پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پیرۆز بێ ٥ ی خه رمانان ساڵڕۆژی دامه زراندنی سازمانی خه بات،به خێرهاتنی به ڕێز و تێکۆشه ر کاک بابه شێخ ‌حسێنی سکرتێری گشتی سازمانی خه بات و پێشمه رگه ی دێرین و ماندو یی نه ناسی گه له که مان ده که ین. به ڕێزان ... میوانه خۆشه ویسته کان ، به رپرس و ئه ندامانی هێزو لایه نه سیاسیه کانی کوردستان، پڕ به دڵ به خێرهاتنتان ده که ین و هاتنتان بووه ته مایه ی خۆشحالیمان، ٥ ی خه رمانان ساڵرۆژی دامه زراندنی سازمانی خه بات پیرۆزبایی ده ڵێین به کومیته ی ناوه ندی سازمان وکادر....

 و پێشمه رگه و بنه ماڵی شه هیدان و زیندانیه سیاسیه کانی کورد به تێکڕا، بێ شک له نێو هه ر هێزو لایه نێکی سیاسی و شۆڕشگێردا که ئاڵا هه ڵگری مافه ڕه واکانی گه له که ی بێت، ده یان ڕۆژی تاڵ و خۆشی تێدا تۆمار ده کرێت، که هه ر ده م یادکرنه وه ی ئه و ڕۆژانه ده بنه هانده رو به هێز کردنی میراتگرانی ئه و ڕێبازه. ٥ ی خه رمانان یه‌‌‌کێکه له و ڕۆژه پڕشنگدارانه ی که وه ک ئه ستێره یکی گه شاوه له ئاسمانی کوردستاندا ده‌‌‌دره وشێته وه . به ڕێزان  ٣١ ساڵ له مه و به ر ، بیرۆکه ی سازمانی خه باتی نه ته وایه تی و ئیسلامی کوردستانی ئێران، له لایه ن خوالێخۆشبوو مامۆستا سه یید جه‌‌‌لاله‌‌‌دین حسینی وه که وته به ر ده م هاو بیرانی مامۆستای شۆڕشگێرو پێشه نگی ڕاپه رینه کانی پاییزی ١٣٥٧ ی هه تاوی له شاری بانه ی سه ربه رزو باقی شاره کانی کوردستانی ڕۆژهه ڵات دژ به کۆشکی زۆرداری ڕژێمی پاشایه تی ئێران. سه رئه نجام ئه م بیرۆکه تازه‌‌‌یه ، دوای چه نده ها جار دانیشتن و ڕاوێژ له سه ر خاڵه گرینگ و هه ستیاره کانی ،له ٥ ی خه رمانانی ١٣٥٩ ی هه تاوی به ردی بناغه ی سازمانی خه بات دامه زرا و مامۆستا سه یید جه لال حسێنی وه ک سکرتێرو بناغه دانه ری ئه و سازمانه هه ڵبژێردرا، ئه م سازمانه گه رچی تازه بوو ، به ڵام له ڕاستی دا بیرو هزری ڕابوردوی ده یان ساڵه ی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان بوو، چونکه ئه م سازمانه له سه ر بناغه ی فکریه‌‌‌تی ڕه سه‌‌‌نی کوردایه تی دامه زرابوو، هه‌‌‌روه ها بوونی شه خسیه تی به ڕێزو تێکۆشه‌‌‌ر خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌‌‌یید جه لال حسێنی ، له ڕابه رایه تی  دا گرینگییه‌‌‌یکی تایبه تی هه بوو. هه ر بۆیه‌‌‌ش ، زۆر زوو له لایه ن جه ماوه ری کوردستانه وه  پێشوازی گه رمی لێ کرا و پۆل ، پۆل مامۆستایانی خه‌‌‌باتکار و ڕوناکبیرو لاوانی شۆڕشگێڕ، چینی فه قیرو هه ژار هاتنه ناو ڕیزی سازمانی خه بات و ئاپۆره یکی قه ڵغانیان  بۆ پاراستنی سیاسه ته کانی سازماندا دروست کرد. سازمانی خه بات له کاتێک دا بوونی خۆی ڕاگه یاند، که خومێنی فتوای جیهادی دژ به گه لی کورد ده‌‌‌رکردبوو، وه هێرشی به ربڵاوی بۆ سه ر خاکی کوردستان و قه تڵی عامی ڕۆڵه کانی ئه م وڵاته ی ده‌‌‌ستپێکردبوو، له و کاته هه ستیاره دابوو که سازمانی خه بات ، دوو ئه‌‌‌رکی گرینگی که وته سه رشان. یه که م له به ره کانی شه ڕی داسه پاوی کوردستاندا، شان به شانی باقی هێزه سیاسیه کانی کوردستان ، له جه‌‌‌نگێکی ماڵ وێرانکه ردا بوون، که خمێنی و دارو ده سته که ی به سه ر گه له که‌‌‌ماندا سه‌‌‌پاندبوویان، دووه م،، ئه رکی ڕۆڵه‌‌‌کانی خه بات ته بلیغی سیاسی و مه وجودیه تی له نێو کۆمه ڵانی خه ڵکدا بوو، کادرو پێشمه رگه کانی سازمانی خه بات له م دوو ئه رکه دا چالاکانه تاویان دایه خه بات و سه ر که وتنیان به ده ستهێنا. له به‌‌‌ره کانی جه نگدا چه ندین ئه ندامی سه رکردایه تی و به ده‌‌‌یان فه رمانده و کادرو پێشمه رگه ی گیانیان پێشکه‌‌‌ش به ئامانجه کانیان کرد. هه ر وه ها ته بلیغی سیاسی له زۆربه ی هه ره زۆری ناو چه کانی کوردستان په ره ی سه ندو بنکه و باره‌‌‌گای لێکرانه‌‌‌وه و ئه م سازمانه تازه یه بووه ئه‌‌‌مرێکی واقع له سه ر گۆڕه‌‌‌پانی خه باتی کوردستاندا. سازمانی خه بات ، هه ر ده‌‌‌م له سه‌‌‌نگه‌‌‌ره کانی پێشه وه دا بووه بۆ به ر به ره کانی کوردو خاکه پیرۆزه که ی به بێ جیاوازی، هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌میشه خۆی له شه‌‌‌ڕی براکوژی و ناوخۆیی به دور گرتووه و بۆ گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مانی به حه‌‌‌رام زانیوه. هه موو هێزه سیاسیه کانی کوردستانی به برا و هاوسه‌‌‌نگه ری خۆی زانیوه ، ده یان شه هیدی هاوسه‌‌‌نگه ری هه‌‌‌یه له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هێزه شۆڕشگێڕ و ڕه سه‌‌‌نه‌‌‌کانی دیکه ی کوردستان. هه میشه هه‌‌‌وڵی داوه که توانای سیاسی و نیزامی خۆیی و هێزه سیاسیه‌‌‌کانی کوردستان یه ک ڕیز بکات  و به‌‌‌ پته‌‌‌و کردنی خه‌‌‌باتی گه‌‌‌ل باشتر به گژ داگیرکه رانی کوردستاندا بچێته‌‌‌وه‌‌‌. له ڕابوردو و  ئێستایش دا سازمانی خه بات بۆ ئه م ئامانجه خه باتی کردووه و ده‌‌‌یکات که یه‌‌‌ک ریزی و یه‌‌‌ک هه‌‌‌ڵوێستی هێزه سیاسیه‌‌‌کانی کوردستانه و ئه م ئامانجه  پێویستیه کی موبه‌‌‌ر٠ه‌‌‌می خه‌‌‌باتى ئه‌‌‌مرۆى گه لی کورده و هه ر بۆیه به بێ دوو دڵی و بێ جیاوازی ئایدۆلۆژی فکری هه وڵ و خه باتی بۆ ده کات و له م بواره دا هه ر ئه رکێک بکه وێته سه ر شانمان جێ به جێ ی ده که ین.  به ڕێزان، جارێکی دیکه به خێرهاتنتان پێ ده ڵێین و ئه م ڕۆژه پیرۆزه له گه‌‌‌لی کورد به تێکڕا پیرۆز بێ، هیوادارین جێژنی داهاتوومان له هه ل و مه رجێکی باشترو شیاوتردا  له‌‌‌کوردستانى رزگاربوو به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رین، کومیته‌‌‌ی نۆروێژ سازمانی خه بات ى کوردستانى ئێران، ٢٨ ،٠ ٩ ،٢٠ ١١ 

13 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن