شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ـــ چه‌‌‌ند هاولاتی له‌‌‌ پیرانشار و ماکۆ گیرانـــ گرتنى ٨ که‌‌‌س له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی پیشه‌‌‌یی کوردستانـــ هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تى کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئانتێنى ماهواره‌‌‌ له‌‌‌شارى کامیارانـــ ئازادی چوار چالاکی کورد و درێژکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکردنی چوار که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ـــ به‌‌‌رگری کردن له‌‌‌ پشووی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی به‌‌‌ندکراوێکـــ ورمێ: ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانی زیاتر له‌‌‌ ١٠ ٠  که‌‌‌س، کوژرانی ٣ که‌‌‌س ـــ سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان دژایه‌‌‌تى ده‌‌‌رکردنى دانیشتووانى که‌‌‌مپى ئه‌‌‌شره‌‌‌فى کردـــ ٢٠  هه‌‌‌زار کارخانه‌‌‌ له‌‌‌ ئێران به‌‌‌رهه‌‌‌مه‌‌‌کانیان دابه‌‌‌زیوه‌‌‌ـــ ١٠  میلیارد دۆلار زیانى سالانه‌‌‌ى ماده‌‌‌ هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان له‌‌‌ئێرانـــ وه‌‌‌زیری ناوخۆی عه‌‌‌ره‌‌‌بستان: ئامانجی رژیمى ئاخوندى نیگه‌‌‌رانى هێنه‌‌‌ره‌‌‌

چه‌‌‌ند هاولاتی له‌‌‌ پیرانشار و ماکۆ گیرانسێ هاولاتی خه‌‌‌ڵکی ناوچه‌‌‌ی ماکۆ له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى له‌‌‌و شاره‌‌‌ گیران. به‌‌‌پێی راپۆر٠تی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری موکریان، ناوی ئه‌‌‌و سێ هاولاتییه‌‌‌ بریتیه‌‌‌ له‌‌‌ خسره‌‌‌و جه‌‌‌عفه‌‌‌ری، ناسر جه‌‌‌عفه‌‌‌ری و براییم که‌‌‌چه‌‌‌لانی. تا ئێستا هیچ هۆیه‌‌‌ک بۆ گرتنى ئه‌‌‌و هاولاتییانه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌زگاکانی داد رانه‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌ به‌‌‌لام  ده‌‌‌وترێت که‌‌‌ ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى  هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ حیزبه‌‌‌ شۆر٠شگێره‌‌‌کان گیراون. له‌‌‌ راپۆر٠تێکی دیکه‌‌‌ دا له‌‌‌ شاری پیرانشار دوو هاولاتی به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانی ره‌‌‌حمان قادری و موته‌‌‌لیب ته‌‌‌سو له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ئاسایشی گیراون و راپێچی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ کراون. ده‌‌‌وترێت ئه‌‌‌و دوو هاولاتییه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ چه‌‌‌ند رۆژی رابردوو گیراون راپێچی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ کراون.  هۆکاری گرتنى ئه‌‌‌و دووهاولاتییه‌‌‌ش هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ حیزبه‌‌‌ شۆر٠شگێره‌‌‌کان راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌.گرتنى ٨ که‌‌‌س له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی پیشه‌‌‌یی کوردستانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری هێرانا، هه‌‌‌شت که‌‌‌س له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی چالاکی دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ی پیشه‌‌‌یی مامۆستایانی کوردستان له‌‌‌دواى بانگکردنیان بۆ لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ی دادگای شۆر٠شی سنه‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌ده‌‌‌رکردنى قه‌‌‌رارى گرتنى کاتى ره‌‌‌وانه‌‌‌ى گرتووخانه‌‌‌ کران. که‌‌‌ماڵ فه‌‌‌کوریان، محه‌‌‌ممه‌‌‌د سه‌‌‌دیق سادقی، هیوا ئه‌‌‌حمه‌‌‌دی، و ره‌‌‌زا وه‌‌‌کیلی، عه‌‌‌لی قوره‌‌‌یشی و مسته‌‌‌فا سه‌‌‌ربازان و په‌‌‌رویز ناسحی و عیززه‌‌‌ت نوسره‌‌‌تی له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ی پیشه‌‌‌یی مامۆستایانی کوردستان، نیمه‌‌‌ر٠ۆی رۆژی دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ رێگای ته‌‌‌له‌‌‌فوونه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ لقی ٤ ى لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌ی دادگای شۆر٠شی شاری سنه‌‌‌ بانگکران. که‌‌‌سانی ئاماژه‌‌‌ پێکراو رۆژی سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ به‌‌‌ چوونیان بۆ دادگا، به‌‌‌ دووباره‌‌‌کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى تۆمه‌‌‌ته‌‌‌کانیان که‌‌‌ بریتى بێ له‌‌‌ هه‌‌‌وڵ دان له‌‌‌دژی ئاسایشی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی به‌‌‌شێوه‌‌‌ی کاتی راپێچی قه‌‌‌ره‌‌‌نتینه‌‌‌ی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی سنه‌‌‌ کراوون.هه‌‌‌ڵمه‌‌‌تى کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئانتێنى ماهواره‌‌‌ له‌‌‌شارى کامیارانبه‌‌‌کرێگیراوانى جل و به‌‌‌رگ شه‌‌‌خسى و هێزه‌‌‌کانى ئینتزامى له‌‌‌شارى کامیاران له‌‌‌ماوه‌‌‌ى رۆژانى رابردوو هه‌‌‌ڵیانکووتاوه‌‌‌ سه‌‌‌ر ماڵى خه‌‌‌ڵک و ده‌‌‌ستیان کردووه‌‌‌ به‌‌‌ کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ماهواره‌‌‌. به‌‌‌ پێى هه‌‌‌واڵه‌‌‌کان هێزه‌‌‌کانى رژیم له‌‌‌ هێرشێکدا بۆ سه‌‌‌ر گه‌‌‌ره‌‌‌کى ده‌‌‌وروبه‌‌‌رى نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ى سیناى شارى کامیاران هه‌‌‌ڵیانکووتاوه‌‌‌ سه‌‌‌ر ماڵى خه‌‌‌ڵک و  ده‌‌‌ستیان به‌‌‌سه‌‌‌ر ژماره‌‌‌یێک له‌‌‌ ده‌‌‌زگاى ماهواره‌‌‌ى خه‌‌‌ڵکدا گرتووه‌‌‌ . جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ پێشتریش ئه‌‌‌و هه‌‌‌ڵمه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌ هێندێک له‌‌‌ ئاواییه‌‌‌کانى شارى کامیاران به‌‌‌رێوه‌‌‌چبوو. ئازادی چوار چالاکی کورد و درێژکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکردنی چوار که‌‌‌سی دیکه‌‌‌چوار که‌‌‌س له‌‌‌ چالاکانی ئه‌‌‌ده‌‌‌بی و فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی شاری گێلانى رۆژئاوای کرماشان که‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ یه‌‌‌ک مانگ پێش گیرابوون له‌‌‌ دوو رۆژی رابردوو به‌‌‌دانانی بارمته‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌ی کاتی ئازاد کراون و ماوه‌‌‌ی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانی چوار که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ش درێژ کرایه‌‌‌وه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆر٠تی کوردیش پرێس پێکتیڤ، مریه‌‌‌م ئه‌‌‌مینی، نه‌‌‌عیم نه‌‌‌جه‌‌‌فی، جه‌‌‌ماڵ خانی، سینا بیژه‌‌‌ن پوور هه‌‌‌ریه‌‌‌ک به‌‌‌ دانانی بارمته‌‌‌ی ٥٠  ملیۆن تمه‌‌‌ن ئازاد کران. تاوانی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ هه‌‌‌وڵدان له‌‌‌دژی نیزام راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌، هه‌‌‌ر یه‌‌‌ک له‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ له‌‌‌و یه‌‌‌ک مانگه‌‌‌دا له‌‌‌ ژووره‌‌‌کانی تاکه‌‌‌که‌‌‌سی گرتووخانه‌‌‌ی کاتی ئیداره‌‌‌ی ئیتلاعاتی کرماشان ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرابوون و له‌‌‌ماوه‌‌‌ی رۆژه‌‌‌کانی دوایی بۆ به‌‌‌ندی قه‌‌‌ره‌‌‌نتینه‌‌‌ی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ((ژمام)) و ((دیزڵ ئاوا))ی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ گواستراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.سه‌‌‌ججاد جه‌‌‌هانفه‌‌‌ر، عیزه‌‌‌دین حه‌‌‌یده‌‌‌ری، فه‌‌‌رهاد وه‌‌‌کیلی نیا و مازیار محه‌‌‌ممه‌‌‌دی چوار که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ قۆڵبه‌‌‌ستکراوه‌‌‌کانن که‌‌‌ بۆ ماوه‌‌‌ی یه‌‌‌ک مانگی دیکه‌‌‌ ده‌‌‌بێت له‌‌‌ گرتووخانه‌‌‌ی کاتی به‌‌‌سه‌‌‌ر ببه‌‌‌ن. هه‌‌‌رچه‌‌‌ند بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ هیوایان خواست که‌‌‌ دوای پشوودانه‌‌‌کانی جێژنی ره‌‌‌مه‌‌‌زان ئازادی رۆڵه‌‌‌کانیان وه‌‌‌دی بێت. سه‌‌‌ججاد جه‌‌‌هانفه‌‌‌رد نووسه‌‌‌ر و لێکۆڵه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی لاوی کورد و خاوه‌‌‌نی چه‌‌‌ندین بابه‌‌‌تی ئه‌‌‌ده‌‌‌بی وه‌‌‌ک، کۆمه‌‌‌ڵی حه‌‌‌وت به‌‌‌شی ((افسانه‌‌‌های سرزمین میدیا))، ((نام نامه‌‌‌ی مانیشت)) و چه‌‌‌ند کتێێکی دیکه‌‌‌ى مندالان به‌‌‌ زمانی کوردی زاراوه‌‌‌ی که‌‌‌ڵهووری. ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکراوه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ش له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانی دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ی ئه‌‌‌ده‌‌‌بی ((بانان)) و هاوکارانی سایتی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگی ((تاق وه‌‌‌سان)) بوون.به‌‌‌رگری کردن له‌‌‌ پشووی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی به‌‌‌ندکراوێکبه‌‌‌پێی راپۆر٠تی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ری موکریان، له‌‌‌ وه‌‌‌رگرتنی پشووی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌ندکراوێکی خه‌‌‌ڵکی شارى مه‌‌‌هاباد به‌‌‌ناوی هیوا پوورمه‌‌‌ند به‌‌‌رگری کرا.به‌‌‌رپرسانی دادی شاری مه‌‌‌هاباد به‌‌‌هۆی دژایه‌‌‌تیکردنی یه‌‌‌کێک له‌‌‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌کانی ئاسایشی، هه‌‌‌تا ئێستا له‌‌‌ پێدانی پشووی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ بۆ به‌‌‌ندییه‌‌‌کى کورد که‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ٢ ساڵه‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌یه‌‌‌ خۆ ده‌‌‌بوێرن. هیوا پوورمه‌‌‌ند به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تی هاوکاری و ئه‌‌‌ندام بوون له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پارته‌‌‌ شۆر٠شگێر٠ه‌‌‌کان به‌‌‌ ٨ سالأ زیندان له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ مه‌‌‌حکوم بووه‌‌‌. ئه‌‌‌و حوکمه‌‌‌ له‌‌‌ دادگای پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ی ئازه‌‌‌ربایجانی رۆژئاوا بۆ ٥ ساڵ که‌‌‌م کرایه‌‌‌وه‌‌‌. هیوا پوورمه‌‌‌ند خه‌‌‌ڵکی ئاوایی قووم قه‌‌‌لای شاری مه‌‌‌هاباده‌‌‌  و ئێستا له‌‌‌ به‌‌‌ندیخانه‌‌‌ی ناوه‌‌‌ندی مه‌‌‌هاباد به‌‌‌سه‌‌‌ر ده‌‌‌بات.ورمێ: ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌رکرانی زیاتر له‌‌‌ ١٠ ٠  که‌‌‌س، کوژرانی ٣ که‌‌‌س به‌‌‌پێی راپۆر٠ته‌‌‌کان له‌‌‌ خۆپێشاندانه‌‌‌کانی رۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ له‌‌‌ ورمێ لانیکه‌‌‌م ٣ که‌‌‌س له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی رژێم شه‌‌‌هیدکراون و ته‌‌‌رمه‌‌‌که‌‌‌یان رۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ رفێندراوه‌‌‌ که‌‌‌ رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ جل شه‌‌‌خسییه‌‌‌کان له‌‌‌ ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ری شاری ورمێ به‌‌‌ره‌‌‌لایان کردوون که‌‌‌ دوو ته‌‌‌رم له‌‌‌ شه‌‌‌قامی مه‌‌‌یسه‌‌‌م و ته‌‌‌رمێکیش له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی ئه‌‌‌لبورزی ورمێ بووه‌‌‌. له‌‌‌ تێکهه‌‌‌ڵچوونه‌‌‌کانی رۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ ژنێکی خه‌‌‌ڵکی ورمێ به‌‌‌هۆی لێدان و کوتان منداڵه‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌بار چووه‌‌‌. ژماره‌‌‌ی برینداربووه‌‌‌کانی هێزه‌‌‌کانی ئینتزامی لانیکه‌‌‌م ٦٠  که‌‌‌س بووه‌‌‌ که‌‌‌ بارودۆخی ١٢ که‌‌‌سیان ناله‌‌‌باره‌‌‌.ژماره‌‌‌ی قۆڵبه‌‌‌ستکراوه‌‌‌کان گه‌‌‌یشتووه‌‌‌ته‌‌‌ ٣٠ ٠  که‌‌‌س که‌‌‌ له‌‌‌و نێوانه‌‌‌دا ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک ئازاد کراون به‌‌‌لام ژماره‌‌‌یه‌‌‌کى زۆر ئێستا راگیراون که‌‌‌ ناوی ژماره‌‌‌یه‌‌‌کیان بریتیه‌‌‌ له‌‌‌: عه‌‌‌بباس خزرلو، ناسر ئالیلو، عه‌‌‌سگه‌‌‌ر محه‌‌‌ممه‌‌‌دلو، بێهنام حه‌‌‌قی، ئه‌‌‌فشین نوری، حسێن نوری، ئه‌‌‌رسه‌‌‌لان حسێن زاده‌‌‌، فه‌‌‌رهه‌‌‌نگ خوێندکاری زانکۆی ئازادی ورمێ ....له‌‌‌تێکهه‌‌‌ڵچوونه‌‌‌کانی رۆژی شه‌‌‌ممه‌‌‌ هێزه‌‌‌کانی دژه‌‌‌ مرۆڤى رژیم بۆ سه‌‌‌ر جێ خه‌‌‌وی عه‌‌‌تا له‌‌‌ شه‌‌‌قامی زه‌‌‌نجیر (تاڵه‌‌‌قانی) هێرشیان بردووه‌‌‌  و زه‌‌‌ره‌‌‌رێکی زۆریان گه‌‌‌یاندووه‌‌‌ته‌‌‌ جێ خه‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ و دارایی خوێندکارانیان تێک داوه‌‌‌.سازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان دژایه‌‌‌تى ده‌‌‌رکردنى دانیشتووانى که‌‌‌مپى ئه‌‌‌شره‌‌‌فى کردسازمانى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکدا دژایه‌‌‌تى ده‌‌‌رکردن و ناردنه‌‌‌وه‌‌‌ى دانیشتووانى که‌‌‌مپى ئه‌‌‌شره‌‌‌ف که‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌‌‌ڵقى ئێرانى تێدایه‌‌‌ کرد و رایگه‌‌‌یاند، ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى عێراق ده‌‌‌بێ به‌‌‌ پێى یاسا نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیه‌‌‌کان له‌‌‌دۆزینه‌‌‌وه‌‌‌ى رێگه‌‌‌چاره‌‌‌یێکى ئاشتیانه‌‌‌ یارمه‌‌‌تیده‌‌‌ر بێ. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ ئه‌‌‌و لێدوانه‌‌‌ له‌‌‌دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌وه‌‌‌ هات که‌‌‌ ماڵپه‌‌‌رى ره‌‌‌سمى نوورى مالیکى هه‌‌‌واڵێکى له‌‌‌ژێر ناوى ره‌‌‌زامه‌‌‌ندى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان بۆ ده‌‌‌رکردنى دانیشتووانى ئه‌‌‌شره‌‌‌ف بلاوکرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئاد میلکێرت و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان به‌‌‌ توندى به‌‌‌رپه‌‌‌رچ درایه‌‌‌وه‌‌‌ و وه‌‌‌درۆ خرایه‌‌‌وه‌‌‌ . ٢٠  هه‌‌‌زار کارخانه‌‌‌ له‌‌‌ ئێران به‌‌‌رهه‌‌‌مه‌‌‌کانیان دابه‌‌‌زیوه‌‌‌دوکتور حوسێن قاسمى لێکۆڵه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئابوورى ووتى: سیاسه‌‌‌ته‌‌‌ ئه‌‌‌رزییه‌‌‌کانى ئێران هه‌‌‌ڵه‌‌‌ و جێگه‌‌‌ى په‌‌‌سه‌‌‌ند نییه‌‌‌ و ئه‌‌‌گه‌‌‌ر سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى پووڵى ده‌‌‌روه‌‌‌وه‌‌‌مان به‌‌‌ هێز بووایه‌‌‌ به‌‌‌ دڵنیاییه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌م هێنه‌‌‌رانمان ئێستا کێشه‌‌‌یان نه‌‌‌دبوو و نزیک به‌‌‌ ٢٠  هه‌‌‌زار کارخانه‌‌‌ى به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنه‌‌‌ر ئێستا گه‌‌‌شه‌‌‌یان دانه‌‌‌ده‌‌‌به‌‌‌زى. ئه‌‌‌وانه‌‌‌ى هه‌‌‌مووى ئاکامى هێنانه‌‌‌ژوره‌‌‌وه‌‌‌ى بێ کۆنترۆڵى که‌‌‌ل و په‌‌‌ڵ و خزمه‌‌‌تگوازرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌. سه‌‌‌رژمێرى هێنانه‌‌‌ژووره‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر هه‌‌‌ڵکشاوه‌‌‌ و ئێستا مریشک و گوێژ و جۆرها میوه‌‌‌ و شووتى و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت به‌‌‌رده‌‌‌مۆر و چارشێو و قورئانیش له‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌را دێ. به‌‌‌مجۆره‌‌‌ ده‌‌‌بێ شاهیدى مردنى به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانى ناوخۆیی بین و بۆ سه‌‌‌لماندنى ئه‌‌‌و ووته‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌توانین راپۆرتى هێنانه‌‌‌ژووره‌‌‌وه‌‌‌ چ که‌‌‌سانێکى ماڵوێران کردووه‌‌‌ بخوێنینه‌‌‌وه‌‌‌. ١٠  میلیارد دۆلار زیانى سالانه‌‌‌ى ماده‌‌‌ هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان له‌‌‌ئێرانمسته‌‌‌فا محه‌‌‌ممه‌‌‌د نه‌‌‌ججار به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى گشتى ناوه‌‌‌ندى به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێى ماده‌‌‌هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان ووتى: به‌‌‌ پێى هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنه‌‌‌کان زیانى پێکهاتوو له‌‌‌ ئاکامى ماده‌‌‌ هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان زیاتر له‌‌‌ ١٠  هه‌‌‌زار میلیارد دۆلار تمه‌‌‌ن له‌‌‌ماوه‌‌‌ى یه‌‌‌ک ساڵدایه‌‌‌. ژماره‌‌‌یێک به‌‌‌رانبه‌‌‌ر به‌‌‌ ١٠  میلیارد دۆلار له‌‌‌ساڵدا. ئه‌‌‌و قسه‌‌‌یه‌‌‌ کاتێک قولایی کاره‌‌‌ساته‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌رده‌‌‌خا که‌‌‌ بزانین داهاتى فرۆشتنى نه‌‌‌وت له‌‌‌ماوه‌‌‌ى ساڵى رابردوو ٧٠  میلیارد دۆلار بووه‌‌‌. به‌‌‌ واتایێکى دیکه‌‌‌ ده‌‌‌بێ یه‌‌‌ک له‌‌‌سه‌‌‌ر حه‌‌‌وتى داهاتى فرۆشتنى نه‌‌‌وت ته‌‌‌رخان بکرێ بۆ قه‌‌‌ربووکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى زیانه‌‌‌کانى ماده‌‌‌ هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان له‌‌‌ وه‌‌‌لاتى ئێران.  ئه‌‌‌ندامى شوراى به‌‌‌رزى کار له‌‌‌ کۆتاییه‌‌‌کانى به‌‌‌هارى ساڵى رابردوو رایگه‌‌‌یاند، تێچووى دروست کردنى هه‌‌‌ر کارێک ٣٥ تا ٦٠  میلیۆن تمه‌‌‌نه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر حیسابی بکه‌‌‌ین سالانه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى زیانه‌‌‌کانى ماده‌‌‌هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کان ١٧٠  هه‌‌‌زار ده‌‌‌رفه‌‌‌تى کار به‌‌‌ فیرۆ ده‌‌‌روا. وه‌‌‌زیری ناوخۆی عه‌‌‌ره‌‌‌بستان: ئامانجی رژیمى ئاخوندى نیگه‌‌‌رانى هێنه‌‌‌ره‌‌‌ئه‌‌‌میر نایف بێن عه‌‌‌بدولعه‌‌‌زیز، وه‌‌‌زیری ناوخۆی عه‌‌‌ره‌‌‌بستان ووتی: وولاته‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌ ئامانجه‌‌‌کانی کۆماری ئیسلامی نیگه‌‌‌رانه‌‌‌. به‌‌‌پێی راپۆر٠تی رۆژنامه‌‌‌ی((مه‌‌‌دنیه‌‌‌)) ئه‌‌‌میر نایف بێن عه‌‌‌بدولعه‌‌‌زیز ووتی: عه‌‌‌ره‌‌‌بستانی سعودییه‌‌‌ له‌‌‌ گه‌‌‌مارۆی کێشه‌‌‌کانی جۆراوجۆر دایه‌‌‌ و له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزێکى زۆره‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ی لێده‌‌‌کریت. ناوبراو له‌‌‌ ترۆریسم و ترۆوریسته‌‌‌کان وه‌‌‌ک هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌یه‌‌‌کی جیددی بۆ ئاسایش و دامه‌‌‌زراوی عه‌‌‌ره‌‌‌بستانی سعودییه‌‌‌ ناو ده‌‌‌با. ناوبراو ووتی: ((وولاتی ئێمه‌‌‌ له‌‌‌ باکوور له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کێشه‌‌‌کانی عێراق، له‌‌‌ باشوور له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کێشه‌‌‌کانی یه‌‌‌مه‌‌‌ن و کێشه‌‌‌کانی رژێمی ئێران و ئامانجه‌‌‌کانی رژێمی ئێران سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ عه‌‌‌ره‌‌‌بستان و له‌‌‌ رۆژئاواش له‌‌‌گه‌‌‌ڵ کێشه‌‌‌کانی ئافریقا رووبه‌‌‌روویه‌‌‌. ناوبراو  پێداگرى کرده‌‌‌وه‌‌‌: سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای ته‌‌‌واوی هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌کان و سه‌‌‌ره‌‌‌ر٠ای نائارامییه‌‌‌کان و په‌‌‌رێشانی له‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانی ده‌‌‌ورووبه‌‌‌ر، عه‌‌‌ره‌‌‌بستانی سعودیی له‌‌‌ دامه‌‌‌زراویی و گه‌‌‌شه‌‌‌کردن دایه‌‌‌.

13 ساڵ و 2 مانگ و 23 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن