پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گرتنى هاوه‌‌‌لاتیه‌‌‌کى کورد به‌‌‌تاوانى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تىخه‌‌‌باتمێدیا:هاوه‌‌‌لاتیه‌‌‌کى سه‌‌‌قزى به‌‌‌ ناوى دیاکۆ عه‌‌‌بدى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کانى رژیمه‌‌‌وه‌‌‌ گیراوه‌‌‌. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان، ئه‌‌‌و لاوه‌‌‌ که‌‌‌ ٢٠  ساڵى ته‌‌‌مه‌‌‌نه‌‌‌ رۆژى ٢٨ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ى ئه‌‌‌مساڵ گیراو و له‌‌‌دواى چه‌‌‌ند رۆژ راگرتنى له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ى کاتى رۆژى شه‌‌‌ه‌‌‌ممه‌‌‌ ٧ى جۆزه‌‌‌ردان...

بۆ گرتووخانه‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى شارى سه‌‌‌قز گوازرایه‌‌‌وه‌‌‌. تا ئێستا هۆى گرتنى ئه‌‌‌و هاوه‌‌‌لاتیه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن سه‌‌‌رچاوه‌‌‌کانى قه‌‌‌زایی رانه‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌ به‌‌‌لام ده‌‌‌وترێ تۆمه‌‌‌تى ئه‌‌‌و که‌‌‌سه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌. ئازاد کردنی هه‌‌‌ڵسووراوێکی کرێکاری سنه‌‌‌یی به‌‌‌ناوی ئه‌‌‌فشین نه‌‌‌دیمی رۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٧ى جۆزه‌‌‌ردانى ١٣٨٩ ئه‌‌‌فشین نه‌‌‌دیمی هه‌‌‌ڵسووراوی کرێکاری خه‌‌‌ڵکی کامیاران له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی شاری سنه‌‌‌ ئازاد کرا. ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری موکریان ئه‌‌‌فشین نه‌‌‌دیمی که‌‌‌ پێشتر له‌‌‌لایه‌‌‌ن لقی یه‌‌‌کی دادگای شۆر٠شی سنه‌‌‌ به‌‌‌تۆمه‌‌‌تی هه‌‌‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی به‌‌‌ ٤ مانگ زیندان مه‌‌‌حکوم کرابوو دوای ته‌‌‌واو کردنی زیندانیه‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی سنه‌‌‌ ئازاد کرا.جێگه‌‌‌ی ئاماژه‌‌‌ پێکردنه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌فشین نه‌‌‌دیمی هاوینی ساڵی ١٣٨٨ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و دوای دانانی بارمته‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌ی کاتی ئازاد کرا و له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگای شۆر٠ش به‌‌‌ ٤ مانگ زیندان  مه‌‌‌حکوم کرا. نه‌‌‌دیمی مانگی ره‌‌‌شه‌‌‌ممه‌‌‌ بۆ تێپه‌‌‌ر٠اندنی حوکمه‌‌‌که‌‌‌ی، خۆی به‌‌‌ دادگا و دوایی به‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ ناساند، ناوبراو رۆژی  شه‌‌‌ممه‌‌‌ دوای تێپه‌‌‌ر٠اندنی ماوه‌‌‌ی ٤ مانگ له‌‌‌ حوکمی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌که‌‌‌ی ئازاد کرا.ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مین له‌‌‌ ئیلام قوربانی داسه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای تێپه‌‌‌ر٠بوونی ٢١ ساڵ له‌‌‌شه‌‌‌ر٠ی ماڵوێرانکه‌‌‌ری رژێمه‌‌‌ دیکتاتۆره‌‌‌کانی به‌‌‌عسی عێراق و ئێران ئێستاش له‌‌‌ سنووره‌‌‌کانی رۆژئاوای ئێران به‌‌‌تایبه‌‌‌ت پارێزگای ئیلام به‌‌‌ هه‌‌‌زاران هێکتار زه‌‌‌وی مین رێژکراوه‌‌‌، که‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای خاوێن کردنه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌شێکیان، ساڵیانه‌‌‌ گیانی دیان هاولاتی ئه‌‌‌و پارێزگایه‌‌‌ ده‌‌‌ستێنێت.له‌‌‌و چوارچێوه‌‌‌یه‌‌‌دا دوو که‌‌‌س له‌‌‌ مین خاوێنکه‌‌‌ره‌‌‌کانی پارێزگای ئیلام له‌‌‌ رۆژه‌‌‌کانی رابردوو به‌‌‌هۆی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مین کوژراون که‌‌‌ ته‌‌‌رمه‌‌‌کانیان له‌‌‌لایه‌‌‌ن خه‌‌‌ڵکه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ شاری دێهلۆران نێشترا. ناوی ئه‌‌‌و دوو که‌‌‌سه‌‌‌ بریتیه‌‌‌ له‌‌‌، حوجه‌‌‌تولا جه‌‌‌وانمه‌‌‌رد و ئه‌‌‌حمه‌‌‌د که‌‌‌ریم نیا له‌‌‌ گروپی خاوێنکه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌کانی ناوچه‌‌‌ی ((دوویره‌‌‌ج)) رۆژی پێنجشه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر رێگای ((چه‌‌‌م هێندی)) له‌‌‌کاتی خاوێنکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی گۆر٠ه‌‌‌پانێک به‌‌‌ هۆی ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌ی مین کوژران. له‌‌‌پارێزگای ئیلام که‌‌‌ ٤٣٠  کیلۆمه‌‌‌تر سنووری هاوبه‌‌‌شی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وولاتی عێراق هه‌‌‌یه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ یه‌‌‌ک ملیۆن و ٧٠ ٠  هه‌‌‌زار هێکتار، مینى چێندراو هه‌‌‌یه‌‌‌. له‌‌‌و پارێزگایه‌‌‌ دوای شه‌‌‌ر٠ی دیکتاتۆره‌‌‌کانی عێراق و ئێران خه‌‌‌ڵکێکی زۆر کوژرا و بریندار بوون.له‌‌‌سێداره‌‌‌دانی ٢ که‌‌‌سی تر له‌‌‌ کرماشانسه‌‌‌رچاوه‌‌‌کانىحکوومه‌‌‌تى رایانگه‌‌‌یاند، سه‌‌‌عات ٦ و ٣٠  خوله‌‌‌کی سه‌‌‌ر له‌‌‌ به‌‌‌یانی رۆژی یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٨ى جۆزه‌‌‌ردان، له‌‌‌ گۆر٠ه‌‌‌پانی ئازادی شاری کرماشان ٢ که‌‌‌س به‌‌‌تۆمه‌‌‌تی ئیدعاکراوى، ته‌‌‌عدا بۆ سه‌‌‌ر پیرۆزییه‌‌‌کان له‌‌‌به‌‌‌ر چاوی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌سێداره‌‌‌ دران. رۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ش له‌‌‌ شیراز ٤ که‌‌‌سی تر له‌‌‌سێداره‌‌‌دران.یه‌‌‌دولا ره‌‌‌حمانی هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندی به‌‌‌توانای پارێزگاى کرماشان کۆچی دوایی کردله‌‌‌ هه‌‌‌واڵێکدا ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری موکریان رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ یه‌‌‌دولا ره‌‌‌حمانی گه‌‌‌وره‌‌‌ هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندی به‌‌‌ته‌‌‌مه‌‌‌نی کورد خه‌‌‌ڵکی سه‌‌‌ر پێلی زه‌‌‌هاو نیمه‌‌‌ر٠ۆی رۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٧ى جۆزه‌‌‌ردان کۆچی داویی کرد. ناوبراو له‌‌‌ کۆتاییه‌‌‌کانی ژیانیدا له‌‌‌بارودۆخێکی ناله‌‌‌باری جه‌‌‌سته‌‌‌ییدا بوو و ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌مه‌‌‌و پێش له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ی ره‌‌‌زای کرماشان به‌‌‌هۆی تووش بوون به‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تانی گورچیله‌‌‌ و سیپه‌‌‌لاک خه‌‌‌وێندرابوو.یه‌‌‌دولا ره‌‌‌حمانی له‌‌‌دایک بووی ساڵی ١٣٢٥ له‌‌‌ شاری سه‌‌‌رپێلی زه‌‌‌هاو بوو.ناوبراو هه‌‌‌ڵسووراوه‌‌‌ هونه‌‌‌رییه‌‌‌کانی خۆی له‌‌‌ ساڵی ١٣٤٩ و له‌‌‌ رادیۆ و تی ڤی ناوه‌‌‌ندی کرماشان به‌‌‌ناوی گۆرانیبێژ، داهێنه‌‌‌ری ئاهه‌‌‌نگ، و شاعیر ده‌‌‌ستپێکرد.ئه‌‌‌وهونه‌‌‌رمه‌‌‌نده‌‌‌ له‌‌‌ ساڵی ١٣٥٢ به‌‌‌ناوی هه‌‌‌واڵنێر، هه‌‌‌ڵسوورانه‌‌‌کانی خۆی له‌‌‌و ناوه‌‌‌نده‌‌‌ په‌‌‌ره‌‌‌ پێدا.ره‌‌‌حمانی له‌‌‌ رۆژه‌‌‌کانی ده‌‌‌ستپێکی هه‌‌‌ڵسوورانی هونه‌‌‌ری خۆی، حه‌‌‌زی به‌‌‌ خوێندنی مه‌‌‌قامه‌‌‌کانی مۆسیقای کوردی ره‌‌‌سه‌‌‌ن بوو و له‌‌‌ ساڵه‌‌‌کانی کۆتایی ژیانیدا مه‌‌‌قامه‌‌‌کانی باو له‌‌‌نێو خه‌‌‌ڵکی په‌‌‌راوێزنشینى رووباری ئه‌‌‌لوه‌‌‌ندى له‌‌‌ له‌‌‌ژێرناوى  ((ئه‌‌‌لوه‌‌‌ناتی)) بۆ خۆشه‌‌‌ویستانی مۆسیقای کوردی بلاوکرده‌‌‌وه‌‌‌.ئه‌‌‌و هونه‌‌‌رمه‌‌‌نده‌‌‌ ئاهه‌‌‌نگ گه‌‌‌لێک وه‌‌‌ک: تۆجوان، خه‌‌‌مین منیشه‌‌‌، من کووری خه‌‌‌م بیوم و کاسێتی به‌‌‌ ناوبانگی ((ئه‌‌‌لوه‌‌‌ناتی شۆهره‌‌‌ی شه‌‌‌هر و دیارى بوو))ى بلاوکرده‌‌‌وه‌‌‌. ناوبراو له‌‌‌ساڵه‌‌‌کانی کۆتایی وه‌‌‌ک ئه‌‌‌ندامی شۆر٠ای شێعر و مۆسیقا له‌‌‌ ده‌‌‌نگ و ره‌‌‌نگی ناوه‌‌‌ندی کرماشان ده‌‌‌ستی به‌‌‌ هه‌‌‌ڵسووران کردبوو.بارودۆخی ناله‌‌‌باری جه‌‌‌سته‌‌‌یی به‌‌‌ندکراوانی سیاسی مانگرتوو له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ی ره‌‌‌جایی شارراپۆر٠تى هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری هێرانا باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کا که‌‌‌ به‌‌‌ندکراوانی سیاسی مانگرتوو له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ی ره‌‌‌جایی شاری که‌‌‌ره‌‌‌ج، له‌‌‌بواری جه‌‌‌سته‌‌‌یی له‌‌‌ بارودۆخێکی ناله‌‌‌بار دان.ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ به‌‌‌ندکراوانی سیاسی ساڵۆنی ١٢ی به‌‌‌ندی ٤ی گرتووخانه‌‌‌ی ره‌‌‌جایی شاری که‌‌‌ره‌‌‌ج که‌‌‌ له‌‌‌ رۆژی یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌مى مانگی جۆزه‌‌‌ردان ده‌‌‌ستیان داوه‌‌‌ته‌‌‌ مانگرتن له‌‌‌خواردن. له‌‌‌ حه‌‌‌وته‌‌‌مین رۆژی مانگرتنه‌‌‌که‌‌‌یان تووشی باروودۆخێکی جه‌‌‌سته‌‌‌یی ناله‌‌‌بار هاتوون.به‌‌‌پێى راپۆر٠تی وێبسایتى هه‌‌‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی ، به‌‌‌ندکراوانی مانگرتوو له‌‌‌خواردن له‌‌‌بارودۆخێکی ناله‌‌‌باری جه‌‌‌سته‌‌‌یی، لاوازی جه‌‌‌سته‌‌‌یی، سه‌‌‌ر ئێشه‌‌‌، بێ تاقه‌‌‌تی و نه‌‌‌خۆشیه‌‌‌کانی تر دان.ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌حاڵێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌رپرسان داواکارییه‌‌‌کانیان تاوتوێ ناکه‌‌‌ن، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت ئه‌‌‌و به‌‌‌ندکراوه‌‌‌ سیاسیانه‌‌‌ که‌‌‌ بارودۆخێکی ناله‌‌‌باریان هه‌‌‌یه‌‌‌ وه‌‌‌ک: موهه‌‌‌ندێس که‌‌‌یوان سه‌‌‌میمی، مه‌‌‌هدی مه‌‌‌حمودیان، عیسا سه‌‌‌حه‌‌‌رخیز.هه‌‌‌روه‌‌‌ها بارودۆخی ره‌‌‌سول بوداغی، مامۆستای به‌‌‌ندکراو که‌‌‌ له‌‌‌ پێنجه‌‌‌مین رۆژی مانگرتن له‌‌‌ خواردن دایه‌‌‌ ناله‌‌‌باره‌‌‌ و بۆ ژووری تاکه‌‌‌که‌‌‌سی به‌‌‌ندی١ گوازراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکردنی دیپلۆماتێکی رژێمی ئێران له‌‌‌ میسر به‌‌‌ تاوان سیخۆری کردنبه‌‌‌پێی راپۆر٠تی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری ((رۆیته‌‌‌رز))) و له‌‌‌ زمانی رایڵه‌‌‌ی ئه‌‌‌لعه‌‌‌ره‌‌‌بیه‌‌‌ دیپلۆماتێکی رژێمی ئێران به‌‌‌ناوی ((قاسم حسێنی)) به‌‌‌تۆمه‌‌‌تی سیخۆریکردنی له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ئاسایشی ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی میسر ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرا. به‌‌‌پێی ئه‌‌‌و راپۆر٠ته‌‌‌، هێزه‌‌‌کانی ئاسایشی میسر ئه‌‌‌و دیپلۆماته‌‌‌ ئێرانیه‌‌‌یان که‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌فته‌‌‌ری پارێزگاری له‌‌‌ به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی رژێم له‌‌‌ قاهیره‌‌‌ کارى ده‌‌‌کرد به‌‌‌هۆی ((گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئیتلاعات)) ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکردووه‌‌‌.ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ئێران هه‌‌‌تا ئێستا له‌‌‌سه‌‌‌ر بلاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و هه‌‌‌واڵه‌‌‌ هیچ هه‌‌‌ڵوێستێکی نه‌‌‌گرتووه‌‌‌.ده‌‌‌وترێت په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی ئێران و میسر دوای شۆر٠شی گه‌‌‌لانی ئێران له‌‌‌ساڵی ١٩٧٩ و رۆیشتنی پاشای ئێران بۆ قاهیره‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌هۆی په‌‌‌یوه‌‌‌ندی ئه‌‌‌و وولاته‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئیسرائیل به‌‌‌ره‌‌‌ و خراپی رۆیشتووه‌‌‌. به‌‌‌و دواییانه‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کانیان ئاسایی بۆته‌‌‌وه‌‌‌. ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ئێران و میسر له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌ک په‌‌‌یوه‌‌‌ندی دیپلۆماسیان نییه‌‌‌ به‌‌‌لام خاوه‌‌‌ن ده‌‌‌فته‌‌‌ری پارێزگاری کردن له‌‌‌ به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندییه‌‌‌کانی وولاته‌‌‌که‌‌‌یانن له‌‌‌ ناوه‌‌‌ندى ئه‌‌‌و دوو وولاته‌‌‌.لاوانى به‌‌‌هایی له‌‌‌ مافى خوێند بێ به‌‌‌شنهێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌تیه‌‌‌کان پێوه‌‌‌ندیدار به‌‌‌ وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ئیتلاعات، له‌‌‌هێرشێکى به‌‌‌ربلاو و هاوئاهه‌‌‌نگ له‌‌‌ تاران و چه‌‌‌ندین شارى ئێران هه‌‌‌ڵکووتایه‌‌‌ سه‌‌‌ر ماڵى هاوه‌‌‌لاتیانى به‌‌‌هایی که‌‌‌ به‌‌‌ زانستگاى ئانلاینى به‌‌‌هاییه‌‌‌کان چالاکیان هه‌‌‌یه‌‌‌ و ژماره‌‌‌یێک له‌‌‌وانین  و یه‌‌‌ک له‌‌‌وان ٣٠  مامۆستاى ئه‌‌‌و زانستگایه‌‌‌یان گرت. به‌‌‌ پێى راپۆرتى دانیشجو نیوز وێراى پشکنینى ته‌‌‌واوى که‌‌‌ل و په‌‌‌له‌‌‌ تایبه‌‌‌تیه‌‌‌کانى هاوه‌‌‌لاتیانى به‌‌‌هایی ژماتره‌‌‌یێک له‌‌‌ گیراوانیان راپێچى به‌‌‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئێوین کردووه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ ماوه‌‌‌ێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى ستادى مافى مرۆڤى ده‌‌‌زگاى قه‌‌‌زایی محه‌‌‌ممه‌‌‌د جه‌‌‌وادى لاریجانى رایگه‌‌‌یاند، له‌‌‌ ئێران که‌‌‌س به‌‌‌ هۆى به‌‌‌هایی بوون ناگیرێ و له‌‌‌ خوێندین بێ به‌‌‌ش ناکرێ. رژیمى ئاخوندى سه‌‌‌ره‌‌‌راى فشاره‌‌‌ قورسه‌‌‌کان بۆ سه‌‌‌ر هاوه‌‌‌لاتیان ته‌‌‌نانه‌‌‌ت به‌‌‌زه‌‌‌ییان به‌‌‌ مردووانى به‌‌‌هایش نایه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ماوه‌‌‌ێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر گۆرستانى به‌‌‌هاییه‌‌‌کانیان تێکدا. ئاشکراکردنى پێشێلکرانى مافى مرۆڤ له‌‌‌ ئێران له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى شوراى مافى مرۆڤله‌‌‌ رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٣٠ ى مانگى مه‌‌‌ى حه‌‌‌فده‌‌‌هه‌‌‌مین دانیشتنى شوراى مافى ملارۆڤى سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان له‌‌‌ شارى ژێنۆ ده‌‌‌ستى پێکرد و تا ١٧ى ژۆئه‌‌‌نى ٢٠ ١١ درێژه‌‌‌ى ده‌‌‌بێت. به‌‌‌ پێى بر٠یارنامه‌‌‌ى کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى شوراى مافى مرۆڤ له‌‌‌ رۆژى کۆتایی ئه‌‌‌و کۆبوونه‌‌‌وانه‌‌‌١٧ى ژوئه‌‌‌ن راپۆرتده‌‌‌رى تایبه‌‌‌تى ئێران دیارى ده‌‌‌کرێ. هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و دانیشتنانه‌‌‌ى شوراى مافى مرۆڤ له‌‌‌ نێوان رۆژه‌‌‌کانى ٦ تا ١٠ ى ژوئه‌‌‌ن  و هه‌‌‌روه‌‌‌ها کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ێک له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م باره‌‌‌گاى رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان له‌‌‌شارى ژێنۆ له‌‌‌رۆژه‌‌‌کانى شه‌‌‌ممه‌‌‌ و یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ ١١ و ١٢ى ژوئه‌‌‌ن به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێ. ٢٢ میلیۆن دۆلار له‌‌‌ پووڵى رژیم له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى سێربستان بلۆکه‌‌‌ کرانوێنه‌‌‌رێکى مه‌‌‌جلیسى رژیم ئاشکراى کرد که‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ٢٢ میلیۆن دۆلار له‌‌‌ پووڵى رژیم، له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى سێربستان بلۆکه‌‌‌کرا. قازى پوور له‌‌‌ قسه‌‌‌گه‌‌‌لێک له‌‌‌دژایه‌‌‌تى به‌‌‌ په‌‌‌ره‌‌‌دانى پێوه‌‌‌ندى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى سێربستان، گووتى: ٢٢ میلیۆن و نیو دولار له‌‌‌ پووڵه‌‌‌کانى وه‌‌‌لات له‌‌‌ لایه‌‌‌ن سیربستان بلۆکه‌‌‌ کراوه‌‌‌، ئێمه‌‌‌ داوا له‌‌‌ نوێنه‌‌‌رى ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت ده‌‌‌که‌‌‌ین روونکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى زیاتر له‌‌‌وباره‌‌‌وه‌‌‌ بدات. سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ێکى حکوومه‌‌‌تى که‌‌‌ قسه‌‌‌کانى ئه‌‌‌و نوێنه‌‌‌ره‌‌‌ى مه‌‌‌جلیسى بلاوده‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌، نووسی: هێشتا که‌‌‌س نازانێ سێربستان به‌‌‌ چ هۆیێک ئه‌‌‌و داراییانه‌‌‌ى بلۆکه‌‌‌ کردووه‌‌‌ و دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانى به‌‌‌رپرس تائێستا چ کارێکیان له‌‌‌وباره‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ بردووه‌‌‌، چوونکه‌‌‌ ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ هه‌‌‌روا به‌‌‌ گوماناویی ماوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. زیندانیه‌‌‌کى سیاسی که‌‌‌ فه‌‌‌له‌‌‌جه‌‌‌ ٥١ زه‌‌‌ربه‌‌‌ قامچى لێدرارژیمى سه‌‌‌رکووتگه‌‌‌رى ئاخوندى له‌‌‌ زیندانى ره‌‌‌شت حوکمى دژى مرۆڤانه‌‌‌ى قامچى دژى هادى عابدى باخودا زیندانى سیاسی که‌‌‌ تووشی فه‌‌‌له‌‌‌جى جه‌‌‌سته‌‌‌یی بووه‌‌‌، به‌‌‌رێوه‌‌‌برد. حوکمى ٥١ زه‌‌‌ربه‌‌‌ قامچى ئه‌‌‌و زیندانیه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌ رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢ى جۆزه‌‌‌ردان، له‌‌‌کاتێکدا به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێ که‌‌‌ ناوبراو به‌‌‌ هۆى بر٠ینى نوخاع  ناتوانێ بجولێ.  نادادگاى ره‌‌‌شت له‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ێکى جینایتکارانه‌‌‌ دا به‌‌‌ بیانووى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ ناوبراو له‌‌‌کاتى موره‌‌‌خسى به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنى له‌‌‌کاتى دیارى کراودا خۆى نه‌‌‌ناساندووه‌‌‌، به‌‌‌ ٥١ زه‌‌‌ربه‌‌‌ قامچى ناوبراوى مه‌‌‌حکووم کردووه‌‌‌. هادى عابدى باخودا له‌‌‌ زیندانیانى سیاسی ده‌‌‌یه‌‌‌ى شه‌‌‌سته‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ تاوانى لایه‌‌‌نگرى له‌‌‌ موجاهیدین گیراو و که‌‌‌وته‌‌‌ به‌‌‌ر ئازار و شکه‌‌‌نجه‌‌‌ى رژیمى ئاخوندى. ناوبراو له‌‌‌کاتتى گرتنى دا به‌‌‌ هۆى فیشه‌‌‌کى هێزه‌‌‌کانى رژیم تووشی فه‌‌‌له‌‌‌جى بوو، به‌‌‌لام به‌‌‌و حاڵه‌‌‌ش چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌ له‌‌‌زیندان و له‌‌‌ژێر شکه‌‌‌نجه‌‌‌ دایه‌‌‌.

13 ساڵ و 5 مانگ و 23 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن