__ چاره‌نووسی زیندانییه‌کی کورد له کامیاران نار٠وونه__ رۆژه سه‌خته‌کانى ئابوورى رژیمى ئێران__ ئیتلاعاتی ورمێ پێشی به ناردنی نامه‌ی پێش نوێژه‌کانی شاری بۆکان بۆ ده‌زگای قه‌زایی گرت__ په‌ره‌سه‌ندنى نفووزی نیزامى ئه‌مریکا له ده‌وربه‌رى ئێران __ رژیمى ئاخوندى چه‌ک و چۆڵ ده‌نێرێ بۆ سوریا__ ئه‌مریکا نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌کانى رژیمى ئاخوندى __ جێنشینى نوێى عه‌ره‌بستان و به‌ره‌ورووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رژیم__ ماهواره یه‌کێک له گرینگ‌ترین مه‌ترسیه‌کمان بۆسه‌ر رژیمى ئێرانه__ له‌وانه‌یه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى داهاتوو به‌رێوه نه‌چێ
چاره‌نووسی زیندانییه‌کی کورد له کامیاران نار٠وونهخهباتمێدیا: هاووڵاتیی کورد، مه‌نسوور زه‌ردوویی که مانگی خه‌رمانان له‌لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌کانه‌وه ده‌سته‌به‌سه‌ر کراوه، چاره‌نووسی نار٠وونه. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا ، مه‌نسوور زه‌ردوویی رێکه‌وتی ٦ی خه‌رمانانی ١٣٩٠ ی هه‌تاوی هاور٠ێ له‌گه‌ڵ حوسێن یووسفی له گوندی "ئه‌ڵک"ی کامیاران به تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبێکی ئۆپۆزیسیۆنی دژبه‌ری رژیمى ئێران ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان کراون و هه‌تا ئێستا چاره‌نووسی مه‌نسور زه‌ردوویی روون نیه. حوسێن یووسفی له دادگای سه‌ره‌تاییدا به یه‌ک ساڵ و یه‌ک مانگ زیندانی مه‌حکوم کرابوو که دواتر حوکمی ٥ ساڵ هه‌ڵپه‌سێرانیشی پێدراوه. حوسێن یووسفی پاش دانی ئه‌و حوکمه به دانانی بارمته هاتۆته مه‌ره‌خه‌سی. له ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا له ناوچه کوردنشینه‌کان سه‌رجه‌م بۆ ٤٧ هاووڵاتیی کورد ١٩٥ ساڵ و ٤ مانگ زیندانی ته‌عزیری و ١٢ ساڵ حوکمی هه‌ڵپه‌سێران له‌لایه‌ن دادگاکانی حکومه‌تی ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ر کراوه. ئیتلاعاتی ورمێ پێشی به ناردنی نامه‌ی پێش نوێژه‌کانی شاری بۆکان بۆ ده‌زگای قه‌زایی گرتژماره‌یه‌ک له ماموستایانی پێش نوێژی شاری بۆکان له نامه‌یه‌کدا بۆ لێپرسراوی ده‌زگای قه‌زایی حکوومه‌تی ئێران، خوازیاری ئازاد کردنی شه‌ش چالاکی مه‌زهه‌بیی کورد بوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری "ورمێ"وه پێش به‌و نامه‌یه گیراوه. هه‌واڵده‌ریی هرانا بڵاوی کرده‌وه، له نامه‌که‌دا که له‌لایه‌ن عهبدولر٠هحمان خه‌لیفه‌زاده ئیمام جومعه و ژماره‌یه‌ک له مامۆستایانی پێش نوێژی مزگه‌وته‌کانی شاری بۆکانه‌وه ئیمزا کراوه، هاتووه: ئه‌و شه‌ش هاووڵاتییه کورده که به تاوانی ئه‌منیه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر کراون نه‌ته‌نیا هیچ کێشه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تیان نیه، به‌ڵکوو بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی لاوه‌کان به‌ره‌و ئیسلام و ئاینه‌کانی سوننه رابکێشن. ئه‌و پێش نوێژانه‌ی شاری بۆکان داویان له ده‌زگای قه‌زایی حکوومه‌تی ئێران کردووه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه‌کان به‌بێ‌هیچ مه‌رجێک ئازاد بکرێن. ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ‌پێشی به گه‌یشتنی ئه‌و نامه‌یه به ده‌ستی سادق لاریجانی لێپرسراوی ده‌زگای قه‌زایی حکوومه‌تی ئێران گرتووه. ئه‌و شه‌ش چالاکه مه‌زهه‌بیه ساڵی ١٣٨٨ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی شاری بۆکانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران و بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ له گرتنگه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری بۆکان و ورمێ‌ده‌ستبه‌سه‌ر بوون. محه‌ممه‌د به‌رایی، حوسێن جه‌وادی، عوسمان ئه‌حسه‌نی، عه‌بدوڵلا خوسرۆزاده، هێمن مه‌حموودی ته‌خت و حیسام محه‌ممه‌دی دوای راگیرانی له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ‌و بۆکان بۆ گرتنگه‌ی ئیتلاعاتی شاری تاران گوێزرانه‌وه.رژیمى ئاخوندى چه‌ک و چۆڵ ده‌نێرێ بۆ سوریاله گرته‌یێکى ویدیۆیی دا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت خۆپیشانده‌رانى سوریه ناردنى چه‌ک و چۆڵ له لایه‌ن رژیتمى ئاخوندى بۆ کوشتنى خه‌ڵکى نارازى سوریا ئاشکرا ده‌که‌ن. ئه‌وان ده‌ڵێن رژیمى ئێران چه‌ک و چۆڵ بۆ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌نێرێ تا خۆپیشانده‌رانى پێ سه‌رکووت بکا. له‌درێژه‌ى ئاڵوگۆره‌کانى سوریه یه‌کێتى وه‌لاتانى عه‌ره‌بی وریاییان دا به به‌شار ئه‌سه‌د که ئه‌گه‌ر نێوبژیوانى ئه‌و یه‌کێتیه بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژییه‌کانى سوریه کۆتایی پێ نه‌ێت ئه‌وه ده‌ستێوه‌ردانى نیزامى نێوده‌وڵه‌تى له‌و وه‌لاته بێ ئم لاو ئه‌و لا ده‌بێ. ئه‌وه له‌کاتێکدایه که به‌شار ئه‌سه‌د ههر٠هشهى له‌ناوبردنى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ده‌کا. ئه‌مریکا نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به کرده‌وه‌کانى رژیمى ئاخوندى جان مه‌ک که‌ین له‌ووتوێژێکدا ووتى خه‌ڵکى ئه‌مریکا به شتى سه‌باره‌ت به کرده‌وه و هه‌وڵه‌کانى ئه‌مریکا نیگه‌رانن. ناوبراو له‌وه‌لامى پرسیارێک سه‌باره‌ت به پیلانگێریی له دژى باڵوێزى عه‌ره‌بستان له خاکى ئه‌مریکا ووتى: ده‌بێ چالاکیه‌کانى رژیمى ئێران له ئه‌فغانستان و کوشتنى ئه‌مریکاییه‌کان له عێراق و پشتیوانى له حه‌ماس و حیزبوڵلا و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانى بۆ ده‌ست گه‌یشتن به چه‌ک و چۆڵى ئه‌تۆمى به خه‌ڵکى جیهان بگه‌ێنین. خه‌ڵکى ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانى ئێران نیگه‌رانن و ئه‌و هه‌ولانه خۆیان له پیلانگێرییه‌که‌ى رژیم دژى باڵوێزى عه‌ره‌بستان نیشان دا. ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق ووتى ئه‌وه سه‌رکه‌وتنێکه بۆ رژیمى ئێران. په‌ره‌سه‌ندنى نفووزی نیزامى ئه‌مریکا له ده‌وربه‌رى ئێران به‌شێک له‌و هێزانه‌ی که‌له عێراق ده‌کشێندرێنه‌وه بۆ به‌رێوه‌بردنى دژکرده‌وه‌ى خێرا له کووه‌یت جێگیر ده‌کرێن. ئه‌و راپۆرتانه باس له‌وه‌ده‌که‌ن که دیپلۆماته‌کانى ئه‌مریکا به‌ربه‌ره‌کانێى رژیمى ئێران به ئامانجێکى تر‌ى ئه‌و بابه‌ته ده‌زانن. رۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز بڵاوی کرده‌وه، بر٠یاری جێگیر کردنی هێزه نیزامییه‌کانی ئه‌مریکا له که‌نداو و وڵاتی کوه‌یت چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر دراوه و مه‌به‌ستیش له‌م کاره دژکرده‌وه‌ی ئه‌مریکا به هه‌رچه‌شنه جموجوڵێکی نیزامیی ئێرانه. بر٠یاره هه‌تا کۆتایی مانگی به‌فرانبار هێزه‌کانی ئه‌رته‌ش ئه‌مریکا له وڵاتی عێراق بکشێنه‌وه و ته‌نیا ژماره‌یه‌ک له‌و هێزانه بۆ پاراستنی باڵوێزخانه و کونسوولگه‌رییه‌کانی ئه‌و وڵاته له عێراقدا بمێننه‌وه. ئه‌مریکا ده‌یهه‌ویست نزیک به ٢٠ هه‌زار له هێزه‌کانی له عێراقدا بهێڵێته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ کرا. جێنشینى نوێى عه‌ره‌بستان و به‌ره‌ورووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رژیم‌به پێى راپۆرتى سی ئێن ئێن ،ئه‌مریکا له‌سه‌ر شازاده نایف بێن عه‌بدولعه‌زیز جێ نشینى نوێى عه‌ره‌بستان حیساب ده‌کاته‌وه تا به‌ره‌ورووى هه‌ره‌شه‌کانى رژیمى ئێران ببێته‌وه. ناوبراو له نه‌یارانى توندى رژیمى ئێران و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانیان له‌ناوچه‌که‌یه. ناوبراو یه‌کێک له که‌سایه‌تیه به‌رچاوه‌کانى عه‌ره‌بستانه و ئێستا وه‌زیرى ناوخۆیه و دوور نییه شوێنى به‌تاڵى وه‌زاره‌تى دیفاعیش بگرێته ئه‌ستۆ. ماهواره یه‌کێک له گرینگ‌ترین مه‌ترسیه‌کمان بۆسه‌ر رژیمى ئێرانه پاسدار حه‌مید ره‌زا موقه‌ده‌م فه‌ر٠ جێگرى فه‌رهه‌نگى و کۆمه‌لایه‌تى سپاى پاسداران وێراى ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ى به ده‌ورى بالاى سپا له گۆره‌پانى فه‌رهه‌نگى کرد، ووتى: ئه‌مرۆ شه‌رى فه‌رهه‌نگى له ماهواره دا خۆ ده‌نوێنێ و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌م دروست کردنى قه‌رارگاى ماهواره بۆ به‌رێوه‌بردنى شهر٠ى نه‌رم ده‌ورى کاریگه‌رى ده‌بێ. ناوبراو ووتى ئێستا دژمن له فه‌زاى سایبێرى و ماهواره چالاکى زۆر به‌رفراوان ده‌کا و سپاى پاسدارانیش له‌و بواره‌وه کار ده‌کا. ناوبراو هه‌روه‌ها ووتى ئه‌گه‌ر٠ وای دابنێین که ماهواره له ریزى یه‌که‌مى هه‌ره‌شه‌کانى نیزامى ئاخوندییه ده‌بێ حه‌تمه‌ن قه‌رارگایێکى ماهوار دابمه‌زرێنین بۆ به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى هه‌ره‌شه‌کان. جێگه‌ى باسه شه‌پۆڵى کۆکردنه‌وه‌ى ماهواره هه‌روا به‌رده‌وامه. له‌وانه‌یه هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى داهاتوو به‌رێوه نه‌چێمحه‌ممه‌د دیهقان ئه‌ندامى شاندى سه‌رۆکایه‌تى مه‌جلیسى رژیم، گووتى: ئه‌و ئه‌گه‌ره هه‌یه که تا ساڵى ١٣٩٢ پێکهاته سیاسی وه‌لات ئاڵوگۆرى به‌سه‌ر دابێ و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى به‌رێوه نه‌چێ. ناوبراو زیادى کرد: له‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى خوولى نویه‌م له ساڵى ١٣٩١ ئه‌گه‌ر خامنه‌یی فه‌رمانى سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه‌ى یاساى بنهر٠هتى بدات له‌وانه‌یه بتواندرێ به رێفراندۆم کاره‌که ته‌واو بکرێ.رۆژه سه‌خته‌کانى ئابوورى رژیمى ئێرانرۆژنامه‌ى دونیاى ئابوورى بلاوى کرده‌وه، په‌روه‌نده‌ى ٣ هه‌زار میلیارد تمه‌نى که یه‌کێک له خه‌راپترین وێنه‌کانى گه‌نده‌ڵیه له ئێران و زیانێکى زۆرى به باوه‌رى خه‌ڵک گه‌یاندووه پێش ئه‌وه‌ى که وێنه‌یێک بێ له خه‌راپ بوونى سیسته‌مى چاودێرى وه‌لات ، ده‌رخه‌رى لاوازى پێکهاته‌ى ئابوورى ئێرانه. له‌م نێوه‌دا نرخى هه‌لاوسان به پێى سه‌رژمێرى بانکى ناوه‌ندى به‌مانگى خه‌رمانانى رابردوو گه‌یشته ١٧/٣ و به پێى راگه‌یاندنى سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ١٥/٣ له‌سه‌ده. نه‌قدینه‌گیش به ژماره‌یێکى ٣٠ ٦ هه‌زار میلیارد تمه‌نى بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌ته‌کانى داهات به‌ره‌و بازاره‌کانى بورس و زێر و ئه‌رز و ئاسن و مس و خانوو بهر٠ێ کراوه. چوونه‌ده‌ره‌وه‌ى سه‌رمایه و ئه‌رزیش ئه‌وه‌نده‌ى تر زیانى ئبه ئابوورى ئیران گه‌یاندووه. نرخى زۆرى بێکارى و هه‌لاوسانیش به‌رۆکى ئابوورى ئێران به‌رنادا. له‌لاییکى دیکه‌وه ئاخوند کازمى موسه‌وى ئه‌ندامى مه‌جلیس له ئه‌رده‌بیل دانى به‌وه دانا که ئه‌رده‌بیل به ٥٠ هه‌زار هێزى بێکار و ٣٠ ٠ کارخانه له‌به‌رده‌م له‌ناوچووندایه.
13 ساڵ و 23 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش