هه‌واڵه‌کانى کوردستان
٧ ساڵه له به‌ندیخانه‌دایه بۆ قه‌ره‌نتینه‌ی ورمێ گواستۆته‌وه.هه‌تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ک له هۆی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندکراوه بۆ قه‌ره‌نتینه له‌به‌رده‌ستدا نییه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه که یۆنس ئاقاییان به‌ندکراوی خه‌ڵکی میاندواو هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌ندکه‌سی تر خه‌ڵک ئاوایی ئووچ ته‌پپه‌ی ئه‌و شاره، له تێکهه‌ڵچوونه‌کانی ساڵی ٨٣ له‌و ئاواییه، ده‌ستبه‌سه‌ر کران و ناوبراو له دوا دادگایی کردنه‌که‌ی به‌ئێعدام مه‌حکوم کرا.ده‌ستبه‌سه‌رکرانی هاولاتییه‌کی خه‌ڵکی سنه به تۆمه‌تی ئه‌منییه‌تیهاولاتییه‌کی خه‌ڵکی شارى سنه به‌ناوی سیروان سه‌ڵه‌واتی به‌تۆمه‌تی ئه‌منییه‌تی له لایه‌ن هێزه‌کانى رژیم ده‌ستبه‌سه‌رکرا. به پێى راپۆرتى که‌مپه‌ینی پشتیوانیکردن له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، سیروان سه‌ڵه‌واتی ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ خه‌ڵکی سه‌ڵه‌وات ئاوای شاری سنه‌یه که رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌عات چواری شه‌و سێ ئۆتۆمبێل له هێزه‌کانی ئه‌منیه‌تی و جلی مه‌ده‌نی سه‌ربه ئیداره‌ی ئیتلاعات هێرشیان کرده سه‌ر ماڵی باوکی ناوبراو و دوای گهر٠انی ماڵه‌که ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌رکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانه‌وه. ده‌وترێت که بنه‌ماڵی ناوبراو له‌و یه‌ک حه‌وتوویه‌دا سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و چه‌ند ئۆرگانێکی حکومه‌تیان کردووه ، به‌لام هێشتا هیچ زانیاریه‌ک له‌سه‌ر ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.له مه‌هاباد مامۆستایه‌ک خۆکوژیی کردله‌درێژه‌ى ره‌وتى خۆکوژى ئافره‌تانى کوردستان، ژنه مامۆستایه‌کی ده‌بیرستانه‌کانی مه‌هاباد ده‌ستی بۆ خۆکوژیی برد. به پێی راپۆرتى رۆژهه‌ڵات تایمز، به دوای رووداوه‌که‌دا بنه‌ماڵه و نیزیکانی ئه‌و مامۆستایه به په‌له گواستوویانه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له مردن رزگاریان کردووه. یه‌کێک له نیزیکانی ئه‌و مامۆستایه که هاوکات چالاکێکی بواری یه‌کسانیخوازیشه روونی کرده‌وه که هۆکاری ئه‌و خۆکوژیه به هۆی ناله‌باریی باری ده‌روونی ئه‌و ژنه مامۆستایه‌ی ده‌بیرستانه‌کانی شاری مه‌هاباد بووه.فیلمی دایکانی من له مه‌جارستان نمایش ده‌کرێتفیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی بڵندی "دایکانی من" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکارانی کورد ئیبراهیم سه‌عیدی و زه‌هاوی سنجاوی، له فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "میدیاوه‌یڤ" له مه‌جارستان نمایش ده‌کرێت. به پێی راپۆر٠تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر ، فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی بڵندی "دایکانی من" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکارانی کورد ئیبراهیم سه‌عیدی و زه‌هاوی سنجاوی، به ئاوازدانه‌ری موزیکزانی ناوداری ئێرانی حوسێن عه‌لیزاده و له به‌رهه‌مهێنانی عه‌باس غه‌زالی، له به‌شی سه‌ره‌کی کێبر٠کێی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "میدیاوه‌یڤ" MEDIAWAVI له هه‌نگاریا ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما. فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "میدیاوه‌یڤ" که به یه‌کێک له پر٠بایهخترین فیستیڤاڵه‌کانی به‌ڵگه‌فیلم له ئه‌وروپا دێته ئه‌ژماردن له رۆژانی ٢ تا ١٢ی حوزه‌یران/ جوون ٢٠ ١١ بهر٠ێوهدهچێت.فیلمی به‌ڵگه‌نامه‌یی بڵندی "دایکانی من" که به‌رهه‌می هاوبه‌شی هه‌رێمی کوردستان و ئێرانه، سه‌باره‌ت به تاوانی ئه‌نفاله له دژی کورده‌کان له لایه‌ن رژێمی به‌عس له عێراق، ئه‌م فیلمه به وردبوونه‌وه له‌سه‌ر بابه‌تی ئه‌نفال ده‌چێته نێو چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ی به‌جێماوی ئه‌و جینایه‌ته سامناکه و ژیانی سه‌خت و تاقه‌ت پروکێنی دایکان، کچان و هاوسه‌رانی قوربانییه‌کانی ئه‌م تاوانه به‌کۆمه‌ڵه نیشانی بینه‌ر ده‌دات.
13 ساڵ و 6 مانگ و 16 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش