__ گرتنى ٢ هاوه‌لاتى دێولانى__ بریارنامه‌یێکى توند دژى رژیمى ئاخوندى__ ته‌حریمى ٢٠ ٠ که‌س و شیرکه‌تى سه‌روه رژیم له لایه‌ن یه‌کێتى ئورووپا__ به هۆى فشاره‌کانه‌وه دوو لاوی دیکه‌ی کورد ناچار بوون وڵات به‌جێ بهێڵن__ فیلمی سینه‌ماکارێکى سنه‌یی له فیستیڤاڵی لاکویلای ئیتاڵیا نمایش ده‌کرێت__ ژنانی کرماشان له دوو رشته‌ی وه‌رزشیدا بوونه قاره‌مانی ئێران__ هه‌لس و که‌وتى رژیمى تاران وه‌کوو تاوانکارێکى نێوده‌وڵه‌تیه__ بریارنامه‌یێکى توند دژى رژیمى ئاخوندى__ که‌نه‌داش بانکى ناوه‌ندى ئێرانى ته‌حریم کرد__ پێشنیارى فه‌رانسه بۆ ئابلۆقه خستنه سه‌ر کرینى نه‌وت له رژیمى ئاخوندى__ که‌مى بووجه‌ى ٤٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له ساڵى ٩٠ __ خاتوو دانیه‌ل میتران دۆستی دێرینی گه‌لی کورد کۆچی دوایی کرد
گرتنى ٢ هاوه‌لاتى دێولانىخه‌باتمێدیا: دوو هاوه‌لاتى به ناوه‌کانى که‌ماڵ که‌ریمى و کوروش که‌ریمى له شارى دێولانى پارێزگاى کوردستان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران. به پێى راپۆرتى هه‌واڵنێرانى هێرانا، رۆژى یه‌کشه‌ممه ٢٩ى خه‌زه‌ڵوه‌ر ٢ هاوه‌لاتى به ناوه‌کانى که‌ماڵ که‌ریمى و کوروش که‌ریمى خه‌ڵکى دێى سه‌ر به شارى دیولان له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتیه‌کانى ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کران. تا ئێستا له چاره‌نووس و شوێنى گواستنه‌وه‌ى ناوبراو ان هه‌واڵێک له‌به‌ر ده‌ست دا نییه. به هۆى فشاره‌کانه‌وه دوو لاوی دیکه‌ی کورد ناچار بوون وڵات به‌جێ بهێڵنله ماوه‌ی حه‌وتووی رابردوودا دوو لاوی خه‌ڵکی سنه له ئه‌نجامی فشاره‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ناچار بوون وڵات به‌جێ بهێڵن. به‌پێی هه‌واڵى هه‌واڵده‌ریی کوردپا، دوو که‌س له چالاکانی مه‌ده‌نی خه‌ڵکی سنه و ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزی کوردستان به ناوه‌کانی کاوه ته‌هماسبی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵا و رزگار ره‌وشه‌نی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵا، پاش ئه‌وه‌ی ئاگادار ده‌بن که هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان چوونه‌ته ماڵیان، ناچار بوون وڵات به‌جێ بهێڵن. پێشتر کاوه ته‌هماسبی بۆ ماوه‌ی ٢٢ مانگ و رزگار ره‌وشه‌نی بۆ ماوه‌ی ٦ مانگ، به تۆمه‌تی "هه‌وڵدان به‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی" له زیندانی ناوه‌ندیی سنه دستبه‌سه‌ر کرابوون. پێشتریش وریا خه‌سره‌وی، ئه‌کبه‌ر گه‌وێڵی و کامران ره‌حیمی له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی سه‌وزی کوردستان ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون که تا ئێستاش له زیندان دان. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م سێ هاوڵاتییه سنه‌ییه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه هیچ زانیارییه‌ک له ره‌وش و چاره‌نووسی ئه‌وان به ده‌ست بهێنن.فیلمی سینه‌ماکارێکى سنه‌یی له فیستیڤاڵی لاکویلای ئیتاڵیا نمایش ده‌کرێتفیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "مرۆڤه‌کان" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری کورد ماشه‌ڵڵا محه‌مه‌دی، له پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی لاکویلای ئیتاڵیا نمایش ده‌کرێت. فیلمی ئه‌نیمه‌یشێنی "مرۆڤه‌کان" له لایه‌ن کۆمپانیای سینه‌مایی "ستاک فیلمی سنه"، له‌سه‌ر ئاستی جیهان په‌خش و بڵاو ده‌کرێته‌وه و له‌م فیستیڤاڵه‌دا وه‌رگیراوه و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی ئیتاڵیا، سویسرا، ئیسپانیا، ئه‌ڵمانیا، ئه‌مه‌ریکا، بهر٠ازیل و چه‌ندین وڵاتی دیکه رکابه‌ری ده‌کات. پێنجه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لاکویلا" له رۆژانی ٢٣ تا ٢٦ی نۆڤه‌مبه‌ر ٢٠ ١١ له ئیتاڵیا بهر٠ێوهدهچێت. ئه‌م کورته فیلمه که ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا خه‌ڵاتی باشترین به‌رهه‌می له فیستیڤاڵی فیلمی "د ئارته"ی ئیتاڵیای به‌ده‌ستهێناØ› پێشتریش له چه‌ندین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌ییدا نمایش کراوه و چه‌ندین خه‌ڵاتی پر٠ بایه‌خی به‌ده‌ستهێناوه.ژنانی کرماشان له دوو رشته‌ی وه‌رزشیدا بوونه قاره‌مانی ئێرانپێشبر٠کێی پاڵه‌وانیی "ڤۆشۆ"ی ژنانی ئێران که له کرماشان بهر٠ێوه چوو، تیمی کرماشان به ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی ٦ میداڵی زێر٠ و یه‌ک برۆنز بۆ دووهه‌مین ساڵ بۆته قاره‌مانی ئێران و هه‌روه‌ها پێشبر٠کێی یارییه‌کانی تێنیسی سه‌رمێزی ده‌سته یه‌کی ژنانی ئێرانیش به قاره‌مانه‌تیی کرماشان کۆتایی پێهاتووه.به‌رپرسی هه‌یئه‌تی ڤۆشۆی پارێزگای کرماشان له لێدوانێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی وه‌رزشیی هه‌واڵده‌ریی ئیسنا وتوویه‌تی:" له کۆی ئه‌و ٦ میداڵه زێر٠ه ٤ میداڵی زێر٠ و یه‌ک برۆنز له‌لایه‌ن سومه‌یه میرانی و سه‌حه‌ر فه‌خری له به‌شی "تالو" به ده‌ستیان هێنا و "سۆنیا میرانی و سووسه‌ن سلێمان ئابادی"یش له پێشبر٠کێی "ساندا" هه‌رکام به ده‌سته‌به‌ر کردنی میداڵی زێر٠ بوونه قاره‌مان. له پێبشر٠کێی یاریی ڤۆشۆی ژنانی ئێران‌دا ساڵی پاریش کرماشان به ٦ میداڵی زێر٠ بوو به قاره‌مانی ئێران. له هه‌واڵێکی دیکه‌دا و له جه‌ریانی پێشبر٠کێی یاریی تێنیسی سه‌رمێزی ژنانی ئێران که بۆ پله‌به‌ندی ده‌سته‌ی یه‌کی ژنانی ئێران له قه‌زوین بهر٠ێوه چوو، به قاره‌مانه‌تیی "ندا شه‌هسه‌واری" خه‌ڵکی کرماشان کۆتایی پێهات.ته‌حریمى ٢٠ ٠ که‌س و شیرکه‌تى سه‌روه رژیم له لایه‌ن یه‌کێتى ئورووپابه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه یه‌کێتى ئورووپا نیازى هه‌یه له دانیشتنی مانگی داهاتووی خۆی، ٢٠ ٠ که‌س و شیرکه‌تى ئێرانی بخاته ناو لیستی سزای نوێوه. سه‌رچاوه دیپلۆماتیکه‌کان رایانگه‌یاندووه، دارایی ئه‌و که‌س و شیرکه‌تانه ده‌ستى به‌سه‌ر اده‌گیرێ و هاتنى ئه‌وان بۆ ئورووپا قه‌ده‌غه ده‌کرێ. ئه‌م سزایانه له یه‌که‌می مانگی داهاتوو، ووتوێژى له‌سه‌ر ده‌کرێت و به مه‌به‌ستى فشار خستنه سه‌ر رژیمى ئێران به هۆى به‌رنامه گوماناوییه ئه‌تۆمییه‌کانێتى. ئه‌م سزایانه، کاردانه‌وه‌ی راپۆرتی نوێی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمییه که گوتبووی، هه‌ندێک به‌ڵگه‌ی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری سه‌ربازی بوونی به‌رنامه‌ی نهێنیی ئه‌تۆمیی ئێران به‌ده‌ست هێناوه. له دژکرده‌وه سه‌باره‌ت به‌و بریاره، ئهمر٠ۆ سه‌رۆکی مه‌جلیسى رژیم "عه‌لی لاریجانی" ههر٠هشهی ئه‌وه‌ی کرد که ئه‌م سزایانه بێ‌وه‌ڵام نامێننه‌وه. هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه گوتبووی، ئه‌م سزایانه هه‌روه‌ک جاران وره‌ی ئێران به‌رزتر ده‌کاته‌وه. تاکو ئێستا چوار خول بر٠یارنامه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دژی حکومه‌تی ئێران ده‌رکراوه، ئه‌مه جگه له چه‌ندین سزای جیاجیای یه‌ک‌لایه‌نه که له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وروپا دژی ئه‌م وڵاته ده‌رچووه.هه‌لس و که‌وتى رژیمى تاران وه‌کوو تاوانکارێکى نێوده‌وڵه‌تیه‌سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا سیسته‌مى بانکى رژیمى ئێران و یه‌ک له‌وان بانکى ناوه‌ندى ئێران به ههر٠شهیێک بۆ سه‌ر باقى ده‌وڵه‌ته‌کان و دامه‌زراوه‌کانى ماڵى که له‌گه‌ڵ ئێران پێوه‌ندى تیجارییان هه‌یه زانى. باراک ئۆباما به پێداگرى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که رژیمى ئێران رێگه‌ى گۆشه‌گیر بوونى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵبژاردووه، رژیمى ئاخوندى وه‌کوو تاوانکارى سه‌ره‌کى پوڵشوویی جیهان زانى. سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا ووتى تاکاتێک ئێران له‌و رێگه‌یه هه‌نگاو بنێ ئه‌مریکاش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانى رێگه‌ى تازه بۆ گۆشه‌گیر کردنى زیاترى رژیمى ئێران ده‌دۆزێته‌وه. جێگه‌ى باسه وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا چه‌ندین شیرکه‌تى ئێرانى وه‌ک "نیکا نوین" په‌رتۆ سه‌نعه‌ت" پایا په‌رتۆ" سیماتیک و شیرکه‌تى ته‌که‌نۆلۆژى سانتریفۆژى ئێرانى ته‌حریم کردووه.بریارنامه‌یێکى توند دژى رژیمى ئاخوندىکۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ٢ رۆژ دواى بریارنامه‌یێک دژى رژیم له‌پ٠Žێوه‌ند به گه‌لاڵه‌ى ترۆرى باڵوێزى عه‌ره‌بستان سه‌ر له‌نوێ رۆژى دووشه‌ممه ٣٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بریارنامه‌یێکى توندى دژى رژیمى ئێران په‌سه‌ند کرد. ئه‌و بر٠یارنامهیه به شێوه‌ێکى که‌م وێنه بۆ بیست و چواره‌مین جار رژیمى ئاخوندى به هۆى سه‌رکووت و پێشێلکردنى به‌رده‌وامى مافى خه‌ڵکى ئێران به توندى مه‌حکووم کرد. پێش نووسی ئه‌و بر٠یارنامهیه به ٨٦ ده‌نگى " ئه‌رێ "و ٣٢ ده‌نگى "نا" له کومیته‌ى سێهه‌مى کۆمه‌ڵى گشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک په‌سه‌ند کرا. له‌و بریارنامه ١٦ لاپه‌ره‌ییه‌دا باسی ئیعدامى له‌راده‌به‌ده‌ر و شکه‌نجه‌ى زیندانیان و سه‌رکووتى چالاکانى مافى مرۆڤ و توندوتیژى دژى ژنان و ئازار و ماف پێشێلکردنى که‌مینه ئایینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان کراوه. که‌نه‌داش بانکى ناوه‌ندى ئێرانى ته‌حریم کردبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه له ئۆتاوا، ده‌وڵه‌تى که‌نه‌داش رۆژى دووشه‌ممه ٣٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بریارى ته‌حریم ردنى بانکى ناوندى ئێرانى دا. به پێى ووته‌ى به‌رپرسێکى که‌نه‌دایی، ئه‌و ته‌حریمان ه بانکى ناوه‌ندى ئێرانیش ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها سپاى پاسدارانیش که‌وتووته به‌ر ئابلۆقه‌ى ئه‌و وه‌لاته. پێشتر ده‌وڵه‌تى بریتانیا پێوه‌ندییه‌کانى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه مالیه‌کانى رژیمى ئێران و یه‌ک له‌وان بانکى ناوه‌ندى پچراندبوو. پێشنیارى فه‌رانسه بۆ ئابلۆقه خستنه سه‌ر کرینى نه‌وت له رژیمى ئاخوندىبه پێى راپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه، ده‌وڵه‌تى فه‌رانسه پێشنیارى به هاوپه‌یمانانى خۆى کردووه به مه‌به‌ستى به‌ره‌وسه‌ر بردنى فشار نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى دژى رژیمى ئێران ته‌حریمى کرینى نه‌وتى ئێران و ئابلۆقه‌ى بانکى ناوه‌ندى بخرێته به‌رنامه‌وه. ئه‌و پێشنیاره بێ پێشوونه‌یه‌ى وه‌لاتێکى رۆژئاوایی بۆ سه‌پاندنى ئابلۆقه‌ى فه‌له‌جکه‌ر دژى رژیمى ئێران له لایه‌ن ده‌فته‌رى سه‌رۆک کۆمارى فه‌رانسه بۆ رێبه‌رانى وه‌لاتانى ئاڵمان، ئه‌مریکا، که‌نه‌دا، بریتانیا و به‌رپرسانى یه‌کێتى ئورووپا نێردراوه. که‌مى بووجه‌ى ٤٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن له ساڵى ٩٠ ئه‌ندامى کومیسیۆنى به‌رنامه و بووجه به ئاماژه‌دان به راپۆرتى جێگرى به‌رنامه‌رێژى سه‌رۆک کۆمار ووتى: له‌ماوه‌ى ٧ مانگى ئه‌مساڵ که‌متر له ١٠ له‌سه‌دى ئیعتباراته‌کانى خاوه‌نداریه‌تى دارایی ماڵى و ٢٨ لسه‌دى بووجه‌ى ئاوه‌دانکردنه‌وه دراوه و له‌به‌شی داهاته‌کانیش له‌به‌شى باقى داهاته‌کا ٧٠ له‌سه‌د، مالیات ٢٥ له‌سه‌د و به‌شێکى زۆرى داهات و دانى داراییه مالیه‌کان وه‌دى نه‌هاتووه. مو‌سا ره‌زا سه‌روه‌تى له درێژه‌دا رایگه‌یاند: بووجه‌ى گشتى وه‌لات ١٥٤ هه‌زار و ٥٨٧ میلیارد تمه‌نه که ٦٠ هه‌زار میلیارد تمه‌نى له‌ماوه‌ى ٧ مانگى رابردوو له به‌شى خه‌رجیه‌کانه و له‌و به‌شه‌دا ٥٤ هه‌زار و ٥٩٦ میلیارد تمه‌ن هێشتا نه‌دراوه. ناوبراو ووتى سه‌رجه‌م ٤٠ هه‌زار میلیارد تمه‌ن که‌سرى بووجه‌مان ده‌بێ له ساڵى ١٣٩٠ .خاتوو دانیه‌ل میتران دۆستی دێرینی گه‌لی کورد کۆچی دوایی کرددانیه‌ل میتران، دۆستی دێرینی نه‌ته‌وه‌ی کورد و هاوسه‌ری سه‌رۆک کۆماری پێشووی فه‌ره‌نسا، فرانسوا میتران، ئهمر٠ۆ سێ‌شه‌ممه ٢٢ی نۆڤامبر له ته‌مه‌نی ٨٧ ساڵی و له نه‌خۆشخانه‌ی ژۆرج پۆمپیدووی شاری پاریس کۆچی دوایی کرد. دانیه‌ل میتران ٢٥ ساڵ له‌مه‌و به‌ر بنیاتی فه‌ره‌نسای ئازاد"فرانس لیبرته"ی دامه‌زراند که یارمه‌تی به کورد و لێقه‌وماوانی کوردستان یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌و بنیاته بوو.
12 ساڵ و 11 مانگ و 29 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش