خه‌باتمێدیا: ٧ی پووشپه‌ری ساڵی ١٣٦٦ ئه‌و رۆژه‌ی که حکوومه‌تی به‌عسی له‌ناوچوو، له‌کرده‌وه‌ێکی دڵره‌قانه و پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌کان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی شاری سه‌رده‌شت و دیهاته‌کانی ده‌وروبه‌ری کرده ئامانجی بۆمبه مه‌رگهێنه‌ره‌کانی و له‌ماوه‌ێکی که‌م دا ژماره‌یێکی زۆر له خه‌ڵکی بێتاوانی شاری سه‌رده‌شتی شه‌هید و ژهراوی کرد. له‌و کرده‌وه جینایه‌تکارانه‌یه دا نزیک ...
به ١١٠ که‌س له خه‌ڵکی سه‌رده‌شت شه‌هید و سه‌رووی ٨٠ ٠ ٠ که‌س ژهراوی و زامدار بوون. چه‌نده ئاستی ئه‌و جینایه‌ته پانتایێکی گشتگیر و به‌رفراوانی هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ش که‌مته‌رخه‌میه‌کانی رژیمی ئێران له‌ماوه‌ی ٢٤ ساڵ تێپه‌رین به‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانیه. ئه‌مرۆ له پاش ٢٣ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت ئێستاش به ده‌ست شوێنه‌واری گازی ژهراوی خه‌رده‌ل ده‌ناڵێنن و سهرهر٠ای ئازاری قورسی مه‌عنه‌وی له‌کیس دانی خزم و که‌س و کار، ئازاره جه‌سته‌ییه‌کان به‌رۆکی زامدارانی چه‌کی شیمیایی شاری سه‌رده‌شتی به‌رنه‌داوه و له‌به‌ر بێ خزمه‌تی و گوێنه‌دانی ده‌سه‌لاتدارنی ئێران، له هه‌ل و مه‌رجێکی ناله‌بار دان. زامدارانی شیمیایی له ئیمکاناتى پێویست له‌شارى سه‌رده‌شت بێ به‌شن و ناچارن بۆ دابین کردنی داوده‌رمان و چاره‌سه‌ر، ئه‌ویش به نرخێکی گران، سه‌ردانی شاری ورمێ و ته‌ورێز و تاران بکه‌ن. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش رووداوی ٧ی پووشپه‌ری شاری سه‌رده‌شت ئێستاش نه‌بۆته باسێکی گشتگیر و نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌لاتدارن هه‌وڵیان نه‌داوه بۆ ناساندنی ئه‌وه کرده‌وه‌یه به تاوانێک دژی مرۆڤایه‌تی و ته‌نانه‌ت له ساڵنامه‌ی حکوومه‌تیش دا یادی ئه‌و رۆژه نه‌هاتووه .
13 ساڵ و 4 مانگ و 24 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش