خه‌باتمێدیا: به گوێره‌ى ئه‌و هه‌والانه‌ى به‌خه‌باتمێدیا گه‌یشتووه، رۆژى رابردوو دووشه‌ممه ٢ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٩٠ هاوه‌لاتیه‌کى بانه‌یی و دۆستێکى دڵسۆزى سازمان به هۆى ته‌قه‌ى هێزه‌کانى ئینتزامى و چه‌پ بوونى ماشینه‌که‌یان ده‌کوژرێن و هاوه‌لاتیه‌کى دیکه‌ش به سه‌ختى بریندار ده‌بێ. توفیق قادرى ناسراو به (تۆفیقه سوورى زه‌رواو) کورى حاجى ....
مسته‌فا خه‌ڵکى زه‌رواوى سه‌روو که له ساڵه‌کانى ٦٠ تا ٦٥ پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات بووه، له‌ته‌مه‌نى ٥٧ ساڵى دا به هۆى رووداوى چه‌پ بوونى ماشین که له‌ئاکامى ته‌قه‌ى هێزه‌کانى رژیم بووه له مه‌رزى چۆمان و زه‌ڵێ گیانى دا. به هۆى رووداوه‌که که ساعه‌تى ٢ى دوانیوه‌رۆ رووى داوه، که‌سێکى دیکه‌ش به‌ناوى سه‌لیم عه‌زیزى کور٠ى کاک عه‌زیز سارتکێى وێراى کاک توفیق کۆچى دوایی کردووه و هاوه‌لاتیه‌کى تریش به‌ناوى سه‌لاح خه‌ڵکى بۆیه‌ن به سه‌ختى بریندار بووه و گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى ته‌ورێز. ته‌رمى ناوبراوان له گۆرستانى سلێمان به‌گى بانه ئه‌سپه‌رده‌ى خاک کراوه و له مزگه‌وتى ئیمام شافیعى کوى فه‌رهه‌نگیانى بانه رێوره‌سمى تازیه و پرسه‌یان بۆ داندراوه. کاک تۆفیقى قادرى له‌ماوه‌ى سالانى پێشمه‌رگایه‌تى دا که‌سێکى دڵسۆز و خاوه‌ن باوه‌ر بووه و له‌دواى گهر٠انهوهشى بۆ ناوخۆى کوردستان له‌سه‌ر دڵسۆزییه‌کانى بۆ شۆر٠ش و سازمان به‌رده‌وام مایه‌وه. ناوه‌ندى راگه‌یاندنى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران وێراى پرسه و سه‌ره‌خۆشی له‌خزم و که‌س و کارى کۆچکردووان و به‌تایبه‌تى بنه‌ماڵه‌ى قادرى و خزم و که‌س و کارى کاک توفیقى ره‌حمه‌تى له‌خواى گه‌وره داواى شاد بوون به به‌هشتى به‌رینى خوالێخۆشبووان وسێبووری بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان ده‌خوازێ و هه‌روه‌ها هیواى چاکبوونه‌وه‌ى خێراى برینداره‌که ده‌کا. انالله و انا الیه را‌جعون
13 ساڵ و 27 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش