شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

عه‌‌‌لى به‌‌‌هرامىعه‌‌‌لى خامنه‌‌‌یى رێبه‌‌‌رى رژیمى ئێران له‌‌‌ پێنجه‌‌‌م رۆژى سه‌‌‌ردانه‌‌‌که‌‌‌ى بۆ پارێزگاى کرماشان باسى له‌‌‌وه‌‌‌ کرد که‌‌‌ له‌‌‌ داهاتووێکى دوور گه‌‌‌ر هه‌‌‌ست بکرێ سیسته‌‌‌مێکى پارڵمانى بۆ دانانى به‌‌‌رپرسانى ئیجرایی باشتره‌‌‌، ئیشکالى نیه‌‌‌ گۆر٠ان له‌‌‌ شێوه‌‌‌ى کار کردى ئێستادا بکرێ. بێ شک ئه‌‌‌و قسه‌‌‌ بۆته‌‌‌ باسێک و به‌‌‌شێوه‌‌‌ى جۆراوجۆر ته‌‌‌عبیر ده‌‌‌کرێ، باشه‌‌‌ هۆى چییه‌‌‌ پۆستى سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرى که‌‌‌ به‌‌‌ ده‌‌‌ستوورى...

خومه‌‌‌ینى لابرا، ئێستا خامنه‌‌‌یی وه‌‌‌بیرى که‌‌‌وتۆته‌‌‌وه‌‌‌ و پێى باشه‌‌‌؟ له‌‌‌ حاڵێکدا لابردنى سه‌‌‌رۆک کۆمار له‌‌‌ رژیمدا به‌‌‌ پێى ناوه‌‌‌که‌‌‌ى کارێکى نه‌‌‌گونجاوه‌‌‌ و ئاسان نابێت چوونکه‌‌‌ رژیم خۆى به‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتێکى"کۆماری‌" پێناسه‌‌‌ ده‌‌‌کا.خامنه‌‌‌یی له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تاى هاتنه‌‌‌ سه‌‌‌ر کارى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد ده‌‌‌وڵه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ى ئه‌‌‌وى له‌‌‌وه‌‌‌کانى پێشتر پێ باشتر بوو و به‌‌‌ ته‌‌‌واوى پشتیوانى لێ ده‌‌‌کرد، به‌‌‌لام له‌‌‌ ده‌‌‌وره‌‌‌ى دووهه‌‌‌مى کابینه‌‌‌که‌‌‌ى پاسدار ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد و له‌‌‌ دواى ئه‌‌‌و هه‌‌‌موو هه‌‌‌را و فه‌‌‌وزایه‌‌‌ى له‌‌‌ سه‌‌‌ر شانۆگه‌‌‌رى هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌که‌‌‌ى رژیم ساز بوو و خامنه‌‌‌یی هه‌‌‌موو هه‌‌‌وڵى دا که‌‌‌ به‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى ژێر فه‌‌‌رمانى خۆى، نار٠ه‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کان سه‌‌‌رکوت بکات و حکومه‌‌‌ته‌‌‌که‌‌‌ى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد جێگیر بکات، چۆنه‌‌‌ ئێستا پێى باشه‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لاتى یه‌‌‌که‌‌‌مى ئیجرایی رژیم له‌‌‌ سه‌‌‌رۆک کۆماریه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرى بگۆر٠ێ و له‌‌‌لایه‌‌‌ن پارلمانه‌‌‌وه‌‌‌ دیارى بکرێ؟خامنه‌‌‌یی به‌‌‌ دانانى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد ته‌‌‌نیا مه‌‌‌به‌‌‌ستى ئه‌‌‌وه‌‌‌ بوو که‌‌‌ به‌‌‌و مۆره‌‌‌ى خۆى ده‌‌‌سه‌‌‌لات یه‌‌‌کده‌‌‌ست بکات و کاره‌‌‌کان به‌‌‌ پێى مه‌‌‌یل و ره‌‌‌غبه‌‌‌تى خۆى بێ، به‌‌‌لام له‌‌‌ ده‌‌‌ورى دووهه‌‌‌مى سه‌‌‌رۆک کۆمارى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد دا و کێشه‌‌‌ و نزاعى نێوان خامنه‌‌‌یی و ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد له‌‌‌ سه‌‌‌ر دانانى ئه‌‌‌سفه‌‌‌ندیارى ره‌‌‌حیم مه‌‌‌شایی به‌‌‌ جێگرى سه‌‌‌رۆک کۆمار و هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌دواى فه‌‌‌رمانى وه‌‌‌لا خرانى حه‌‌‌یده‌‌‌رى موسلحى وه‌‌‌زیرى ئیتلاعات له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد و دانانه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌لایه‌‌‌ن خامنه‌‌‌ییه‌‌‌وه‌‌‌، هه‌‌‌روه‌‌‌ها هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد بۆ سنووردار کردنى ده‌‌‌ورى خامنه‌‌‌یی له‌‌‌ کار و بارى به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌رى رژیمدا، پێوه‌‌‌ندى نێوان خامنه‌‌‌یی و ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژادى به‌‌‌ره‌‌‌و ئاقارێکى خراپ بردوه‌‌‌ به‌‌‌شێوه‌‌‌یێک ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد ماوه‌‌‌یێک مانى گرت و ئاماده‌‌‌ نه‌‌‌بوو له‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى ئه‌‌‌رکه‌‌‌کانى دا. پێوه‌‌‌ندى نێوان ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد و خامنه‌‌‌یی تا ئێستا باش نه‌‌‌بووه‌‌‌ و ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد سووره‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر به‌‌‌رنامه‌‌‌کانى و ئاماده‌‌‌ نیه‌‌‌ به‌‌‌ ئاسانى پێ ملى خامنه‌‌‌یی و داروده‌‌‌سته‌‌‌که‌‌‌ى بێ. له‌‌‌و پێوه‌‌‌نده‌‌‌دا ده‌‌‌توانین ئیشاره‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ بکه‌‌‌ین که‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ى تۆمه‌‌‌تبار کردنى رژیم به‌‌‌ هه‌‌‌وڵ بۆ ترۆرى سه‌‌‌فیرى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان و ئیسرائیل له‌‌‌ واشینگتۆن و سکالاى ئه‌‌‌مریکا و عه‌‌‌ره‌‌‌بستان له‌‌‌ رژیم له‌‌‌ رێکخراوى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان و دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى خامنه‌‌‌یی سێ جار زۆر به‌‌‌ توندى هاته‌‌‌ گۆ له‌‌‌و باره‌‌‌وه‌‌‌، ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد به‌‌‌ شێوه‌‌‌یێکى کرچ و کاڵ ئیشاره‌‌‌ى پێ دا و ووتى "ترۆر کارى مرۆڤه‌‌‌ بێ فه‌‌‌رهه‌‌‌نگه‌‌‌کانه‌‌‌".له‌‌‌ لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ کێشه‌‌‌ى ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت له‌‌‌گه‌‌‌ڵ مه‌‌‌جلیس و پێ مل نه‌‌‌بوون و به‌‌‌رنامه‌‌‌کانى مه‌‌‌جلیس و سه‌‌‌پاندنى بریاره‌‌‌کانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت له‌‌‌لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاده‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ گشتى ئه‌‌‌زموونى ده‌‌‌ورى دووهه‌‌‌مى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد هۆى سه‌‌‌ره‌‌‌کیه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ى خامنه‌‌‌یی و داروده‌‌‌سته‌‌‌که‌‌‌ى به‌‌‌و ئاکامه‌‌‌ گه‌‌‌یشتبن که‌‌‌ پۆستى سه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیرى زیندوو که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌.  هۆیێکى دیکه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ شانۆى هه‌‌‌ڵبژاردنى سه‌‌‌رۆک کۆمارى له‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌دوا بۆ رژیم بێ کێشه‌‌‌ نابێ و خامنه‌‌‌یی له‌‌‌و باره‌‌‌وه‌‌‌ ووتى که‌‌‌ هه‌‌‌ڵبژاردن که‌‌‌ ئێران کێشه‌‌‌ى به‌‌‌دواوه‌‌‌یه‌‌‌ و نابێ ئه‌‌‌وه‌‌‌ زه‌‌‌ربه‌‌‌ له‌‌‌ ئاسایشى وه‌‌‌لات بدا. بۆیه‌‌‌ له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى مه‌‌‌جلیسه‌‌‌وه‌‌‌ کابینه‌‌‌ دیارى ده‌‌‌که‌‌‌ن و ئه‌‌‌گه‌‌‌ر رۆژێک بێ و که‌‌‌سێکیان لێ په‌‌‌یدا بێ وه‌‌‌ک ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نژاد لاسارى کرد ئه‌‌‌وه‌‌‌ ئاسانتر ده‌‌‌توانن کونترۆڵى بکه‌‌‌ن یان ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى مه‌‌‌جلیسه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستى پێ له‌‌‌کار بکێشننه‌‌‌وه‌‌‌.له‌‌‌ کۆتایی دا به‌‌‌و ئاکامه‌‌‌ ده‌‌‌گه‌‌‌ین که‌‌‌ ئه‌‌‌و گۆرانکاریانه‌‌‌ى که‌‌‌ بانگه‌‌‌شه‌‌‌ى ده‌‌‌که‌‌‌ن ته‌‌‌نیا بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ دایره‌‌‌ى ده‌‌‌سه‌‌‌لات زیاتر له‌‌‌رابردوو به‌‌‌رته‌‌‌سکتر بکات که‌‌‌ له‌‌‌وه‌‌‌ها هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجێکدا دیکتاتۆریه‌‌‌ت و ئیستبدادى رژیم چه‌‌‌ند ئه‌‌‌ونده‌‌‌ى رابردوو زیاتر ده‌‌‌بێ.

13 ساڵ و 1 مانگ و 3 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن