پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ له‌‌‌مساڵدا زیاتر له‌‌‌ ٥٠  کۆڵبه‌‌‌ری‌ کورد کوژراون__ ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی ئه‌‌‌ده‌‌‌بی"ئیلام" له‌‌‌ زانکۆکانی ورمێ‌، خوازیاری په‌‌‌ره‌‌‌ پێدانی زمانی کوردیه‌‌‌__ کوژراوانى بومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ی کوردستانى ترکیا گه‌‌‌یشته‌‌‌ ٥٨٢ که‌‌‌س__ جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانى به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌راست خۆپیشانده‌‌‌ران به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌__ سه‌‌‌رجه‌‌‌مى داهاتى ساڵه‌‌‌کانى ٨٩ و ٩٠  خه‌‌‌رجى هێنانه‌‌‌ژووره‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ل و په‌‌‌ل و پێداویستى کراوه‌‌‌__ ده‌‌‌بێ سیخۆره‌‌‌کانى رژیمى ئێران له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان و واشینگتۆن ده‌‌‌ربکرێن__ دزیێکى دیکه‌‌‌ و گرتنى جێگرى پارێزگا__ پشتیوانى ژاپۆن بۆ به‌‌‌ره‌‌‌ورووبونه‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌کانى رژیمى ئێرانى 

له‌‌‌مساڵدا زیاتر له‌‌‌ ٥٠  کۆڵبه‌‌‌ری‌ کورد کوژراونخه‌‌‌باتمێدیا: ئاژانسی‌ هه‌‌‌واڵی‌ فور٠ات بڵاویکردوه‌‌‌ته‌‌‌وه،‌ له‌‌‌ماوه‌‌‌ی‌ ١٠  مانگی‌ رابردوی ئه‌‌‌مساڵدا له‌‌‌لایه‌‌‌ن چه‌‌‌کدارانی‌ رژیمى  ئێرانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سنوری‌ نێوان کوردستانى عێراق و کوردستانى ئێران، زیاتر له‌‌‌ ٥٠  کۆڵبه‌‌‌ر و کاسبکاری‌ کورد کوژراون. هاوکات که‌‌‌مپه‌‌‌ینی‌ کۆتایی‌ کوشتاری‌ کۆڵبه‌‌‌رانی‌ کورد رایگه‌‌‌یاندوه‌‌‌، له‌‌‌ماوه‌‌‌ی‌ ٣ ساڵی‌ رابردودا ١٣٠  کۆڵبه‌‌‌ر و کاسبکاری‌ کورد که‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی‌ کوردستانى ئێرانن، کوژراون.ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی ئه‌‌‌ده‌‌‌بی"ئیلام" له‌‌‌ زانکۆکانی ورمێ‌، خوازیاری په‌‌‌ره‌‌‌ پێدانی زمانی کوردیه‌‌‌ ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی ئه‌‌‌ده‌‌‌بی و فه‌‌‌رهه‌‌‌نگیی "ئیلام" له‌‌‌ شاری ورمێ‌به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئاگاداری به‌‌‌ زمانی کوردی، له‌‌‌ناو زانکۆکانی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌دا خوازیاری په‌‌‌ره‌‌‌ پێدان به‌‌‌ زمانی کوردییه‌‌‌. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی ئاژانسی کوردپا، ئه‌‌‌و ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه‌‌‌ له‌‌‌ رۆژانی رابردوودا به‌‌‌ چاپ و بڵاو کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی به‌‌‌شێکی زۆری تراکت و ئاگاداری به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی فێر بوونی زمانی کوردی و به‌‌‌ پیتی لاتین و ئارامی چالاکییه‌‌‌کی چر٠وپر٠ی ده‌‌‌ست پێکردووه‌‌‌. ئامانجی سه‌‌‌ره‌‌‌کیی ئه‌‌‌و ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نه‌‌‌ فێربوونی زمانی دایکییه‌‌‌ له‌‌‌ناو خوێندکاران و خوێنده‌‌‌وارانی زانکۆکانی "ورمێ‌" که‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن زۆرێک له‌‌‌ خوێندکارانی کوردی زانستگاکانی "ورمێ‌"وه‌‌‌ پێشوازیی لێکراوه‌‌‌. له‌‌‌ کۆلیژه‌‌‌کانی ئابووری و ئه‌‌‌ده‌‌‌بیات و زانکۆکانی نازلو، په‌‌‌یام نوور، ئازاد و خوێندنگاکانی به‌‌‌هه‌‌‌شتی و ته‌‌‌بابایی ئه‌‌‌و بڵاوکراوانه‌‌‌ بڵاو کراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌.ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی ئه‌‌‌ده‌‌‌بیی ئیلام ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نێکی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیه‌‌‌ که‌‌‌ چه‌‌‌ند ساڵێکه‌‌‌ له‌‌‌ شاری ورمێ‌سه‌‌‌رقاڵی چالاکیی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگییه‌‌‌.کوژراوانى بومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ی کوردستانى ترکیا گه‌‌‌یشته‌‌‌ ٥٨٢ که‌‌‌سبه‌‌‌ پێى راپۆرتى ئاژانسی ئه‌‌‌نادۆڵی حکومه‌‌‌تی تورکیا ، ژماره‌‌‌ی کوژراوانی بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ی‌ شارى وان و ده‌‌‌وربه‌‌‌رى بۆ ٥٨٢ که‌‌‌س به‌‌‌رزبۆوه‌‌‌، ژماره‌‌‌ی برینداره‌‌‌کانیش گه‌‌‌یشتۆته‌‌‌ سه‌‌‌رووی چوار هه‌‌‌زار که‌‌‌س.  ٤٥٥ که‌‌‌س له‌‌‌ کوژراوان له‌‌‌ ئه‌‌‌رگیش که‌‌‌وتونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌درێژایی ئه‌‌‌م هه‌‌‌فته‌‌‌یه‌‌‌ش هه‌‌‌وڵه‌‌‌کانی رزگارکردن به‌‌‌رده‌‌‌وامی هه‌‌‌بووه‌‌‌، له‌‌‌ دوو رۆژی رابردوو توانراوه‌‌‌ دوو هه‌‌‌رزه‌‌‌کار به‌‌‌ زیندوویی له‌‌‌ ژێر داروپه‌‌‌ردووی خانووی روخاو ده‌‌‌ربێنن. له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی پله‌‌‌ی گه‌‌‌رمی له‌‌‌ نزمبووندا بوو که‌‌‌ له‌‌‌ شه‌‌‌ودا له‌‌‌ سفر نزیک ده‌‌‌بێته‌‌‌وه‌‌‌، تا ئیستا به‌‌‌لانی که‌‌‌م ١٨٧ که‌‌‌س به‌‌‌ زیندوویی ده‌‌‌رهێنراون. هه‌‌‌ر له‌‌‌مباره‌‌‌یه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا و چین کاروانی یارمه‌‌‌تیه‌‌‌کانیان بۆ لێقه‌‌‌وماوانی بوومه‌‌‌له‌‌‌رزه‌‌‌که‌‌‌ نارد، پێشتر تورکیا ره‌‌‌زامه‌‌‌ندی له‌‌‌سه‌‌‌ر یارمه‌‌‌تی وڵاتان‌ ده‌‌‌ربر٠ی، هه‌‌‌ر بۆیه‌‌‌ یارمه‌‌‌تییه‌‌‌کان له‌‌‌ چه‌‌‌ند وڵاتێکه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ئۆکرانیا، ئیتالیا، فه‌‌‌ره‌‌‌نسا و ئیسرائیل گه‌‌‌یشتنه‌‌‌ فرۆکه‌‌‌خانه‌‌‌ی ئه‌‌‌رزه‌‌‌رۆم. که‌‌‌ناڵی تورکیا ئاماژه‌‌‌ی به‌‌‌وه‌‌‌شدا، وڵاتانی به‌‌‌ریتانیا، ژاپۆن، سویسرا، کازاخستان، قه‌‌‌ته‌‌‌ر، ئورده‌‌‌ن و میسر ئاماده‌‌‌یی خۆیان بۆ ناردنی یارمه‌‌‌تی به‌‌‌زووترین کات، ده‌‌‌ربر٠یوه‌‌‌، له‌‌‌لایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌وه‌‌‌ سویسرا رایگه‌‌‌یاند: چادرگه‌‌‌یه‌‌‌ک که‌‌‌ شوێنی دوو هه‌‌‌زار که‌‌‌س ده‌‌‌گرێت داده‌‌‌مه‌‌‌زرێنێت.  جینایه‌‌‌ته‌‌‌کانى به‌‌‌شار ئه‌‌‌سه‌‌‌د له‌‌‌راست خۆپیشانده‌‌‌ران به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌به‌‌‌پێی ئاژانسی هه‌‌‌واڵی رۆیته‌‌‌رز، رۆژى شه‌‌‌ممه‌‌‌ هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانی سوریا به‌‌‌چر٠ی بۆردومانی شاری حه‌‌‌مسیان کردوه‌‌‌و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک هاوڵاتی مه‌‌‌ده‌‌‌نیش بونه‌‌‌ته‌‌‌ قوربانی. له‌‌‌هێرشه‌‌‌کانی پێشنیوه‌‌‌ر٠ۆی ئه‌‌‌مر٠ۆی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌دا، که‌‌‌سێک گیانی له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌و ٥ که‌‌‌سی دیکه‌‌‌ش برینداربون. له‌‌‌دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى ده‌‌‌یان سه‌‌‌رباز له‌‌‌ریزه‌‌‌کانی سوپا جیابونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌و چونوته‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌ی گه‌‌‌له‌‌‌وه‌‌‌ فشاره‌‌‌کان ى رژیمى سوریه‌‌‌ به‌‌‌رز بۆته‌‌‌وه‌‌‌. هاوکات به‌‌‌پێی رێکخراوی سوری بۆ مافه‌‌‌کانی مرۆڤ، له‌‌‌ماوه‌‌‌ی (ده‌‌‌) رۆژی رابردودا نزیکه‌‌‌ی ٣٠ ٠  که‌‌‌س به‌‌‌ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کان‌ له‌‌‌شاری حه‌‌‌مس گیانیان له‌‌‌ده‌‌‌ستداوه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای ده‌‌‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌‌‌کانیش دژی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات له‌‌‌ ناوه‌‌‌ر٠استی مانگی ئادای رابردودا، نزیکه‌‌‌ی ١٠  هه‌‌‌زار هاوڵاتی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ ده‌‌‌ستگیر کراون. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌  له‌‌‌ خۆپیشاندانه‌‌‌کانی رۆژى هه‌‌‌ینى که‌‌‌ به‌‌‌ دروشمی "هه‌‌‌ینی دژه‌‌‌ فر٠ین" به‌‌‌ر٠ێوه‌‌‌چو، به‌‌‌هۆی ته‌‌‌قه‌‌‌ی هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ ٤٣ که‌‌‌س کوژراون، که‌‌‌ ٢٢ که‌‌‌سیان له‌‌‌ حه‌‌‌مس و ١٦ که‌‌‌سیشیان له‌‌‌ حه‌‌‌ما بون، که‌‌‌ له‌‌‌ناویاندا ژماره‌‌‌یه‌‌‌ک منداڵ و ئافره‌‌‌ت هه‌‌‌یه‌‌‌.سه‌‌‌رجه‌‌‌مى داهاتى ساڵه‌‌‌کانى ٨٩ و ٩٠  خه‌‌‌رجى هێنانه‌‌‌ژووره‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ل و په‌‌‌ل و پێداویستى کراوه‌‌‌له‌‌‌ماوه‌‌‌ى  ساڵا رابردوو ٤٤٩ میلیارد دۆلار که‌‌‌ل و په‌‌‌ل و پێداویستى به‌‌‌ شێوه‌‌‌ى نێونجى سالانه‌‌‌ نزیک به‌‌‌ ٧٥ میلیارد دۆلار هێنراوته‌‌‌ ناو وه‌‌‌لات. وێراى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ سه‌‌‌رژمێرى بانکى ناوه‌‌‌ندى ده‌‌‌ریده‌‌‌خات که‌‌‌ له‌‌‌ ساڵى رابردوو داغهاتى نه‌‌‌وتى ئێران ٧٤ میلیارد و ٣٠ ٠  میلیۆن دۆلار بووه‌‌‌. کارناسان پێش بینى ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ داهاتى نه‌‌‌وتى ئێران ئه‌‌‌مساڵ ده‌‌‌گاته‌‌‌ ٩٠  میلیارد دۆلار و راده‌‌‌ى هێنانه‌‌‌ژوره‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ل و په‌‌‌ل و پێداویستى بۆ ناو وه‌‌‌لاتیش هه‌‌‌ر به‌‌‌و رێژه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌بێ، یانى سه‌‌‌رجه‌‌‌مى داهاتى نه‌‌‌وتى وه‌‌‌لات له‌‌‌ ماوه‌‌‌ى ئه‌‌‌مساڵ خه‌‌‌رجى هێنانه‌‌‌ژووره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کرێ. ده‌‌‌بێ سیخۆره‌‌‌کانى رژیمى ئێران له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان و واشینگتۆن ده‌‌‌ربکرێنسیخۆره‌‌‌کانى رژیمى ئێران ده‌‌‌بێ له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووکان و واشینگتۆن ده‌‌‌ربکرێن، ئه‌‌‌وه‌‌‌ داواى سه‌‌‌رۆکى کومیاته‌‌‌ى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ناوخۆى کۆنگره‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکایه‌‌‌. ئه‌‌‌و مه‌‌‌ترسیه‌‌‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ رژیمى ئێران سیخۆره‌‌‌کانى له‌‌‌ واشینگتۆن جێگر کردبێ وئه‌‌‌وه‌‌‌ مه‌‌‌ترسیه‌‌‌ بۆ سه‌‌‌ر ئه‌‌‌و وه‌‌‌لاته‌‌‌. پیتر کینگ سه‌‌‌رۆکى کومیته‌‌‌ى ئه‌‌‌منیه‌‌‌تى ناوخۆى کۆنگره‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا پێشنیارى کردووه‌‌‌ ده‌‌‌ست و پێوه‌‌‌نده‌‌‌کانى رژیمى ئێران له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کان ده‌‌‌ربکرێن. ناوبراو ئه‌‌‌و لێدوانه‌‌‌ى له‌‌‌ چوارچێوه‌‌‌ى باسی گه‌‌‌لاڵه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌که‌‌‌ى رژیمى ئێران له‌‌‌ ئه‌‌‌مریکا هێناوه‌‌‌ته‌‌‌ ئارا و ووتى: به‌‌‌ بر٠واى من به‌‌‌شێک یان هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و که‌‌‌سانه‌‌‌ى که‌‌‌ وه‌‌‌ک شاندى رژیم له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووکان و له‌‌‌ واشینگتۆن کار ده‌‌‌که‌‌‌ن ده‌‌‌ستیان هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌و پیلانگێریه‌‌‌ و ده‌‌‌بێ په‌‌‌یامێکى روونیان پێبدرێ. دزیێکى دیکه‌‌‌ و گرتنى جێگرى پارێزگارۆژنامه‌‌‌ى حکوومه‌‌‌تى خۆراسان ٧ى خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر نووسی: جێگرى یه‌‌‌کێک له‌‌‌ پارێزگارانى رۆژئاواى وه‌‌‌لات له‌‌‌ماوه‌‌‌ى رۆژانى رابردوو گیراوه‌‌‌. له‌‌‌ پشکنینى به‌‌‌ڵگه‌‌‌ ماڵیه‌‌‌کان ده‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌ که‌‌‌ بر٠ى ١٠ ٠  میلیۆن تمه‌‌‌ن دزراوه‌‌‌ و به‌‌‌و هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ ناوبراو بانگ کراوه‌‌‌ و له‌‌‌دواى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى هێندێک وه‌‌‌لامى دژ به‌‌‌ یه‌‌‌کى له‌‌‌قسه‌‌‌کانى دا بووه‌‌‌ گیراوه‌‌‌. پشتیوانى ژاپۆن بۆ به‌‌‌ره‌‌‌ورووبونه‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌کانى رژیمى ئێرانى جێگرى وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکا ترۆریسمى رژیمى ئاخوندى و چالاکیه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌کانى به‌‌‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ترین کیشه‌‌‌کانى جیهان زانى و سپاس و پێزانینى وه‌‌‌لاته‌‌‌که‌‌‌ى بۆ به‌‌‌شدارى ژاپۆن له‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌ورووبوونه‌‌‌وه‌‌‌ى هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌کانى رژیمى ئاخوندى ده‌‌‌ربر٠٠ى. ویلیام بێرنز له‌‌‌ له‌‌‌دیداره‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌ ژاپۆن گووتى: له‌‌‌کاتێکدا که‌‌‌ ئێمه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ر٠ه‌‌‌شه‌‌‌ى نوێ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژیمى ئاخوندییه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ره‌‌‌ورووین پێشوازى له‌‌‌ هه‌‌‌ستى به‌‌‌رپرسیاره‌‌‌تى و به‌‌‌ڵێنه‌‌‌کانى ژاپۆن بۆ ئابلۆقه‌‌‌ خستنه‌‌‌ سه‌‌‌ر لێپرسراوان و رێکخراوه‌‌‌کانى به‌‌‌شدار له‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ ترۆریستیه‌‌‌که‌‌‌ى ماوه‌‌‌ێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر و هه‌‌‌روه‌‌‌ها په‌‌‌ره‌‌‌پێده‌‌‌رانى چه‌‌‌کى کۆکوژ له‌‌‌ ئێران پێشوازى ده‌‌‌که‌‌‌ین. 

13 ساڵ و 23 ڕۆژ و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن