پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خه‌‌‌باتمێدیا: ئێواره‌‌‌ى رۆژى چوارشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٦ى ره‌‌‌زبه‌‌‌رى ١٣٩٠  له‌‌‌ بنکه‌‌‌ى ناوه‌‌‌ندى سازمانى خه‌‌‌بات رێوره‌‌‌سمى کۆتایی هاتنى ده‌‌‌وره‌‌‌یێکى سه‌‌‌ره‌‌‌تایی فێرگه‌‌‌ى سیاسی نیزامى بۆ پۆلێک پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ى تازه‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ست بوو به‌‌‌ ریزه‌‌‌کانى سازمانى خه‌‌‌بات به‌‌‌رێوه‌‌‌ چوو.رێوره‌‌‌سمه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌قیقه‌‌‌یێک وێستان بۆ رێز گرتن له‌‌‌ روحى پاکى شه‌‌‌هیدان ....

ده‌‌‌ستى پێکرد، پاشان به‌‌‌رێز سه‌‌‌یید کامیل نورانى فه‌‌‌رد ووته‌‌‌یێکى پێش که‌‌‌ش کرد. به‌‌‌رێزیان له‌‌‌ ووته‌‌‌کانى دا ئاماژه‌‌‌ى به‌‌‌ ئه‌‌‌رکى پیرۆزى پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تى وپه‌‌‌یوه‌‌‌ست بوون به‌‌‌ ریزه‌‌‌کانى شۆرش و زه‌‌‌روره‌‌‌تى هه‌‌‌ست به‌‌‌ به‌‌‌رپرسیاره‌‌‌تى تاکه‌‌‌کانى کۆمه‌‌‌ڵگاى  کوردستان له‌‌‌راست نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و نیشتمان کرد و تیشکى خسته‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌رکى داهاتووى پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ نوێیه‌‌‌کان که‌‌‌ بریتیه‌‌‌ له‌‌‌ خۆته‌‌‌یارکردن به‌‌‌ بیروباوه‌‌‌ر و پاشخانى فکرى و زانستى بۆ به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێى داگیرکه‌‌‌رانى کوردستان و ئه‌‌‌و قۆناغه‌‌‌ى له‌‌‌ پرۆسه‌‌‌ى هه‌‌‌ست به‌‌‌ زوڵم کردن و گه‌‌‌شه‌‌‌ى بیرى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و بریارى په‌‌‌یوه‌‌‌ست بوون به‌‌‌ ریزه‌‌‌کانى شۆر٠ش و مانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌ره‌‌‌کانى موقاوه‌‌‌مه‌‌‌ت به‌‌‌ گرینگترین قۆناغ وه‌‌‌سف کرد.  ناوبراو له‌‌‌به‌‌‌شێکى دیکه‌‌‌ى قسه‌‌‌کانى دا ئاماژه‌‌‌ى به‌‌‌ ژینگه‌‌‌ى ته‌‌‌ندورست و سادقانه‌‌‌ى سازمانى خه‌‌‌بات و رێبه‌‌‌رایه‌‌‌تى و دامه‌‌‌زرێنه‌‌‌ره‌‌‌ خۆنه‌‌‌ویست و به‌‌‌وه‌‌‌جه‌‌‌که‌‌‌ى کرد که‌‌‌ بۆ هه‌‌‌تا هه‌‌‌تایه‌‌‌ بۆ باوه‌‌‌ردان به‌‌‌و ریبازه‌‌‌ وه‌‌‌ک چۆڵه‌‌‌چراى رووناککه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى خه‌‌‌باتى رزگاریخوازانه‌‌‌ و به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانێى ملهوران زاڵ به‌‌‌ سه‌‌‌ر کوردستاندا ده‌‌‌مێنێته‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌پاش ووته‌‌‌کانى به‌‌‌رێز نورانى فه‌‌‌رد په‌‌‌یامى ده‌‌‌رچووانى ئه‌‌‌و ده‌‌‌وره‌‌‌یه‌‌‌ى فیرگه‌‌‌ى سیاسی نیزامى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن یه‌‌‌کێک له‌‌‌ هاورێیانى تازه‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ست بوو خوێندرایه‌‌‌وه‌‌‌ و له‌‌‌پاشاندا له‌‌‌ لایه‌‌‌ن به‌‌‌شێک له‌‌‌ مامۆستایانى ده‌‌‌وره‌‌‌ بر٠گه‌‌‌ى به‌‌‌خشینى چه‌‌‌کى شه‌‌‌ره‌‌‌ف و شانازى پێشمه‌‌‌رگایه‌‌‌تى به‌‌‌ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و پۆله‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌یه‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌چوو. مه‌‌‌راسیمه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ خواردنى شیرینى و پیرۆزبایی ووتن به‌‌‌ هاورێیانى تازه‌‌‌په‌‌‌یوه‌‌‌ست بوو کۆتایی پێهات.  

13 ساڵ و 1 مانگ و 23 ڕۆژ و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن