نووسینی ئەسما حوسێنی
دڵسۆزانی گەل ، رێبوارانی رێگای خەبات و تێکۆشان! منیش وەک کەسێکی
نزیک بە مامۆستای هێژا و جێی رێزی هەموان، دەمەوێ وەفا و دڵسۆزی خۆم بە دەربڕینی
جەند ووشەێک کە چەند رستەێکی شیاو و گونجاو لە خۆی بگرێ، بنووسم. رەنگە نەتوانم وەک پێویست لە سەر ئەو
رێبەر و باوەک دڵسۆز و نیشتمان پەروەر و نەتەوە خۆشەویست بنووسم، بەڵام وەک کەسێکی
نزیک و خاوەن هەستی ئەوپەڕی خۆشەویستی بۆ ئەو سەروەر و رێبەرە بە ئاوی ئەسرینی
چاوە پڕ لە حەسرەتەکانم رێگای یاد و بیرەوەریەکانی ئاوڕشێن دەکەم و بە ئاهی
هەناسەی تاساوم تەم و گەردی گوڵ ...
و گیای سەر مەزاری پیرۆزی دەتەکێنم و هەر دوو دەستی رێز و خۆشەویستیم بەروە بارەگای یەزدانی خاوەن بەزە هەڵدەبڕم و دەخوازم رۆحی پاک و بێگەردی بە بەهەشتی خۆی شاد بکا و بە رێز و خۆشەویستی بەرینی کۆمەڵانی خەڵک چین و توێژەکانی کوردەواری و وەفادارانی رێبازە پیرۆزەکەی، سێبوری بە دڵی پڕ مەینەت و دەروونی کەیلم دێنم. رێزداران، هۆ کۆڕی تازیەباران! یادی ئەو رێزدارە، ئەو رابەرە ژێر و هوشیارە، ئەو مامۆستا بەهرەدارە، ئەوەمان وەبیر دێنێتەوە کە لێ بڕاوانە رێبازە جوان و پیرۆزەکەی رەچاو کەین و شێلگیرانە لە پێناو وەدیهاتنی ئامانجە بەرزەکانی درێژە بە رێگاکەی بدەین. تۆش ئەی باوکی ئازیز ، مامۆستای وانەکانی ئیمانداری و نەتەوە پەروەری و مرۆڤ دۆستی!. زانای هەڵکەوتە و بلیمەت، تاقانەکەی سەرکاروانی شۆڕش و خەبات، داشدارەکەی گەل و ووڵات. خەمخۆرەکەی هەژارانم، ئەوینداری رێی رزگاری کوردستانم. باوکی چاکم، زانای پاکم. نازانم بڵێم کە کێ دەچوی؟، یا خود بڵێم کێ وەک تۆ بوو بۆ نیشتمان و خەباتی، خۆراگر بوو بۆ بەرزی گەل و ووڵاتی؟ دەکرێ بڵێم بێ وێنە بووی، بۆ راستیەکان ئاوێنە بووی. لە ناو بەرزان بەرز و دیار بووی، مامۆستای وانەی ژیان بووی. بە هەست و سۆز و وێژدان بووی، ئەوەی چاکە بۆ گەلت ویست، ئەی پێشمەرگەی گەل خۆشەویست. مامۆستای زانکۆی بەرخودان،ئەویندارەکەی کوردستان!. ئەی باوکی دلسۆز و چازانم، ئیمان و باوەڕی پاراوت بە خاک و گەلی بەشخوراوت، ئەوراستیە دەسەلمێنن کە تۆ لە ناو دڵی دڵسۆزان و خەمخۆرانی گەل و نەتەوەکەتدا نامری و هەمیشە زیند و دیاری. مرۆڤە خاوەن دڵەکان و مافخوازانی ریگای بەختەوەری مرۆڤایەتی باش دەزانن کە خەم و پەرۆشی ئێوە بۆ نەتەوەی ماف لێ زەوتکراو و خاک داگیرکراوت، خەم و پەرۆشێکی بە دەگمەن بوو. ئاوێتەێک بوو لە هەست و سۆز و خۆراگری و بەرخودان لە پێناو رزگاری نەتەوە و نیشتمان. لەم پێناوەدا نە گیان، نەسامان، نە ماڵ و منداڵ، نە رۆڵەی شیرین و چالاک و جوان، بۆ تۆ مانای نەبوو، لە هەمووی ئەوانە بە نرختر و لە پێشتر، ماف و ئازادی و رزگاری کورد و کوردستان بوو. ئەی باوکی بێ بەش لە هەرچی خۆشی ژیان!، بوێری و کرداری شیاو وگوفتاری شیرین وجوانت، دەروونی بێ گەرد و پاکت، دڵی پڕ لە ئەوین بۆ گەل و نیشتمانی داگیرکراوی دابەشکراوت، نیشاندەر و دەربڕی کەسایەتی تۆ بوون. هەر بۆیە دەبێ کەسانی دڵسۆز ولێزان و خەمخۆر بە نەتەوە و نیشتمان، لەو لایەنانەی کەسایەتری کەم وێنەی ئێوە بکۆڵنەوە تا ناو و ناوبانگ وباسی رەنج و تێکۆشانت لە ئاسمانی میژووی خەباتی نەتەوەکەتدا وەک ئەستێرەێکی پڕشنگدار بدرەوشێتەوە و گەشاوەتر لە رابردوو بە تیشکی جوانی خۆی، قوژبنە تاریکەکانی ژیانی ژێردەستی گەلەکەمان رووناکتر وەکا و ورەی هۆگرانی بەئازادی و رزگاری نەتەوەیی بەرزکاتەوە. باوکی لە بەردڵان شیرینم!. کۆچی ئێوە دڵی پڕ لە کوڵ و بەناسوری هەژاندم و شوێنەواری دیاری لە دەروونم دا بە جێ هێشتووە. بەڵام سوژدەی سۆپاس بۆ خودا دەبەم و دڵخۆشم بەوەی لێت رازی بێ وبە لوتفی خۆی میوانداریت بکا. ئەم چەند دێڕەم پێشکەش بە یادی پیرۆزت، پێشکەش بە هۆگرانی گەل و هۆزت. بابە گیان یادی سەروەریت نەک هەر ئێستا، هەموو کاتێک هەتا ماوم، بە رێزەوە دەکەم و تا دێمەلات لە بەر چاوم. دوعادەکەم، بەوپەڕی زەبوونی و خواری، دەپاڕێمەوە لە قاپی باری. بە لوتفی خۆی لەگەڵ پاکان، لە گەڵ چاکان، حەشرت بکا، پاداشتت بەوە باتەوە بە بەهەشتی شادتت بکا. یادتت هەر بەرز و پیرۆزبێ ناو و ناوبانگت بەرێز بێ!.
13 ساڵ و 3 مانگ و 22 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 26 خولهک لهمهوپێش