مانگرتن و تێکهه‌ڵچوون له به‌ندیخانه‌ی مه‌ریوانخه‌باتمێدیا: رۆژی دووشه‌ممه ٣ى گه‌لاوێژ به‌دوای دهربر٠ینی ناره‌زایه‌تییه‌کان له به‌ندیخانه‌ی مه‌ریوان به‌هۆی بارودۆخی ناله‌باری خواردن و پێداویستییه‌کانی ئه‌و به‌ندیخانه و مانگرتنی چه‌ند سه‌عاته له‌ئاکامى ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌کانی پارێزگاری ئیتلاعاتی ئه‌و به‌ندیخانه‌یه تێکهه‌ڵچوون دێته پێشه‌وه.دوای ئه‌و تێکهه‌ڵچوونه ژماره‌یه‌ک له به‌ندکراوان ...
له‌لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌گانی تایبه‌ت ی جێگیر له به‌ندیخانه ده‌که‌ونه به‌ر لێدان و کوتان و ژماره‌یه‌کیشیان بۆ شوێنێکی نادیار ده‌گوازرێنه‌وه و به تێپهر٠بوونی ٦ رۆژ هێشتا هه‌واڵێک له چاره‌نووسیان دیار نییه. جێگه‌ی ئاماژه پێکردنه که چه‌ند مانگ به‌رله ئێستاش مانگرتن له‌و به‌ندیخانه‌یه سه‌ری هه‌ڵدابوو به‌لام به ده‌ستێوه‌ردانی هێزه‌کانی به‌ندیخانه کۆتایی پێ هێندرا. ده‌وترێت که بۆ ته‌واو کردن و ترساندنى به‌ندکراوان له‌درێژه‌دان به‌و مانگرتنانه ئاوى کوڵویان کردووه به‌سه‌ر ٢ که‌س له به‌ندکراوان. ئاگرکه‌وتنه‌وه له دارستانه‌کانی سه‌رده‌شت ئاگرکه‌وتنه‌وه له دارستانه‌کانی سه‌رده‌شت هه‌ڵکه‌وتوو له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا بووه هۆی له‌ناو چوونی ٣ هه‌کتار له دارستانه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه. به‌پێی راپۆر٠تی هه‌واڵده‌ری موکریان، له‌و ئاگرکه‌وتنه‌یه‌دا که شه‌وی هه‌ینی روویدا ٣ هێکتار له دارستانه‌کانی ناوچه‌ی شیوه برایمی سه‌رده‌شت له‌ناو چوو. ده‌وترێت که هه‌تا نووسینی ئه‌و هه‌واڵه هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌که که به هاریکاری خه‌ڵک کۆژاوه‌ته‌وه نادیاره.ده‌ستبه‌سه‌رکرانی دوو توریستى به‌لژیکى له کامیارانله کامیاران ٢ توریستی خه‌ڵکی وولاتی به‌له‌ژیک له‌لایه‌ن هێزه‌کانی جلی مه‌ده‌نی له چوارریانی سه‌ره‌کی شاری کامیاران (چوارریانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر) ده‌ستبه‌سه‌رکران. ده‌وترێت ئه‌و دوو توریسته که ناوه‌کانیان بریتیه له، ماتیس، یونیک، له‌سنووری فه‌رمی ورمێ هاتوونه ئێران و به‌ڵگه‌کانیان ته‌واو بووه و له‌بواری یاسایی هیچ کێشه‌یه‌کیان نییه، هێزه‌کانی ئه‌منییه‌تی به‌ڵگه‌کانی ئه‌و دوو که‌سه‌یان قه‌بووڵ نه‌کردووه و کاتێکیش که وویستوویانه ئه‌و دوو که‌سه ده‌ستبه‌سه‌ر بکه‌ن له‌گه‌ڵ خۆراگریان به‌ره‌وروو بوون. له کۆتاییدا به‌ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیسی ١١٠ ده‌ستبه‌سه‌رکران و بۆ گرتووخانه‌ی کاتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سوپا هه‌ڵکه‌وتوو له گۆر٠هپانی خومه‌ینی کامیاران گواستراونه‌ته‌وه. ناوبراوان ده‌یانهه‌ویست چاویان به ئاوایی پڵینگانی کامیاران بکه‌وێت.مردنی کاسبکارێکی کورد به‌هۆی که‌وتنه‌خواره‌وه له به‌ند ئاوی مه‌هابادرۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی رابردوو له‌کاتى شوێنکه‌وتنی هاوه‌لاتیه‌کى کورد له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئینتزامی مه‌هاباد که‌سه‌که که ده‌وترێ بارى قاچاخى پێ بووه ده‌که‌وێته ناو به‌نداوى مه‌هاباد و گیان ده‌دا. به‌پێی راپۆر٠تی هه‌واڵنێرانی هێرانا، رۆژی چوارشه‌ممه ٥ ى گه‌لاوێژ له سه‌عات ٤ی به‌یانی ئۆتۆمبێڵی هاولاتییه‌کی کورد به‌ناوی ((مسته‌فا ئاژ)) خه‌ڵکی ئاوایی ((بادیناوێ)) سه‌ربه شاری پیرانشار، له‌ئه‌نجامى دواکه‌وتنى هێزه‌کانی ئینتزامی به‌شوێنیه‌وه ناوبراو به ماشینه‌که‌یه‌وه ده‌که‌وێته ناو به‌نداوى مه‌هاباد و ده‌کوژرێ. خه‌ڵکی ناوچه‌که که بۆ هێنانه سه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵ و ته‌رمی ئه‌و لاوه ٢٧ ساڵه‌یه چووبوونه شوێنی رووداوه‌که له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیتمه‌وه پێشیان پێ‌گیرا. دوای هێنانه سه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵی ناوبراو له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئینتزامی مسته‌فا ناوبراو دراوه به بنه‌ماڵه‌که‌ی. جێگه‌ی ئاماژه پێکردنه شاهیدان باس له‌وه ده‌که‌ن که ئۆتۆمبێڵی ناوبراو جێگه‌ی فیشه‌کى پێوه بووه. بانگه‌وازى کاترین ئیشتۆن بۆ راگرتنی سێداره‌کان له ئێرانکاترین ئیشتۆن، سه‌رۆکی سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ى سێداره‌کان له ئێران نیگه‌رانی خۆی راگه‌یاند. رێژه‌ی سێداره له ئێران له‌چاو حه‌شیمه‌ته‌که‌ی، له نیوه‌ی یه‌که‌می ساڵی ٢٠ ١١، گه‌یشتۆته رێژه‌یێکى سه‌رسوورهێنه‌ر و سنووربه‌زێن. یه‌کێتی ئه‌ورووپا داوای له ئێران کرد که ده‌ست له سێداره‌دانی هاولاتییانی ئێرانی هه‌ڵبگرێت و له‌مه‌ر٠ بابه‌تی سزای سێداره، پێبه‌ندى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بێ. به‌هاتنى مانگى ره‌مه‌زان بوار بۆ سه‌رکووتى زیاتر خۆش ده‌کرێرژیمى ئاخوندى به مه‌به‌ستى به‌ره‌وسه‌ر بردنى سه‌رکووت و فشار بۆ سه‌ر خه‌ڵک به بیانووى مانگى ره‌مه‌زان رێگه خۆش ده‌کا. ئاخوند عیلم ولهودا ئه‌ندامى خوبره‌گان و ئیمامى هه‌ینى له مه‌شهه‌د گووتى: رۆژووخواردنى به‌رچاوى گشتى یاسا شکێنیه و ئه‌و که‌سانه سزاى ٢٥ زه‌ربه قامچیان هه‌یه که ده‌زگاى قته‌زاییه ده‌بێ ئه‌و سزایه به‌رێوه ببا.
13 ساڵ و 3 مانگ و 21 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش