پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌‌‌رچاوه‌‌‌: هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری هێراناوه‌‌‌رگێران: موحسین قوربانى (سمکۆ)ناوه‌‌‌ندى سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵسووراوانى مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران به‌‌‌پێی به‌‌‌رنامه‌‌‌ی مانگانه‌‌‌ی خۆی که‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ١٦ مانگه‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌، راپۆر٠تی سه‌‌‌رژمێریی مانگانه‌‌‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێرانی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ مانگی پوشپه‌‌‌رى ١٣٩٠   بلاوکردووه‌‌‌. له‌‌‌راپۆرتى پێشێلکارییه‌‌‌کانى مافى مرۆڤى مانگى پووشپه‌‌‌رى ١٣٩٠ ، ( ٢٣٦٠ ٥٨ ) جار پێشێلکردنى مافى مرۆڤ تۆمار کراوه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ ٦٨٨ جاریان پێشێلکردنى راسته‌‌‌وخۆى مافه‌‌‌ بنچینه‌‌‌ییه‌‌‌کانى مرۆڤ...

به‌‌‌ پێى جارنامه‌‌‌ى مافى مرۆڤ بووه‌‌‌ و ٢٣٥٣٧٠  جاریش وێراى بوونى به‌‌‌ڵیننامه‌‌‌ نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیه‌‌‌کان پێشێلکردنى راسته‌‌‌وخۆى مافه‌‌‌کانى مرۆڤ نایه‌‌‌ته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار. راپۆرتى ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ى پێشێل کارییه‌‌‌کانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران له‌‌‌چاو مانگی هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی رابردوو ٤% که‌‌‌مبۆته‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌چاو مانگی رابردووش ٢٢%، که‌‌‌مى کردووه‌‌‌.شرۆڤه‌‌‌ى سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کان:کرێکاریله‌‌‌ پوشپه‌‌‌ری ئه‌‌‌مساڵ ١٣ راپۆر٠تی پێشێل کاری مافی کرێکاران له‌‌‌لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌ندى سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ى هه‌‌‌ڵسوور٠اوانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران تۆمار کراوه‌‌‌ که‌‌‌ ٩ راپۆرتیان راسته‌‌‌وخۆ پێشێلکردنی مافی نایه‌‌‌ته‌‌‌ ئه‌‌‌ژمار، به‌‌‌لام  پێوه‌‌‌ندی به‌‌‌ سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانی حکومه‌‌‌ت و هه‌‌‌روه‌‌‌ها مافی کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تیه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌. کۆی گشتی پێشێلکارییه‌‌‌کانى مافی مرۆڤ له‌‌‌و بواره‌‌‌دا،  ١٥٣٧٢ بابه‌‌‌ت بووه‌‌‌.به‌‌‌پێی ئه‌‌‌و راپۆر٠تانه‌‌‌ لانیکه‌‌‌م  بێکاری ١٥٠ ٠ ٠  کرێکار به‌‌‌ هۆی داخرانی ٤٠  کارخانه‌‌‌ تۆمار کراوه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها به‌‌‌سه‌‌‌دان کرێکار له‌‌‌ وه‌‌‌رگرتنی حه‌‌‌قده‌‌‌سته‌‌‌کانیان بێبه‌‌‌ش ماونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ وه‌‌‌ک نمونه‌‌‌ی به‌‌‌رچاو له‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ ده‌‌‌تواندرێت به‌‌‌ به‌‌‌شێک له‌‌‌ کرێکارانی رستن و چنینی مازه‌‌‌ندران که‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ١٣ مانگه‌‌‌ حه‌‌‌قده‌‌‌ستی دواکه‌‌‌وتووی خۆیانیان وه‌‌‌رنه‌‌‌گرتووه‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ بکه‌‌‌ین.له‌‌‌لایه‌‌‌کیشه‌‌‌وه‌‌‌ ٢ هه‌‌‌ڵسووراوی کرێکاری ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر و ٢ که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ش به‌‌‌پێی بر٠یاری دادگاکانی شۆر٠ش به‌‌‌ گشتی به‌‌‌ ٦٠  مانگ زیندان و ١٢ مانگ زیندانى هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێردراو مه‌‌‌حکوم کران.وه‌‌‌ک جاران دووباره‌‌‌ نه‌‌‌بوونی ئه‌‌‌منییه‌‌‌تی کارکردن و پێداویستییه‌‌‌کانی سلامه‌‌‌تی بوو به‌‌‌هۆى گیان دانى ٥ کرێکارى بێ ده‌‌‌ره‌‌‌تان.به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێری سه‌‌‌روو و به‌‌‌ پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مانگی هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی رابردووی پێشێل کردنی مافی کرێکاران ٥٨% که‌‌‌مبۆته‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌چاو مانگی رابردووش ٤٨% که‌‌‌مبۆته‌‌‌وه‌‌‌.که‌‌‌مایه‌‌‌تییه‌‌‌کانی مه‌‌‌زهه‌‌‌بی:له‌‌‌مانگی رابردوو له‌‌‌ کۆی ١٨ راپۆر٠تی نێردراو، ژماره‌‌‌ی ٧٥ جار پێشێل کردنی مافی که‌‌‌مایه‌‌‌تییه‌‌‌کانی مه‌‌‌زهه‌‌‌بی له‌‌‌ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌ندى سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران تومارکراوه‌‌‌.ئه‌‌‌و سه‌‌‌رژمێرییانه‌‌‌ پێوه‌‌‌ندیان بووه‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانی ٢٧ که‌‌‌س، بانگکردنی ٤ که‌‌‌س، مه‌‌‌حاکه‌‌‌مه‌‌‌کردنی ١ که‌‌‌س و مه‌‌‌حکوم کردنی ٦ که‌‌‌س که‌‌‌ ده‌‌‌رچوونی ١٢٠  مانگ زیندان و لێدانى ١٦٠  زه‌‌‌ربه‌‌‌ قامچی له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگاکانی شۆر٠شی به‌‌‌دواوه‌‌‌وه‌‌‌ بووه‌‌‌.له‌‌‌لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی ئاسایشی به‌‌‌ چوونیان بۆ شیرکه‌‌‌تی کوریت له‌‌‌ مه‌‌‌شهه‌‌‌د له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵسوورانی ئابووری و کارى ١٥ که‌‌‌س له‌‌‌ کارمه‌‌‌نده‌‌‌کانی به‌‌‌هایی ئه‌‌‌و شیرکه‌‌‌ته‌‌‌ به‌‌‌رگریان کردووه‌‌‌.هه‌‌‌روه‌‌‌ها حوکمی قامچى لێدانى ١٤ که‌‌‌س له‌‌‌ ده‌‌‌روێشه‌‌‌کانی سلسله‌‌‌ی نیعمه‌‌‌تولای گونابادی دانیشتوو له‌‌‌ بیدۆخت له‌‌‌ مانگی رابردوو ده‌‌‌رچووه‌‌‌ و هێزه‌‌‌کانی ئاسایشی یه‌‌‌کێک له‌‌‌ شوێنه‌‌‌کانی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ زیاره‌‌‌تی شوێنکه‌‌‌وتووانی مه‌‌‌زهه‌‌‌بی یارسانیان وێران و خرا کردووه‌‌‌.به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانی سه‌‌‌روو و به‌‌‌پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مانگی هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی رابردوو پێشێل کردنی مافی که‌‌‌مایه‌‌‌تییه‌‌‌کانی مه‌‌‌زهه‌‌‌بی ٥٤% له‌‌‌چاو ساڵی رابردوو زیادی کردووه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌چاو مانگی رابردووش هیچ گۆر٠انکارییه‌‌‌کی به‌‌‌سه‌‌‌ردا نه‌‌‌هاتووه‌‌‌.که‌‌‌مینه‌‌‌  نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کان:  له‌‌‌مانگی رابردوو له‌‌‌ کۆی گشتی ٩ راپۆر٠تی تۆمار کراو، ژماره‌‌‌ی ٦٣ جار پێشێلکردنی مافی که‌‌‌مینه‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کان له‌‌‌ ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌ندى سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ى کۆمه‌‌‌ڵی هه‌‌‌ڵسوور٠اوانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران هه‌‌‌ڵێنجراوه‌‌‌.له‌‌‌و رێژه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌توانین ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانی ٦ که‌‌‌س و موحاکه‌‌‌می ٢٩ که‌‌‌س له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌دا بکه‌‌‌ین.  هه‌‌‌روه‌‌‌ها ٧ که‌‌‌س له‌‌‌ کۆڵبه‌‌‌رانی ناوچه‌‌‌ سنووره‌‌‌کانی کوردستان له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی سنوورپارێزى رژیم کوژراو و ٧ که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ش برینداربوون.پیشه‌‌‌یی:له‌‌‌مانگی رابردوو له‌‌‌کۆی ٨ راپۆر٠تی تۆمارکراو، ژماره‌‌‌ی ٨١ بابه‌‌‌تی پێشێل کرانی مافه‌‌‌کانی پیشه‌‌‌یی له‌‌‌ ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌ندى سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ى کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران هه‌‌‌ڵینجراوه‌‌‌.به‌‌‌وپێیه‌‌‌ ٧٠  ناوه‌‌‌ندی کۆ فرۆشى به‌‌‌هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ به‌‌‌ فرۆشتنی (جلوبه‌‌‌رگه‌‌‌ باوه‌‌‌کانی هێرشی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی) تۆمه‌‌‌تبارکراون و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ٥ ساڵۆنی به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌چوونی جێژنه‌‌‌کانی زه‌‌‌ماوه‌‌‌ند، له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ئه‌‌‌منییه‌‌‌تی داخراون. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ومانگه‌‌‌دا شاهیدى بابه‌‌‌تێکی لێوه‌‌‌رگرتنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئیزنى (مجوز) پیشه‌‌‌یی له‌‌‌ له‌‌‌پرۆسه‌‌‌یێکى ناقانوونیدا  بووین.ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ حاڵێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ دوو که‌‌‌س له‌‌‌ هه‌‌‌ڵسوور٠اوانی پیشه‌‌‌یی مامۆستایان و پارێزه‌‌‌ران سه‌‌‌رجه‌‌‌م به‌‌‌ ١٢٠  مانگ زیندان، ١٢٠  مانگ زیندانى هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێردراو و ١٢٠  مانگ بێبه‌‌‌ش بوون له‌‌‌ هه‌‌‌ڵسووران مه‌‌‌حکوم کراون.به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانی سه‌‌‌روو و به‌‌‌ پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ  مانگی هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی رابردووی پێشێل کردنی مافه‌‌‌کانی پیشه‌‌‌یی ١٠ % زیادی کردووه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌چاو مانگی رابردووش زیادبوونێکی ١٢% ى به‌‌‌خۆوه‌‌‌ بینیوه‌‌‌.فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی:له‌‌‌مانگی رابردوو له‌‌‌ کۆی گشتی ٦ راپۆر٠تی تۆمارکراو، ٧ جار پێشێلکاریی مافی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی له‌‌‌ ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌ندى سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵی هه‌‌‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران هه‌‌‌ڵێنجراوه‌‌‌.له‌‌‌وباره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بێ ئاماژه‌‌‌ بکرێت به‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانی ٤ که‌‌‌س که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌شه‌‌‌کانی سینه‌‌‌ما وه‌‌‌ک دێکۆمێنتکار دوبڵه‌‌‌کار و وه‌‌‌رگێر و ئه‌‌‌کته‌‌‌ر هه‌‌‌ڵسوورانیان هه‌‌‌بووه‌‌‌.هه‌‌‌روه‌‌‌ها سانسۆر٠ی کتێبێک له‌‌‌لایه‌‌‌ن وه‌‌‌زاره‌‌‌تی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگ و رێنوێنی له‌‌‌ راپۆر٠ته‌‌‌کانی تری ئه‌‌‌و به‌‌‌شه‌‌‌ فه‌‌‌رهه‌‌‌نگییه‌‌‌ بوون.به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانی سه‌‌‌روو و به‌‌‌پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مانگی هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی رابردووی پێشێل کردنی مافه‌‌‌کانی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی ١٦% زیادی کردووه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌چاو مانگی رابردووش زیادبوونێکی ١٦% ى به‌‌‌خۆوه‌‌‌ بینیوه‌‌‌.ژنان: له‌‌‌ مانگی رابردوو له‌‌‌کۆى تۆمارکردنى  ٥ راپۆر٠ت، ١٤ جار پێشێلکردنی مافه‌‌‌کانی ژنان له‌‌‌ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌ندى سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ئێران هه‌‌‌ڵێنجراوه‌‌‌.ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانی لانیکه‌‌‌م ١٠  که‌‌‌س له‌‌‌ کرماشان به‌‌‌ بیانووی نه‌‌‌بوونی حیجاب، رووداوێکی کوشتنى نامووسی له‌‌‌ تاران و سه‌‌‌پاندنى به‌‌‌ربه‌‌‌ستى زیاتر له‌‌‌سه‌‌‌ر ژنانى کۆمه‌‌‌ڵگا له‌‌‌رێگه‌‌‌ى ژنانه‌‌‌ کردنی پارکی چیتگه‌‌‌ری تاران و قه‌‌‌ده‌‌‌غه‌‌‌کردنی رۆیشتنی ژنان بۆ قاوه‌‌‌خانه‌‌‌کانی نێرگه‌‌‌له‌‌‌ فرۆشى له‌‌‌ راپۆر٠ته‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی پێشێلکردنی مافی ژنان له‌‌‌ مانگی رابردوو بوو.به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانی سه‌‌‌روو و به‌‌‌پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مانگی هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی رابردووی پێشێل کردنی مافه‌‌‌کانی ژنان ٦٠ % له‌‌‌چاو ساڵی رابردوو زیادی کردووه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌چاو مانگی رابردووش که‌‌‌مبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی ٣٨% ی به‌‌‌خۆوه‌‌‌ بینیوه‌‌‌.مندالان:له‌‌‌مانگی رابردوو به‌‌‌گشتی له‌‌‌ ٥ راپۆر٠تی تۆمار کراو، ٨ جار پێشێلکردنی مافی مندالان له‌‌‌ ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن واحیدی سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران هه‌‌‌ڵێنجراوه‌‌‌.له‌‌‌ سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانی سه‌‌‌روو ٧ بابه‌‌‌تیان پێوه‌‌‌ندى به‌‌‌ ئازاری منداڵ له‌‌‌ پارێزگاکانی تاران و هۆرمۆزگان بووه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها راپۆر٠تێک له‌‌‌سه‌‌‌ر ((مندلانی کار)) بووه‌‌‌.به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانی سه‌‌‌روو و به‌‌‌پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مانگی هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی رابردووی پێشێل کردنی مافه‌‌‌کانی مندالان ٤٠ % زیادی کردووه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌چاو مانگی رابردووش زیادبوونێکی ٢٠ % ى به‌‌‌خۆوه‌‌‌ بینیوه‌‌‌.سێداره‌‌‌:له‌‌‌ مانگی رابردوو له‌‌‌کۆى ١٤ راپۆر٠تی تۆمار کراو، ٨٨ حاڵه‌‌‌تى ده‌‌‌رکردن و به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌بردنی حوکمی سێداره‌‌‌ له‌‌‌ ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن واحیدی سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران هه‌‌‌ڵێنجراوه‌‌‌.له‌‌‌مانگی پوشپه‌‌‌ری ئه‌‌‌مساڵ، به‌‌‌پێی راپۆر٠ته‌‌‌کانی تۆمارکراو، ٣٠  هاولاتی به‌‌‌ تاوانه‌‌‌کانی کوشتن، ده‌‌‌ستدرێژى به‌‌‌ زۆر و تاوانى مادده‌‌‌هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان له‌‌‌سێداره‌‌‌ دراون که‌‌‌ به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌بردنی لانیکه‌‌‌م سێ که‌‌‌سیان له‌‌‌ به‌‌‌رچاوی خه‌‌‌ڵک له‌‌‌ کرماشان بووه‌‌‌.هه‌‌‌روه‌‌‌ها ٥٥ که‌‌‌س له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌زگای داد به‌‌‌ سێداره‌‌‌ مه‌‌‌حکوم کراون که‌‌‌ ته‌‌‌نیا ٤٠  بابه‌‌‌ت له‌‌‌ پارێزگای ئه‌‌‌رده‌‌‌بێڵ ده‌‌‌رچووه‌‌‌. ده‌‌‌رچوونی حوکمی ٦ که‌‌‌سیش به‌‌‌ تاوانی ئه‌‌‌ندام بوون له‌‌‌ گروپه‌‌‌ سه‌‌‌له‌‌‌فییه‌‌‌کان بووه‌‌‌.به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانی سه‌‌‌روو و به‌‌‌ پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مانگی هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی رابردووی ده‌‌‌رچوون و به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌بردنی حوکمی سێداره‌‌‌ ١٣% زیادی کردووه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌چاو مانگی رابردووش که‌‌‌مبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی ٥٧% ی به‌‌‌خۆوه‌‌‌ بینیوه‌‌‌.خوێندکاران: له‌‌‌مانگی رابردوو له‌‌‌ کۆی گشتی ٢٤ راپۆر٠تی تۆمارکراو، ٤٢ جار پێشێلکردنی مافی خوێندکاران له‌‌‌ ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن واحیدی سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵی هه‌‌‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران هه‌‌‌ڵێنجراوه‌‌‌.ئه‌‌‌و راپۆر٠تانه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانی ٥ خوێندار، موحاکه‌‌‌مه‌‌‌ کردنی ١٦ که‌‌‌س و بانگکردن بۆ دادگا بۆ ٤ که‌‌‌س له‌‌‌خۆوه‌‌‌ ده‌‌‌گرێ. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ٣ خوێندکار به‌‌‌پێی بریارى دادگاکانی رژیم، به‌‌‌ گشتی به‌‌‌ ١٢٠  مانگ زیندان و ٧٤ بابه‌‌‌تی لێدانی قامچی مه‌‌‌حکوم کراون.٥ بابه‌‌‌تی بێبه‌‌‌ش کردن له‌‌‌ خوێندن، ٢ بابه‌‌‌تی هه‌‌‌ڵپه‌‌‌ساردن له‌‌‌ خوێندن و ٤ راپۆر٠تی جیاکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ره‌‌‌گه‌‌‌زى له‌‌‌ زانکۆکانیش له‌‌‌ بابه‌‌‌ته‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی تۆمارکراوی پێشێلکردنی مافی خوێندکاران بووه‌‌‌.به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانی سه‌‌‌روو و به‌‌‌پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مانگی هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی رابردووی پێشێل کردنی مافه‌‌‌کانی ئاکادمیک ٣٠ % زیادی کردووه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌چاو مانگی رابردووش زیادبوونێکی ٨% ى به‌‌‌خۆوه‌‌‌ بینیوه‌‌‌.به‌‌‌ندکراوان:له‌‌‌مانگی رابردوو له‌‌‌ کۆی گشتی ٥١ راپۆر٠تی تۆمارکراو، ٢٢٠ ٢٤٨ بابه‌‌‌تی پێشێلکردنی مافه‌‌‌کانی به‌‌‌ندکراوان له‌‌‌ ئێران له‌‌‌لایه‌‌‌ن واحیدی سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران هه‌‌‌ڵینجراوه‌‌‌.ئه‌‌‌و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ پێوه‌‌‌ندی به‌‌‌ ٥٥ بابه‌‌‌تی شکه‌‌‌نجه‌‌‌کردن، ٤ بابه‌‌‌ت گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ ژووری تاکه‌‌‌که‌‌‌سی، ٤٤ بابه‌‌‌تی سه‌‌‌پاندنى به‌‌‌ربه‌‌‌ستى زیاتر، ١ بابه‌‌‌تی په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌سازی، ١ بابه‌‌‌ت به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌بردنی حوکمی قامچی لێدان، ١٢ بابه‌‌‌ت هێنان و گواستنه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ زۆری و ٦٣ بابه‌‌‌ت فشار و هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ بۆسه‌‌‌ر به‌‌‌ندکراوان بووه‌‌‌.هه‌‌‌روه‌‌‌ها ١٢ بابه‌‌‌تی نادیاربوونی چاره‌‌‌نووس و ٩ بابه‌‌‌ت ده‌‌‌ستپێر٠انه‌‌‌گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ پارێزه‌‌‌ریش له‌‌‌ بابه‌‌‌ته‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی پێشێلکردنی مافی به‌‌‌ندکراوان له‌‌‌ ئێران بووه‌‌‌.له‌‌‌لایه‌‌‌کى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدا ٣١ راپۆر٠ت له‌‌‌مه‌‌‌ر٠ راگرتن له‌‌‌ شوێنی ناله‌‌‌بار هه‌‌‌بووه‌‌‌ که‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ نوێنه‌‌‌ره‌‌‌کانی مه‌‌‌جلیس ده‌‌‌ڵێ جێگه‌‌‌ی راگرتنی به‌‌‌ندکراوان له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌کانی ئێران ته‌‌‌نیابۆ ٥٥ هه‌‌‌زار که‌‌‌سه‌‌‌،  به‌‌‌لام زیاتر له‌‌‌ ٢٢٠  هه‌‌‌زار که‌‌‌س به‌‌‌ندکراو هه‌‌‌یه‌‌‌.  ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌ پێشێلکردنی ماف به‌‌‌ هۆی که‌‌‌مبوونی پێداویستییه‌‌‌کان و سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی دارایی به‌‌‌پێی رێکه‌‌‌وتننامه‌‌‌ى مافی به‌‌‌ندکراوان تۆمارکراوه‌‌‌. به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانی سه‌‌‌روو و به‌‌‌پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مانگی هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی رابردووی پێشێل کردنی مافه‌‌‌کانی به‌‌‌ندکراوان ٢٩ % زیادی کردووه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌چاو مانگی رابردووش که‌‌‌مبوونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی ١٤% ی به‌‌‌خۆوه‌‌‌ بینیوه‌‌‌.بیرور٠ا و ده‌‌‌ربر٠ین:له‌‌‌مانگی رابردوو له‌‌‌ ٤٣ راپۆر٠تی تۆمار کراو، ٦٠  جار پێشێلکردنی بیرور٠ا و ده‌‌‌ربر٠ین له‌‌‌لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌ندى سه‌‌‌رژمێری، بلاوکراوه‌‌‌ی کۆمه‌‌‌ڵی هه‌‌‌ڵسووراوانی مافی مرۆڤ له‌‌‌ ئێران هه‌‌‌ڵینجراوه‌‌‌.به‌‌‌پێی ئه‌‌‌و سه‌‌‌رژمێرییانه‌‌‌ ١٧ که‌‌‌س له‌‌‌ هه‌‌‌ڵسووراوان له‌‌‌و به‌‌‌شه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر، ٤ که‌‌‌س بانگکراوه‌‌‌ بۆ  ئیتلاعات، ١٣ که‌‌‌س بانگکراوه‌‌‌ بۆ دادگا و ٤ که‌‌‌سیش له‌‌‌ دادگا موحاکه‌‌‌مه‌‌‌ کراون. هه‌‌‌روه‌‌‌ها ٤٤ که‌‌‌س له‌‌‌ هه‌‌‌ڵسووراوانیش سه‌‌‌رجه‌‌‌م به‌‌‌ ١٦٧مانگ زیندان مه‌‌‌حکوم کراون. یه‌‌‌ک حاڵه‌‌‌ت دروستکردنی که‌‌‌شی ئه‌‌‌منییه‌‌‌تی، یه‌‌‌ک جار به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌بردنی حوکمی زیندان، یه‌‌‌ک جار هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ و تۆقاندن و ٢ جار کرده‌‌‌وه‌‌‌ی فیلترینگیش له‌‌‌ راپۆر٠ته‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی تۆمارکراو له‌‌‌و به‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌ پوشپه‌‌‌ری ساڵی ١٣٩٠  بووه‌‌‌.به‌‌‌پێی سه‌‌‌رژمێرییه‌‌‌کانی سه‌‌‌روو و به‌‌‌پێى  هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مانگی هاوشێوه‌‌‌ی ساڵی رابردووی پێشێل کردنی مافه‌‌‌کانی بیرور٠ا و ده‌‌‌ربر٠ین ٣٦% که‌‌‌مى کردووه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌چاو مانگی رابردووش که‌‌‌مبوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ٣٩% به‌‌‌خۆوه‌‌‌ بینیوه‌‌‌.

13 ساڵ و 3 مانگ و 23 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن