پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حوکمی زیندانى هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێردراو بۆ هه‌‌‌ڵسووراوی مه‌‌‌ده‌‌‌نی شاری سنه‌‌‌خه‌‌‌باتمێدیا: رێکخراوی پشتیوانیکردن له‌‌‌ مافی مرۆڤی کوردستان بلاوى کرده‌‌‌وه‌‌‌، حوکمی دادگاى دوایین له‌‌‌سه‌‌‌ر دلێر ئیسکه‌‌‌نده‌‌‌ری هه‌‌‌ڵسووراوی مه‌‌‌ده‌‌‌نی و به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌به‌‌‌ری پێشووی یه‌‌‌کێتی دیموکراتیکی خوێندکارانی کورد ده‌‌‌رچوو. ئه‌‌‌و حوکمه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن قازی ته‌‌‌باری سه‌‌‌رۆکی لقی یه‌‌‌کی...

 دادگای ئینقلابی ئیسلامی سنه‌‌‌ ده‌‌‌رچووه‌‌‌، ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵسووراوه‌‌‌ی پێشووی خوێندکارییه‌‌‌ی به‌‌‌ دوو ساڵ زیندان حوکم داوه‌‌‌ که‌‌‌ بۆ ماوه‌‌‌ی ٥ ساڵ هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێردراو ده‌‌‌بێت. دلێر ئیسکه‌‌‌نده‌‌‌ری ساڵی رابردوو له‌‌‌ جه‌‌‌ریانی ئاماده‌‌‌بوونی ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ هه‌‌‌ڵسووراوانی مه‌‌‌ده‌‌‌نی له‌‌‌ ماڵی حه‌‌‌بیبولا له‌‌‌تیفی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرابوو که‌‌‌ ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ی کاتی به‌‌‌سه‌‌‌ر بردبوو و به‌‌‌ دانانی بارمته‌‌‌ی هه‌‌‌شتا ملیۆنی به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى کاتى ئازاد کرا.گرتنی هاولاتییه‌‌‌کی بانه‌‌‌یی له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ئه‌‌‌منیه‌‌‌تی له‌‌‌ کوردستانهاولاتییه‌‌‌کی بانه‌‌‌یی به‌‌‌ناوی عه‌‌‌لی کازمی له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ئاسایش ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرا. به‌‌‌پێی راپۆر٠تی ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری موکریان، ئه‌‌‌و هاولاتییه‌‌‌ که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ئاواییه‌‌‌کانی شاری بانه‌‌‌یه‌‌‌ رۆژی یه‌‌‌ک شه‌‌‌ممه‌‌‌ دوای ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانی بۆ ژووری تاکه‌‌‌که‌‌‌سی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی شاری سه‌‌‌قز گوازرایه‌‌‌وه‌‌‌. هه‌‌‌تا ئێستا هۆی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانی ئه‌‌‌و هاولاتییه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌رپرسانی داد له‌‌‌ شاری بانه‌‌‌ رانه‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌ به‌‌‌لام ده‌‌‌وترێت به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پارته‌‌‌ شۆر٠شگێر٠ه‌‌‌کانی کوردستان ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکراوه‌‌‌.سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کان ده‌‌‌ریانخستووه‌‌‌ که‌‌‌ تووشبووان به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشی ئیدز گه‌‌‌یشتۆته‌‌‌ ٢٢ هه‌‌‌زار و ٧٢٧ که‌‌‌سئه‌‌‌و راپۆر٠ته‌‌‌ باس له‌‌‌وه‌‌‌ده‌‌‌کات که‌‌‌ تا ئێستا نزیک به‌‌‌ ٤١٨٧ که‌‌‌س تووش بوو به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشی ئیدز له‌‌‌ ئێران ناسراون و مردوون و ٤٦/٥ له‌‌‌ سه‌‌‌دی ئه‌‌‌و تووشبووانه‌‌‌ له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی ٢٥ بۆ ٣٤ ساڵ بوون. وه‌‌‌زاره‌‌‌تی بێهداشتی رژێمی ئێران له‌‌‌ دوایین سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانی تووشبووان به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشی ئیدز له‌‌‌ وولات، ٢٢ هه‌‌‌زار و ٧٢٧ که‌‌‌سى راگه‌‌‌یاندوه‌‌‌.سایتی سه‌‌‌ر به‌‌‌ حکومه‌‌‌تى ((فارس)) رایگه‌‌‌یاند:  ئیداره‌‌‌ی به‌‌‌رگری له‌‌‌ نه‌‌‌خۆشی ئیدزی وه‌‌‌زاره‌‌‌تی بێهداشت رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌ کۆکراوه‌‌‌کان له‌‌‌ زانکۆکانی زانستی پزیشکی و خزمه‌‌‌تگوزاری بێهداشتی ده‌‌‌رمانی، هه‌‌‌تا رێکه‌‌‌وتی یه‌‌‌که‌‌‌می خاکه‌‌‌لێوه‌‌‌ى ١٣٩٠  به‌‌‌ گشتی ٢٢ و ٧٢٧ که‌‌‌س تووش بوو به‌‌‌ ڤایرۆسی HIV له‌‌‌ وولاتدا ناسراون. به‌‌‌پێی ئه‌‌‌و راپۆر٠تی ٩١/٧ له‌‌‌ سه‌‌‌دی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ پیاو و ٨/٣ ژنان پێک ده‌‌‌هێنن. به‌‌‌پێی ئه‌‌‌و راپۆر٠ته‌‌‌ گرنگترین هۆکاری تووش بوون به‌‌‌ ڤایرۆسی ئیدز که‌‌‌ له‌‌‌ ساڵی ١٣٦٥ به‌‌‌م لاوه‌‌‌ تۆمار کراوه‌‌‌ که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌ که‌‌‌لوپه‌‌‌لی مادده‌‌‌هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان ٦٩/٧ له‌‌‌ سه‌‌‌دی، په‌‌‌یوه‌‌‌ندی سێکسی ٩/٨ له‌‌‌سه‌‌‌دی، وه‌‌‌رگرتنی خوێن و به‌‌‌رهه‌‌‌مه‌‌‌کانی خوێنی ١/١ له‌‌‌ سه‌‌‌د و گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ دایک بۆ منداڵ ٠ /٨ بووه‌‌‌. رێگای گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ١٨/٦ له‌‌‌سه‌‌‌دی له‌‌‌و هۆکاره‌‌‌ هه‌‌‌تا ئێستا نه‌‌‌دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی ئه‌‌‌و راپۆرته‌‌‌ هاتووه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی ئه‌‌‌و سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌و بابه‌‌‌تانه‌‌‌ی که‌‌‌ تووش بوونیان به‌‌‌ ئیدز له‌‌‌ ساڵی ١٣٨٩ راپۆر٠ت دراوه‌‌‌، موعتادی له‌‌‌رێگه‌‌‌ى ده‌‌‌رزی کوتان ٦٦/٢ له‌‌‌ سه‌‌‌دی، په‌‌‌یوه‌‌‌ندی سێکسی ٢٠ /٨ له‌‌‌سه‌‌‌دی و گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی دایک تووش بوو به‌‌‌ ڤایرۆسی ئیدز بۆ منداڵ ٢/٧ له‌‌‌سه‌‌‌دی ئه‌‌‌و سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌ پێک ده‌‌‌هێنن.گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی محه‌‌‌ممه‌‌‌د سه‌‌‌یف زاده‌‌‌، له‌‌‌بندیخانه‌‌‌ی ورمێ بۆ به‌‌‌ندی ٢٠ ٩ى گرتووخانه‌‌‌ی ئێوینمحه‌‌‌ممه‌‌‌د سه‌‌‌یف زاده‌‌‌ پارێزه‌‌‌ری دادگا و له‌‌‌ دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌رانى کانونی پشتیوانانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ى ورمێ بۆ به‌‌‌ندی ٢٠ ٩ گرتووخانه‌‌‌ی ئێوین گواسترایه‌‌‌وه‌‌‌. محه‌‌‌ممه‌‌‌د سه‌‌‌یف زاده‌‌‌ که‌‌‌ ماوه‌‌‌ی دوو مانگ به‌‌‌رله‌‌‌ ئێستا له‌‌‌  ورمێ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی هه‌‌‌وڵدان له‌‌‌دژی ئاسایشی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی له‌‌‌ رێگای چوون بۆ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی وولات ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرا و ماوه‌‌‌ی یه‌‌‌ک مانگ له‌‌‌ به‌‌‌ندی ٢٠ ٩ی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ئێوین به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی تاکه‌‌‌که‌‌‌سی زیندانى ببوو، ئێستا له‌‌‌ ژووره‌‌‌کانی چه‌‌‌ند که‌‌‌سی له‌‌‌و به‌‌‌نده‌‌‌دا له‌‌‌ گرتنى کاتی به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌با. په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ی سه‌‌‌یف زاده‌‌‌ له‌‌‌ لقی چواره‌‌‌می لێکۆله‌‌‌ری دادگای ئێوین له‌‌‌ تاوتوێ کردن دایه‌‌‌. ده‌‌‌وترێت که‌‌‌ ئه‌‌‌و پارێزه‌‌‌ره‌‌‌ له‌‌‌ بارودۆخێکی ناله‌‌‌باری جه‌‌‌سته‌‌‌یی و ده‌‌‌روونی به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌با و له‌‌‌و ماوه‌‌‌یه‌‌‌دا بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی ته‌‌‌نیا دووجار توانیویانه‌‌‌ چاویان پێی بکه‌‌‌وێ.بارودۆخی ناله‌‌‌باری چوار به‌‌‌ندکراوی سیاسی له‌‌‌ ده‌‌‌یه‌‌‌مین رۆژی مانگرتنیان له‌‌‌ خواردنره‌‌‌سوڵ بوداغی به‌‌‌ندکراوی سیاسی هاور٠ێ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سێ به‌‌‌ندکراوی تر له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ی ره‌‌‌جایی شاری که‌‌‌ره‌‌‌ج له‌‌‌ ده‌‌‌یه‌‌‌مین رۆژی مانگرتن له‌‌‌خواردن تووشی خراپی بارودۆخی جه‌‌‌سته‌‌‌یی بوون.ره‌‌‌سووڵ بوداغی ئه‌‌‌ندامی کانونی پیشه‌‌‌یی مامۆستایانی ئێران که‌‌‌ له‌‌‌ حاڵی تێپه‌‌‌راندنی زیندانیه‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ره‌‌‌جایی شاری که‌‌‌ره‌‌‌ج دایه‌‌‌ له‌‌‌ پێنجه‌‌‌مین رۆژی مانگرتنه‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌ خواردن به‌‌‌هۆی نووسینی نامه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ ناو به‌‌‌ندیخانه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ژووری تاکه‌‌‌که‌‌‌سی گۆاستراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری هێرانا،  ناوبراو که‌‌‌ ئێستا له‌‌‌ ده‌‌‌یه‌‌‌مین رۆژی مانگرتنی خۆی به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌با به‌‌‌ هۆی لاوازی جه‌‌‌سته‌‌‌یی ده‌‌‌بێ له‌‌‌ ژێر چاودێری پزیشکدا بێ، ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌حاڵێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و به‌‌‌ندکراوانه‌‌‌ی له‌‌‌ ژووره‌‌‌ تاکه‌‌‌که‌‌‌سیه‌‌‌کان به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌به‌‌‌ن له‌‌‌چاوپێکه‌‌‌وتن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ پزیشک قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌ کراون.عیسا سه‌‌‌حه‌‌‌ر خیز، که‌‌‌یوان سه‌‌‌میمی، مه‌‌‌هدی مه‌‌‌حمودیان سێ به‌‌‌ندکراوی تر له‌‌‌ به‌‌‌ندی ٤ ى ره‌‌‌جایی شاری که‌‌‌ره‌‌‌ج له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ١٠  رۆژی رابردوو مانیان له‌‌‌ خواردن و خواردنه‌‌‌وه‌‌‌ گرتووه‌‌‌.ئه‌‌‌و به‌‌‌ندکراوانه‌‌‌ له‌‌‌ رۆژی جیهانی کرێکار له‌‌‌ ١١ گولان به‌‌‌شێوه‌‌‌ی هاوئاهه‌‌‌نگی و چه‌‌‌ند جار ده‌‌‌ستیان داوه‌‌‌ته‌‌‌ مانگرتن له‌‌‌ خواردن و له‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌می جۆزه‌‌‌ردان هه‌‌‌تا ئێستا ٤ به‌‌‌ندکراوی ئاماژه‌‌‌ پێکراو هه‌‌‌روا له‌‌‌ مانگرتن له‌‌‌ خواردن دان.به‌‌‌ندکراوانی سیاسی پێشتر له‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کدا داواکارییه‌‌‌کانیان که‌‌‌ به‌‌‌ گشتی داواى سیاسی له‌‌‌ خۆ گرتبوو له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌به‌‌‌ره‌‌‌ی دووهه‌‌‌مین ساڵی هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کانی فۆرمالیته‌‌‌ی سه‌‌‌رۆک کۆماری که‌‌‌ بۆته‌‌‌ هۆی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکردنیان گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ کردبوو.حه‌‌‌ڤده‌‌‌یه‌‌‌مین کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى شوراى مافى مرۆڤى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان له‌‌‌ ژێنۆ ده‌‌‌ستى به‌‌‌کار کردله‌‌‌ده‌‌‌سپێکى ئه‌‌‌و کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌، ناوى پیلاى کومیسه‌‌‌رى به‌‌‌رزى مافى مرۆڤ راپه‌‌‌رینه‌‌‌کانى رۆژهه‌‌‌لاتى ناوه‌‌‌راست و ئه‌‌‌فریقاى باکوورى به‌‌‌ گۆرانێکى مێژووى و گه‌‌‌وره‌‌‌ ناو برد و پێى داگرت که‌‌‌ ئه‌‌‌و راپه‌‌‌رینانه‌‌‌ وه‌‌‌بیرهێنه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ته‌‌‌زاهورات و راپه‌‌‌رینه‌‌‌کانى خه‌‌‌ڵکى ئێران له‌‌‌ ساڵى ١٣٨٨ه‌‌‌. به‌‌‌ پێى راپۆرتى سایتى شوراى مافى مرۆڤ، خاتوو پیلاى ووتى: کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ئێمه‌‌‌ هاوکاته‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ سه‌‌‌رده‌‌‌مێکى مێژوویی، کاتێک که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى سه‌‌‌رانسه‌‌‌رى رۆژهه‌‌‌لاتى ناوه‌‌‌راست و باکوورى ئه‌‌‌فریقا راپه‌‌‌ریون و بۆ وه‌‌‌دى هاتنى مافه‌‌‌کانیان له‌‌‌ مه‌‌‌یدانه‌‌‌کانى سیاسی و ئابوورى و فه‌‌‌رهه‌‌‌نگى و مه‌‌‌ده‌‌‌نى گیانى خۆیان ده‌‌‌خه‌‌‌نه‌‌‌ مه‌‌‌ترسیه‌‌‌وه‌‌‌. قۆناغێکه‌‌‌ که‌‌‌ موژده‌‌‌ى سه‌‌‌رده‌‌‌مى نوێى ئازادى و هیوا ده‌‌‌دات به‌‌‌ خه‌‌‌ڵک و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت لاوان. ئه‌‌‌وان به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ که‌‌‌ر٠امه‌‌‌ت، به‌‌‌رانبه‌‌‌رى و عه‌‌‌داڵه‌‌‌ت راپه‌‌‌ریون. ناوبراو سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ سه‌‌‌رکووتى خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ لایه‌‌‌ن وه‌‌‌لاتانى جیاجیا و سه‌‌‌رکووتى راپه‌‌‌رینى خه‌‌‌ڵکى ئێران له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژیمى دیکتاتۆرى اخوندى ووتى: وێنه‌‌‌ى ته‌‌‌زاهورات له‌‌‌ رۆژهه‌‌‌لاـى ناوه‌‌‌راست و ئه‌‌‌فریقاى باکوور بیرهێنه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى راپه‌‌‌رینى خه‌‌‌ڵکى ئێران له‌‌‌ ساڵى ١٣٨٨ ه‌‌‌. شوێنێک که‌‌‌ بزووتنه‌‌‌وه‌‌‌ێکى به‌‌‌رینى ئۆپۆزسیۆن به‌‌‌ دواى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌کان، به‌‌‌ توندى سه‌‌‌رکووت کرا. له‌‌‌ساڵى رابردوو سه‌‌‌رکووتى پارێزه‌‌‌ره‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆکان، چالاکانى مافى مرۆڤ، رۆژنامه‌‌‌وانان و هونه‌‌‌رمه‌‌‌ندان به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵکشا. ٣٠ ٠  حوکمى ئیعدام و ناردنى ٢٥٠  په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ى زیندانیان بۆ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى حوکمى ئیعدامحه‌‌‌عفه‌‌‌رى ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت ئابادى، دادستانى جینایه‌‌‌تکارى رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ تاران، رۆژى یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٨ى جۆزه‌‌‌ردان رایگه‌‌‌یاند: ٣٠ ٠  زیندانى به‌‌‌ ئیعدام مه‌‌‌حکووم کراون و به‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ى ٢٥٠  زیندانى به‌‌‌ حوکمى ئیعدام و زیندانى هه‌‌‌تاهه‌‌‌تایی نێردراوه‌‌‌ بۆ ده‌‌‌زگاى قه‌‌‌زایی. به‌‌‌مشێوه‌‌‌یه‌‌‌ رژیمى ئاخوندى که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تاى ساڵى زایینى تا ئێستا دانى به‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌چونى حوکمى ئیعدام ٢٠ ٠  زیندانى ناوه‌‌‌، به‌‌‌لێنى  ئیعدام و سه‌‌‌رکووتى زیاتر ده‌‌‌دا. ناوبراو له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ى به‌‌‌رینتر کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى حوکمى ئیعدام سه‌‌‌ره‌‌‌راى راگه‌‌‌یاندنى ٣٠ ٠  ئیعدام له‌‌‌ژێرناوى قاچاخچى ماده‌‌‌ى هۆشبه‌‌‌ر ووتى:، هێشتا حوکمى جیددى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ مه‌‌‌واده‌‌‌ هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان ده‌‌‌رنه‌‌‌چووه‌‌‌. له‌‌‌ماوه‌‌‌ى ٢ مانگى رابردوو په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌گه‌‌‌لێکى قورسمان له‌‌‌وباره‌‌‌وه‌‌‌ پێک هێناوه‌‌‌. 

13 ساڵ و 5 مانگ و 21 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن