خه‌باتمێدیا: به گوێره‌ى ئه‌و هه‌والانه‌ى به‌دستمان گه‌یشتووه له‌چه‌ند رۆژى رابردوو یه‌کێک له ئه‌ندامانى دڵسۆز و وه‌فادارى سازمانى خه‌بات ى کوردستان له‌ناوچه‌ى بانه به هۆى نه‌خۆشی کوچى دوایی کردووه. کویخا مه‌ولوودى بانه‌زێرى له ئه‌ندامانى هێزى به‌رگرى و هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌ى ...
ساڵه‌کانى ده‌یه‌ى ٦٠ له‌چه‌ند رۆژى رابردوو له نه‌خۆشخانه‌ى شارى بانه له‌ته‌مه‌نى ٧٨ ساڵى دا کۆچى دوایی کرد. ناوبراو له‌که‌سایه‌تیه خۆشناوه‌کانى شارى بانه و ده‌وره‌به‌رى بوو که هه‌تا ئه‌و کاته‌ى به یه‌کجارى ماڵئاوایی له ژیان کرد له‌سه‌ر رێبازى کوردایه‌تى و سازمانى خه‌بات مایه‌وه. ناوه‌ندى راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات به بۆنه‌ى کۆچى دوایی کویخا مه‌ولوودى بانه‌زێر پرسه و سه‌ره‌خۆشی راده‌گه‌ێنى به خزم و که‌س و کارى کۆچکردوو و له خواى گه‌وره داواکاره رووحى خوالێخۆشبوو کوێخا مه‌ولوود به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بێ.انا الله و انا الیه را‌جعون
13 ساڵ و 5 مانگ و 22 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش