خه‌باتمێدیا: له‌ماوه‌ى رۆژانى رابردوو هه‌سته تهشکیلاتیهکانى سازمان له‌شاره‌کان کامیاران و سه‌رده‌شت به به‌ربلاوى به بۆنه‌ى سی و یه‌که‌مین ساڵرۆژى دامه‌زراندنى سازمانى خه‌بات کار‌و و چالاکى ته‌بلیغاتیان به‌رێوه‌بردووه. له‌شارى کامیاران له گه‌ره‌که‌کانى ئینتزام، کۆلانى نیعمه‌تى، شاروچکه‌ى ئیلاهیه و روبه‌رووى ماڵه سازمانیهکان، شه‌قامى باغبانى و....
کۆلانى مه‌دره‌سه‌ى سه‌لاحه‌دینى ئه‌یوبی و شاروچکه‌ى دادگوسته‌رى و هه‌روه‌ها له دێهاته‌کانى شیروان و ئافریان چالاکى ته‌بلیغاتى له‌چوارچێوه‌ى نووسینى شوعار و بلاوکردنه‌وه‌ى تراکت و سی دى سازمانى به‌رێوه چووه. هه‌روه‌ها ته‌شکیلاتى نه‌هێنى سازمان له‌شارى سه‌رده‌شتیش له گه‌ره‌که‌کانى ئاشان، سهررێگاى فه‌رهه‌نگیان و کوى فه‌رهه‌نگیان و حه‌مامى شکۆفه و گۆرستانى گه‌وره چالاکى ته‌بلیغاتیان به‌رێوه بردووه.
13 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 19 خوله‌ک لهمهوپێش