هه‌واڵه‌کان کوردستان و ئێران
بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای به‌ندکراوانی چالاکى کرێکاری به‌ناوه‌کانی غالب حسێنی، وه‌فا قادری، خالید حسێنی و یه‌دولا قوتبی بوون. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه که له سه‌عات ٩ى به‌یانی هه‌تا ١ی نیمهر٠ۆ درێژه‌ی کێشا له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی و گاردی تایبه‌ت گه‌مارۆ درا. هێزه‌کانی رژێم ده‌یانویست که کۆبوونه‌وه‌که تێک بده‌ن به‌لام به به‌رخۆدانی خه‌ڵک نه‌یانتوانی، له کۆتایی دا به‌رپرسانی رژێم به خه‌ڵکیان راگه‌یاند که په‌روه‌نده‌ی ده‌ستبه‌سه‌رکراوان له‌به‌رده‌ستی لێکۆڵینه‌وه‌دایه و ئیزنى پێوه‌ندی ته‌له‌فونی ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان دا. ئاماده‌بووانی به‌رده‌م ناوه‌ندی هه‌واڵده‌ری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژێم له‌شاری سنه رایانگه‌یاند که هه‌تا ئازادی بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای که‌سه‌کانیان درێژه به کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌کان ده‌ده‌ن.خۆسووتاندنی ژنێکی لاو له شاری سه‌رده‌شتژنێکی لاو خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت به‌ناوی شه‌هلا که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش ده‌ستیدا بووه خۆسووتاندن له‌م ماوه‌یه‌دا له نه‌خۆشخانه‌دا گیانی دا. ئه‌و ژنه که خه‌ڵکی ئاوایی بانه زێر سه‌ربه شاری سه‌رده‌شت له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوایه مانگی رێبه‌ندانی پێشوو له‌کاتێکدا که خوازیاری ژیانێکی سه‌ربه‌خۆ بووه خۆی سووتاندووه، ده‌وترێت که شه‌هلا دوای خۆسووتاندن له نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له شاری ته‌ورێز له‌ژێر چاودێری پزیشکان بووه که دوای تێپهر٠ینی سێ مانگ به‌هۆی توندی سووتانه‌که‌ی گیانی داوه. به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌کان خۆسووتاندن یه‌کێک له زۆرترین رێژه‌ی خۆکوشتنی ژنانه له کوردستانی ئێران پێک دێنێ.له‌شارى ورمێ‌ش به هۆى نه‌بوونى پووڵ نه‌خۆشه‌کان فرێدرانه ده‌ره‌وه‌دووحه‌وتوو له دوای کاره‌ساتی به‌جێهێشتنی نه‌خۆشه‌کانی نه‌خۆشخانه‌ی خومه‌ینی تاران، ئه‌مجاره مرۆڤێکی بێ تاوان و بێ که‌س له قوژبنێک له ناوه‌ندی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا به قاچێکی بر٠او و قاچێکی چاوه‌ره‌ی بر٠ینهوه، له‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشخانه به‌جێ هێشترا. به‌پێی راپۆر٠تی ئاینانیوز، خانعه‌لی حسێنی یه‌کێک له ده‌یان نمونه‌ى ئه‌و نه‌خۆش و بێ که‌سانه‌یه که له قوژبنێک له شاری ورمێ به‌جێهێشتراوه و بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی وه‌لاتانى جیهانی و یان سه‌هیۆنیسمی نێونه‌ته‌وه‌یی تیا بێت، له‌ژێر سێبه‌ری سه‌رنج نه‌دانی به‌رپرسانى رژیمى ئاخوندى چاوهر٠هی مردنه.حسێن غه‌فاری، جێگری بهر٠ێوهبهری گشتی کۆمه‌لایه‌تی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا ووتی: ته‌واوی ئۆرگانه‌کانی پێوه‌ندیدار له‌وباره‌وم ئاگادار کردۆته‌وه هه‌تا ئه‌و نه‌خۆشه دیابێتیه رزگار بکه‌ن و داواکاری یارمه‌تیدانم لێیان کردووه به‌لام ته‌واویان له‌ژێر باری به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و ئه‌رکه خۆیان ده‌رباز کردووه وه‌کو: شاره‌وانی، بێهزیستی، هێزی ئینتزامی و ....ناوبراو بۆ رزگاکردنی گیانی ئه‌و نه‌خۆشه ده‌ست به داوێنی مێدیاکان بووه.خامنه‌یی خوازیاری شه‌ر له‌گه‌ڵ ((دوژمنانی خوا)) له سووریا بووسه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له بزووتنه‌وه‌ی سه‌در پێداگری کرد که خامنه‌یی رێبه‌ری رژیمی ئێران به یه‌که‌کانى سوپای پاسداران و حیزبولای لوبنان ووتووه هه‌تا له‌گه‌ڵ دوژمنانی خوا له وولاتی سووریا بێنه ناو شهر٠هوه.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه که نه‌ێهه‌ویست ناوی بلاو بێته‌وه له ووتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ڵعه‌ره‌بیه نێت ووتی: خامنه‌یی له چاوپێکه‌وتنێکدا که نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌در ئاماده‌بوون، خوازیاری به‌کارهێنانی ته‌واوی پێداویستییه‌کانی ئاسایشی و لۆجستیکی بۆ کوژانه‌وه‌ى ئاگری ئاژاوهگێر٠ی له سووریا و سه‌رکووتکردنی دوژمنانی خوا له‌و وولاته بوو. سه‌رچاوه‌که ووتی: خامنه‌یی ئه‌و قسانه‌ى له کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌کان سوپا و نوێنه‌رانی باڵوێزی سووریا له‌تاران، حیزبولا و چه‌ند که‌س له رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌در کردووه. ئه‌وه له‌حاڵێکدایه که وولاتانی عه‌ره‌بی له مانگه‌کانی رابردوو نیگه‌رانیان سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌کانى رژێمی ئێران له‌مه‌ر٠ کاروباری ناوخۆی ئه‌و وولاتانه ده‌ربریبوو.مه‌حموود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی خۆدموختاری فه‌له‌ستین زۆرجار خوازیاری ئابڵوقه‌ی ئه‌و کۆنفرانس و کۆبوونه‌وانه بووه که به ووته‌ی ناوبراو رژیمى ئێران بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی بیرور٠ای گشتی له ئێران و جیهانی ئیسلام پێکى دێنێت.کارناسان ئه‌و قسانه‌ی خامنه‌یی له‌مه‌ر٠ رووداوه‌کانی سووریا به فه‌توایه‌کی دینی ده‌زانن که کاریگه‌رییه‌کی راسته‌وخۆی له پێکهێنانی نائه‌منی له سووریا ده‌بێت و رێژه‌ی ده‌ستێوه‌ردانى ئێران له وولاتانی عه‌ره‌بی ده‌باته سه‌ره‌وه. رێکه‌وتنى حه‌ماس و فه‌تح هه‌واڵێکى باش نییه بۆ رژیمى ئێرانرادیو فه‌رانسه له راپۆرتێک‌دا به ئاماژه به ئیمزاى رێکه‌وتنامه نێوان ٢ رکابه‌رى سه‌ره‌کى فه‌له‌ستینى، واته فه‌تح و حه‌ماس رایگه‌یاند: لاواز بوونى رژیمه‌کانى تاران و ده‌مێشق، تاقمى حه‌ماسی له بزووتنه‌وه‌ى فه‌تح نزیک کردۆته‌وه. کارناسێکى کاروبارى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست له ووتووێژ له‌گه‌ڵ رادیو فه‌رانسه ووتى: لاواز بوونى رژیمه‌کانى ئێران و سوریه وه‌کوو ٢ هاوپه‌یمانى گرینگى حه‌ماس، ئه‌و لایه‌نه‌ى خستۆته ناو دۆخێکى مه‌ترسیدار و له‌ئاکامدا به بینینى ئه‌و دۆخه حه‌ماس له فه‌تح نزیک ده‌بێته‌وه. جه‌واد ئه‌کبه‌ریان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئاکامى ئه‌و رێکه‌وتنه پێکهێنانى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین و گه‌شه و ئاشتى له‌و وه‌لاته بێ، به دڵنیاییه‌وه رژیمى ئاخوندى که هیچ پێوه‌ندییه‌کى له‌گه‌ڵ دیموکراسی و ئاشتى و ئه‌منیه‌ت نییه و ئامانجى بشێوى دروست کردن له‌ناوچه‌که‌یه، مه‌ترسیه‌کى گه‌وره ده‌بێ. پێشنیارى گه‌لاڵه‌ى پشتیوانى له مافى مرۆڤ و دیموکراسی له ئێرانبه‌شێک له سێناتۆر و ئه‌ندامانى مه‌جلیسى نوێنه‌رانى ئه‌مریکا له هه‌ر دوو حیزبی کۆماریخواز و دیموکرات، به شێوه‌ى هاوبه‌ش گه‌لاڵه‌یێکى نوێیان سه‌باره‌ت به پشتیوانى له مافى مرۆڤ و دیموکراسی له ئێران په کۆنگره‌ى ئه‌مریکا پێشنیار کردووه. به پێى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه، راپۆرتده‌رێکى تایبه‌تبۆ به‌دواداچوونى پێشێلکارییه‌کانى مافى مرۆڤ له ئێران هه‌ڵده‌بژێردرێ و ئه‌و شیرکه‌تانه‌ى ئامێرى سه‌رکووتکردن ده‌خه‌نه به‌رده‌ست رژیمى ئێران به بێ جیاوازى ده‌خرینه به‌ر ئابلۆقه‌کانه‌وه. سێناتۆر مارک کرێک ووتى ئه‌و گه‌لاڵه‌یه له‌ماوه‌ى ٢ حه‌وتووى داهاتوو ده‌خرێته به‌ر ده‌نگدانه‌وه. جێگه‌ى باسه له‌و کۆنفرانسێکى هه‌واڵده‌رى له سه‌ناى ئه‌مریکا سێناتور مارک کرێک پرۆژه‌یێکى له‌ژێرناوى پشتیوانى کردن له نه‌یارانى رژیمى ئێران پێش که‌ش کردبوو. فریدووم هاوس: رژیمى ئێران له‌ریزى خرابترین پێشێلکه‌رانى ئازادى مه‌تبووعاتمالى ئازادى له ئه‌مریکا رژیمى ئێرانى له ریزى خرابترین پێشێلکه‌رانى ئازادى مه‌تبووعات ناساند. ئه‌و رێکخراوه پارێزه‌ره‌ى مافى مرۆڤه له لێکۆڵینه‌وه‌ى سالانه‌ى خیدا رایگه‌یاند: له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست و ئه‌فریقاى باکوور له‌گه‌ڵ خرابتربوونى دۆخى ئازادى مه‌تبووعات به‌ره‌ورووین. به پێى راپۆرتى فریدووم هاوس، ئێرانى ژێر ده‌سه‌لاتى ئاخوندان له ریزى ١٠ وه‌لاتێکه که خرابترین دۆخى ئازادى مه‌تبووعاتیان هه‌یه. گاڵته کردن و سووکایه‌تى به ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له لایه‌ن ئاخوند زولنووربه پێى راپۆرتى سه‌رچاوه حکوومه‌تیه‌کان ئاخوند زولنوور جێگرى وه‌لى فه‌قیه له سپاى پاسداران گاڵته‌ى به قسه‌کانى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد که گووتبووى پێوه‌ندى من و خامنه‌یی باوک و کورییه کرد و گووتى: پێوه‌ندى باوک و فه‌رزه‌ندى یانى چى؟ رێبه‌ر، فه‌رمانره‌وای گه‌وره‌یه و به بێ ئیزنى ئه‌و نه سه‌رۆک کۆمار و نه هیچ که‌سێکى دیکه مه‌شروعیه‌تى نییه. ئه‌و ئاخونده ووتى، یانى چى که پێوه‌ندیه‌که‌م له‌گه‌ڵ رێبه‌ر باوک و کورییه؟ ئه‌و قسانه بێ مانان و قسه‌ى لار٠ێن. جێگه‌ى باسه توندترین هێرش له‌مێدیاکانى نزیک به وه‌لى فه‌قیه ده‌کرێته سه‌ر ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد و له‌هه‌رشه‌یێکدا جیهان نیوز رایگه‌یاند، حیزبوڵلا په‌یمانى برایه‌تى له‌گه‌ڵ که‌س نه‌به‌ستووه و هه‌ر که‌سێک بێ له مونته‌زیرى و باقى یاران ئیمام گه‌وره‌تر نییه. ئه‌گه‌ر ده‌رۆیته سه‌فه‌ر و خه‌ڵک له‌ده‌ورت کۆده‌بنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نییه که پرد و شه‌قام و کار و یارانه‌ت بۆ خه‌ڵک هێناوه، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که پاڵپشتى رێبه‌ر بووى. ئێستا که خۆ ده‌دزیته‌وه له‌و ئه‌رکه سه‌فه‌رێکى دیکه رێکخه بزانه نرخى خۆت به ته‌نیایی چه‌نده.
13 ساڵ و 6 مانگ و 16 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 18 خوله‌ک له‌مه‌وپێش