پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هاریکاریکردن له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رژێمی ئێران چاره‌‌‌سه‌‌‌ری کامپی ئه‌‌‌شر٠ه‌‌‌ف ناکاتخه‌‌‌باتمێدیا: هه‌‌‌رکام له‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی نووسه‌‌‌رانی کورد  و ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی رووناکبیرانی کوردستان ریکه‌‌‌وتى ٤ی پوشپه‌‌‌ر٠ی ٢٧١١ی کوردی له‌‌‌ ٢ به‌‌‌یاننامه‌‌‌ى جیاجیا بۆ راى گشتى به‌‌‌رهه‌‌‌ڵستى هه‌‌‌ڵوێستى هوشیار زیبارى وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى عێراقى قیدرال بوونه‌‌‌وه‌‌‌ و به‌‌‌رپه‌‌‌رچى پیشنیارى دانانى کومیته‌‌‌یێکى سێ قۆڵى به‌‌‌ به‌‌‌شدارى رژیمى ئاخوندى به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستى چاره‌‌‌سه‌‌‌ر کردنى کێشه‌‌‌ى که‌‌‌مپى ئه‌‌‌شره‌‌‌فیان دایه‌‌‌وه‌‌‌. کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ى نووسه‌‌‌رانى کورد...

رایانگه‌‌‌یاند: ده‌‌‌ستپێشخه‌‌‌رییه‌‌‌که‌‌‌ى په‌‌‌رله‌‌‌مانى ئورووپا چاره‌‌‌سه‌‌‌رى کێشه‌‌‌ى ئه‌‌‌شره‌‌‌ف ده‌‌‌کا نه‌‌‌ک هاریکارى کردنى رژیمى ئێران. کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ى نووسه‌‌‌رانى کورد له‌‌‌و راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌دا ده‌‌‌ڵێن، له‌‌‌ کاتێکدا به‌‌‌هۆی پشتگیریکردنی له‌‌‌ تیرۆر و ده‌‌‌ست وه‌‌‌ردان له‌‌‌ کاروباری ناوخۆی وڵاتان، حکومه‌‌‌تی ئێران هه‌‌‌ر دێت و زیاتر له‌‌‌ لایه‌‌‌ن کۆمه‌‌‌ڵگه‌‌‌ی نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تییه‌‌‌وه‌‌‌ سزا ده‌‌‌درێت، له‌‌‌ کاتێکدا گه‌‌‌لی سته‌‌‌ملێکراوی ئێران خۆیان ئاماده‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن بۆ راماڵینی یه‌‌‌کجاره‌‌‌کیی دیکتاتۆریی مه‌‌‌لاکان له‌‌‌ ئێران، له‌‌‌کاتێکدا سه‌‌‌رکوتکردنی په‌‌‌نابه‌‌‌رانی ئێرانی له‌‌‌ عێراق له‌‌‌ سه‌‌‌ر ده‌‌‌ستی حکومه‌‌‌تی ناوه‌‌‌ندیی عێراق و له‌‌‌سه‌‌‌ر داواکاریی حکومه‌‌‌تی داپڵۆسێنه‌‌‌ری ئێران به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌ و رۆژ نیه‌‌‌ هه‌‌‌واڵی دڵته‌‌‌زێن و ئه‌‌‌گه‌‌‌ری کاره‌‌‌ساتێکی نوێ له‌‌‌م کامپه‌‌‌ ده‌‌‌روونی مرۆڤی خێرخواز لیره‌‌‌و و له‌‌‌وێ نه‌‌‌هه‌‌‌ژه‌‌‌نێت،... به‌‌‌ لامانه‌‌‌وه‌‌‌ زۆر سه‌‌‌یر بوو که‌‌‌ وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی عێراق له‌‌‌ کۆنفه‌‌‌ر٠انسێکی رۆژنامه‌‌‌وانی هاوبه‌‌‌شدا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی حکومه‌‌‌تی ئێران له‌‌‌ تاران، پێشنیاریکردووه‌‌‌ لێژنه‌‌‌یه‌‌‌کی تایبه‌‌‌ت پێکبێت به‌‌‌ به‌‌‌شداریی نوێنه‌‌‌رانی حکومه‌‌‌تی ئێران و  حکومه‌‌‌تی عێراق و نوێنه‌‌‌رانی رێکخراوی خاچی سووری نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تی. له‌‌‌وراگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌دا هاتووه‌‌‌ حکومه‌‌‌تی ئێران به‌‌‌شێکه‌‌‌ له‌‌‌ کێشه‌‌‌که‌‌‌ نه‌‌‌ک چاره‌‌‌سه‌‌‌ر! هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌٢ خاڵدا داواده‌‌‌که‌‌‌ن: ١.      ئه‌‌‌و لێژنه‌‌‌ و پێشنیاره‌‌‌ی وه‌‌‌زیری ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی عێراق به‌‌‌ هه‌‌‌نگاوێکی نه‌‌‌شیاو، نایاسایی و نابه‌‌‌جێ ده‌‌‌زانین و سه‌‌‌رکۆنه‌‌‌ی ده‌‌‌که‌‌‌ین. چون ئه‌‌‌م په‌‌‌نابه‌‌‌رانه‌‌‌ میوانی گه‌‌‌لی عێراقن.٢.      ده‌‌‌ستپێشخه‌‌‌رییه‌‌‌که‌‌‌ی په‌‌‌رله‌‌‌مانی ئه‌‌‌ورووپا بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنی پرسی کامپی په‌‌‌نابه‌‌‌رانی ئه‌‌‌شر٠ه‌‌‌ف به‌‌‌ باشترین و گونجاوترین رێگاچاره‌‌‌ ده‌‌‌زانین و هیوامان هاوکاریکردنی حکومه‌‌‌تی عێراقه‌‌‌ له‌‌‌م په‌‌‌یوه‌‌‌ندییه‌‌‌دا.هه‌‌‌وره‌‌‌ها ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی رووناکبیرانی کوردستانیش رایانگه‌‌‌یاند: وه‌‌‌ک ئاشکرایه‌‌‌ حکوومه‌‌‌تی عیراق به‌‌‌ گوشاری حکوومه‌‌‌تی ئێران تا ئێستا چه‌‌‌ندین جار مافی دانیشتووانی که‌‌‌مپه‌‌‌که‌‌‌ی پێشێل کردووه‌‌‌، به‌‌‌ جۆرێک کار گه‌‌‌یشتووه‌‌‌ته‌‌‌ ئاستی هێرشی سه‌‌‌ربازی. هه‌‌‌ڵبه‌‌‌ت دانیشتووانی ئه‌‌‌و که‌‌‌مپه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ک په‌‌‌نابه‌‌‌ری سیاسین و له‌‌‌ لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌ بێ چه‌‌‌کن، هێرش کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ریان هیچ به‌‌‌ر٠ژه‌‌‌وه‌‌‌ندییه‌‌‌کی عیراق و عیراقییه‌‌‌کانی تێدا نییه‌‌‌، به‌‌‌ڵکوو خواستێکی حکوومه‌‌‌تی ئێرانه‌‌‌ و به‌‌‌ ده‌‌‌ستی حکوومه‌‌‌تی عیراق جێبه‌‌‌جێ ده‌‌‌کرێت. ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌ک نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کورد، هه‌‌‌روه‌‌‌ها وه‌‌‌ک رووناکبیرانی کوردستان هه‌‌‌رگیز له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌دا نین، هیچ که‌‌‌سایه‌‌‌تییه‌‌‌کی سیاسیی کورد له‌‌‌ ده‌‌‌ست درێژی کردنه‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌ندامانی رێکخراوی موجاهیدنی خه‌‌‌لق به‌‌‌شدار بێت.

13 ساڵ و 4 مانگ و 26 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن