پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

__ فشار  بۆ سه‌‌‌ر بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی نووسه‌‌‌رێکی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوی کورد به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌__ رێگه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى نوێژى جێژنى سوونیه‌‌‌کانى تاران گیرا__ حوکمى گرتنى و ئیعدامى ٢ زیندانى سیاسی له‌‌‌ ورمێ__ چالاکێکی مافی مرۆڤ له‌‌‌ شاری مه‌‌‌ریوان ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرا__ نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌کان له‌‌‌ هێرشێکى نیزامى بۆ سه‌‌‌ر ئێران

فشار  بۆ سه‌‌‌ر بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ی نووسه‌‌‌رێکی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوی کورد به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌خه‌‌‌باتمێدیا: دوای نزیک به‌‌‌ چوار مانگ له‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرانی شاعیر و نووسه‌‌‌رێکی کوردی خوراسان، هێشتا له‌‌‌ گرتنگه‌‌‌ی شاری مه‌‌‌شهه‌‌‌د راگیراوه‌‌‌ و هه‌‌‌ر٠شه‌‌‌ و فشار بۆ سه‌‌‌ر بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی به‌‌‌رده‌‌‌وامه‌‌‌. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، عه‌‌‌لیر٠ه‌‌‌زا سپاهی لایین و شاعێر و نووسه‌‌‌ری کوردی خوراسان که‌‌‌ نزیک به‌‌‌ چوار مانگ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منییه‌‌‌تییه‌‌‌کانی حکوومه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ مه‌‌‌شهه‌‌‌د ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌، هێشتا له‌‌‌ گرتنگه‌‌‌ی ئیتلاعاتی ئه‌‌‌و شاره‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌. به‌‌‌پێی دوایین زانیارییه‌‌‌کان ئه‌‌‌و نووسه‌‌‌ره‌‌‌ کورده‌‌‌ به‌‌‌ تاوانی پێوه‌‌‌ندیی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ حیزبه‌‌‌ کورده‌‌‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌‌‌کانی دژبه‌‌‌ری رژیمى ئاخوندى و نووسینی شێعری ره‌‌‌خنه‌‌‌یی به‌‌‌دژی حکوومه‌‌‌ت و هه‌‌‌روه‌‌‌ها رێزگرتن له‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ رێبه‌‌‌رانی کورد ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌. ناوبراو شاعێر و نووسه‌‌‌رێکی ناسراوه‌‌‌ و هه‌‌‌تا ئێستا زیاتر له‌‌‌ ١٠  کتێبی به‌‌‌ زمانی فارسی و کوردی چاپ کردووه‌‌‌.رێگه‌‌‌ له‌‌‌به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى نوێژى جێژنى سوونیه‌‌‌کانى تاران گیراله‌‌‌کاتێکدا سالانه‌‌‌ بووجه‌‌‌یێکى زۆر ته‌‌‌رخانى کۆبوونه‌‌‌وه‌‌‌ و دانیشتنى بی سوود و فریوکارانه‌‌‌ى وه‌‌‌ک (نزیکردنه‌‌‌وه‌‌‌ى مه‌‌‌زهه‌‌‌به‌‌‌کانى ئیسلام، هه‌‌‌ستانى ئیسلامى، برایه‌‌‌تى نیوان شیعه‌‌‌ و سووننى  و هتد...) ده‌‌‌کرێ، ئه‌‌‌مسالیش وه‌‌‌ک سالانى ابردوو ئیزنى به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى نوێژى هه‌‌‌ینى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن سوونیه‌‌‌کانى دانیشتووى تاران که‌‌‌ ژماره‌‌‌یان نزیک به‌‌‌ ١ میلیۆنه‌‌‌ که‌‌‌سه‌‌‌ نه‌‌‌درا و به‌‌‌ناچار ره‌‌‌وانه‌‌‌ى ماڵه‌‌‌کانیان کرانه‌‌‌وه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌راى ئه‌‌‌و ژماره‌‌‌ زۆره‌‌‌ى دانیشتووانى سووننى مه‌‌‌زهه‌‌‌بى پایته‌‌‌ختى ئێر٠Žان  و هه‌‌‌وره‌‌‌ها دروست کردنى مزگه‌‌‌وتى تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ مه‌‌‌زهه‌‌‌بی شیعه‌‌‌کان له‌‌‌ زۆربه‌‌‌ى وه‌‌‌لاتانى سووننى مه‌‌‌زهه‌‌‌ب و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت له‌‌‌ شارى مه‌‌‌دینه‌‌‌ى عه‌‌‌ره‌‌‌بستان ئیزنى دروست کردنى مزگه‌‌‌وتى تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ سوونیه‌‌‌کان له‌‌‌شارى تاران نادرێ و هه‌‌‌وه‌‌‌رها پێش به‌‌‌ به‌‌‌رێوه‌‌‌چوونى نوێژى جێژنه‌‌‌کانى ره‌‌‌مه‌‌‌زان و قوربانیشان له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ناوه‌‌‌نده‌‌‌ سه‌‌‌رکووتگه‌‌‌ره‌‌‌کانى ده‌‌‌سه‌‌‌لات لێ ده‌‌‌گیرێ. سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ تا ئێستا به‌‌‌ ده‌‌‌یان جار مامۆستایانى سوونى مه‌‌‌زهه‌‌‌ب داواى وه‌‌‌لامیان له‌‌‌ به‌‌‌رپرسان کردووه‌‌‌ که‌‌‌ هیچکات وه‌‌‌لامیان نه‌‌‌دراوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌. حوکمى گرتنى و ئیعدامى ٢ زیندانى سیاسی له‌‌‌ ورمێدوو زیندانى سیاسی به‌‌‌ ناوه‌‌‌کانى بێهروز ئاڵخانى و ئه‌‌‌کبه‌‌‌ر ئه‌‌‌کبه‌‌‌رپوور له‌‌‌دواى ساڵێک مانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ ژوورى تاکه‌‌‌سی له‌‌‌ لایه‌‌‌ن دادگاى رژیم له‌‌‌ ومێ به‌‌‌ تۆمه‌‌‌تى موحاره‌‌‌به‌‌‌ به‌‌‌ ریز به‌‌‌ ئێعدام و ١٣ ساڵ زیندان مه‌‌‌حکووم کران. به‌‌‌ پێى راپۆرتى هه‌‌‌واڵده‌‌‌رى هێرانا ئه‌‌‌و ٢ زیندانیه‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ساڵێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر  له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ئیداره‌‌‌ى ئیتلاعاتى ورمێ گیران و و مانگى ره‌‌‌زبه‌‌‌رى ئه‌‌‌مساڵ موحاکه‌‌‌ممه‌‌‌ کران. تاوانى ئه‌‌‌و دوو که‌‌‌سه‌‌‌ دژایه‌‌‌تى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ خوا له‌‌‌ رێگه‌‌‌ى هاوکارى ده‌‌‌سته‌‌‌ و گروپه‌‌‌ دژبه‌‌‌ره‌‌‌کانى نیزام راگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوه‌‌‌. له‌‌‌ئێستا دا ئه‌‌‌و ٢ زیندانه‌‌‌ به‌‌‌ هۆى راگرتن له‌‌‌ ژوورى تاککه‌‌‌سی له‌‌‌ دۆخێکى دژوارى رووحى دان و به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستى به‌‌‌شاراوه‌‌‌ هێشتنه‌‌‌وه‌‌‌یان گواستراونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ بۆ به‌‌‌ندى زیندانیانى ماده‌‌‌ هۆشبه‌‌‌ره‌‌‌کانى زیندانى ناوه‌‌‌ندى ورمێ. چالاکێکی مافی مرۆڤ له‌‌‌ شاری مه‌‌‌ریوان ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کراهاووڵاتییه‌‌‌کی کورد له‌‌‌ شاری مه‌‌‌ریوان له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌کانی ده‌‌‌زگای ئیتلاعاتی رژیمى ئاخوندى  له‌‌‌و شاره‌‌‌، ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرا. به‌‌‌پێی هه‌‌‌واڵی ئاژانسی هه‌‌‌واڵده‌‌‌ریی کوردپا، چه‌‌‌ند رۆژ له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر محه‌‌‌ممه‌‌‌د غه‌‌‌ریب فه‌‌‌یزی چالاکی مافی مرۆڤ به‌‌‌ هۆیه‌‌‌کی نار٠وون له‌‌‌لایه‌‌‌ن هێزه‌‌‌ ئیتلاعاتییه‌‌‌کانی شاری مه‌‌‌ریوانه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ شوێنی کاره‌‌‌که‌‌‌ی ده‌‌‌ستبه‌‌‌سه‌‌‌ر کرا. ئه‌‌‌و هاووڵاتیه‌‌‌ کورده‌‌‌ هاوکات که‌‌‌ چالاکی بواری مافی مرۆڤ بووه‌‌‌، له‌‌‌ ئیداره‌‌‌ی هێلالی ئه‌‌‌حمه‌‌‌ری شاری مه‌‌‌ریوانیش چالاکیی ده‌‌‌کرد.نیگه‌‌‌رانیه‌‌‌کان له‌‌‌ هێرشێکى نیزامى بۆ سه‌‌‌ر ئێرانله‌‌‌چه‌‌‌ند رۆژى رابردوو باسی هێرشی نیزامى بۆ سه‌‌‌ر ئێران گه‌‌‌رم داهاتووه‌‌‌ و لیدوانى جۆراوجۆر له‌‌‌مباره‌‌‌وه‌‌‌ دراوه‌‌‌. له‌‌‌نوێترین لێدوانانه‌‌‌کان مه‌‌‌حموودى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نه‌‌‌ژاد له‌‌‌ووتووێژ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ رۆژنامه‌‌‌یێکى میسرى راگه‌‌‌یاند، ئه‌‌‌مریکا و ئیسرائیل دیانهه‌‌‌وێت هێرش بکه‌‌‌نه‌‌‌ سه‌‌‌ر رژیمى ئێران. هه‌‌‌روه‌‌‌ها وه‌‌‌لانه‌‌‌خستنى بژارده‌‌‌ى نیزامى له‌‌‌سه‌‌‌ر مێزى وه‌‌‌لاتى ئه‌‌‌مریکا و هاوپه‌‌‌یمانانى له‌‌‌ لایه‌‌‌ن چه‌‌‌ندین به‌‌‌رپرسی ئه‌‌‌مریکا پێداگرى له‌‌‌سه‌‌‌ر کراوه‌‌‌. له‌‌‌ لایێکى دیکه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌زراه‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى رووسیه‌‌‌ ئه‌‌‌مرۆ دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ ١٦ى خه‌‌‌زه‌‌‌ڵوه‌‌‌ر له‌‌‌ هێرشێکى نیزامى بۆ سه‌‌‌ر رژیمى ئێران نیگه‌‌‌رانى ده‌‌‌ربرى و سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ئاکامه‌‌‌کانى وریایی دا. له‌‌‌دواى قسه‌‌‌کانى سه‌‌‌رۆک کۆمارى ئیسرائیل که‌‌‌ ووتى ئیتر کاتى هێرشی نیزامى دژى رژیمى تاران گه‌‌‌یشتووه‌‌‌ وه‌‌‌زیرى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى روسیه‌‌‌ش ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ى به‌‌‌ هه‌‌‌ڵه‌‌‌ زانى. ده‌‌‌وترێ یوکیا ئامانۆ سه‌‌‌رۆکى ئاژانسیى نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تى وزه‌‌‌ى ئه‌‌‌تۆم له‌‌‌ راپۆرته‌‌‌که‌‌‌ى سبه‌‌‌ى خۆى واته‌‌‌ رۆژى سێ شه‌‌‌ممه‌‌‌ لایه‌‌‌نه‌‌‌ نیزامیه‌‌‌کانى به‌‌‌رنامه‌‌‌ ئه‌‌‌تۆمیه‌‌‌که‌‌‌ى رژیمى ئێران ئاشکرا ده‌‌‌کا و ئه‌‌‌وه‌‌‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌ندى دیکه‌‌‌ مه‌‌‌ترسیه‌‌‌کانى شه‌‌‌رێکى نیزامى به‌‌‌رز تر کردۆته‌‌‌وه‌‌‌.

13 ساڵ و 14 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌




په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن