پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ی شاری وان ٢٧٠  ته‌‌‌رم دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌  و ١١٠ ٠  که‌‌‌سیش بریندارن  __ هێرشی چه‌‌‌قۆکێشه‌‌‌کانى زیندان بۆ سه‌‌‌ر زیندانیانى سیاسی و مه‌‌‌زهه‌‌‌بی کورد__  هاووڵاتییه‌‌‌کی کوردی خه‌‌‌ڵکی ماکۆ به‌‌‌ یه‌‌‌ک ساڵ زیندان حوکم درا__ کرێکارێک له‌‌‌ سنه‌‌‌ به‌‌‌هۆی رووداوێکه‌‌‌وه‌‌‌ گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ست دا__ موحاکه‌‌‌ممه‌‌‌ى ترۆریستى هێزى قودسی سپاى پاسداران له‌‌‌ واشینگتۆن__ ئابلۆقه‌‌‌کان: هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ى یه‌‌‌کێـى ئورووپا له‌‌‌ رژیمى ئێران__ دامه‌‌‌زرانى هیز٠Žه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ کووه‌‌‌یت و هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌ رژیم

بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ی شاری وان ٢٧٠  ته‌‌‌رم دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌  و ١١٠ ٠  که‌‌‌سیش بریندارن  به‌‌‌ پێى دوایین ئاماری بومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ی شاری وان ژماره‌‌‌ی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ی ته‌‌‌رمه‌‌‌که‌‌‌یان دۆزراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌  نزیک به‌‌‌ ٢٧٠  که‌‌‌سن و زیاتر له‌‌‌ ١١٠ ٠  که‌‌‌سیش به‌‌‌ برینداری دۆراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و ژماره‌‌‌یه‌‌‌کی زۆریش له‌‌‌ ژێر خانوه‌‌‌ روخاوه‌‌‌کاندا ماونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.  سه‌‌‌عات ١ و ٤٣ ده‌‌‌قیقه‌‌‌ى رۆژى رابردوو  یه‌‌‌ک شه‌‌‌ممه‌‌‌ ١ى خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر بۆمه‌‌‌ڵه‌‌‌رزه‌‌‌یێک به‌‌‌ پێوانه‌‌‌ى  ٣/٧  پله‌‌‌ى ریشته‌‌‌ر شارى وانى کوردستانى تورکیه‌‌‌ى هه‌‌‌ژاند و وێراى خاپوور کردنى بینا و ماڵى خه‌‌‌ڵک زیانێکى گیانى زۆریشى به‌‌‌ جێ هێشت.  له‌‌‌م باره‌‌‌وه‌‌‌ مه‌‌‌م میرخان به‌‌‌رپرسی به‌‌‌شی رۆشنبیری شاره‌‌‌وانی ئامه‌‌‌د له‌‌‌ شوێنی رووداوه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌واڵنێرى په‌‌‌یامنێرى گووت، تا ئیستا ٢٧٠  ته‌‌‌رم له‌‌‌ ژێر خانوه‌‌‌ دارماوه‌‌‌کانی شاری واندا ده‌‌‌رهێنراون و زیاتر له‌‌‌ ١١٠ ٠  که‌‌‌سیش به‌‌‌ برینداری دۆزراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌و به‌‌‌رپرسه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌شی گوت، تیمه‌‌‌کانی فریاگوزاری خه‌‌‌ریکی رزگارکردنی ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ن که‌‌‌ له‌‌‌ ژێر بینا دارماوه‌‌‌کاندا ماونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ و هه‌‌‌روه‌‌‌ها ژماره‌‌‌ی زۆریش خه‌‌‌لک له‌‌‌ ده‌‌‌وروبه‌‌‌ری شاره‌‌‌که‌‌‌ یارمه‌‌‌تیان بۆزیانلیکه‌‌‌وتوانی شاره‌‌‌که‌‌‌ هێناوه‌‌‌. لێکۆڵه‌‌‌ره‌‌‌وانى ئه‌‌‌مریکایی ده‌‌‌ڵین تا ئێستا ١٠ ٠  دواله‌‌‌رزه‌‌‌یان تۆمار کردووه‌‌‌ که‌‌‌ زۆرترین پله‌‌‌یان ٦ ریشته‌‌‌ر بووه‌‌‌.  ئه‌‌‌و بۆمه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ هێندێ‌ له‌‌‌ شاره‌‌‌کانی ئێران وه‌‌‌ک: "ورمێ‌، خۆی، سه‌‌‌ڵماس و چاڵدوران"یش رووی داوه‌‌‌ و خه‌‌‌ڵکی نیگه‌‌‌ران کردووه‌‌‌. هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی ئیسنا له‌‌‌ زاری ئه‌‌‌حمه‌‌‌دره‌‌‌زا قولی پوور به‌‌‌رپرسی ستادی قه‌‌‌یرانی شاری چاڵدوران له‌‌‌ پارێزگای ئازه‌‌‌ربایجانی رۆژئاوا بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌نجامی بۆمه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌و شاره‌‌‌ به‌‌‌هێز بووه‌‌‌ و هه‌‌‌تا ئێستا دوو که‌‌‌س بریندار بوون و ٤٠  بینا له‌‌‌ چاڵدوران، نزیک به‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌دا ٥٠  رووخاون.هێرشی چه‌‌‌قۆکێشه‌‌‌کانى زیندان بۆ سه‌‌‌ر زیندانیانى سیاسی و مه‌‌‌زهه‌‌‌بی کوردخه‌‌‌باتمێدیا: به‌‌‌ پێى راپۆرتى چالاکانى مافى مرۆڤ و دیموکراسی له‌‌‌ ئێران بانده‌‌‌ چه‌‌‌قۆکیچشه‌‌‌کانى زیندان هه‌‌‌ڵیانکووتاوه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر زیندانیانى سیاسی و مه‌‌‌زهه‌‌‌بی کورد و به‌‌‌ تیزى لانى که‌‌‌م ٣ که‌‌‌سیان بریندار کردووه‌‌‌. ئه‌‌‌و هێرشه‌‌‌ له‌‌‌ژێر فه‌‌‌رمانى به‌‌‌رپرسانى زیندانى گه‌‌‌وهه‌‌‌ر ده‌‌‌شتى که‌‌‌ره‌‌‌ج به‌‌‌رێوه‌‌‌ چووه‌‌‌. به‌‌‌یانى رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢ى خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر بانده‌‌‌ مافیا و چه‌‌‌قۆکێشه‌‌‌کانى زیندانى گه‌‌‌وهه‌‌‌ر ده‌‌‌شت که‌‌‌ ژماره‌‌‌یان ٢٠  که‌‌‌س ده‌‌‌بوون به‌‌‌ بێ هیچ هۆیه‌‌‌ک هێرشیان کرده‌‌‌ سه‌‌‌ر زیندانیانى کورد و ٣ که‌‌‌سیان بریندار کردووه‌‌‌ به‌‌‌ چه‌‌‌قۆ و تیزى.  و حاڵى که‌‌‌سێک به‌‌‌ناوى جه‌‌‌لال فه‌‌‌روخى که‌‌‌ له‌‌‌ پشته‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ هێرشی کراوه‌‌‌ته‌‌‌ سه‌‌‌ر مه‌‌‌ترسیداره‌‌‌.  ناوى که‌‌‌سه‌‌‌ برینداره‌‌‌کانى تر بریتیه‌‌‌ له‌‌‌ والى عه‌‌‌لى و ناسر شێخى. هێرشبه‌‌‌ران به‌‌‌ هاندانى خزمه‌‌‌تکارى جێگرى زیندان و فه‌‌‌ره‌‌‌جى نه‌‌‌ژاد سه‌‌‌رۆکى ئیلاعاتى زیندان ئه‌‌‌و کاره‌‌‌یان کردووه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ پێشتر سه‌‌‌رۆکى ئیتلاعاتى زیندان له‌‌‌ رێ:ه‌‌‌وتى ٢٧ى مانگى ره‌‌‌زبه‌‌‌ر هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌ى له‌‌‌زیندانیانى سیاسی  و مه‌‌‌زهه‌‌‌بی کورد کردبوو که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر درێژه‌‌‌ به‌‌‌ ناره‌‌‌زایه‌‌‌تیه‌‌‌کانیان  به‌‌‌دۆخى نامرۆڤانه‌‌‌ى زیندان و سووکایه‌‌‌تى مه‌‌‌زهه‌‌‌بی بده‌‌‌ن ئه‌‌‌وه‌‌‌ چه‌‌‌قۆ کێشه‌‌‌کانى ناو زیندانیان لێ هان ده‌‌‌ده‌‌‌ن تا هێرشیان بکه‌‌‌نه‌‌‌ سه‌‌‌ر. هاووڵاتییه‌‌‌کی کوردی خه‌‌‌ڵکی ماکۆ به‌‌‌ یه‌‌‌ک ساڵ زیندان حوکم دراهاووڵاتیی کوردی خه‌‌‌ڵکی شاری خۆی له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگای شۆر٠شی رژیم به‌‌‌ تاوانی "هاوکاری له‌‌‌گه‌‌‌ڵ گرووپه‌‌‌ دژبه‌‌‌ره‌‌‌کانی نیزام و هه‌‌‌وڵدان به‌‌‌دژی ته‌‌‌ناهی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی" به‌‌‌ یه‌‌‌ک ساڵ زیندانیی هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێراو و یه‌‌‌ک ساڵ زیندانیی ته‌‌‌عزیری مه‌‌‌حکوم کراوه‌‌‌. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی هه‌‌‌واڵنێری ئاژانسی کوردپا ، ئیسماعیل ئه‌‌‌رسن کور٠ی یووسف و خه‌‌‌ڵکی گوندی "زه‌‌‌لکه‌‌‌ی خواروو"ی سه‌‌‌ر به‌‌‌ ماکۆ، به‌‌‌ پشت به‌‌‌ستن به‌‌‌ ماده‌‌‌ی ٦١٠ ی یاسای سزادانی ئیسلامی له‌‌‌لایه‌‌‌ن دادگای شۆر٠شی خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ دوو ساڵ زیندانیی ته‌‌‌عزیری حوکم دراوه‌‌‌ و به‌‌‌پێی ماده‌‌‌ی ٢٥ی یاسای سزادان، یه‌‌‌ک ساڵ له‌‌‌و حوکمه‌‌‌یان بۆ ماوه‌‌‌ی ٤ ساڵ به‌‌‌ حاڵه‌‌‌تی هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێران پێداوه‌‌‌.ئیسماعیل ئه‌‌‌رسن پێشتریش ماوه‌‌‌یه‌‌‌ک به‌‌‌ هه‌‌‌مان تاوان ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌.کرێکارێک له‌‌‌ سنه‌‌‌ به‌‌‌هۆی رووداوێکه‌‌‌وه‌‌‌ گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ست دایه‌‌‌کیه‌‌‌تیی ئازادی کرێکارانی ئێران بڵاوی کرده‌‌‌وه‌‌‌، دوێنێ‌ یه‌‌‌کشه‌‌‌ممه‌‌‌ کرێکارێکی قیره‌‌‌تاو له‌‌‌ شاری سنه‌‌‌ که‌‌‌وتۆته‌‌‌ ژێر ماشێنی غه‌‌‌ڵته‌‌‌ک و گیانی له‌‌‌ ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. ره‌‌‌شید زه‌‌‌ند که‌‌‌ریمی ته‌‌‌مه‌‌‌ن ٥٢ ساڵ و خێزاندار له‌‌‌ کاتی کار کردندا له‌‌‌ گه‌‌‌ر٠ه‌‌‌کی فه‌‌‌یزئاوا له‌‌‌ سێ‌ رێیانی شاره‌‌‌کی به‌‌‌عسه‌‌‌تی سنه‌‌‌ که‌‌‌وتۆته‌‌‌ ژێر ماشینی غه‌‌‌ڵته‌‌‌کی قیرتاو و هه‌‌‌تا گه‌‌‌یه‌‌‌نراوه‌‌‌ته‌‌‌ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ گیانی له‌‌‌ ده‌‌‌ست داوه‌‌‌. یه‌‌‌کیه‌‌‌تیی ئازادی کرێکاران ئاشکراشی کردووه‌‌‌، ئه‌‌‌و کرێکارانه‌‌‌ به‌‌‌هۆی گوشاری کار و زه‌‌‌ختی رۆحی و ده‌‌‌روونی و بێ‌ ئه‌‌‌زمونی له‌‌‌و کاره‌‌‌دا به‌‌‌رده‌‌‌وام رووبه‌‌‌ر٠ووی مه‌‌‌ترسییه‌‌‌کانی کار ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌.موحاکه‌‌‌ممه‌‌‌ى ترۆریستى هێزى قودسی سپاى پاسداران له‌‌‌ واشینگتۆنهه‌‌‌واڵده‌‌‌رى فه‌‌‌رانسه‌‌‌ رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ئه‌‌‌مرۆ دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ٢ى خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر یه‌‌‌که‌‌‌مین رۆژى موحاکه‌‌‌ممه‌‌‌ى ترۆریستى تاوانبار به‌‌‌ کوشتنى باڵ وێزى عه‌‌‌ره‌‌‌بستانى سه‌‌‌عوودى له‌‌‌ واشینگتۆن به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێ. دادستانى گشتى ئه‌‌‌مریکا گووتى کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى دادگایی مه‌‌‌نسوورى ئه‌‌‌رباب سه‌‌‌یار دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌ ده‌‌‌چێ. ئه‌‌‌مریکا ده‌‌‌ڵێ که‌‌‌ مه‌‌‌نسوورى ئه‌‌‌رباب سه‌‌‌یار دانى به‌‌‌ تاوانه‌‌‌که‌‌‌ى خۆى ناوه‌‌‌. ناوبراو به‌‌‌ هاوکارى که‌‌‌سێ:ى دیکه‌‌‌ به‌‌‌ ناوى غولام شه‌‌‌کوورى پیلانى ترۆر کردنى باڵوێزى رژیمیان دارشتبوو که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئه‌‌‌مریکا ئاشکرا و پووچه‌‌‌ڵ کرایه‌‌‌وه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ یه‌‌‌کێتى ئرووپا و که‌‌‌نه‌‌‌دا و بریتانیا و که‌‌‌نه‌‌‌دا ٥ که‌‌‌س له‌‌‌ ئه‌‌‌ندامانى سه‌‌‌رووى سپاى قودسی سپاى پاسدارانیان خسته‌‌‌ ناو لیسته‌‌‌ى ئابلۆقه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ . ئابلۆقه‌‌‌کان: هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ى یه‌‌‌کێـى ئورووپا له‌‌‌ رژیمى ئێرانبه‌‌‌ پێى راپۆرتى رادیۆ فه‌‌‌رانسه‌‌‌، دوو رۆژ دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى یه‌‌‌کێـى ئورووپا ٥ ئه‌‌‌ندامى سپاى قودسی خستنه‌‌‌ ناو لیستى ئابلۆقه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوێکى دیکه‌‌‌ دا  ووتراوه‌‌‌ دووباره‌‌‌ داوا له‌‌‌ رژیمى ئێران ده‌‌‌که‌‌‌ین هاوکارى ئاژانسی وزه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆمى بکا، ئه‌‌‌گینا سه‌‌‌رله‌‌‌نوێ ئورووپا ته‌‌‌حریمى نوێ له‌‌‌دژى رژیمى تاران ده‌‌‌سه‌‌‌پێنێ. یه‌‌‌کێتى ئرووپا داوا له‌‌‌ به‌‌‌رپرسی سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى خۆى ده‌‌‌کا که‌‌‌ گه‌‌‌لاله‌‌‌ سزا نوێکان ئاماده‌‌‌ بکا. له‌‌‌راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌که‌‌‌دا هاتووه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر رژیمى ئێران له‌‌‌سه‌‌‌ر هاوکارى نه‌‌‌کردنه‌‌‌کانى به‌‌‌رده‌‌‌وام بێ سزاکان ده‌‌‌چنه‌‌‌ ناو خانه‌‌‌ى کرده‌‌‌وه‌‌‌.  دامه‌‌‌زرانى هیز٠Žه‌‌‌کانى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ کووه‌‌‌یت و هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ له‌‌‌ رژیموه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا وریایی به‌‌‌ رژیمى ئاخوندى دا سه‌‌‌باره‌‌‌ب به‌‌‌ چوونه‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى هیز٠Žه‌‌‌کانى نیزامى ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ له‌‌‌ عێراق تووشی هه‌‌‌ڵه‌‌‌ نه‌‌‌بێ. وه‌‌‌زیرى دیفاعى ئه‌‌‌مریکاش به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ دانانى ٢٣ هه‌‌‌زار که‌‌‌س له‌‌‌ هێزه‌‌‌کانى نیزامى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ کووه‌‌‌یت پێى داگرت که‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا بۆ رووبه‌‌‌رووبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ هه‌‌‌ره‌‌‌شه‌‌‌یێکى رژیتمى ئێران ئاماده‌‌‌یه‌‌‌. به‌‌‌ پێى راپۆرتى رادیۆ ئاڵمان، هیلارى کلیانتۆن وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا به‌‌‌ ئاماژه‌‌‌ به‌‌‌ بوونى هێزه‌‌‌کانى نیزامى ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ له‌‌‌ناوچه‌‌‌که‌‌‌ و هاوکارى نزیکى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تورکیه‌‌‌ گووتى: هیچ که‌‌‌س به‌‌‌ تایبه‌‌‌ت ئێران نابێ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ به‌‌‌ڵینى ئێمه‌‌‌ له‌‌‌پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ جووڵه‌‌‌ى به‌‌‌ره‌‌‌وپێشه‌‌‌وه‌‌‌ى عێراق تووشی هه‌‌‌ڵه‌‌‌ و لێکدانه‌‌‌وه‌‌‌ى ناراست نه‌‌‌بێ. قسه‌‌‌کانى کلینتۆن رۆژێ: دواى قسه‌‌‌کانى ئۆباما له‌‌‌ پێوه‌‌‌ند به‌‌‌ کشانه‌‌‌وه‌‌‌ى ٣٩ هه‌‌‌زار هێ.ى نیزامى ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌ له‌‌‌ عێراق تا کۆتایی ساڵى ٢٠ ١١ بوو. لیئۆن پانتا رایگه‌‌‌یاند که‌‌‌ ٢٣ هه‌‌‌زار سه‌‌‌ربازى ئه‌‌‌مریکایی له‌‌‌ کووه‌‌‌یت جێگیر ده‌‌‌کرێ و ئاماده‌‌‌ ده‌‌‌بن بۆ هه‌‌‌ر مه‌‌‌ترسیه‌‌‌ک که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژیمى ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ بێ. 

13 ساڵ و 28 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن