پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

داواکاری سێنزده‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ی مافی مرۆڤ بۆ ده‌‌‌رمان کردنی خێرای ئه‌‌‌نوه‌‌‌ر حسێن په‌‌‌ناهیخه‌‌‌باتمێدیا: سێنزده‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ی مافی مرۆڤ و پشتیوانی له‌‌‌ ئازادی به‌‌‌ندکراوانی سیاسی و مه‌‌‌ده‌‌‌نی داواى ده‌‌‌رمان کردنی خێرای ئه‌‌‌نوه‌‌‌ر حسێن په‌‌‌ناهی ده‌‌‌که‌‌‌ن. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵى که‌‌‌مپه‌‌‌ینی پشتیوانی کردن له‌‌‌ ئه‌‌‌نوه‌‌‌ر حسێن په‌‌‌ناهی، ناوبراو که‌‌‌ ئێستا له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سنه‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌با ، تووشی ...

چڵکی گورچیله‌‌‌کانی هاتووه‌‌‌ و ماوه‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ هۆى ئازاری قاچه‌‌‌کانی ده‌‌‌ناڵێنێ و له‌‌‌ چه‌‌‌ند بابه‌‌‌تیشدا به‌‌‌ بێهداری به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که‌‌‌ ده‌‌‌بێت به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى چاره‌‌‌سه‌‌‌ر بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یه‌‌‌کی پێشکه‌‌‌وتوو بگوازرێته‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ حاڵێکدایه‌‌‌ به‌‌‌رپرسان و هێزه‌‌‌کانی ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعات هه‌‌‌تا ئێستا هیچ هه‌‌‌وڵێکیان بۆ ئه‌‌‌و به‌‌‌ندکراوه‌‌‌ به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستى چاره‌‌‌سه‌‌‌رى ده‌‌‌رمانی نه‌‌‌داوه‌‌‌.جێگه‌‌‌ی ئاماژه‌‌‌ پێکردنه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌نوه‌‌‌ر حسێن په‌‌‌ناهی کاتێک که‌‌‌ له‌‌‌ ئێتلاعاتی قوروه‌‌‌ بوو به‌‌‌هۆی شکه‌‌‌نجه‌‌‌ی توندی جه‌‌‌سته‌‌‌یی توشی شکانی په‌‌‌راسو و چڵکی گورچیله‌‌‌ بوو که‌‌‌ به‌‌‌ هۆی سه‌‌‌رنج نه‌‌‌دانی به‌‌‌رپرسانى پ٠Žوه‌‌‌ندیدار، ئێستا گیانی ئه‌‌‌و به‌‌‌ندکراوه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌ترسی دایه‌‌‌. له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌دا ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌مه‌‌‌و پێش منداڵه‌‌‌کانی ئه‌‌‌نوه‌‌‌ر حسێن په‌‌‌ناهی له‌‌‌ نامه‌‌‌یه‌‌‌کی سه‌‌‌ر ئاوه‌‌‌ڵه‌‌‌ خوازیاری ده‌‌‌رمانی خێرا و ئازادی بێ ئه‌‌‌م لاو ئه‌‌‌ولای باوکیان بوون که‌‌‌ ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ بووه‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی فشارێکی یه‌‌‌جگار زۆر بخرێته‌‌‌ سه‌‌‌ر بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ و خزمه‌‌‌کانی ناوبراو و له‌‌‌لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌ بووه‌‌‌ هۆی ده‌‌‌رمان کردنى له‌‌‌ بێهداری ناو به‌‌‌ندیخانه‌‌‌، هه‌‌‌رچه‌‌‌ند پزیشکه‌‌‌کان ئه‌‌‌و ده‌‌‌رمانانه‌‌‌ی ناو بێهداری به‌‌‌ که‌‌‌م ده‌‌‌زانن و خوازیاری گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌نوه‌‌‌رن بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌یه‌‌‌کی تایبه‌‌‌تی.کۆمه‌‌‌ڵێک له‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانی مافی مرۆڤ و داکۆکیکارى ئازادی به‌‌‌ندکراوانی سیاسی و مه‌‌‌ده‌‌‌نی، سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ سه‌‌‌رنج نه‌‌‌دان به‌‌‌ نه‌‌‌خۆشى ئه‌‌‌نوه‌‌‌ر حوسێن په‌‌‌ناهى و هه‌‌‌وڵ نه‌‌‌دان بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌رکردنى نارزایه‌‌‌تی ده‌‌‌رده‌‌‌بر٠ین و سه‌‌‌رنجی دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانی نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی پشتیوانی کاری مافی مرۆڤ بۆ رزگار کردنی گیانی ئه‌‌‌و به‌‌‌ندکراوه‌‌‌ راده‌‌‌کێشین.سێ هاولاتی خه‌‌‌ڵکی شاری سنه‌‌‌ پانزده‌‌‌ مانگه‌‌‌ چاره‌‌‌نووسیان نادیاره‌‌‌سێ هاولاتی خه‌‌‌ڵکی شاری سنه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای تێپه‌‌‌ر٠بوونی ١٥ مانگ له‌‌‌ کاتی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانیان هه‌‌‌تا ئێستا له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ره‌‌‌جایی شاری که‌‌‌ره‌‌‌ج چاره‌‌‌نووسیان نادیاره‌‌‌. به‌‌‌پێی ئاگاداری ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری موکریان، سێ هاولاتی به‌‌‌ناوه‌‌‌کانی ئارمان به‌‌‌همه‌‌‌نی، رامین که‌‌‌ره‌‌‌می و فه‌‌‌خرئه‌‌‌دین عه‌‌‌زیزی که‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ١٥ مانگ پێش له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ئه‌‌‌منییه‌‌‌تی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکران هه‌‌‌روا چاره‌‌‌نووسیان نادیاره‌‌‌ و له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ی ره‌‌‌جایی شاری که‌‌‌ره‌‌‌ج راگیراون، تاوانی ئه‌‌‌و سێ هاولاتییه‌‌‌ که‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای ته‌‌‌واو بوونی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌کان تا ئێستا هیچ حوکمێک له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگاوه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ ده‌‌‌رنه‌‌‌چووه‌‌‌، هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گروپه‌‌‌کانی مه‌‌‌زهه‌‌‌بی راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌.ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ په‌‌‌ترۆشیمی بێستوونی کرماشانسه‌‌‌عات ١ و ٣٠  خوله‌‌‌کی سه‌‌‌رله‌‌‌ به‌‌‌یانی رۆژی سێشه‌‌‌ممه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ ژووره‌‌‌کانی کۆمپرۆسۆری ناو وێستگه‌‌‌ى په‌‌‌ترۆشیمی بێستۆنی کرماشان ئاگری گرت. به‌‌‌وته‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌، ر٠ژانی ر٠ۆن له‌‌‌ کۆمپرۆسۆر بۆته‌‌‌ هۆی ئاگرکه‌‌‌وتنه‌‌‌وه‌‌‌.له‌‌‌ دوای ئه‌‌‌و رووداوه‌‌‌ و ئاگاداربوونه‌‌‌وه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی ئاوایی ئه‌‌‌و ناوچه‌‌‌یه‌‌‌، به‌‌‌هۆی پێش گرتن له‌‌‌ مه‌‌‌ترسییه‌‌‌کانی ئاگره‌‌‌که‌‌‌ و ئه‌‌‌گه‌‌‌ری ته‌‌‌قینه‌‌‌وه‌‌‌، دانیشتووانی ئاواییه‌‌‌کانی ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری په‌‌‌ترۆشیمی بێستونی کرماشان شه‌‌‌وی رابردوویان له‌‌‌ ده‌‌‌شت و کێوه‌‌‌کانی ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ر رۆژ کرده‌‌‌وه‌‌‌.سرینه‌‌‌وه‌‌‌ى ناوى موجاهیدین له‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م لیسته‌‌‌کانى فدراڵ و ئه‌‌‌یاله‌‌‌تى له‌‌‌ئاڵمان و شکستى سه‌‌‌رمایه‌‌‌دانانى رژیمبه‌‌‌ لابردنى نێوى سازمانى موجاهیدینى خه‌‌‌ڵقى ئێران و شوراى میللى موقاوه‌‌‌مه‌‌‌ت له‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م پێرستى ره‌‌‌وته‌‌‌ توندره‌‌‌وه‌‌‌کانى فدراڵ و ئه‌‌‌یاله‌‌‌تى له‌‌‌ ئاڵمان، سه‌‌‌رمایه‌‌‌ى له‌‌‌راده‌‌‌به‌‌‌ده‌‌‌ر و هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانى چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌ى رژیمى ئاخوندى له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ دانانى ناوى موجاهیدین له‌‌‌ ریزى ئه‌‌‌و پێرستانه‌‌‌ پووچه‌‌‌ڵ کرده‌‌‌وه‌‌‌ و شکستى پێهێنا. موجاهیدینى خه‌‌‌لقى ئێران و شوراى میللى موقاوه‌‌‌مه‌‌‌ت که‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌یه‌‌‌ى ٩٠ ى زایینى له‌‌‌سه‌‌‌رداواى رژیمى ئاخوندى خرابوونه‌‌‌ ناو لیستى ره‌‌‌وته‌‌‌ توندره‌‌‌وه‌‌‌کانى ١٦ ئه‌‌‌یاله‌‌‌تى ئاڵمان ناویان سرایه‌‌‌وه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ ئیداره‌‌‌ى حه‌‌‌راسه‌‌‌تى فدراڵى ئاڵمان له‌‌‌راپۆرتى سالانه‌‌‌ى خۆیدا سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ چالاکیه‌‌‌کانى سیخۆرى رژیمى ئاخوندى دژى نه‌‌‌یارانى ئێرانى و هه‌‌‌روه‌‌‌ها دژى دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ سیاسی و ئابوورى و نیزامیه‌‌‌کانى ئاڵمان وریایی داوه‌‌‌.ئه‌‌‌مریکا سازمانى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى سوریه‌‌‌ و ٢ که‌‌‌س له‌‌‌ سه‌‌‌رکرده‌‌‌کانى هێزى ئینتزامى رژیمى ئاخوندى خسته‌‌‌ ناو لیستى ئابلۆقه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى ئه‌‌‌مریکا سازمانى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى سوریه‌‌‌ و ٢ که‌‌‌س له‌‌‌ سه‌‌‌رکرده‌‌‌کانى هێزى ئینتزامى رژیمى ئاخوندى به‌‌‌ هۆى به‌‌‌شدارى و ده‌‌‌وریان له‌‌‌ سه‌‌‌رکووتى ته‌‌‌زاهوراته‌‌‌کانى سوریه‌‌‌ خسته‌‌‌ ناو لیستى ره‌‌‌شى ئابلۆقه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌. وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ خه‌‌‌زێنه‌‌‌دارى ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا رۆژی‌ چوارشه‌‌‌مه‌‌‌ ٩ى پووشپه‌‌‌ر له‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کدا رایگه‌‌‌یاند پۆلیس و فه‌‌‌رمانده‌‌‌یی‌ هێزه‌‌‌کانی‌ پۆلیسی‌ ئێران به‌‌‌هۆی‌ به‌‌‌شداری‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رکوتی‌ خۆپیشانده‌‌‌رانی‌ سوریا، ده‌‌‌خاته‌‌‌ لیستی‌ سزاوه‌‌‌. ده‌‌‌یوید کوهێن رایگه‌‌‌یاند ئێمه‌‌‌ یارمه‌‌‌تیه‌‌‌کانى رژیمى ئێران بۆ سه‌‌‌رکووتى خه‌‌‌ڵکى نارازی و خۆپیشانده‌‌‌رانى سوریه‌‌‌ ئاشکرا ده‌‌‌که‌‌‌ین. ئه‌‌‌و ٢ که‌‌‌سه‌‌‌ برتین له‌‌‌ پاسدار ئیسماعیلى موقه‌‌‌دده‌‌‌م سه‌‌‌رکرده‌‌‌ى هێزى ئینتزامى و پاسدار ئه‌‌‌حمه‌‌‌دره‌‌‌زا رادان جێگرى سه‌‌‌رکرده‌‌‌ى هێزى ئینتزامى که‌‌‌ به‌‌‌ پێى راگه‌‌‌یندراوى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى خه‌‌‌زێنه‌‌‌دارى  بۆ یارمه‌‌‌تیدانی‌ سه‌‌‌رکوتی‌ خۆپیشانده‌‌‌رانی‌ سوریا، سه‌‌‌ردانی‌ ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ییان کردووه‌‌‌. وه‌‌‌زاره‌‌‌تی‌ دارایی‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا پێشتریش سوپای‌ پاسداران و سوپای‌ قودس و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ فه‌‌‌رمانده‌‌‌کانی‌ ئێرانی‌ به‌‌‌هۆی‌ یارمه‌‌‌تیدانی‌ حکوومه‌‌‌تی‌ سوریا بۆ سه‌‌‌رکوتی‌ خه‌‌‌ڵک، خستبووه‌‌‌ لیستی‌ سزاکانه‌‌‌وه‌‌‌.تێکهه‌‌‌ڵچوونی خه‌‌‌ڵکی تاران له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێزه‌‌‌کانی ئینتزامی و ووتنه‌‌‌وه‌‌‌ی درووشمی (( نه‌‌‌مان بۆ به‌‌‌کرێگیراو))راپۆر٠ته‌‌‌کان له‌‌‌ تاران باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌، ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک له‌‌‌ موسافیرانی شه‌‌‌مه‌‌‌نه‌‌‌فری ناو شار له‌‌‌ وێستگه‌‌‌ی گۆلبه‌‌‌رگ به‌‌‌هۆی زیادبوونی نرخى بڵیتی وێستگه‌‌‌ی مێترۆ ده‌‌‌ستیان دایه‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تی ده‌‌‌ربر٠ین. هێزه‌‌‌کانی رژێمی هه‌‌‌وڵیاندا که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکه‌‌‌که‌‌‌ هێوه‌‌‌ر بکه‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌ و بیانترسێنن، به‌‌‌لام خه‌‌‌ڵک به‌‌‌ هاوار و دروشمی ((نه‌‌‌مان بۆ به‌‌‌کرێگیراو)) له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێزه‌‌‌کانی ئێنتزامی تێکهه‌‌‌ڵچوون.

13 ساڵ و 4 مانگ و 22 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن