یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٣١ ساڵ له‌‌‌وه‌‌‌ پێش و له‌‌‌ رۆژى ٥ى خه‌‌‌رماناندا سازمانێک به‌‌‌ ئامانجێکى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی هاته‌‌‌ مه‌‌‌یدان و به‌‌‌ پێى هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى ئه‌‌‌و ده‌‌‌م چالاکى و هه‌‌‌ڵسوور٠انى له‌‌‌ ناو کۆمه‌‌‌لانى خه‌‌‌ڵکى کوردستاندا ده‌‌‌ست پێکرد. سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران هه‌‌‌ر له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاى دروست بوونیه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ باکوور تا باشووری کوردستانى ئێران بنکه‌‌‌ و باره‌‌‌گاکانى دامه‌‌‌زراند و به‌‌‌رنامه‌‌‌ و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى خۆى به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکى ئه‌‌‌و هه‌‌‌رێمانه‌‌‌ ده‌‌‌ناساند.به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى بیرۆکه‌‌‌ی نادیموکراتانه‌‌‌ى هێندێ جه‌‌‌ریان که‌‌‌ خۆیان له‌‌‌لاى خه‌‌‌ڵک به‌‌‌ ئازادیخواز ناوزه‌‌‌د ده‌‌‌کرد، نه‌‌‌کرا سازمان له‌‌‌ هه‌‌‌موو...

کون و قوژبنێکى کوردستانى ئێراندا بنکه‌‌‌ و باره‌‌‌گاکانى دانێ، بۆیه‌‌‌ به‌‌‌ ناچار به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى نهێنى هه‌‌‌سته‌‌‌ ته‌‌‌شکیلاتیه‌‌‌کانى له‌‌‌ باقی ناوچه‌‌‌کان هه‌‌‌ڵده‌‌‌سوور٠اند که‌‌‌ ئه‌‌‌و شێوه‌‌‌ کارکرده‌‌‌ وه‌‌‌ک پێویست نه‌‌‌بوو و له‌‌‌لایێک ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ هێز و لایه‌‌‌نانه‌‌‌ ده‌‌‌بوونه‌‌‌ کۆسپ و ته‌‌‌گه‌‌‌ره‌‌‌ و له‌‌‌لایێکیش رژیمى دیکتاتۆر و خۆسه‌‌‌پێنى ئێران ناوچه‌‌‌کانى داگیرکرد بوو و هاتوو چۆ و چالاکى به‌‌‌رته‌‌‌سکتر ببووه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ جاران.به‌‌‌ بوونى ئه‌‌‌و هه‌‌‌موو هه‌‌‌وراز و نشێو و کۆسپ و ته‌‌‌گه‌‌‌رانه‌‌‌، سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران بۆ ٣١ ساڵه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌یداندا ماوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و رۆژ له‌‌‌ دواى رۆژ به‌‌‌ گور٠تر ده‌‌‌بێ له‌‌‌ خۆراگرى له‌‌‌به‌‌‌رانبه‌‌‌ر داگیرکه‌‌‌ران و خۆرێکخستن له‌‌‌ هه‌‌‌موو باره‌‌‌کاندا، به‌‌‌تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ دواى کونگره‌‌‌ى چواره‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ئاماده‌‌‌باشیێکى باشتره‌‌‌وه‌‌‌ هاتۆته‌‌‌ مه‌‌‌یدان و به‌‌‌رنامه‌‌‌ و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى زیاتر له‌‌‌ لایه‌‌‌ن خه‌‌‌ڵکه‌‌‌وه‌‌‌ پێشوازى لێ ده‌‌‌کرێ.به‌‌‌ سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانه‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌رییه‌‌‌کان و ر٠مانى چه‌‌‌ندین دیکتاتۆرى وه‌‌‌ک بن عه‌‌‌لى و موباره‌‌‌ک و قه‌‌‌زافى، هه‌‌‌روه‌‌‌ها سه‌‌‌رهه‌‌‌ڵدانى نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تى جه‌‌‌ماوه‌‌‌رى له‌‌‌ وه‌‌‌لاته‌‌‌کانى یه‌‌‌مه‌‌‌ن و سوریه‌‌‌ و ئه‌‌‌گه‌‌‌رى سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنى خه‌‌‌باتى جه‌‌‌ماوه‌‌‌رى و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ئه‌‌‌نجامدانى چاکسازى له‌‌‌ چه‌‌‌ندین وه‌‌‌لاتى دیکه‌‌‌ى عه‌‌‌ره‌‌‌بى و دابه‌‌‌ش بوونى وه‌‌‌لاتى سوودان له‌‌‌ دواى چه‌‌‌ندین ساڵ شه‌‌‌ر٠ و ماڵوێرانى، له‌‌‌ ئێرانیش خه‌‌‌ڵک ئاماده‌‌‌تر له‌‌‌ رابردوو خۆیان سازداوه‌‌‌ و سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ چه‌‌‌ق به‌‌‌ستووه‌‌‌کانى رژیم له‌‌‌ بارى سیاسى و کۆمه‌‌‌لایه‌‌‌تى و ئابووریه‌‌‌وه‌‌‌ بۆته‌‌‌ هۆیێک بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر باشتر و به‌‌‌رچاوتر له‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌یدانى به‌‌‌رخۆدان و به‌‌‌ره‌‌‌نگارى دا هه‌‌‌ڵسوور٠ێن. به‌‌‌ دڵنیاییه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ داهاتوویێکى نێزیکدا ئاکامى ئه‌‌‌و خه‌‌‌بات و یه‌‌‌کگرتووییه‌‌‌ى جه‌‌‌ماوه‌‌‌ر رووخانى رژیمى دیکتاتۆر و ملهور٠ى ئاخوندى لێ ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌وه‌‌‌.سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران وه‌‌‌ک هێزێکى به‌‌‌رچاو و چالاک له‌‌‌ مه‌‌‌یدانى کوردایه‌‌‌تى به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى زیاتر ئورگانیزه‌‌‌کردن و ئه‌‌‌کتیڤتر کردنى کاره‌‌‌کانى له‌‌‌ دواى چه‌‌‌ند ساڵ هه‌‌‌وڵ و ماندووبوون به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستى دروست کردنى رێکخراو و ناوه‌‌‌ندێک بۆ رێکخستنى زیاترى لاوان، توانى له‌‌‌١١ ى بانه‌‌‌مه‌‌‌ر٠ى ئه‌‌‌مساڵدا ئه‌‌‌و ئاواته‌‌‌ وه‌‌‌دی بێنێ و ناوه‌‌‌ندى لاوانى خه‌‌‌باتى کوردستانى ئێران دامه‌‌‌زرێنێ و بۆ گه‌‌‌شه‌‌‌پێدانی ناوه‌‌‌نده‌‌‌که‌‌‌مان به‌‌‌ خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ پێى توانا هاوکاریان کردووین.له‌‌‌ ٣١مین ساڵیادی دامه‌‌‌زرانى سازمانى خه‌‌‌بات ی کوردستان ئێران دا داوا له‌‌‌ لاوان و تێکر٠اى چین و تووێژه‌‌‌کانى کوردستان ده‌‌‌که‌‌‌ین له‌‌‌ ده‌‌‌ورى سازمانى خه‌‌‌بات کۆببنه‌‌‌وه‌‌‌ و زیاتر له‌‌‌ رابردوو پشتیوانى له‌‌‌ سازمانى خه‌‌‌بات و رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تییه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ج و ماندووى نه‌‌‌ناسه‌‌‌که‌‌‌ى بکه‌‌‌ن.سه‌‌‌رکه‌‌‌وێ خه‌‌‌باتى ئازادیخوازى گه‌‌‌لى کورد و گه‌‌‌لانى ئێرانشه‌‌‌کاوه‌‌‌بێ ئالاى به‌‌‌رز و پیرۆزى سازمانى خه‌‌‌بات ی کوردستانی ئێران ناوه‌‌‌ندى لاوانى خه‌‌‌باتى کوردستانى ئێران٥ى خه‌‌‌رمانانى ١٣٩٠ 

13 ساڵ و 2 مانگ و 26 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن