شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خه‌‌‌ڵکى ئازادیخوازى کوردستان!ژنان و ئافره‌‌‌تانى بوێرى کوردستان!ئه‌‌‌ندامان و لایه‌‌‌نگرانى کومیته‌‌‌ى ئافره‌‌‌تانى کوردستان!مانگى خه‌‌‌رمانانى هه‌‌‌موو ساڵێک بۆ رێبوارانى سازمانى خه‌‌‌بات و هه‌‌‌روه‌‌‌ها کومیته‌‌‌ى ئافره‌‌‌تان بیرهێنه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ٢ بۆنه‌‌‌ و یادى گرینگ و مێژووییه‌‌‌. له‌‌‌ ٥ى خه‌‌‌رمانانى ١٣٥٩ رێکخراوێکى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و نیشتمانى به‌‌‌ناوى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران له‌‌‌ناو جه‌‌‌رگه‌‌‌ى ...

کۆمه‌‌‌ڵگاى کوردستان به‌‌‌ هیمه‌‌‌ت و ئیراده‌‌‌ى خاوه‌‌‌ن باوه‌‌‌رانى کوردایه‌‌‌تى پاک و که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌ دیاره‌‌‌کانى کوردستان و له‌‌‌سه‌‌‌روویانه‌‌‌وه‌‌‌ جه‌‌‌نابی مامۆستا سه‌‌‌یید جه‌‌‌لال حوسێنى پێى نایه‌‌‌ گۆره‌‌‌پانى خه‌‌‌بات و بوو به‌‌‌ مه‌‌‌کۆیێک بۆ هه‌‌‌ژران و چه‌‌‌وساوه‌‌‌کانى کوردستان. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌ ٧ى خه‌‌‌رمانانى ١٣٨١ به‌‌‌ هه‌‌‌وڵ و پێداگرى ئافره‌‌‌تانى سازمانى خه‌‌‌بات و پشتیوانى سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تى، رێکخراوه‌‌‌که‌‌‌مان بوونى خۆى راگه‌‌‌یاند و هاته‌‌‌ ناو مه‌‌‌یدانى خه‌‌‌بات بۆ ده‌‌‌سته‌‌‌به‌‌‌رکردنى مافه‌‌‌کانى ئافره‌‌‌تان و هه‌‌‌روه‌‌‌ها هاندان و رێکخستنى ئافره‌‌‌تانى ریزه‌‌‌کانى خه‌‌‌بات و کوردستان بۆ خه‌‌‌باتى نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تى له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ى سازمانى خه‌‌‌باتدا. بۆیه‌‌‌ بۆ ئێمه‌‌‌ى ئافره‌‌‌تانى ریزه‌‌‌کانى خه‌‌‌بات و لایه‌‌‌نگران و دۆستانمان ئه‌‌‌و مانگه‌‌‌ له‌‌‌دو لاوه‌‌‌ گرینگ و شادیهێنه‌‌‌ره‌‌‌. سازمانى خه‌‌‌بات له‌‌‌ماوه‌‌‌ى ٣١ ساڵ هه‌‌‌ڵسوورانى بێ ووچانى خۆى وێراى که‌‌‌ند و کۆسپه‌‌‌کانى سه‌‌‌ر رێگاى خه‌‌‌باتى ، گه‌‌‌لێک ده‌‌‌سکه‌‌‌وت و سه‌‌‌روه‌‌‌رى له‌‌‌مێژووى کارو و هه‌‌‌ڵسوورانى خۆى تۆمار کردووه‌‌‌ که‌‌‌ یه‌‌‌ک له‌‌‌وان ده‌‌‌توانین ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ دامه‌‌‌زراندنى ئۆرگانێک بۆ کانالیزه‌‌‌کردنى وزه‌‌‌ و توانایی ئافره‌‌‌تان له‌‌‌ناو ته‌‌‌شکیلات دا بکه‌‌‌ین، هه‌‌‌ر چه‌‌‌ند پێویسته‌‌‌ ره‌‌‌خنه‌‌‌ له‌‌‌خۆمان بگرین و ئه‌‌‌و راستیه‌‌‌ بلێین که‌‌‌ هه‌‌‌ڵسوورانه‌‌‌کانمان له‌‌‌ حاستى چاوه‌‌‌روانیه‌‌‌کاندا نه‌‌‌بووه‌‌‌ ، به‌‌‌لام سه‌‌‌رجه‌‌‌م ئافره‌‌‌تانى سه‌‌‌ر به‌‌‌ کۆمیته‌‌‌که‌‌‌مان و دۆستان دڵنیا ده‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌ولێکى جیددى بۆ کاراکردنى ئورگانه‌‌‌که‌‌‌مان له‌‌‌ئارادایه‌‌‌ و کار بۆ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى کونفرانسێکى به‌‌‌رینى ئه‌‌‌ندامان و دۆستانمان له‌‌‌کوردستان و ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى کوردستان ده‌‌‌که‌‌‌ین، له‌‌‌وپێناوه‌‌‌دا جێگه‌‌‌ى خۆیه‌‌‌تى ده‌‌‌ستخۆشی له‌‌‌ ژنان و ئافره‌‌‌تانى ئه‌‌‌ندامى سازمان له‌‌‌ وه‌‌‌لاتى نوروێژ بۆ پێکهێنانى کومیته‌‌‌ى ئافره‌‌‌تان لقى ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ بکه‌‌‌ین. داوا ده‌‌‌که‌‌‌ین ئافره‌‌‌تان و ژنانى دڵسۆزى سازمان له‌‌‌ باقى وه‌‌‌لاتانیش له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ى رێنوێنیه‌‌‌کان بوونى خۆیان به‌‌‌ زووترین کات راگه‌‌‌ێنن و خێرایێکى زیاتر ببه‌‌‌خشن به‌‌‌ کاتى به‌‌‌ستنى کۆنفرانسی گشتى ئافره‌‌‌تان ریزه‌‌‌کانى سازمانى خه‌‌‌بات.دڵسۆزان و به‌‌‌خه‌‌‌مه‌‌‌وه‌‌‌بووانى دۆزى ره‌‌‌واى ئافره‌‌‌تان و خه‌‌‌باتى نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تى!ئالوگۆره‌‌‌کانى ناوچه‌‌‌یی و جیهانى زۆر به‌‌‌ خێرایی و یه‌‌‌ک له‌‌‌دواى یه‌‌‌ک له‌‌‌حاڵى هاتنه‌‌‌ دین و پێویسته‌‌‌ به‌‌‌ پێى ئه‌‌‌و هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجه‌‌‌ خۆمان رێکخه‌‌‌ین و خه‌‌‌باته‌‌‌که‌‌‌مان له‌‌‌چوارچێوه‌‌‌ى وه‌‌‌دى هێنانى مافى چینى ژنانى کوردستان و بردنه‌‌‌ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ى خه‌‌‌باتى نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تى و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێى رژیمى ئاخوندى به‌‌‌ گور٠تر که‌‌‌ین. ئه‌‌‌رکى هه‌‌‌ر تاکێکى توێژى ژنانى کوردستانه‌‌‌ که‌‌‌ بۆ به‌‌‌ جێ نه‌‌‌مان له‌‌‌و کاروانى پێشکه‌‌‌وتنه‌‌‌ زیاتر تێکه‌‌‌ڵ به‌‌‌ خه‌‌‌باتى جه‌‌‌ماوه‌‌‌رى و چینایه‌‌‌تى بن و به‌‌‌ پێى توانا و بۆ کران هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانیان چر٠ که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌. پێویسته‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌وڵ و تێکۆشانى ژنانى چالاکى کورد له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى کوردستان و له‌‌‌ناوخۆى کوردستان بکه‌‌‌ین و ماندوونه‌‌‌بوونیان پێ بڵێین به‌‌‌ هۆى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌هه‌‌‌ر رووداێک بێ هه‌‌‌ڵوێست نه‌‌‌بوونه‌‌‌ و بۆ وریاکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ژنانى وه‌‌‌لاته‌‌‌که‌‌‌مان و مه‌‌‌تره‌‌‌ح کردنى ژنانى کورد و تواناکانیان دریغیان نه‌‌‌کردووه‌‌‌. سه‌‌‌رله‌‌‌نوێ  و زیاتر له‌‌‌ رابردوو زه‌‌‌روره‌‌‌تى یه‌‌‌کێتى و سه‌‌‌رله‌‌‌هه‌‌‌نداێکى له‌‌‌نێو رێزى خه‌‌‌باتکارانى ژنى کوردستانى ئێران خۆ ده‌‌‌نوێنى و ئاشکرایه‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنى چینایه‌‌‌تى و نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تى له‌‌‌ یه‌‌‌ک خستنى ریزه‌‌‌کانمان دایه‌‌‌.کومیته‌‌‌ى ئافره‌‌‌تانى سازمانى خه‌‌‌بات له‌‌‌یادى سی و یه‌‌‌که‌‌‌مین ساڵیادى دامه‌‌‌زراندنى سازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران و هه‌‌‌روه‌‌‌ها یادى نۆیه‌‌‌مین ساڵیادى دامه‌‌‌زراندنى کومیته‌‌‌ى ئافره‌‌‌تانى سازمان پیرۆزبایی ده‌‌‌که‌‌‌ین له‌‌‌سه‌‌‌رجه‌‌‌م چین و توێژه‌‌‌کانى خه‌‌‌ڵکى کوردستان و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ ژنان و کچانى نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌مان و هیوادارین یه‌‌‌ یه‌‌‌کێتى و ته‌‌‌بایی و هه‌‌‌وڵى بێ ووچان هه‌‌‌م ئافره‌‌‌تانى کوردستان به‌‌‌ مافه‌‌‌ پێخۆست کراوه‌‌‌کانیان شاد بن و هه‌‌‌م گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان له‌‌‌ژێر سته‌‌‌مى تاقه‌‌‌تپرۆکێنى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی بێته‌‌‌ ده‌‌‌ر و به‌‌‌ سه‌‌‌رجه‌‌‌م مافه‌‌‌ یاسایی و حقوقیه‌‌‌کانی شاد بێ. کومیته‌‌‌ى ئافره‌‌‌تانسازمانى خه‌‌‌بات ى کوردستانى ئێران٧ى خه‌‌‌رمانانى ١٣٩٠ 

13 ساڵ و 2 مانگ و 25 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن