خه‌باتمێدیا: به گوێره‌ى ئه‌و هه‌والانه‌ى پێمان گه‌یشتووه، شه‌وى رابردوو سێ شه‌ممه ٧ى پووشپه‌رى ١٣٩٠ چه‌ند کاروانچیه‌ک که بارى گازۆلیان پێ بووه له‌لایه‌ن هێزه دژى گهلیهکانى رژیم ده‌که‌ونه که‌مینه‌وه و له‌ئاکامدا هاوهلاتیهک ده‌کوژرێ. شه‌وى رابردوو هاوهلاتیهکى کورد به ناوى ...
سالار محه‌ممه‌دیان کورى که‌ریم خان خه‌ڵکى ئۆغڵى بانه له نزیک دێى بڵه‌سه‌ن وێراى چه‌ند کاروانچیهکى دیکه ده‌که‌وێته بۆسه‌ى هێزه‌کانى رژیم و له‌ئاکامى ده‌سترێژى چه‌کى هێزه‌کانى رژیم ده‌کوژرێ. به پێى هه‌واڵه‌کان ناوبراو خاوه‌ن خاوخێزانه و یه‌کێک له‌و سه‌دان کاروانچیهى ناوچه‌ى بانه بووه که به‌هۆى نه‌بوونى کار و هه‌ژارى و بۆ بژیوى ژیان ناچارن روو له‌کارى قاچاخ بکه‌ن.
14 ساڵ و 5 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 26 خوله‌ک لهمهوپێش