پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نیگه‌‌‌رانى لێبووردنى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ شکه‌‌‌نجه‌‌‌ى هه‌‌‌ڵسووراوێکى ژینگه‌‌‌ى کوردلێبووردنى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى له‌‌‌راپۆرتێکدا نیگه‌‌‌رانى خۆى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ مه‌‌‌ترسی شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و هه‌‌‌لس و که‌‌‌وتى نه‌‌‌شیاو سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ فه‌‌‌رزادى حه‌‌‌ق شناس چالاکى ژینگه‌‌‌ و ئه‌‌‌ندامى رێکخراوى ناحکوومى ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نى کێوى سه‌‌‌وز ده‌‌‌ربرى. فه‌‌‌رزاد حه‌‌‌ق شناس...

رێکه‌‌‌وتى ١٨ى مانگى مه‌‌‌ى ٢٠ ١١ له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر دوکانه‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌شارى مه‌‌‌ریوان گیراو و گوازرایه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ زیندان. له‌‌‌وکاته‌‌‌وه‌‌‌ تا ئێستا جارێک خانه‌‌‌واده‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌ رێکه‌‌‌وتى ٢٣ى جۆزه‌‌‌ردان توانیویانه‌‌‌ چاویان به‌‌‌ ناوبراو بکه‌‌‌وێ. ناوبراو ئێستا له‌‌‌مه‌‌‌ترسی شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و هه‌‌‌لس و که‌‌‌وتى نه‌‌‌شیاو دایه‌‌‌. بارودۆخى گۆلى ورمێ خراپتر ده‌‌‌بێرێکخه‌‌‌رى سکرتاریاى شوراى ناوچه‌‌‌یی گۆلى ورمێ به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌دان به‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ تا یه‌‌‌ک مانگى دیکه‌‌‌ دۆخى گۆلى ورمێ خراپتر ده‌‌‌بێ، ووتى: به‌‌‌ هۆى به‌‌‌رزبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى گه‌‌‌رما و زۆربوونى رێژه‌‌‌ى بوون به‌‌‌ هه‌‌‌ڵمى ئاو دۆخى گۆلى ورمێ رۆژ له‌‌‌دواى رۆژ خه‌‌‌راپتر ده‌‌‌بێ. حوججه‌‌‌ت جه‌‌‌ببارى له‌‌‌ ووتوێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى حکوومه‌‌‌تى فارس رایگه‌‌‌یاند، رێگه‌‌‌چاره‌‌‌یێک بۆ پێشگرتن له‌‌‌ بوون به‌‌‌ هه‌‌‌ڵمى ئاو نییه‌‌‌ و له‌‌‌به‌‌‌رنامه‌‌‌ى به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رایه‌‌‌تى گۆلى ورمێشرێگه‌‌‌یێکى بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌رى ئه‌‌‌و کێشه‌‌‌یه‌‌‌ نییه‌‌‌. ناوبراو ووتى ئه‌‌‌مساڵ له‌‌‌چاو ساڵى رابردوو ٣٠  تا ٤٠  سانتى مه‌‌‌تر ئاوى گۆلى ورمێ که‌‌‌م ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌. بیست و چواره‌‌‌مین رۆژی مانگرتن له‌‌‌ خواردنی به‌‌‌ندکراوانی سیاسی کوردمانگرتن له‌‌‌ خواردنی به‌‌‌ندکراوانی سیاسی کورد له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ی ره‌‌‌جایی شاری که‌‌‌ره‌‌‌ج هاته‌‌‌ ناو رۆژی بیست و چواره‌‌‌می خۆیه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌لام تا ئێستا به‌‌‌رپرسانی گرتووخانه‌‌‌که‌‌‌ هیچ بایه‌‌‌خێکیان به‌‌‌ بارودۆخ و داخوازییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و به‌‌‌ندکراوانه‌‌‌ بۆ کۆتایی هێنان به‌‌‌ مانگرتن له‌‌‌ خواردنه‌‌‌کانیان نیشان نه‌‌‌داوه‌‌‌.به‌‌‌پێی راپۆر٠تی سایتی که‌‌‌لیمه‌‌‌، سێ به‌‌‌ندکراوای سیاسی کورد به‌‌‌ناوه‌‌‌کانی ئه‌‌‌نوه‌‌‌ر خزری، کامه‌‌‌ران شێخی و سه‌‌‌ید برایم سه‌‌‌یدی له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربر٠ین له‌‌‌ شوێنی راگرتن و ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌ ناو به‌‌‌ندکراوانی عادی که‌‌‌ به‌‌‌ تاوانگه‌‌‌لی وه‌‌‌ک ته‌‌‌عدا به‌‌‌ زۆر، قه‌‌‌تڵ و قاچاخی مادده‌‌‌هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان له‌‌‌ ٢٤ رۆژ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستیان داوه‌‌‌ته‌‌‌ مانگرتن له‌‌‌ خواردن، به‌‌‌لام به‌‌‌رپرسانی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ به‌‌‌ داخوازییه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌کییه‌‌‌کانیان که‌‌‌ گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ به‌‌‌ندی به‌‌‌ندکراوانی سیاسیه‌‌‌ هیچ بایه‌‌‌خێکیان نه‌‌‌داوه‌‌‌، ئه‌‌‌و سێ که‌‌‌سه‌‌‌ هه‌‌‌روه‌‌‌ها زیاتر له‌‌‌ دوو ساڵه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ بارودۆخێکی دیاری نه‌‌‌کراو راگیراون و خوازیاری پێراگه‌‌‌یشتنی خێرا به‌‌‌ په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌کانیانن.ئه‌‌‌و سێ به‌‌‌ندکراوه‌‌‌ سیاسی کورده‌‌‌ که‌‌‌ پێشتر له‌‌‌ به‌‌‌ندی ٣٥٠  گرتووخانه‌‌‌ی ئه‌‌‌ڤین راگیرابوون، له‌‌‌ حاڵێکدا به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی نا یاسایی بۆ گرتووخانه‌‌‌ی ره‌‌‌جایی شار گواستراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ته‌‌‌نانه‌‌‌ت له‌‌‌ مافه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاییه‌‌‌کانیان بێ به‌‌‌ش کراون.ناوبراوان بۆ ماوه‌‌‌ی ٥٠  رۆژ له‌‌‌ قه‌‌‌ره‌‌‌نتینه‌‌‌ی گرتووخانه‌‌‌ی ره‌‌‌جایی شار راگیرا بوون، شوێنێک به‌‌‌ ئیمکاناتی زۆر ناله‌‌‌باری بێهداشتی که‌‌‌ زۆربه‌‌‌ی کات به‌‌‌ندکراوان له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تای هاتن بۆ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ بۆ ماوه‌‌‌ی یه‌‌‌ک رۆژ له‌‌‌وێدا ده‌‌‌بن، به‌‌‌لام دوابه‌‌‌دوای ئه‌‌‌ویش له‌‌‌ جیاتی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ بۆ به‌‌‌ندی به‌‌‌ندکراوانی سیاسی گرتووخانه‌‌‌ی ره‌‌‌جایی شار بگوازرێنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ به‌‌‌ندی ٦ ى ره‌‌‌جایی شاری گوازراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.ره‌‌‌مه‌‌‌زان ئه‌‌‌حمه‌‌‌د که‌‌‌ماڵ، داوود عه‌‌‌بدولاهی و ره‌‌‌مه‌‌‌زان سه‌‌‌عیدی، به‌‌‌ندکراوانی سیاسی کوردن که‌‌‌ هه‌‌‌تا ئێستا بۆ به‌‌‌ندی، به‌‌‌ندکراوانی سیاسی له‌‌‌ ره‌‌‌جایی شار نه‌‌‌گوازراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌ندکراوانی ئاسایی راگیراون.ئه‌‌‌و سێ به‌‌‌ندکراوه‌‌‌ خوازیاری ئه‌‌‌وه‌‌‌ن که‌‌‌ به‌‌‌ زووترین کات بۆ به‌‌‌ندی، به‌‌‌ندکراوانی سیاسی بگوازرێنه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌لام کاتێک ئه‌‌‌و داخوازییانه‌‌‌یان جێ به‌‌‌ جێ نه‌‌‌کرێت تا کاتێکی دیاری نه‌‌‌کراو مانگرتن له‌‌‌ خواردنه‌‌‌که‌‌‌یان درێژه‌‌‌ پێ ده‌‌‌ده‌‌‌ن.ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکردنی دوو هاولاتی له‌‌‌ شاری بۆکانله‌‌‌ شاری بۆکان دوو هاولاتی به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانی شۆر٠شی سمایل زاده‌‌‌ و محه‌‌‌ممه‌‌‌د قادرپور له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ئاسایش ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکراون. به‌‌‌پێی راپۆر٠تی هه‌‌‌واڵنێری ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری موکریان، له‌‌‌ رۆژه‌‌‌کانی رابردوو سماییل زاده‌‌‌ و قادرپوور که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی ئاوایی ((نۆبار)) و دانیشتووی ئه‌‌‌میر ئاوای سه‌‌‌ربه‌‌‌ شاری بۆکانن، له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ئاسایشی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و راپێچی گرتووخانه‌‌‌ کراون. هه‌‌‌تا نووسینی ئه‌‌‌و هه‌‌‌واڵه‌‌‌ هیچ زانیارییه‌‌‌ک له‌‌‌ هۆی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانی ئه‌‌‌و دوو هاولاتییه‌‌‌ بلاو نه‌‌‌بووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.کرێکارانی کۆگای گۆشتی فارس ١٨ مانگ حه‌‌‌قده‌‌‌ستیان وه‌‌‌رنه‌‌‌گرتووه‌‌‌راپۆر٠ته‌‌‌کان له‌‌‌ تاران باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌، کرێکارانی کۆگای کۆشتی فارس رۆژی یه‌‌‌ک شه‌‌‌ممه‌‌‌ ٥ ى پوشپه‌‌‌ر  له‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تیده‌‌‌ربر٠ین به‌‌‌ وه‌‌‌رنه‌‌‌گرتنی ١٨ مانگ حه‌‌‌قده‌‌‌سته‌‌‌کانیان له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌م ئیداره‌‌‌ی کشتوکاڵی تاران کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌و کرێکارانه‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژێکه‌‌‌ به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی ناره‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربر٠ین  بۆ تاران چوون و هه‌‌‌موو رۆژێک له‌‌‌به‌‌‌رده‌‌‌م ئۆرگانه‌‌‌کانی رژێم کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ناره‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربر٠ین وه‌‌‌رێ ده‌‌‌خه‌‌‌ن.بژارده‌‌‌کانی به‌‌‌رگریکردنی ئیسرائیل له‌‌‌هه‌‌‌مبه‌‌‌ر ئێرانێکی ناوکه‌‌‌ییرۆژنامه‌‌‌ی ئیسرائیلی ((هائارتێس)) بابه‌‌‌تێکی بلاو کرده‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ بژارده‌‌‌کانی ئیسرائیل له‌‌‌هه‌‌‌مبه‌‌‌ر ئێرانێکی ناوکه‌‌‌یی، نووسه‌‌‌رانی ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ نوسیویانه‌‌‌ که‌‌‌ رژێمی ئێران ته‌‌‌نیا سالێک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌ست پێراگه‌‌‌یشتنی به‌‌‌ چه‌‌‌کی ناوکه‌‌‌یی مه‌‌‌ودای ماوه‌‌‌ و ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئه‌‌‌و حکومه‌‌‌ته‌‌‌ بتوانێت ده‌‌‌ستى به‌‌‌ چه‌‌‌کی ناوکه‌‌‌یی رابگات، له‌‌‌راستی دا شتێک  بۆ جێ به‌‌‌ جێکردنى دوکتۆرینی هێرشی به‌‌‌رگریکارانه‌‌‌ی ئیسرائیل نامێنێت. به‌‌‌لام، ئیسرائیل بژارده‌‌‌گه‌‌‌لێکی جۆر٠اوجۆری له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ راگرتن و به‌‌‌رگریکردن له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر رژێمی ئێران هه‌‌‌یه‌‌‌. حکومه‌‌‌تی ئیسرائیل سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ مه‌‌‌ترسیه‌‌‌کانى چه‌‌‌کى ناوکه‌‌‌یی رژیمى ئێران  ده‌‌‌توانێت پشت به‌‌‌ موشه‌‌‌که‌‌‌کانی باڵێستیکی خۆى ببه‌‌‌ستێ ، به‌‌‌لام به‌‌‌و حاڵه‌‌‌ش ئه‌‌‌گه‌‌‌رى ئه‌‌‌و دیفاعه‌‌‌ دژه‌‌‌ مووشه‌‌‌کیه‌‌‌ش ناتواندرێ سه‌‌‌دا سه‌‌‌د پشتى پێ ببه‌‌‌سترێ.  بۆ به‌‌‌رگری کردن له‌‌‌و ئه‌‌‌گه‌‌‌رانه‌‌‌ ده‌‌‌بێت ئیسرائیڵ سامانه‌‌‌ی به‌‌‌رگری کردنی موشه‌‌‌کییه‌‌‌کانی گه‌‌‌شه‌‌‌ پێ بدات و ده‌‌‌بێت به‌‌‌ رژێمی ئێران ئه‌‌‌وه‌‌‌ بلێت که‌‌‌ له‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ری ئه‌‌‌و لێدوان و رووداوانه‌‌‌ ئه‌‌‌و رژێمی ئێران له‌‌‌گه‌‌‌ڵ بارانێک له‌‌‌ مووشه‌‌‌ک گه‌‌‌لی ناوکه‌‌‌یی به‌‌‌ره‌‌‌وروو ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ گشت شاره‌‌‌کانی ده‌‌‌گرێته‌‌‌وه‌‌‌.به‌‌‌ پێى ووته‌‌‌ى نووسه‌‌‌رانى ئه‌‌‌و ووتاره‌‌‌، له‌‌‌ئه‌‌‌گه‌‌‌ری ده‌‌‌ست پێراگه‌‌‌یشتنی رژێمی ئێران به‌‌‌ چه‌‌‌کی ناوکه‌‌‌یی، له‌‌‌وانه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌و چه‌‌‌که‌‌‌ بخرێنه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌ست حیزبولای لوبنان و ئه‌‌‌وکات ئیسرائیل ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ به‌‌‌ر هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ و مه‌‌‌ترسی زۆری له‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌بێت.

13 ساڵ و 4 مانگ و 25 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن