادى هه‌واڵده‌رى ئاماده ببن. جێگه‌ى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که له‌ماوه‌ى حه‌وتووى رابردوو و له‌به‌ره‌به‌رى هاتنى رۆژى مامۆستا ٩ که‌س له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى پیشه‌یی مامۆستایانى کوردستان به ناوه‌کانى به‌ها مه‌له‌کى، رامین زه‌ندنیا، موختار ئه‌سه‌دى، حه‌یده‌ر زه‌مان، په‌یمان نه‌ودینیان، که‌ماڵ فکوریان، موسته‌فا سه‌ربازان و ره‌زا حاته‌مى بۆ ستادى هه‌واڵده‌رى ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى سنه بانگ کراون و له پێوه‌ند به خاڵه‌کانى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌یان لێکۆڵیتنه‌وه‌یان لێکرابوو. به‌رێوه‌به‌رى گشتى شوراى که‌نداوى فارس به‌رزه‌فرییه‌کانى رژیمى مه‌حکووم کردهه‌واڵده‌رى فه‌رانسه راپۆرتى : عه‌بدوله‌تیف ئه‌لزیانى به‌رێوه‌به‌رى گشتى شوراى که‌نداوى فارس مه‌به‌ستى به‌رزه‌فرانه‌ى رژیمى ئێرانى مه‌حکووم کرد. ئه‌و وه‌لامه له‌دواى قسه‌کانى فروزئابادى سه‌رۆکى ستادى گشتى هێزه چه‌کداره‌کانى رژیمى ئاخوندییه‌وه و دێ که گووتبووى سه‌رجه‌م ناوچه‌ى که‌نداوى فارس موڵکى جمهورى ئیسلامیه. به‌رێوه‌به‌رى گشتى شوراى هاوکارى که‌نداوى فارس گووتى: ئه‌و هه‌ڵوێسته هێرشبه‌رانه‌یه ده‌رخه‌رى ئامانجه به‌رزه‌فرییه‌کانى رژیمى ئێرانه و پێچه‌وانه‌ى عورفى و رێوشوێنه‌کان دراوسیایه‌تیه. رۆژى ئازادى مه‌تبووعات و ١٥١ رۆژنامه‌وانى زیندانىبه پێى راپۆرتى ئه‌نیستیتۆى نێوده‌وڵه‌تى مه‌تبووعات، ٢٢ رۆژنامه‌وان له‌ماوه‌ى ٤ مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى ٢٠ ١١ کوژراون. راپۆرتده‌رانى بێ سنوور به بۆنه‌ى سێهه‌مى مانگى مه‌ى رۆژى جیهانى ئازادى مه‌تبووعات، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ووتى، له‌ئێران له ئێستا دا ١٥١ رۆژنامه‌وان و ٩ جێگرى مه‌تبووعاتى و ١٢٨ جیابیرى سایبیرى له زیندان دان. به پێى ئه‌و راپۆرته رژیمى ئاخوندى له ساڵى ٢٠ ١١ به بوونى ٢٨ میلیۆن و ٢٠ ٠ هه‌زار به‌کاربه‌رى ئینته‌رنێت، دژمنى ئینته‌رنێت ناسراوه و حکوومه‌تى ئێران له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وته به‌رده‌وامه و چه‌ندین وێب نووسی مه‌حکووم به ئیعدام کردووه. له‌رووداوه سه‌رنجراکیشه‌کانى مه‌تبووعاتى پێوه‌ندیدار به رۆژنامه‌وانانى ئێران وه‌رگرتنى خه‌لاتى ئازادى مه‌تبووعاتى ٢٠ ١١ له لایه‌ن ئه‌حمه‌دى زه‌یدئابادى بوو و هه‌روه‌ها خۆکوشتنى سیامه‌کى پورزه‌ند رۆژنامه‌وانى دیار و لێهاتوو له زیندانه‌کانى رژیم که شکه‌نجه‌یێکى زۆر کرا، وه‌کوو ئه‌په‌رى دژایه‌تى مه‌تبووعاتى رژیمى ئاخوندى تۆمار ده‌کرێ.
13 ساڵ و 7 مانگ و 8 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش