پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ بێ به‌‌‌ش کردنى خوێندکارانى کورد له‌‌‌ خوێندن__ چالاکێکى مافى مرۆڤى کوردستان له‌‌‌سه‌‌‌رکاره‌‌‌که‌‌‌ى وه‌‌‌لانرا__ گوێ نه‌‌‌دان به‌‌‌ پیشه‌‌‌ى چنین له‌‌‌کوردستان__ رزگارکردنی‌ گه‌‌‌نجێک به‌‌‌ زیندویی له‌‌‌وان، پاش ١٠ ٢ کاتژمێر له‌‌‌بومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌__ کلینتۆن: ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌مانهه‌‌‌وێت گۆر٠ینى رژیمى ئێران ببینین__ لێپرسراوانى رژیم: باس له‌‌‌سه‌‌‌ر په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یی ماوه‌‌‌ى به‌‌‌سه‌‌‌ر چووه‌‌‌__ ده‌‌‌رکردنى حوکمى ئیعدام بۆ ٦٨ زیندانى ته‌‌‌نیا له‌‌‌ مانگى ره‌‌‌زبه‌‌‌ر__ فرۆشتنى که‌‌‌ل و په‌‌‌لى پێوشوێنگرى ته‌‌‌لفوونى موبایل به رژیمى ئێران

بێ به‌‌‌ش کردنى خوێندکارانى کورد له‌‌‌ خوێندنخه‌‌‌باتمێدیا: نوێترین راپۆرته‌‌‌کان باس له‌‌‌ بێ به‌‌‌ش بوونى چه‌‌‌ندین خوێندکارى کورد له‌‌‌ قۆناغى دوکتورا و له‌‌‌به‌‌‌شی ووتووێژ به‌‌‌ هۆى چالاکى خوێندکاریان له‌‌‌ رابردوو سه‌‌‌ره‌‌‌راى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجى زانستیان له‌‌‌بار بووه‌‌‌. زۆربه‌‌‌ى ئه‌‌‌و خوێندکارانه‌‌‌ خاوه‌‌‌نى به‌‌‌رزترین نومره‌‌‌ بوونه‌‌‌ و توانیویانه‌‌‌ چه‌‌‌ندین قۆناغى سه‌‌‌خت تێپه‌‌‌رێنن به‌‌‌لام له‌‌‌ قۆناغى به‌‌‌ربژێرکردن ره‌‌‌د کراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. له‌‌‌ ساڵى ٨٥ تا ٩٠  ده‌‌‌یان خوێندکارى خاوه‌‌‌نى پله‌‌‌ى سه‌‌‌روو له‌‌‌ خوێندنى بالا بێ به‌‌‌ش کراون.چالاکێکى مافى مرۆڤى کوردستان له‌‌‌سه‌‌‌رکاره‌‌‌که‌‌‌ى وه‌‌‌لانرامه‌‌‌سعوود کوردپوور که‌‌‌ پێشتریش به زیندان و دوورخرانه‌‌‌وه‌‌‌ مه‌‌‌حکووم کرابوو به‌‌‌تۆمه‌‌‌تى ره‌‌‌خنه‌‌‌ له‌‌‌ سیاسه‌‌‌ته‌‌‌کانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت له‌‌‌راست خه‌‌‌ڵکى کوردستان له‌‌‌ماوه‌‌‌ى سالانى رابردوو و به‌‌‌پێى حوکمى دادگاى رژیم که‌‌‌ ناوبراوى به‌‌‌ سالێک زیندان مه‌‌‌حکووم کردبوو بۆ جارى سێهه‌‌‌م له‌‌‌لایه‌‌‌ن لقى سێى دادگاى پێداچوونه‌‌‌وه‌‌‌ى پێراگه‌‌‌یشتن به‌‌‌ تاوانه‌‌‌کانى ئیدارى له‌‌‌سه‌‌‌رکاره‌‌‌که‌‌‌ى وه‌‌‌لا نرا. ناوبراو که‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ٢٢ ساڵه‌‌‌ پێشوونه‌‌‌ى وانه‌‌‌ ووتنه‌‌‌وه‌‌‌ى له‌‌‌ ده‌‌‌بیرستاندا هه‌‌‌یه‌‌‌ ئه‌‌‌و حوکمه‌‌‌ى به ناعادیلانه‌‌‌ زانى و به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ى یاساى بنه‌‌‌ر٠ه‌‌‌تى و قسه‌‌‌کانى به‌‌‌رپرسانى رژیم زانى که‌‌‌ به‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامى باس له‌‌‌ ئازادى ر٠اده‌‌‌ربر٠ین ده‌‌‌که‌‌‌ن  و ووتى: چالاکى مافى مرۆڤ و راهێنان و وریاکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى هاوه‌‌‌لاتیان و لاوان نه‌‌‌ته‌‌‌نیا تاوان نییه‌‌‌ به‌‌‌ڵکو ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ى له‌‌‌وبواره‌‌‌ چالاکن ده‌‌‌بێ پشتیوانیان لێ بکرێ. گوێ نه‌‌‌دان به‌‌‌ پیشه‌‌‌ى چنین له‌‌‌کوردستانپیشه‌‌‌ى چنین و جل و به‌‌‌رگ له‌‌‌پپیشه‌‌‌ هه‌‌‌ره‌‌‌ گرینگه‌‌‌کان بۆ ره‌‌‌خساندنى ده‌‌‌رفه‌‌‌تى کار له‌‌‌ جیهانه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌داخه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ پارێزگاى کوردستان بایه‌‌‌خێکى ئه‌‌‌وتۆى پێنادرێ. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى موکریان، سه‌‌‌رۆکى ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نى چنینى کوردستان وێراى راگه‌‌‌یاندنى ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ ووتى: یه‌‌‌کێک له‌‌‌ کێشه‌‌‌کانى پیشه‌‌‌ى رستن و چنینى کوردستان کۆن بوونى ماشین و دام و ده‌‌‌زگاکانى ئه‌‌‌و به‌‌‌شه‌‌‌یه‌‌‌، به‌‌‌جۆرێک که‌‌‌ ٥٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى ئه‌‌‌وبه‌‌‌شه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى هاوکارى نه‌‌‌کردنى بانکه‌‌‌کان له‌‌‌دۆخێکى نارووندان. سه‌‌‌رۆکى ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نى پارێزگاى کوردستان ووتى: پشتیوانى نه‌‌‌کردنى بانکه‌‌‌کان له‌‌‌ به‌‌‌شى پیشه‌‌‌ و کانگا وبه‌‌‌ تایبه‌‌‌تى ده‌‌‌سته‌‌‌ى چنینى پارێزگاى کوردستان بۆته‌‌‌ هۆى په‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ندن و  و باوبوونى هێنانه‌‌‌ژووره‌‌‌وه‌‌‌ى باقى پارێزگاکانى ئێران بۆ ناو کوردستان و ئه‌‌‌وه‌‌‌ بۆته‌‌‌ هۆى داخرانى یه‌‌‌که‌‌‌کانى چنین له‌‌‌و پارێزگایه‌‌‌دا. رزگارکردنی‌ گه‌‌‌نجێک به‌‌‌ زیندویی له‌‌‌وان، پاش ١٠ ٢ کاتژمێر له‌‌‌بومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌گروپه‌‌‌کانی‌ فریاگوزاری‌ توشی‌ سه‌‌‌رسوورمان بوون کاتێک ئێواره‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌مر٠ۆ هه‌‌‌ینى ٦ى خه‌‌‌زه‌‌‌ڵ,ه‌‌‌ر دوای‌ چوار رۆژ له‌‌‌بومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ی‌ شاری‌ وان و ١٠ ٢ کاتژمێر مانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ له‌‌‌ژێر داروپه‌‌‌ردوی‌ بینایه‌‌‌کی‌ روخاودا، گوێیان له‌‌‌ده‌‌‌نگی‌ گه‌‌‌نجێک بوو. به‌‌‌پێی سه‌‌‌رچاوه‌‌‌کان، گه‌‌‌نجه‌‌‌که‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی‌ ١٨ ساڵه‌‌‌و له‌‌‌کاتێکدا خۆی‌ ئاماده‌‌‌کرد بۆ تاقیکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ وه‌‌‌رگرتن له‌‌‌زانکۆ، بومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ی‌ وان روویداوه‌‌‌و به‌‌‌و هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌وته‌‌‌ ژێر داروپه‌‌‌ردوی‌ بینایه‌‌‌که‌‌‌وه‌‌‌و تا ئه‌‌‌مر٠ۆ به‌‌‌زیندویی دۆزرایه‌‌‌وه‌‌‌. دوای‌ رزگارکردنی‌ گه‌‌‌نجه‌‌‌که‌‌‌ به‌‌‌خێرایی بۆ نه‌‌‌خۆشخانه‌‌‌ گوێزرایه‌‌‌وه‌‌‌.کلینتۆن: ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌مانهه‌‌‌وێت گۆر٠ینى رژیمى ئێران ببینینهیلارى کلینتۆن وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌ ووتووێژێک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌نگى ئه‌‌‌مریکا رژیمى ئێران به‌‌‌ دیکتاتۆر ناساند. ناوبراو له‌‌‌وه‌‌‌لامى پریسارێک سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ دیکتاتۆر بوون و نه‌‌‌بوونى رژیمى ئێران ووتى: من له‌‌‌سةر ئه‌‌‌و باوه‌‌‌ره‌‌‌م که‌‌‌ رژیمى ئێران دیکتاتۆره‌‌‌ و خه‌‌‌ریکه‌‌‌ ده‌‌‌بێته‌‌‌ دیکتاتۆرێکى نیزامیش و ماوه‌‌‌ێکه‌‌‌ باس له‌‌‌ لابردنى سه‌‌‌رۆک کۆماریش هاتۆته‌‌‌ ئارا که‌‌‌ جێگه‌‌‌ى داخه‌‌‌. ناوبراو هه‌‌‌روه‌‌‌ها سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ى ترۆریستى رژیم له‌‌‌ خاکى ئه‌‌‌مریکا ووتى، ره‌‌‌نگه‌‌‌ به‌‌‌هۆى سه‌‌‌یر و سه‌‌‌مه‌‌‌ره‌‌‌ بوونى ئه‌‌‌وکاره‌‌‌ هێندێک خه‌‌‌ڵک گومانیان له‌‌‌ راستى رووداوه‌‌‌که‌‌‌ بێ به‌‌‌لام ئێمه‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌ى حاشاهه‌‌‌ڵنه‌‌‌گرمان سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ راستى ئه‌‌‌و گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌. لێپرسراوانى رژیم: باس له‌‌‌سه‌‌‌ر په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یی ماوه‌‌‌ى به‌‌‌سه‌‌‌ر چووه‌‌‌ئه‌‌‌ندامى کومیسیۆنى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى مه‌‌‌جلیس له‌‌‌ دژکرده‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ نامه‌‌‌ى ماوه‌‌‌ێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌رى کاترین ئیشتۆن به‌‌‌رپرسی سیاسه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى یه‌‌‌کێتى ئورووپا که‌‌‌ وه‌‌‌لامى سه‌‌‌عیدى جه‌‌‌لیلى دابۆوه‌‌‌، گووتى: ووتووێژه‌‌‌کانى ئێران له‌‌‌گه‌‌‌ڵ وه‌‌‌لاتانى ١+٥ به‌‌‌سه‌‌‌رنج دان به‌‌‌نامه‌‌‌که‌‌‌ى ئیشتۆن ئاکامێکى نابێ. کاترین ئیشتۆن له‌‌‌نامه‌‌‌یێکدا به‌‌‌ جه‌‌‌لیلى نووسیبووى: کاتێک له‌‌‌هه‌‌‌وڵى ئه‌‌‌وه‌‌‌ دابین که‌‌‌ ووتووێژه‌‌‌کان ده‌‌‌ست پێ بکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئاکامێکى هه‌‌‌ست پێکراوى هه‌‌‌بێ و ئه‌‌‌زموونى تورکیه‌‌‌ دووباره‌‌‌ نه‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌کاتێکدایه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ پێى ووتةى به‌‌‌رپرسێکى ئێرانى باس له‌‌‌سه‌‌‌ر په‌‌‌روه‌‌‌نده‌‌‌ى ناوکه‌‌‌یی ماوه‌‌‌ى به‌‌‌سه‌‌‌ر چووه‌‌‌ و ئیتر نابێ له‌‌‌سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ له‌‌‌ ووتووێژه‌‌‌کان قسه‌‌‌ بکرێ. حوسێنى نه‌‌‌قه‌‌‌وى حوسێنى نوێنه‌‌‌رى وه‌‌‌رامین له‌‌‌ مه‌‌‌جلیس به‌‌‌ هه‌‌‌واڵنێرانى ووتبوو ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ى ئیشتۆن به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستى ده‌‌‌ربازبوون له‌‌‌و بۆن به‌‌‌سته‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ تێى که‌‌‌وتوون و ده‌‌‌یانهه‌‌‌وێ واى ده‌‌‌رخه‌‌‌ن که‌‌‌ ووتووێژیان مه‌‌‌به‌‌‌سته‌‌‌ به‌‌‌لام ئێران ئاماده‌‌‌ نییه‌‌‌. ده‌‌‌رکردنى حوکمى ئیعدام بۆ ٦٨ زیندانى ته‌‌‌نیا له‌‌‌ مانگى ره‌‌‌زبه‌‌‌ردیوانى ه‌‌‌رزى رژیمى ئاخوندى حوکمى ئیعدامى ٦٨ زیندانى ته‌‌‌نیا له‌‌‌مانگى ره‌‌‌زبه‌‌‌ر په‌‌‌سه‌‌‌ند کردووه‌‌‌. ئاخوندى جینایه‌‌‌تکار موحسینى گورگانى وێراى پشت راستکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌و حوکمانه‌‌‌ سپاس و پێزانینى خۆى بۆ زه‌‌‌حمه‌‌‌ت و خزمه‌‌‌ته‌‌‌کانى ده‌‌‌زگاى قه‌‌‌زایی و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت دیوانى به‌‌‌رزى وه‌‌‌لات ده‌‌‌ربر٠ى. فرۆشتنى که‌‌‌ل و په‌‌‌لى پێوشوێنگرى ته‌‌‌لفوونى موبایل به رژیمى ئێرانرۆژنامه‌‌‌ى واڵستریت ژۆرناڵ ئاشکراى کرد شیرکه‌‌‌تێکى چینى که‌‌‌ل و په‌‌‌لێکى به‌‌‌ ئێران فرۆشته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ رێگه‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌تواندرێ پێوشوێنى خاوه‌‌‌نى موبایلى هاورێ بگیردرێ و سیخۆریان به‌‌‌سه‌‌‌ر دا بکرێ. 

13 ساڵ و 24 ڕۆژ و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن