دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگییه‌کی کورد به‌تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ نه‌یارانی رژێمی ئێرانرووباره وه‌رزییه‌کانی کوردستان وشک بوونئامانۆ، دووباره له‌مه‌ر٠ هاوکاری نه‌کردنی ئێران سه‌باره‌ت به وزه‌ی ناوکه‌یی ره‌خنه‌ی گرتوریایی دانی ئێف بی ئێی له‌مه‌ر٠ هه‌ره‌شه‌کانی ئێنته‌رنه‌تی چین، روسیا و رژێمی ئێران ئه‌حمه‌ى نه‌ژاد: دروست کردنى ٥ میلیۆن ده‌رفه‌تى کار تا ساڵى داهاتووخه‌لاتى نۆبێلى ئاشتى درا به چالاکانى به‌هارى عه‌ره‌بی
دوورخستنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگییه‌کی کورد به‌تۆمه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ نه‌یارانی رژێمی ئێرانخه‌باتمێدیا: فه‌رهه‌نگییه‌کی کوردی خه‌ڵکی مه‌ریوان له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پێر٠اگهیشتن به سه‌رپێچییه‌کانی ئیداره‌ی پارێزگای کوردستان دوورخرایه‌وه. به‌پێی راپۆر٠تی هه‌واڵده‌ری موکریان، عه‌زیز ناسری که مامۆستای پۆلی دوا ناوه‌ندی له شاری مه‌ریوانه، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پێراگه‌یشتن به سه‌رپێچییه‌کانی ئێداره‌ی پارێزگای کوردستان به‌تۆمه‌تی چوونه ده‌ره‌وه له‌وولات به بێ یاسا و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ نه‌یارانی رژێم به ٥ ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ پارێزگای یه‌زد حوکم درا که ئه‌و حوکمه دوای ناره‌زایه‌تی ناوبراو، له‌لایه‌ن لێژنه‌ی پێراگه‌یشتن به سکالاکانی ئیداره‌یی له تاران به ٢ ساڵ دوورخستنه‌وه بۆ سرێش ئاوای کوردستان گور٠درا. جێگه‌ی ئاماژه‌پێکردنه که عه‌زیز ناسری ماوه‌ی ١٥ ساڵ پێشینه‌ی مامۆستایه‌تی له په‌روه‌رده و راهێنان هه‌یه و ساڵی رابردووش ماوه‌یه‌ک له گرتووخانه بووه و دواتر به دانانی بارمته له به‌ندیخانه به‌شێوه‌ی کاتی ئازاد کراوه. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای شۆر٠شی مه‌ریوان به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کێک له نه‌یارانی رژێمی ئێران به ساڵێک به‌ندیخانه حوکم درابوو که دواتر له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگای کوردستان له‌تاوان برى کرا.رووباره وه‌رزییه‌کانی کوردستان وشک بوونکارناس و به‌رپرسی بهر٠ێوهبهریی سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی ژینگه پارێزی کوردستان ووتى: نه‌بوونی بهر٠ێوهبهریی یه‌کده‌ست بۆته هۆی قه‌یرانی که‌م ئاوی و وشک بوونی رووباره وه‌رزییه‌کان. هه‌واڵده‌رى کوردپا له زمان هه‌واڵده‌رى مێهر بلاوى کرده‌وه، عه‌لی ئه‌کبه‌ر عامری فه‌ر، له کۆنفرانسێکی خه‌به‌ریدا تیشکی خستۆته سه‌ر هێندێ گرفت و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سه‌رچاوه ئاوییه‌کانی پارێزگای کوردستان و وتی: هه‌رکام له ئیداره‌کانی "جیهاد که‌شاورزی، ئیداره‌ی ئاو و ژینگه‌پارێزی" به‌رپرسایه‌تیی به‌شێک له سه‌رچاوه ئاوییه‌کانیان له ئه‌ستۆیه، به‌ڵام نه‌بوونی بهر٠ێوهبهرییهکهی یه‌کده‌ست و تۆکمه کوردستانی تووشی قه‌یرانی که‌م ئاوی کردووه. ئه‌و کارناسه ژینگه‌پارێزه وتیشی: سهرهر٠ای ئه‌وه‌ی که له‌سه‌دا ٧ی ئاوی سه‌رانسه‌ری ئێران له پارێزگای کوردستان دابین ده‌بێ، به‌ڵام گرتنه‌به‌ری شێوازی نادروست له‌لایه‌ن ئیداره پێوه‌ندیداره‌کانه‌وه ئه‌م پارێزگایه‌ی رووبهر٠ووی وشکه‌ساڵی کردۆته‌وه. ناوبراو له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: هه‌ڵکه‌ندنی ١٢ هه‌زار بیری قووڵ و نیوه قووڵی یاسایی و هه‌روه‌ها که‌ندنی نزیک به ٦ هه‌زار بیری نایاسایی و نه‌بوونی کۆنترۆڵ و چاودێری ئوسووڵی به‌سه‌ر سه‌رچاوه ئاوییه‌کان، له داهاتوویه‌کی نزیکدا ئه‌م پارێزگایه رووبهر٠ووی مه‌ترسیه‌کی چاوهر٠وان کراو ده‌بێته‌وه. عامری فه‌ر وتیشی: پارێزگای کوردستان پێشتر خاوه‌نی ١٦ رووباری هه‌میشه‌یی و ده‌یان رووباری وه‌رزی بووه که ئهمر٠ۆ نه‌ته‌نیا رووباره وه‌رزییه‌کان به ته‌واوه‌تی وشک بوون، به‌ڵکوو رووباره هه‌مشه‌یییه‌کانیش بوونه‌ته وه‌رزی و ئاویان که‌م بۆته‌وه. ئه‌و کارناسه ژێنگه پارێزه ئاماژه‌ی به ده‌شته‌کانی قوروه، دێگولان و چاردۆڵی کردووه که به‌هۆی نه‌بوونی بارانی پێویست له ساڵانی رابردوو و هه‌روه‌ها گۆر٠انی که‌ش و هه‌وای ناوچه‌یی، هه‌ڵکه‌ندنی بیر و به‌کارهێنانی ئاوه ژێر زه‌وییه‌کان قه‌ده‌غه کراوه، به‌ڵام که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار و وهرزێر٠ان و هه‌ڵکه‌ندنی نایاسایی بیر بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که له سه‌دا ٥٣ی ئاوه ئه‌مبار کراوه‌کان به‌کار بهێنرێن و ئێستا به ته‌واوه‌تی وشک بوون.ئامانۆ، دووباره له‌مه‌ر٠ هاوکاری نه‌کردنی ئێران سه‌باره‌ت به وزه‌ی ناوکه‌یی ره‌خنه‌ی گرتیۆکیا ئامانۆ، سه‌رۆکی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوکه‌یی، رۆژی پێنج شه‌ممه دووباره له رژێمی ئێران به‌هۆی هاوکاری نه‌کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژانسه له‌مه‌ر٠ ناوه‌رۆکى به‌رنامه‌ی ناوکه‌یی خۆی ره‌خنه‌ی گرت و ووتی: رژێمی ئێران ده‌بێ پێبه‌ندى سه‌رجه‌م به‌ڵێننامه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی بێ بۆ دروست کردنی متمانه له‌ناو کۆمه‌ڵگای جیهانی. ناوبراو له ئه‌ندونه‌زی سه‌باره‌ت به وزه‌ی ناوکه‌یی ئێران وتی: ئێران هاوکارى پێویست بۆ دڵنیا بوونى ئاژانس له‌مه‌ر٠ نه‌بوونى به‌رنامه‌ى گومانانوى ناوکه‌یی له وه‌لاته‌که‌ى ناکا. ناوبراو داوای له رژێمی ئێران کرد که هه‌نگاوه‌کانی له‌راست جێ به جێ کردنی ته‌واوی به‌ڵێننامه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و دابین کردنی متمانه له‌مه‌ر٠ ناوه‌رۆکى ئاشتی خوازانه‌ی چالاکیه‌کانی ناوکه‌یی به‌ره‌وپێش ببات.وریایی دانی ئێف بی ئێی له‌مه‌ر٠ هه‌ره‌شه‌کانی ئێنته‌رنه‌تی چین، روسیا و رژێمی ئێرانرابێرت میله‌ر، سه‌رۆکی پۆلیسی فیدراڵی ئه‌مریکا ئێف بی ئێی ووتی: ئه‌و رێکخراوه‌یه له‌سه‌ر به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى هه‌ره‌شه‌کانی ئێنته‌رنه‌تی به تایبه‌تی ههر٠هشه ئینته‌رنه‌تیه‌کانى وه‌لاتانى چین و روسیا و رژێمی ئێران پێداگرى ده‌کا وئه‌و کاره به یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانی خۆی ده‌زانێت. میله‌ر که له‌کومیته‌ی زانیارییه‌کانی پارڵمانی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریکا قسه‌ى ده‌کرد، ووتی، ترۆریزمى ئینته‌رنه‌تی (( یه‌کێک له پێچه‌لاوپێچ ترین و گرینگ‌ترین)) ههر٠هشهکان له‌سه‌ر ئه‌مریکایه. به وته‌ی ناوبراو چین توانایه‌کی زۆری له سیخۆری کردنی ئابووری له چوارچێوه‌ی ئینته‌رنه‌ت دا هه‌یه. ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی که: هێزه‌کانی چه‌کدار، رێکخراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی و پێوه‌ندییه گشتیه‌کانى ئه‌مریکا زیانی وه‌به‌ر که‌وتووه. ئه‌حمه‌ى نه‌ژاد: دروست کردنى ٥ میلیۆن ده‌رفه‌تى کار تا ساڵى داهاتوومه‌حموودى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد له نوێترین قسه‌کانى دا باسى ریشه‌کێش کردنى دیارده‌ى بێکارى کرد و رایگه‌یاند، هه‌موو ساڵێک ٢ میلیۆن و ٥٠ ٠ هه‌زار ده‌رفه‌تى کار له وه‌لات دروست ده‌که‌ین، به جۆرێک که تا ساڵى داهاتوو دیارده‌یێکى دزێو به ناوى بێکارى نامێنێ. به پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى دانیشجو نیوز له کاتێکدا که زۆربه‌ى سه‌رژمێرییه‌کان باس له‌به‌ره‌وسه‌رچوونى رێژه‌ى بێکارى له نێو هاوه‌لاتیانى ئێرانى ده‌کا، ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ماوه‌ى ساڵه‌کانى رابردوو باس له ریشله‌کێش کردنى بێکارى و به‌ره‌وسه‌ر بردنى ٥ میلیۆن کار تا ساڵى داهاتوو ده‌کا. له ماوه‌ى رۆژانى رابردوو یه‌کێک له نوێنه‌رانى مه‌جلیس سه‌رژمێرى راستینى بێکارى به ٣٠ له‌سه‌د زانى. خه‌لاتى نۆبێلى ئاشتى درا به چالاکانى به‌هارى عه‌ره‌بیبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ئۆسلۆ، دوو ژنى لیبریایی و ژنێکى یه‌مه‌نى به شێ,ه‌ى هاوبه‌ش وه‌کوو براوه‌ى خه‌لاتى نۆبێلى ئاشتى ٢٠ ١١ راگه‌یه‌ندران. کومیته‌ى نوروێژى نۆبێل رۆژى هه‌ینى ١٥ى ره‌زبه‌ر رایگه‌یاند خه‌لاتى نۆبێلى ئاشتى ده‌درێ به ئالێن جانسۆن سیرلیف سه‌رۆک کۆمارى لبریا و لیما بووه چالاکى لیبریایی و هه‌روه‌ها ته‌وکول کێرمۆن چالاکى یه‌مه‌نى. توریبونرن یاگلاند سه‌رۆکى کومیته‌ى نوبێل رایگه‌یاند، ئه‌و سێ که‌سه به هۆى خه‌باتى ئاشتیخوازنه سه‌باره‌ت به ئه‌منیه‌تى ژنان و مافه‌کانیان له به‌شدارى پێکردنیان له ره‌وتى ئاشتى شایانى وه‌رگرتنى خه‌لاتى ئاشتى نۆبیل ناسێندرا. ته‌وکول کێرمۆن یه‌کێک له سێ براوه‌ى نۆبێلى ئاشتى ئه‌مساڵ، خه‌لاتى چاوه‌رواننه‌کراوى خۆى دا به چالاکانى به‌هارى عه‌ره‌بی.
13 ساڵ و 1 مانگ و 14 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 34 خوله‌ک له‌مه‌وپێش