پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ماموستا عبدالقادر برادۆستی ( پیش نوێژو وتارخوینی مزگوتی سه‌‌‌روه‌‌‌ران – سۆران)به‌‌‌ناوی خاون ده‌‌‌سه‌‌‌لات بێ سنوورئه‌‌‌سته‌‌‌مه‌‌‌ بتوانرێت له‌‌‌ژیانی هه‌‌‌موو که‌‌‌سیک قسه‌‌‌بکرێت و بتوانرێت که‌‌‌سایه‌‌‌تیه‌‌‌که‌‌‌ی وه‌‌‌ک خۆی بناسینریت، باس کردن له‌‌‌ژیانی که‌‌‌سێکی پرله‌‌‌ زانست و خه‌‌‌مخۆری خاک و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌ی وه‌‌‌ک که‌‌‌سایه‌‌‌تی ماموستا شیخ جه‌‌‌لاله‌‌‌دینى حوسه‌‌‌ینی کارێکی قورسه‌‌‌، چونکه‌‌‌ دلنیام ناتوانم به‌‌‌شێکی که‌‌‌میش....

له‌‌‌ ژیان و خزمه‌‌‌تی به‌‌‌رێزیان باس بکه‌‌‌م که‌‌‌کردویه‌‌‌تی به‌‌‌ئایین و گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌ی. هه‌‌‌رله‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای ناسینی ماموستام به‌‌‌که‌‌‌سێکی ئاسای نه‌‌‌ده‌‌‌هاته‌‌‌ به‌‌‌رچاو، به‌‌‌لکو به‌‌‌که‌‌‌سێکی پرله‌‌‌ زانستم ئه‌‌‌ بینی. ئه‌‌‌گه‌‌‌رچی ته‌‌‌مه‌‌‌ن رێگه‌‌‌ی نه‌‌‌دا هاورێیه‌‌‌تیم له‌‌‌گه‌‌‌ل مامۆستای کۆچ کردوو درێژه‌‌‌ بکێشێ، به‌‌‌لام ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ی که‌‌‌ له‌‌‌خزمه‌‌‌تی دابومه‌‌‌ و چاوم پێی که‌‌‌وتوه‌‌‌ کۆمه‌‌‌لێک شت له‌‌‌به‌‌‌رێزیان فێربووم . له‌‌‌گه‌‌‌ل ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ماموستا زیاتر له‌‌‌چل سال ته‌‌‌دریسی کردوه‌‌‌، به‌‌‌لام له‌‌‌بابه‌‌‌ته‌‌‌ ئاینیه‌‌‌کان به‌‌‌تایبه‌‌‌ت ئه‌‌‌وانه‌‌‌ی که‌‌‌وا بیرورای جیاوازیان له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌ حه‌‌‌زی ئه‌‌‌کرد به‌‌‌یه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌ مناقه‌‌‌شه‌‌‌یان بکه‌‌‌ین و بیرورای خۆمانی له‌‌‌سه‌‌‌ربخه‌‌‌ینه‌‌‌روو، به‌‌‌راستی ئه‌‌‌مه‌‌‌ش گه‌‌‌وره‌‌‌ی مامۆستای زیاتر بۆده‌‌‌رده‌‌‌خستم . هه‌‌‌رچه‌‌‌نده‌‌‌ ماموستا که‌‌‌سێکی ئاینی بوو وه‌‌‌به‌‌‌روخساریش هه‌‌‌ربه‌‌‌ که‌‌‌سێکی ئاینی ده‌‌‌رده‌‌‌که‌‌‌وت، به‌‌‌لام ئه‌‌‌و نه‌‌‌ته‌‌‌نها ئاینی بوو، به‌‌‌لکو ماموستا که‌‌‌سێکی سیاسی بوو یه‌‌‌کیک بوو له‌‌‌سیاسه‌‌‌تمه‌‌‌دارانی کورد .جه‌‌‌نابی ماموستا ئه‌‌‌وه‌‌‌نده‌‌‌ی باسی گه‌‌‌ل و نیشتمانی ده‌‌‌کرد که‌‌‌م تر باسی له‌‌‌ بابه‌‌‌ته‌‌‌ ئاینیه‌‌‌ کان ده‌‌‌کرد، چونکه‌‌‌ ئه‌‌‌و له‌‌‌وه‌‌‌ تێگه‌‌‌یشتبوو که‌‌‌وا ئه‌‌‌نجامدانی ئه‌‌‌رکه‌‌‌کانی ئاین به‌‌‌بێ بونی ولاتێکی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆو دورله‌‌‌سته‌‌‌م شتێکی ئه‌‌‌سته‌‌‌مه‌‌‌. مامۆستای کۆچ کردوو نه‌‌‌ک ته‌‌‌نها سیاسه‌‌‌ت مدارو که‌‌‌سێکی ئاینی بوو، به‌‌‌لکو شاعیرێکی مه‌‌‌زنیش بوو به‌‌‌شعره‌‌‌کانی هه‌‌‌ستی مرۆڤه‌‌‌کانی ئه‌‌‌هه‌‌‌ژاند به‌‌‌ره‌‌‌و خزمه‌‌‌ت کردنی ئیسلام و خاکی کوردستان. هه‌‌‌رچه‌‌‌نده‌‌‌ ماموستا دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌ری حزبێک بوو، به‌‌‌لام هیچ کات خۆی به‌‌‌گه‌‌‌وره‌‌‌ نه‌‌‌ئه‌‌‌بینی به‌‌‌لکو به‌‌‌که‌‌‌سیکی ئاسایی هه‌‌‌لسوکه‌‌‌وتی ئه‌‌‌کرد. له‌‌‌دوا دیدارم له‌‌‌گه‌‌‌ل ماموستا باسی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بۆکردم که‌‌‌ زۆردل ته‌‌‌نگه‌‌‌ به‌‌‌هۆی دوری له‌‌‌ خاک و زێدی باب و باپیران و خزم و که‌‌‌سانی، به‌‌‌لام ده‌‌‌ی وت ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌م دلته‌‌‌نگیه‌‌‌م لائه‌‌‌بات و دلخۆشم ئه‌‌‌کات ئازادبونی به‌‌‌شێکی خاکی کوردستانه‌‌‌(کوردستانی باشوور) که‌‌‌وا له‌‌‌لایه‌‌‌ن کورد به‌‌‌رێوه‌‌‌ ئه‌‌‌برێت و کورد خۆی حوکم رانه‌‌‌. روخۆشی و نه‌‌‌رم و نیانی قسه‌‌‌کانی وای کردبوو که‌‌‌هه‌‌‌رکاتێک به‌‌‌دیداری شادبومایه‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نای ئه‌‌‌وه‌‌‌م ئه‌‌‌خواست کۆتای به‌‌‌دیدارم له‌‌‌گه‌‌‌ل به‌‌‌رێزیان نه‌‌‌هێت. وه‌‌‌هه‌‌‌رکاتێکیش که‌‌‌ خواحافیزیم لێی کردوه‌‌‌ پربه‌‌‌دل حه‌‌‌زم ئه‌‌‌کرد جارێکی تربه‌‌‌ دیداری شادبمه‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌کۆتایدا هیواخوازم مامۆستا به‌‌‌‌به‌‌‌هه‌‌‌شتی به‌‌‌رین شادبێت و ئه‌‌‌وریبازه‌‌‌ی ئه‌‌‌و گرتبوویه‌‌‌ به‌‌‌ر درێژه‌‌‌بکێشێت.

13 ساڵ و 1 مانگ و 24 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن