سه‌رچاوه: رادیۆ ئاڵمان‌و: ع ، برێبه‌رانى گروپى ٨ رووداوه‌کانى ئه‌م دوایه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راستیان به رووخانى دیوارى برلین شوبهاندوه و پشتیوانیان له گۆر٠انى دیموکراتیک له ئێران و وه‌لاتانى عه‌ره‌بی کردوه. ئاشتى له رۆژهه‌لاتى ناوین و ده‌ورى ئینتێرنێتیش له راگه‌یه‌ندراوى کۆبوونه‌وه‌ى گروپى ٨دا ره‌نگى داوه‌ته‌وه.وه‌لاتانى پیشه‌سازى گروپى ٨ له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان که به پشتیوانى به‌ربلاوى ماڵى گۆر٠انى سیاسى و دیموکراتیک له...
میسر و تونس، گرینگى زیاتر به‌و رێگه‌چاره‌یه بده‌ن. له راگه‌یێندراوى کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ى رێبه‌رانى گروپى ٨ له دویلى فه‌رانسه که رۆژى هه‌ینى ٦ى جۆزه‌ردان کۆتایی پێ هات، باس له دانى وامى ٢٠ ملیارد دولارى به‌و دوو وه‌لاته کراوه. ئه‌و وامانه تا ساڵى ٢٠ ١٣ ده‌گاته ده‌ست ئه‌و دوو وه‌لاته.باس و خواستى گرینگى ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه که دوو رۆژى خایاند، رووداوه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى باکوورى ئه‌فریقا و رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست بوو. رێبه‌رانى وه‌لاتانى میسر تونسیش بۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه داوه‌ت کرابوون بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ رێبه‌رى وه‌لاتانى ئه‌مریکا، فه‌رانسه، بریتانیا، ئاڵمان، ئیتالیا، کانه‌دا، ژاپون و روسیه، لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه بکه‌ن.پێویستى لاچوونى قه‌زافىله راگه‌یێندراوى کۆتایی کۆبونه‌وه‌که، رێبه‌رانى گروپى ٨ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ته‌کیدیان بۆ پشتیوانى له گۆر٠انى دیموکراتیک له سه‌رانسه‌رى جیهان، دیموکراسیان به باشترین رێگه بۆ گه‌یشتن به ئازادى، ئۆقره‌یی و کامه‌رانى ناوبردووه. ئه‌و گروپه خۆیان به هاوکارى ئه‌و وه‌لاتانه زانیوه که هه‌نگاو بۆ چاکسازى ریشه‌یی ده‌نێن. ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌راوردى گۆر٠انکاریهکانى ئه‌م دواییه و روخانى دیوارى برلین، گووتوویانه له سه‌رکوتى نار٠هزایهتی خه‌ڵک له وه‌لاتانى عه‌ره‌بی و ئێران، نیگه‌رانن و پشتیوانى خۆیان له گۆر٠انى دیموکراتیک له‌و وه‌لاتانه راده‌گه‌یێنن.له به‌شێک له‌و راگه‌یێندراوه که تایبه‌ته به لیبى، له‌گه‌ڵ ته‌کیدکردنه‌وه‌ى لاچوونى مه‌عمه‌ر قه‌زافى له ده‌سه‌لات، داوا له حکومه‌تى ئه‌و وه‌لاته کراوه که کۆتایی به توند وتیژى له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا بێنێ. ئه‌و راگه‌یێندراوه پشتیوانى له پرۆژه‌ى نه‌یارانى قه‌زافى که له "ئه‌نجومه‌نى نه‌ته‌وه‌یی کاتى لیبى" کۆبوونه‌وه، ده‌کا.رێبه‌رانى گروپى ٨ هه‌روه‌ها له توندوتیژى رژیمى سوریه له‌گه‌ڵ نه‌یاران و نار٠ازیان نیگه‌رانیان دهربر٠یوه و داواى ئازاد کرانى ته‌واوى زیندانیانى سیاسى ئه‌و وه‌لاته‌یان کردوه. و به پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه ته‌نیا ووتووێژ له‌گه‌ڵ نه‌یاران و ئه‌نجامى چاکسازیه که سوریه به‌ره‌و دیموکراسى راده‌کێشێ. هه‌روه‌ها له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و ته‌کید کراوه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تى سوریه ئه‌گه‌ر بایه‌خ به‌و رێگه‌چارانه نه‌دا، رێبه‌رانى گروپى ٨ هه‌نگاو و رێ و شوێنى نوێ دژ به رێبه‌رایه‌تى ئه‌و وه‌لاته ده‌خاته ده‌ستوورى کارى خۆیه‌وه.پشتیوانى له ووتووێژه‌کانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست له سه‌ر ئه‌ساسى سنووره‌کانى ١٩٦٧به برواى رێبه‌رانى گروپى ٨، گۆر٠ان و شۆرشه‌کانى ئێستا له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، دۆزینه‌وه‌ى رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ى ئیسرائیل و فه‌لستینیه‌کان به‌هێزتر ده‌کا. ئه‌و رێبه‌رانه له راگه‌یه‌ندراوى خۆیاندا، له‌گه‌ڵ ته‌کید له سه‌ر پێویست بوونى ده‌ست پێ کردنه‌وه‌ى ووتووێژى ئاشتى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، پشتیوانیان له قسه‌کانى باراک ئوباما سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که سنووره‌کانى ١٩٦٧ بکرێته ئه‌ساسى ووتووێژه‌کان، کردوه.هه‌ل و مه‌رجى ئابوورى جیهانى له دواى کێشه‌ى دووساڵى رابردوو، مه‌سه‌له‌یێکى سه‌ره‌کى ووتووێژى رێبه‌رانى گرپى ٨ بووه. له‌و راگه‌یێندراوه‌دا هاتووه که ئابوورى جیهان به ده‌رچوون له‌و کێشه‌یه به‌هێزتر ده‌بێ، به‌لام هه‌روا مه‌ترسى و ههر٠هشهى له به‌رده‌مدا ماوه. ئوروپا به‌ڵێنى داوه که به جیددى له به‌رامبه‌ر کێشه‌ى قه‌رز و قۆڵه‌ى هێندێ له وه‌لاتانى ئه‌ندام بوێستێته‌وه.چاکسازى له بودجه و پێکهاته‌ى ئه‌و وه‌لاتانه‌دا له‌وانه رێگه‌چاره‌ى پێشنیارکراوى گروپى ٨ه، ئه‌مریکایش بۆ یه‌که‌م جار به‌ڵێنى داوه که‌به گرینگى دان به قه‌رزى به‌ربلاوى خۆى و په‌ره‌دان به به‌هێزبوونى ئابوورى و ره‌خساندنى هه‌لى کار، ئابوورى خۆى زیاتر رێکبخات.کاره‌ساتى ئه‌تۆمى فوکوشیماى ژاپوونیش یه‌کێک له باسه گرینگه‌کانى کۆبوونه‌وه‌ى رێبه‌رانى گروپى ٨ بوو. له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا له سه‌ر پێویستى تێستى هه‌موو دامه‌زراوه ناوکه‌ییه‌کانى جیهان ته‌کید کراوه‌ته‌وه.رێبه‌رانى گروپى ٨ هه‌روه‌ها له سه‌ر ده‌ورى ئینتێرنێت له به‌ره‌و پێشبردنى دیموکراسى و مافى مرۆڤ ته‌کیدیان کردوه و له هه‌مانکاتدا ووریاییان داوه که به کارهێنانى ئینتێرنێت نابێ سنوورى تاکه‌کان بشکێنێ، و ده‌بێ خاوه‌ندارى مه‌عنه‌وى به‌رى کردن له تاوان و قه‌رزدارى ته‌واو بێ.
13 ساڵ و 5 مانگ و 23 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش