به‌ندکراوێکی سیاسی کورد زیاتر له ٥ هه‌زار رۆژه که پشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌ده‌رکردنی حوکمی ١٢ ساڵ به‌ندیخانه بۆ دوو هاولاتی کوردبارودۆخی ناله‌باری دوو به‌ندکراوی مانگرتووی کورد گواستنه‌وه‌ی به‌ندکراوێکی کورد بۆ شوێنێکی نادیار کوشتنی هاولاتییه‌کی پیرانشاری به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رژێمله‌سه‌رکار ده‌رکردنى ٢٠ ٠ کرێکاری کورد له پیرانشاردیکتاتۆریه‌تى لیبى کۆتایی پێهات قه‌زافیش دیار نییه‌له‌هێرشی فرۆکه‌کانى ترکیا خانه‌واده‌یێکى ٧ که‌سی شه‌هید کران
به‌ندکراوێکی سیاسی کورد زیاتر له ٥ هه‌زار رۆژه که پشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌ی وه‌رنه‌گرتووه‌والی دروودی یه‌کێک له به‌ندکراوانی سیاسی کورد که له به‌ندیخانه‌ی شاری یه‌زد نێوه‌ی حوکمه‌که‌ی خۆی تێپه‌ر کردووه له پشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه بێ به‌شه.والی دروودی به‌ندکراوی سیاسی کورد خه‌ڵکی ئاوایی،((چرسانه)) سه‌ر به‌شاری کامیاران له رێکه‌وتی ١٢ى جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٧٥ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای پاسداران له‌حاڵێکدا که بریندار ببوو قۆڵبه‌ست کرا. ناوبراو سهرهر٠ای تێپه‌ر٠ کردنی ٥ هه‌زار رۆژ له حوکمه‌که‌ی به‌لام هێشتا بێبه‌شه له وه‌رگرتنی پشووی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه. ئه‌و به‌ندکراوه سیاسی کورده دوای ئه‌وه‌ی که به پێداگری کردنی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری کامیاران بۆ به‌ندیخانه‌ی ((دێزڵ ئاوا))ی کرماشان گواسترایه‌وه بۆ چه‌ند سالأ له‌و به‌ندیخانه‌یه به‌سه‌ری برد و له رێکه‌وتی ٦ى سه‌رماوه‌زی هه‌ر ئه‌و ساڵه له دادگای شۆر٠شی شاری کرماشان به‌تۆمه‌تی ((ئه‌ندام بوون له‌یه‌کێک له حیزبه‌کانی کوردستانی)) موحاکه‌مه کرا و له رێکه‌وتی ٩ ى به‌فرانبار حوکمی هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پا.ناوبراو له گرتووخانه‌ی دێزڵ ئاوای کرماشان دوای چه‌ند ساڵ تێپهر٠اندنی حوکمه‌که‌ی بۆ به‌ندیخانه‌ی شاری یه‌زد دوورخرایه‌وه که به‌هۆی دووری رێگای کامیاران بۆ شاری یه‌زد بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوبراویان له‌و چه‌ند ساڵه له‌ده‌ست داوه.ده‌رکردنی حوکمی ١٢ ساڵ به‌ندیخانه بۆ دوو هاولاتی کوردله دادگای شۆر٠شی تاران دوو هاولاتی کورد خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت به زیندان مه‌حکوم کران. به‌پێی راپۆر٠تی موکریان نیوز، لقی ٢٨ى دادگای شۆر٠شی شاری تاران دوو هاولاتی کوردی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت به‌ناوه‌کانی حسێن ئه‌مینی و خالید حاجی زاده به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له تاقمه‌کانی مه‌زهه‌بی هه‌ر کامه‌یان به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حکوم کران. ده‌وترێت ئه‌و دوو هاولاتییه کورده که ماوه‌ی شه‌ش مانگه له کاتى ده‌سته‌سه‌رکردنیان تێدهپهر٠ێت ئێستا له گرتووخانه‌ی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج راگیراون.بارودۆخی ناله‌باری دوو به‌ندکراوی مانگرتووی کورد به تێپهر٠ینى ٢٦ رۆژ له کاتى مانگرتن له خواردنی دوو به‌ندکراوی کورد بارودۆخی ناوبراوان ناله‌بار راپۆر٠ت دراوه. رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی حه‌وتووی رابردوو دایکی فه‌رشاد که‌مانگه‌ر دوای ٢٤ رۆژ تێپه‌ر٠ بوون له مانگرتنی رۆڵه‌که‌ی توانی چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوبراو له گرتووخانه بکات. ده‌وترێت که ئه‌و لاوه به‌ندکراوه تووشی که‌مبوونه‌وه‌ی کێشى جه‌سته‌ى بووه و چه‌ند رۆژ دوای بێهۆشی و گواستنه‌وه‌ی بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی ناو به‌ندیخانه به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی پزیشکه‌کان پێویستی به ((سێرۆم)) هه‌یه، به‌لام له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی ناوبراو رووبه‌روو بوونه‌وه. هه‌روه‌ها حه‌سن ئه‌خته‌ر سه‌مه‌ند به‌ندکراوی سیاسی دیکه‌ی کورد له‌گه‌ڵ فه‌رشاد که‌مانگه‌ر هه‌روا له مانگرتن له‌خواردن دایه.گواستنه‌وه‌ی به‌ندکراوێکی کورد بۆ شوێنێکی نادیار به‌ندکراوێکی زیندانى له گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی سه‌قز له‌لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ندیخانه بانگ کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وه. به‌پێی راپۆر٠تی هه‌واڵده‌ری موکریان، سه‌ر له به‌یانی رۆژی یه‌ک شه‌ممه رێکه‌وتی ٣٠ گه‌لاوێژ، بێهروز ته‌هماسبی به‌ندکراوی سنه‌یی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ندیخانه‌ی سه‌قز بانگکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وه. جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که بێهروز ته‌هماسبی که ماوه‌ی یه‌ک ساڵه له گرتووخانه به‌سه‌ر ده‌بات به تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه‌کانی نه‌یاری رژێم له دادگای شۆر٠شی شاری سه‌قز به ٤ ساڵ زیندان مه‌حکوم کرا. له‌سه‌رکار ده‌رکردنى ٢٠ ٠ کرێکاری کورد له پیرانشارله ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو ٢٠ ٠ کرێکاری کوردی سه‌دی سێڵوێی سه‌ر به شاری پیرانشار له سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکراون. به‌ه پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌رى رۆژهه‌ڵات، ٢٠ ٠ کرێکاری کوردی ناوچه‌ی پیرانشار که له سه‌دی سێڵوێی ئه‌و شاره کاریان ده‌کرد له سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکراون و هۆکاره‌که‌شی که‌می بووجه راگه‌ێنراوه. هه‌وره‌ها ٣٠ شۆفێریشیان بۆ شاری میاندواو بهر٠ێکردوه و پاشان ئه‌وانیشیان له‌سه‌ر کاره‌کانیان لابردوه. خه‌ڵکی ئاوایی سێڵوێی پیرانشار به نار٠هزایهتی به ده‌رکردنی کرێکاران دوو رۆژ رێگه‌یان نه‌داوه سه‌دی سێڵوێ کاری تێدا بکرێت.کوشتنی هاولاتییه‌کی پیرانشاری به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌کانی رژێمهاولاتییه‌کی کورد خه‌ڵکی پیرانشار به‌هۆی ته‌قه‌ی یه‌کێک له مه‌ئمورانى هێزی ئینتزامی کوژرا. به‌پێی راپۆر٠تی هه‌واڵده‌ری موکریان، هاولاتییه‌کی کوردی خه‌ڵکی ئاوایی کۆنه‌خانی پیرانشار به‌ناوی محه‌ممه‌د مسته‌فا نیژاد شه‌ممه شه‌و رێکه‌وتی بیست و نۆیه‌می گه‌لاوێژ، به‌هۆی گۆمان کردن له‌وه‌ی که هه‌ڵگری باری قاچاخی بێ له‌نزیک ئاوایی ئاوخوارده‌ی نیزیک سنووری پیرانشار به‌پێکانی فیشه‌کی هێزه‌کانی ئینتزامی کوژرا. ده‌وترێت که له مانگه‌کانی رابردوو ژماره‌یه‌کی زۆر له هاولاتییانی ناوچه‌کانی سه‌رسنوور به‌هۆی گومان کردن له هه‌ڵگرتنی باری قاچاخ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی رژێمی کوژراون.دیکتاتۆریه‌تى لیبى کۆتایی پێهات قه‌زافیش دیار نییه‌ترابلۆس پێته‌ختى لێبی سه‌رله‌به‌یانى دووشه‌ممه ٣١ى گه‌لاوێژ به ده‌ست نه‌یارانى چه‌کدارى ده‌وڵه‌تى موعه‌ممه‌ر قه‌زافى رێبه‌رى ئه‌و وه‌لاته ده‌ستى به‌سه‌ر داگیرا. به‌م شێوه‌یه ده‌توانین بلێیان نیزامى قه‌زافى له‌دواى ٤٢ ساڵ ده‌سه‌لاتداریه‌تى له لیبى رووخا. شوراى نه‌ته‌وه‌یی کاتى لیبى که رێبه‌رى نه‌یارانى له‌ئه‌ستۆ بوو، له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا به راگه‌یاندنى ساه‌رکه‌وتن بیرى هێنایه‌وه که نیزامى قه‌زافى پاه‌یوه‌ستى مێژوو بووه. شۆر٠شگێر٠ه لیبییه‌کان شه‌وی رابردوو له‌عه‌ملیاتێک به‌ناوى سه‌رله‌به‌یانى بووکى ده‌ریا توانیان زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌کانی ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا کۆنتر٠ۆڵبکهن، به‌ڵام هێشتا شوێنی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی به نادیاری ماوه‌ته‌وه. هه‌واڵده‌رى “بی بی سی” شه‌وی رابردوو له‌زاری شۆر٠شگێر٠انهوه رایگه‌یاند که قه‌زافی هه‌ڵهاتووه بۆ جه‌زائیر، به‌ڵام هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتر٠استنهکردهوه.سهرهر٠ای کۆنترۆڵکردنی %٩٥ ته‌رابلوس جگه له (باب العزیزیه) ته‌له‌فزیۆنی لیبی تا به‌ره‌به‌یانی ئهمر٠ۆ به‌شێوه‌ی پچر٠ پچر٠ له په‌خش به‌رده‌وام بوو.مو‌سا ئیبراهیم وته‌بێژ به‌ناوی حکومه‌تی لیبیاوه له‌لێدوانێکیدا رایگه‌یاند حکومه‌ته‌که‌ی قه‌زافی ئاماده‌ی گفتوگۆی به‌په‌له‌یه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵام شۆر٠شگێر٠ان رایانگه‌یاند وه‌ستاندنی شه‌ر٠ په‌یوه‌سته به رۆیشتنی قه‌زافییه‌وه.ئێستا هه‌ردوو کور٠هکهی قه‌زافی (محه‌مه‌د قه‌زافی، سه‌یفولئیسلام قه‌زافی) ده‌ستگیرکراون‌و له‌ژێر ده‌ستی شۆر٠شگێر٠اندان به‌ڵام تائێستا قه‌زافی ده‌ستگیرنه‌کراوه‌و شوێنه‌که‌ی نادیاره.له‌هێرشی فرۆکه‌کانى ترکیا خانه‌واده‌یێکى ٧ که‌سی شه‌هید کراننیوهر٠ۆی رۆژى یه‌کشه‌ممه ٣٠ ى گه‌لاوێژ ئۆتۆمبیلێک که حه‌وت که‌سی تێدابوو له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی کوردستان که‌وتنه به‌ر هێرشی فر٠ۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا‌و سه‌رجه‌میان شه‌هید بوون. ناوی قوربانییه‌کانی هێرشی فرۆکه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر گوندی کورتک بریتین له حسێن مسته‌فا حه‌سه‌ن، رێزان حسێن مسته‌فا، سونیا شه‌ماڵ حه‌سه‌ن، سۆلین شه‌ماڵ حه‌سه‌ن، زانا حسین مسته‌فا، مێر حاجی مام کاک، ئوسکار عوزێر حه‌سه‌ن.
13 ساڵ و 2 مانگ و 30 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش