پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

عه‌‌‌لى به‌‌‌هرامىشکه‌‌‌نجه‌‌‌ ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌ بێ به‌‌‌زه‌‌‌ییانه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ دوو شێوه‌‌‌ى جه‌‌‌سته‌‌‌یی و رۆحى له‌‌‌ سه‌‌‌ر مرۆڤه‌‌‌کان ئه‌‌‌نجام ده‌‌‌درێ. له‌‌‌ ماده‌‌‌ى یه‌‌‌کى کنوانسیۆنى نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی دژبه‌‌‌ شکه‌‌‌نجه‌‌‌ هاتووه‌‌‌ که‌‌‌ شکه‌‌‌نجه‌‌‌ بریتیه‌‌‌ له‌‌‌ ته‌‌‌واوى ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وانه‌‌‌ى که‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر جه‌‌‌سته‌‌‌ یان رۆحى مرۆڤ به‌‌‌رێوه‌‌‌ده‌‌‌چێ جا به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستى وه‌‌‌رگرتنى دان پیانان و یان بۆ ئازاردانى که‌‌‌سه‌‌‌کان به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستى سزادان یان هه‌‌‌ر هۆیێکى دیکه‌‌‌بێت.کونوانسیۆنى خه‌‌‌بات دژ به‌‌‌ شکه‌‌‌نجه‌‌‌ى رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان له‌‌‌ ٢٦ى ژوئه‌‌‌نى ١٩٨٧ه‌‌‌وه‌‌‌ کارى خۆى ده‌‌‌ست پێکرد که‌‌‌ رێکه‌‌‌وتن نامه‌‌‌ى خۆبواردن له‌‌‌ کرده‌‌‌ى شکه‌‌‌نجه‌‌‌ هۆیێکى باش بوو بۆ که‌‌‌م کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى....

ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ و باشتر کردنى وه‌‌‌زعى مافى مرۆڤ له‌‌‌ جیهاندا. هه‌‌‌ر به‌‌‌و بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ کۆمه‌‌‌ڵى گشتى رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان له‌‌‌ ساڵى ١٩٩٧دا رۆژى ٢٦ى ژوئه‌‌‌نى وه‌‌‌ک رۆژى پشتیوانى له‌‌‌ قوربانیانى شکه‌‌‌نجه‌‌‌ راگه‌‌‌یاند.٢٦ى ژوئه‌‌‌نى ئه‌‌‌مساڵ هاوکات بوو له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مانگرتنى ژماره‌‌‌یێک له‌‌‌ زیندانیه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان که‌‌‌ بریتی بوون له‌‌‌ ١٢ زیندانى سیاسى له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ى ئه‌‌‌وینى تاران و ٦ به‌‌‌ندیى دیکه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ى ره‌‌‌جائى شار که‌‌‌ بۆ پشتیوانى له‌‌‌ به‌‌‌ندییه‌‌‌کانى به‌‌‌ندى ٣٥٠ ى به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ى ئه‌‌‌وین ده‌‌‌ستیان دابووه‌‌‌ ئه‌‌‌و مانگرتنه‌‌‌.بێ شک هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى مافى مرۆڤ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ٣١ ساڵى رابردوودا ئه‌‌‌ونده‌‌‌ خراپه‌‌‌ که‌‌‌ رژیمى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتدارى ئاخوندى به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامى له‌‌‌و باره‌‌‌دا مه‌‌‌حکوم کراوه‌‌‌ و شۆراى مافى مرۆڤى رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌و بۆنه‌‌‌وه‌‌‌ راپۆرتده‌‌‌رى سالانه‌‌‌ى بۆ چاودێرى کردنى هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى خراپى مافى مرۆڤى بۆ ئێران دیارى کردوه‌‌‌. به‌‌‌لام به‌‌‌هۆى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و هه‌‌‌نگاوانه‌‌‌ بۆ باشتر کردنى وه‌‌‌زعى مافى مرۆڤ کاردانه‌‌‌وه‌‌‌یێکى ئه‌‌‌وتۆى نه‌‌‌بوو و هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى مافى مرۆڤ تا دێ به‌‌‌ره‌‌‌و خراپتر ده‌‌‌روا، ئه‌‌‌و شۆرایه‌‌‌ له‌‌‌ کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى ٢٧ى جۆزه‌‌‌رداندا ئه‌‌‌حمه‌‌‌د شه‌‌‌هید وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى پێشووى مالدیوى وه‌‌‌ک راپۆرتده‌‌‌رى تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ مافى مرۆڤ بۆ ئێران دیارى کرد.به‌‌‌و هه‌‌‌نگاوه‌‌‌ى شۆراى مافى مرۆڤى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌رپرسانى رژیم وه‌‌‌ده‌‌‌نگ هاتن و له‌‌‌ چه‌‌‌ند گووته‌‌‌ى هاوشێوه‌‌‌دا دیارى کردنى ئه‌‌‌و راپۆرتده‌‌‌ره‌‌‌یان به‌‌‌ کارێکى ئاسایى زانى. صادقى لاریجانى سه‌‌‌رۆکى ده‌‌‌زگاى قه‌‌‌زایی رژیم ووتى که‌‌‌ ئه‌‌‌وانه‌‌‌ هاتن له‌‌‌ شۆراى مافى مرۆڤ دا بر٠یارنامه‌‌‌یێکیان له‌‌‌ دژى ئێمه‌‌‌ په‌‌‌سه‌‌‌ند کرد و داواى ئه‌‌‌وه‌‌‌یان کردوه‌‌‌ که‌‌‌ راپۆرتده‌‌‌ری تایبه‌‌‌ت بۆ ئێران بێت، له‌‌‌ کاتێکدا که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ خۆمان پێشتر داوامان کردوه‌‌‌ راپۆرتده‌‌‌ر بنێرن بۆ ئێران و ده‌‌‌عوه‌‌‌تى خانمى پیلاریمان کردوه‌‌‌ بێ بۆ ئێران که‌‌‌ ئینشائه‌‌‌لا دێت. هه‌‌‌روه‌‌‌ها رۆژى ٧ى پووشپه‌‌‌ر٠ ووته‌‌‌بێژى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى رژیم ناردنى راپۆرتده‌‌‌رى تایبه‌‌‌تى رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان بۆ ئێران به‌‌‌ غه‌‌‌یرى قابیلى قه‌‌‌بووڵ نابرد. هه‌‌‌ر له‌‌‌و باره‌‌‌وه‌‌‌ جه‌‌‌وادى لاریجانى به‌‌‌رپرسى ناوه‌‌‌ندى مافى مرۆڤى ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى قه‌‌‌زایی رژیم رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ به‌‌‌ هۆى نه‌‌‌گونجانى بنه‌‌‌ماکانى مافى مرۆڤ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دینى ئیسلام، کۆمارى ئیسلامى هیچ بایه‌‌‌خێک به‌‌‌ بنه‌‌‌ماکانى مافى مرۆڤ نادا. هه‌‌‌روه‌‌‌ها وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى رژیم رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ سیاسه‌‌‌تى قه‌‌‌بووڵ کردنى راپۆرتده‌‌‌رى تایبه‌‌‌تى مافى مرۆڤمان نییه‌‌‌. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و قسانه‌‌‌ى به‌‌‌رپرسانى رژیم هیچ ئه‌‌‌سڵ و ئه‌‌‌ساسێکى نیه‌‌‌، ئه‌‌‌گه‌‌‌ر رێگه‌‌‌ى لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ مافى مرۆڤ، له‌‌‌ باره‌‌‌کانى شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و گرتن و ئیعدام و...هتد کراوه‌‌‌ کوا مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ى شکه‌‌‌نجه‌‌‌ و هه‌‌‌ڵسووکه‌‌‌وتى خراپ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ زیندانیان تا ئێستاش به‌‌‌ چاره‌‌‌سه‌‌‌ر نه‌‌‌کراوى ده‌‌‌مایه‌‌‌وه‌‌‌؟.رژیمى ئێران هه‌‌‌ر وه‌‌‌ک له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى شه‌‌‌ش ساڵى رابردوودا رێگه‌‌‌ى به‌‌‌ راپۆرتده‌‌‌رانى مافى مرۆڤى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان نه‌‌‌داوه‌‌‌ که‌‌‌ بچنه‌‌‌ ئێران، له‌‌‌ ئێستاشدا رێگه‌‌‌ نادا که‌‌‌ راپۆرتده‌‌‌رى تایبه‌‌‌ت بۆ لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ى مه‌‌‌یدانى بچێته‌‌‌ ئێران و له‌‌‌ نزیکه‌‌‌وه‌‌‌ زیندانه‌‌‌کان ببینێ و سه‌‌‌ردانى بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ى گیراوه‌‌‌کان بکا و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ لێپرسراوانى رژیم ووتووێژ ئه‌‌‌نجام بدات و له‌‌‌ نزیکه‌‌‌وه‌‌‌ چاودێرى مافى مرۆڤ له‌‌‌ ئێراندا بکات.یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ حه‌‌‌ساس و گرینگه‌‌‌کانى که‌‌‌ رژیم به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامى مافى مرۆڤى تیایدا پێشێل کردوه‌‌‌، کوردستانه‌‌‌. کوردستان هه‌‌‌ر له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاى هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکارى ئه‌‌‌و رژیمه‌‌‌وه‌‌‌ بووه‌‌‌ مه‌‌‌یدانى رمبازێنى هێزه‌‌‌ سه‌‌‌رکوتگه‌‌‌ره‌‌‌کانى، هه‌‌‌ر له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاوه‌‌‌ به‌‌‌ لێشاو هێزه‌‌‌کانى خۆى نارده‌‌‌ کوردستان بۆ سه‌‌‌رکوتى خه‌‌‌ڵکى ماف ویست و خه‌‌‌باتکارى ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌. قازیه‌‌‌ به‌‌‌ناو شه‌‌‌رعیه‌‌‌کانى نارد بۆوه‌‌‌ى به‌‌‌ حه‌‌‌ز و مه‌‌‌یلى خۆیان پیر و لاو و ژن و منداڵى کورد بنێرنه‌‌‌ مه‌‌‌یدان و به‌‌‌بێ هیچ بنه‌‌‌مایێکى ئینسانى و ئه‌‌‌خلاقى تیرباران کران.له‌‌‌ دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى کوردستان داگیرکرایه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامى وه‌‌‌ک ناوچه‌‌‌یێکى شه‌‌‌ر٠ لێدراو چاوى لێکراوه‌‌‌ و به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى جۆراوجۆر خه‌‌‌ڵک ده‌‌‌گیرێن و ره‌‌‌وانه‌‌‌ى زیندان ده‌‌‌کرێن، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ دواى هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌رکارى مه‌‌‌حمودى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد، زه‌‌‌بر و زه‌‌‌نگى رژیم دژ به‌‌‌ لاوانى کورد به‌‌‌و په‌‌‌ر٠ى خۆی گه‌‌‌یشتووه‌‌‌، لاوانى کورد له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌کانى رژیمدا به‌‌‌ سه‌‌‌خترین شێوه‌‌‌ شکه‌‌‌نجه‌‌‌ ده‌‌‌کرێن و قورسترین حوکمیان له‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌رێوه‌‌‌ده‌‌‌چێ.هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ئه‌‌‌رکه‌‌‌کانى راپۆرتده‌‌‌رى تایبه‌‌‌تى شۆراى مافى مرۆڤ گرینگى زیاتر بێت به‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى خراپى مافى مرۆڤ له‌‌‌ کوردستانه‌‌‌ که‌‌‌ راى گشتى جیهانى له‌‌‌ وه‌‌‌زعى کوردستان زیاتر ئاگادار بکرێته‌‌‌وه‌‌‌. پێویسته‌‌‌ هاوکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ دۆسیه‌‌‌کانى شکه‌‌‌نجه‌‌‌گاکانى ره‌‌‌جائى شار و ئه‌‌‌وین و باقى زیندانه‌‌‌ خۆفناکه‌‌‌کانى ئێران، جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانى رژیم له‌‌‌ کوردستان رووماڵ بکرێ و چیتر پشت گوێ نه‌‌‌خرێ.به‌‌‌و مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌ رێکخراوه‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان به‌‌‌تایبه‌‌‌ت رێکخراوه‌‌‌کانى مافى مرۆڤ و چالاکانى ئه‌‌‌و باره‌‌‌ مه‌‌‌سئولیه‌‌‌تێکى زیاتریان ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆ و ده‌‌‌بێ هه‌‌‌وڵ بده‌‌‌ن به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامى هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى مافى مرۆڤ و جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانى رژیم له‌‌‌ کوردستان به‌‌‌ راپۆرتده‌‌‌رى تایبه‌‌‌تى شۆراى مافى مرۆڤى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان بگه‌‌‌یێنن. به‌‌‌تایبه‌‌‌ت که‌‌‌ ئه‌‌‌حمه‌‌‌د شه‌‌‌هید له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی داهاتوودا نووسینگه‌‌‌ى تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ خۆى له‌‌‌ ژنیڤ بۆ ده‌‌‌کرێته‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌کرێ دیدارى تایبه‌‌‌تى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رێکبخرێ یان له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى ئیمه‌‌‌یل و ته‌‌‌له‌‌‌فوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ رووداوه‌‌‌کانى کوردستان و هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى مافى مرۆڤ و شکه‌‌‌نجه‌‌‌ى به‌‌‌ندیه‌‌‌ کورده‌‌‌کان ئاگادار بکرێته‌‌‌وه‌‌‌.له‌‌‌ لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ٣٢ ساڵى رابردوودا ژماره‌‌‌یێکى زۆر له‌‌‌ دانیشتووانى کوردستان بوونه‌‌‌ قوربانى شکه‌‌‌نجه‌‌‌ى جه‌‌‌لادانى رژیم و تووشى شه‌‌‌له‌‌‌ل و شکستى و ده‌‌‌یان نه‌‌‌خۆشى دیکه‌‌‌ بوون، بۆیه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ئه‌‌‌رکه‌‌‌کان پشتیوانى کردن و هه‌‌‌وڵ بۆ ناساندنیان به‌‌‌ ناوه‌‌‌ند و رێکخراوه‌‌‌ نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کان بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و مرۆڤه‌‌‌ زوڵم لێکراوانه‌‌‌ چاره‌‌‌یێکیان بۆ وه‌‌‌بینرێ ئاور٠ێکى جیددیان لێ بدرێته‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ڵکوو له‌‌‌ ده‌‌‌رد و ئازاره‌‌‌کانیان که‌‌‌م بکرێته‌‌‌وه‌‌‌.

13 ساڵ و 4 مانگ و 23 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن