__ سێ کۆڵبه‌ری کورد له سنووری قه‌ندیل که‌وتنه به‌ر ته‌قه و کوژران__ به‌رده‌وامى مانگرتن له خواردنى زیندانیه‌کى کورد له زیندانى سنه__ هاووڵاتییه‌کی کورد به‌ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌کان گیانی لێ ئه‌ستێنرا__ ناره‌زایه‌تى توندى ئاڵمان سه‌باره‌ت به پێشێلکردنى مافى مرۆڤ له لایه‌ن ئێرانه‌وه__ تووش بوون به ئیدز به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه__ خه‌لاتى ساخارۆف به‌خشرایه چالاکانى به‌هارى عه‌ره‌بى__ ٢ ده‌لاڵى ئه‌مریکایی و ئیرانیی به تاوانى قاچاخى که‌ل و په‌لى نیزامى سزا دران__ عه‌ره‌بستان وریایی دا به رژیمى ئێران
سێ کۆڵبه‌ری کورد له سنووری قه‌ندیل که‌وتنه به‌ر ته‌قه و کوژرانشه‌وى چوارشه‌ممه ٤ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٩٠ له ئه‌نجامی ته‌قه کردن له کۆمه‌ڵێک کۆڵبه‌ر، سێ کاسبکاری کوردی کوردستانى ئێران به‌ر فیشه‌ک که‌وتن و کوژران . سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیی ناوچه‌که به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند: "کاتژمێر هه‌شتی شه‌وی رابردوو له سه‌رسنوری نێوان بۆزی قه‌ندیل و ئالی دۆی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئێران ته‌قه له ژماره‌یه‌ک کۆڵبه‌ر کراوه و له ئه‌نجامدا سێ کۆڵبه‌ر به‌ر دهستر٠ێژی گولله که‌وتوون و گیانیان له ده‌ست داوه." ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونی کرده‌وه، هه‌ر سێ کۆڵبه‌ره‌که کوردن و دانیشتووی شاری سه‌رده‌شت له کوردستانی ئێرانن و ناوه‌کانیان بریتیه له سه‌لیم ئه‌حمه‌د، سلێمان محه‌ممه‌د و فه‌رزاد که‌ریمی.به‌رده‌وامى مانگرتن له خواردنى زیندانیه‌کى کورد له زیندانى سنه‌حیسام مینبه‌رى زیندانى ئاسایی له زیندانى ناوه‌ندى سنه هێشتا به‌ردوامه له‌سه‌ر مانگرتنه‌که‌ى. براى ئه‌و زیندانیه کورده له‌ووتووێژێک له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵده‌رى موکریان ده‌لێ: حیسام مینبه‌ر ى زیندانى خه‌ڵکى سنه که له رۆژى ٢٦ى مانگى ره‌زبه‌ره‌وه مانی له خواردن گرتووه له‌به‌ر پێراگه‌یشتنى ههرهر٠همهکى به په‌روه‌نده‌که‌ى هه‌روا له‌سه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌که‌ى به‌رده‌وامه. ناوبراو زیادى کردووه، دۆخى جه‌ساته‌یی حیسام که به ٨ ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه و به‌ده‌ست نه‌خۆشی ئاسمه‌وه ده‌ناڵێنێ زۆر ناله‌باره و خانه‌واده‌که‌ى نیگه‌رانى دۆخى ناوبراون. براکه‌ى له‌کۆتایی دا ووتى: تا ئێستا چه‌ندین جار به‌رپرسانى زیندان سه‌ردانیان کردووه و داوایان لێکردووه مانه‌که‌ى کۆتایی پێ بێنێ به‌لام حیسام رایگه‌یاندووه تا سه‌ر له‌نوێ په‌روه‌نده‌که‌ى سه‌ر له‌نوێ نه‌کرێته‌وه و پێى رانه‌گه‌ن ده‌ست له‌مانگرتنه‌که‌ى هه‌ڵناگرێ. هاووڵاتییه‌کی کورد به‌ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌کان گیانی لێ ئه‌ستێنراهاووڵاتییه‌کی کوردی تورکیه له نزیک گوندی "راژان"ی ورمێ له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێرانه‌وه درایه به‌ر دهستر٠ێژی راسته‌وخۆ و له ئه‌نجامدا گیانی دا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاووڵاتییه‌کی خه‌ڵکی گوندی "کاتوونه"ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌مدینانی تورکیه له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه نیزامییه‌کانی حکوومه‌تی ئێران گیانی لێ ئه‌ستێنراوه. ئه‌و هاووڵاتییه کورده له نزیک چیای خه‌لیل له نزیک گوندی راژان له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پاسگای ئه‌و ناوچه‌یه‌وه دراوه‌ته به‌ر دهستر٠ێژی راسته‌وخۆ. به‌وته‌ی شایه‌تحاڵان ئه‌و هاووڵاتییه‌ی کوردستانی تورکیه به مه‌به‌ستی سه‌ردانی خزم و که‌سی هاتبووه خاکی ئێرانه‌وه. هێزه نیزامییه‌کانی رژیمى ئاخوندى ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه کورده‌یان راده‌ستی خه‌ڵکی گوندی راژان کردووه.ناره‌زایه‌تى توندى ئاڵمان سه‌باره‌ت به پێشێلکردنى مافى مرۆڤ له لایه‌ن ئێرانه‌وه‌سه‌رۆکى کومیسیۆنى ده‌ره‌وه‌ى پارله‌مانى ئاڵمان رۆپرشت پۆلێنتێس له جه‌ریانى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د ره‌زا فه‌رزین جێگرى وه‌زاره‌تى ئابوورى و دارایی رژیم، سه‌باره‌ت به پێشێلکردنى له‌راده‌به‌ده‌رى مافى مرۆڤ له لایه‌ن رژیمى ئاخوندییه‌وه ره‌خنه‌ى گرت. ناوبراو له چاوپێکه‌وتنى رۆژى سێ شه‌ممه ٢٥ى ئۆکته‌بر له‌گه‌ڵ به‌رپرسێکى رژیم، به به‌ڵگه هێنانه‌وه‌ى راپۆرته‌که‌ى ئه‌حمه‌د شه‌هید راپۆتده‌رى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان له‌پێوه‌ند به ئێران گازه‌نده‌ى له پێشێلکردنى مافه‌کانى مرۆڤ و له‌وان پێشێلکردنى مافى هاوه‌لاتیان و خوێندکاران و چالاکانى سیاسی گرت. ناوبراو هه‌روه‌ها له‌وچلوپێکه‌وتنه‌دا به ئاماژه‌ى دان به شۆر٠شه یه‌ک له‌دواى یه‌که‌کانى ناوچه‌ى رۆژهه‌لاتى ناوهر٠است و باکوورى ئه‌فریقا، ووتى ئازادى ناتواندرێ بۆ هه‌میشه سه‌رکووت بکرێ. تووش بوون به ئیدز به‌رده‌وام له‌زیادبووندایه‌سه‌رۆکى ده‌فته‌رى ئیدز، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى نه‌خۆشیه گۆازراوه‌کان، وه‌زاره‌تى بێهداشت و ده‌رمان و راهێنانى پزیشکى باس له به‌ره‌وسه‌ر ژوونى سه‌رژمێرییه‌کانى تووش بوون به نه‌خۆشی ئیدز ده‌که‌ن. عه‌بباس سداقه‌ت رایگه‌یاند: به پێى سه‌رژمێرییه‌کانى راگه‌یه‌ندراو له ساڵى ٨٩، گواستنه‌وه‌ى وایرۆسی HIV له ئێران ٦٦.٩ له‌سه‌د له‌رێگه‌ى که‌ڵک وه‌رگرتن له ماده‌ى هۆشبه‌ر و له‌رێگه‌ى ده‌رزى کوتانه‌وه بووه و ٢١.١ له‌سه‌دیش له‌رێگه‌ى پێوه‌ندى جینسی کۆنترۆڵ نه‌کراو تۆمار کراوه. ناوبراو ووتى به پێى سه‌رژخمێرییه‌کانى راگه‌یه‌ندراو ١ میلیۆن و ٢٠ ٠ هه‌زار که‌سی تووش بوو به ماده‌هۆشبه‌ره‌کان هه‌یه که له‌م نێوه‌دا ٣٠ ٠ هه‌زار که‌سی له‌رێگه‌ى کووتانه‌وه که‌ڵک له‌مه‌واد وه‌رده‌گرن.خه‌لاتى ساخارۆف به‌خشرایه چالاکانى به‌هارى عه‌ره‌بىبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ئیستراسبۆرگ پارله‌مانى ئورووپا رۆژى پێنج شه‌ممه خه‌لاتى ساخارۆف به‌خشرایه ٥ که‌س له چالاکانى به‌هارى عه‌ره‌بی. براوه‌کانى ئه‌و خه‌لاتانه بریتین له: محه‌ممه‌د بوعه‌زیزى نارازى کۆچکردووى تونێسى، خاتوو ئه‌سما مه‌حفوز چالاکى میسرى، ئه‌حمه‌د زوبه‌یر ئه‌حمه‌د زنوسی نارازى لیبیایی، خاتوو رۆزان زه‌یتونه پارێزه‌رى سوورى و عه‌لى فرزات کاریکاتۆریستى سووورى. ساخارۆف فیزیکدانى ناوکه‌یی شوره‌وى پێشوو و داهێنه‌رى بۆمبى هیدرۆژێن له ساڵى ١٩٥٢ ى زایینیه. ناوبراو به به‌کارهێنانى خه‌راپى داهێنانه‌که‌ى له لایه‌ن شوره‌وى پێشوو زانى و بوو به نه‌یارى ئه‌و وه‌لاته.٢ ده‌لاڵى ئه‌مریکایی و ئیرانیی به تاوانى قاچاخى که‌ل و په‌لى نیزامى سزا درانبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسۆ شێتد پرێس، مایک تاد و حه‌مید سێفى له شیکاگۆ تاونبارن به قاچاخى که‌ل و په‌لى نیزامى بۆ ئێران. به پێى زانیارییه‌کان هێندێک له‌که‌ل و په‌له‌کان له رێگه‌ى کۆمپانیاێکى فه‌رانسه‌وى نێردراون بۆ ئێران. مایکڵ تاد به ٣ ساڵ زیندانى هه‌ڵپه‌سێردراو و دانى غه‌رامه‌ى ١٠ ٠ هه‌زار دۆلار مه‌حکووم کراوه و حه‌مید سه‌یفیش به ٤ ساڵ زیندان مه‌حکووم کراوه. عه‌ره‌بستان وریایی دا به رژیمى ئێرانله‌ماوه‌ى رۆژانى رابردوو لێپرسراوانى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى به ئاشکرا وریاییان دا به کرده‌وه ئاژاوه‌گێرییه‌کانى رژیمى ئێران. سه‌عد ئه‌لخه‌لیوى جێگرى ئه‌منیه‌تى عه‌ره‌بستانى سه‌عوودى گووتى: ئه‌گه‌ر ئێران بیهه‌وێ حه‌ج بکاته مه‌یدانێک بۆ به‌رێوه‌بردنى گه‌لاڵه‌کانى خۆى ئه‌وه وه‌لامێکى سه‌خت وه‌رده‌گرێ.ناوبراو ووتى ئێمه هه‌موو هێزه‌کانمان بۆ به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و کاره ئاماده کردووه.
13 ساڵ و 25 ڕۆژ و 21 خوله‌ک له‌مه‌وپێش